الأخ غفور مخموري السكرتير العام للإتحاد القومي الديمقراطي الكردستاني
السادة والرفاق في قيادة حزب الاتحاد القومي الديمقراطي الكردستاني (YNDK) الشقيق قيادة وقواعد(YNDK) المناضلون
يسرنا بمناسبة الذكرى التاسعة والعشرون لتأسيس حزبكم الشقيق وقدوم العيد القومي نوروز ورأس السنه الكوردية ان نقدم لكم تهانينا الحارة متمني لكم مزيد من النضال في سبيل تحقيق طموحات شعبنا الكوردستاني في الحرية والمساوة والسلام ووحدة الارادة للحفاظ على المكتسبات التي تحققت بفضل دماء وتضخياة بشمركتنا الأبطال في إقليم كوردستان العراق.
ممثلية
حزب الوحدة الديمقراطي الكوردي في سوريا(يكتي)
في إقليم كوردستان
میدیا - ههولێر:
مەکتەبى سیاسیى YNDK لەبەر بارودۆخى کوردستان و مانگى رەمەزان هیچ رێوڕەسمێکى بۆ بیست نۆیەم ساڵیادى دامەزراندنى YNDK ئەنجامنەدا، ڕۆژانى سێشەممە و چوارشەممە ١٩ و ٢٠ ى ئادارى ٢٠٢٤؛ له بارهگای مهكتهبی سیاسی خۆیدا لهشاری ههولێر، سکرتێرى گشتى و ئەندامانى مەکتەبى سیاسى و کۆمیتەى سەرکردایەتى و ئەندام و لایەنگرانى و پێشوازییان لە ژمارهیهكی زۆر له جهماوهر و نوێنەرانى حیزب و لایهنه سیاسییهكان و رێكخراوهكانی كۆمهڵگهی مهدهنی و كهسایهتی و راگهیاندكاران و دهزگاكانی راگهیاندن کرد بۆ پیرۆزکردنى بیست و نۆیهمین ساڵیادی دامهزراندنی YNDK سەردانیان کردین.
ژمارەیەک لە بهڕێزان بەرپرسانى حزبى و حکومى و پهرلهمانتاران و نوێنهری دهزگا حكومییهكان و سكرتێر و مهكتهبی سیاسی لایهنه سیاسییهكانی كوردستان و نوێنهرانى رێكخراوەکانى کۆمەڵگەى مەدەنى و كهسایهتی و مامۆستایانی زانكۆ و زانایانی ئایینی و نوێنهری هۆز و عهشیرهتهكان بۆ پیرۆزباییكردن له جهژنی نهورۆز و بیست و نۆیهمین ساڵیادی دامهزراندنی YNDK سهردانى بارەگاى مەکتەبى سیاسیى YNDK یان كرد، هەروەها ژمارەیەکى زۆر لە سکرتێرو بەرپرسانى حزبى و حکومى و کەسایەتیى ناسراوى کوردستان لە رێگەى تەلەفۆنەوە بهم بۆنهیهوه پیرۆزبایيان لە غهفوور مهخمووری سكرتێری گشتی و مهكتهبی سیاسیی YNDK كرد.
لەلایەن خۆیەوە غهفوور مهخمووری بەناوى خۆى و مهكتهبی سیاسيی YNDK، سوپاس و پێزانینى خۆیانى بە جهماوهر و حیزب و لایهنه سیاسییهكان و كۆمهڵه و سهنتهر و كهسایهتی و سهرۆك هێزو عهشیرهتهكان و میوانەکان راگەیاند كه ئامادهی رێوڕهسمهكه بوون.
شايانى باسە شاندى ئەم لایەنانە بەشدارى سەردانى YNDK یان کرد:
- بەڕێز عەلى عەونى ئەندامى ئەنجوومەنى سەرکردایەتى و بەرپرسى پەیوەندییە کوردستانییەکانى پارتى دیموکراتى کوردستان و شاندى ياوەرى.
- بەڕێز جەمال قاسم سەرۆکى یەکێتى پەرلەمانتارانى کوردستان و شاندى یاوەرى
- بەڕێز ئومێد خۆشناو پارێزگارى هەولێر و شاندى یاوەرى
- بەڕێز نەجات عومەر سورچى سەرۆکى پارتى پارێزگارانى کوردستان و شاندى یاوەرى
- بەڕێز باپیر کامەلا سکرتێرى پارتى رەنجدەرانى کوردستان و شاندى یاوەرى
- بەڕێز جەودەت نەجار راوێژکارى کاروبارى پێکهاتەکان لە بارەگاى بارزانى
- شاندى مەکتەبى سیاسیى بزووتنەوەى دیموکراتى گەلى کوردستان
- بەڕێز محەممەد سەعدەددین ئێلیخانلى سەرۆکى پارتى گەشەپێدانى تورکمان و شاندى یاوەرى
- بەڕێز فوئاد سدیق راوێژکارى وەزارەتى کارو کاروبارى کۆمەڵایەتى
- بەڕێز د. سەیفەددین دامرچى سەرۆکى پارتى یەکگرتووى تورکمان و شاندى یاوەرى
- شاندى کۆمەڵەى رۆشنبیرى تورکمان لە کوردستان
- بەڕێز ئارمەند محەممەد سەرۆکى تۆڕى رێکخراوەکانى پاراستنى نیشتمان
- شاندى هۆزو عەشیرەتەکانى کوردستان
- شاندى هۆزو عەشیرەتە عەرەبییەکان
- کەسایەتى ئاینى و رۆشنبیرى و کۆمەڵایەتى.
میدیا - هەولێر :
غەفوور مەخموورى سکرتێرى گشتیى یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK ، سوپاسنامەیەکى ئاراستەى هەموو ئەو بەڕێزانە کردووە کەوا بە بۆنەى جەژنى نەورۆز و بیست و نۆیهمین ساڵیادی دامهزراندنی YNDK پیرۆزباییان لە YNDK کردووە، ئەمەش دەقى سوپاسنامەکەیە :
سوپاس و پێزانین
بەناوی خۆمان و مەكتەبی سیاسی و كۆمیتەی سەركردایەتی و تەواوی ئەندام و دۆست و لایەنگرانمانەوە، سوپاس و رێزو خۆشەویستیمان ئاراستەی هەر هەموو ئەو بەڕێزو ئازیزانە دەكەین ؛ لە حیزب و لایەنە سیاسییەكان و رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی و رۆشنبیران و كەسایەتییەكان و هۆزو عەشیرەتە کوردى و عەرەبییەكان و پیاوانی ئایینی و هەموو ئەو بەڕێزانەی کە چ بە سەردان و چ بە ناردنی پەیامی پیرۆزبایی و پەیوەندی تەلەفۆنی یان لە رێگەی ئیمێل و سۆشیالمیدیاوە لە كوردستان و دەرەوە بەسەریانكردینەوە و، بەبۆنەى جەژنى نەورۆزو (29)ەمین ساڵیادى دامەزراندنى یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK ؛ پیرۆزباییان لێكردین، پیرۆزبایى و بەسەركردنەوەتان بەم بۆنەوە زیاتر دڵخۆشی كردین و بووە هۆی ورە بەخشینی زیاتر بۆ كارو خەباتی داهاتوومان.
وێڕای سوپاس و پێزانینی دووبارەمان بۆ هەر هەموو لایەك، هیوای پێشڤەچوون و سەركەوتن و سەرفرازیتان دەخوازین.
هەمیشە تەندروست و شادو سەرکەوتووبن.
لەگەڵ رێزماندا.
غەفوور مەخمووری
سكرتێری گشتیی
یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK
22 / 3 / 2024
-------------------
رسالة شكر وتقدير من السكرتير العام للاتحاد القومي الديمقراطي الكوردستاني YNDK
میدیا - اربيل :
وجه غفور مخموري السكرتير العام للاتحاد القومي الديمقراطي الكوردستاني YNDK رسالة شكر وتقدير الى السادة الذين قدموا التهنئة بمناسبة عيد نوروز والذكرى التاسعة والعشرين لتأسيس YNDK، وهذا نص الرسالة:
شكرو تقدير
نتقدم بإسمنا وبإسم المكتب السياسي واللجنة القيادية وكافة الأعضاء والأصدقاء والمؤازرين للاتحاد القومي الديمقراطي الكوردستاني YNDK بشكرنا وتقديرنا وودنا الى السادة والأعزاء من الأحزاب والأطراف السياسية ومنظمات المجتمع المدني والمثقفين والشخصيات والقبائل والعشائر الكوردية والعربية ورجال الدين وجميع السادة الذين قدموا لنا التهانىء من الذين حضروا أو بعثوا رسائل تهنئة أو اتصلوا هاتفياً أو عن طريق الأيميل وشبكة التواصل الاجتماعي داخل كوردستان وخارجها بمناسبة عيد نوروز والذكرى التاسعة والعشرين لتأسيس YNDK، إنّ تهنئتكم وحضوركم بهذه المناسبة أسعدتنا كثيراً وأصبحت لنا حافزاً للمزيد من عملنا ونضالنا في المستقبل.
والى جانب شكرنا وتقديرنا الى الجميع مرة أخرى، نتمنى لكم التقدم والنجاح والرفعة.
دمتم في صحة وسرور ... مع التوفيق.
غفور مخموري
السكرتير العام
للاتحاد القومي الديمقراطي الكوردستاني YNDK
22 / 3 / 2024
میدیا - هەولێر :
شاندى باڵاى YNDK کە پێکهاتبوو لە هەڤاڵان (غەفوور مەخموورى سکرتێرى گشتیى و د. شاخەوان خالید کارگێڕى مەکتەبى سیاسى و شاکر هاشم ئەندامى مەکتەبى سیاسى و بەرپرسى مەکتەبى ناوەندى پەیوەندییەکانى YNDK )، ئێوارەى رۆژى چوارشەممە، رێکەوتى ٢٠ – ٣ – ٢٠٢٤ ، لەسەر داوەتى فەرمى بەڕێز (ئومێد خۆشناو پارێزگارى هەولێر)، ئامادەى رێوڕەسمى داگیرساندنى مەشخەڵى نەورۆز بوون کەوا لەسەر قەڵاى هەولێر بەڕێوەچوو، شایانى باسە رێوڕەسمەکە لەلایەن پارێزگاى هەولێرەوە رێکخرابوو, ژمارەیەکى زۆرى جەماوەر و بەرپرسانى حزبى و حکومى تێیدا ئامادە بوون.
لە رێوڕەسمەکەدا شاندى YNDK بەبۆنەى جەژنى نەورۆز لەگەڵ ئامادەبووان پیرۆزباییان لەیەکتر کرد و، هیوایان خواست کەوا نەورۆزى ئەمساڵ نەورۆزى خێرو خۆشى بێت بۆ هەموو لایەک
میدیا - أربیل :
وجه غفور مخموري السكرتير العام للاتحاد القومي الديمقراطي الكوردستاني YNDK رسالة بمناسبة عيد نوروز، هنأ فيها شعب كوردستان وعوائل الشهداء والقوى والأطراف السياسية ومنظمات المجتمع المدني، والى جانب ذلك أكد على اعادة تنظيم الوسط السياسي الكوردستاني والعمل على وحدة الصف والكلمة وأعلن أنه بوحدة الصف والكلمة فقط یحافظ شعب کوردستان على مكتسباته ويحقق الحرية والأستقلال. وهذا نص الرسالة:
رسالة غفور مخموري السكرتير العام للاتحاد القومي الديمقراطي الكوردستاني YNDK بمناسبة عيد نوروز
- الجماهير الصامدة وحماة الوطن في كوردستان ...
- عوائل وذوي شهداء كوردستان الأكارم ...
- الأحزاب والأطراف السياسية المناضلة ومنظمات المجتمع المدني ...
مبروك عليكم عيد نوروز والعام الكوردي الجديد ...
بمناسبة عيد نوروز والعام الكوردي الجديد، أتقدم بأجمل التهاني الى عموم شعب كوردستان والى عوائل الشهداء وذوي المؤنفلين وقوات بيشمركة كوردستان والگريلا وشرڤانان والمعتقلين السياسيين في زنزانات محتلي كوردستان واليكم ايها الأعزاء، اتمنى ان يكون نوروز هذا العام نوروز حرية واستقلال كوردستان وخلاص شعبنا من براثن الأعداء.
لاشك فيه أن نوروز هو رمز التجدد وبدء الحياة الجديدة، ونأمل أنْ نبدأ نحن الكورد كنوروز بالحياة الجديدة ونصيغ ورقة عمل وبرنامج جديد لمستقبلنا ونخطو نحو مستقبل مشرق. وهذا يتحقق بإعادة تنظيم الوسط السياسي الكوردستاني ووحدة صف وكلمة شعب كوردستان والأطراف السياسية، لهذا الغرض، نعتبر أنه من المهم تشكيل مظلة مشتركة تضم جميع القوى والأحزاب والأطراف السياسية الكوردستانية، وبدون شك سيصبح هذا عاملا رئیسيا لحل مشكلات جنوب كوردستان، وفي الوقت ذاته يجب علينا جميعا العمل على الصعيد القومي الى وحدة الكورد وعقد مؤتمر قومي يضم عموم القوى والأطراف السياسية لكوردستان الكبرى، وهذه مهمة قومية ووطنية عاجلة لهذه المرحلة من نضال شعب كوردستان، كما علينا جميعا العمل لوحدة الصف والكلمة، لأنه بوحدة الصف والكلمة نحافظ على مكتسبات شعبنا ونحقق حرية واستقلال كوردستان.
- الجماهير المناضلة والصامدة في كوردستان ...
نوروزنا لهذا العام يختلف عن اعياد نوروز السنوات الماضية، حيث من جهة، ان السلطات العراقية تواصل ممارسة سياسة تهميش وتجويع شعب كوردستان، من جهة أخرى فإن النظام التركي المحتل الى جانب عدائه وخروقاته بحق شعبنا في شمال كوردستان، فهو يشن الهجمات على جنوب وغرب كوردستان، وفي الوقت ذاته يواصل النظام التركي محاولاته لتغيير ديموغرافية غرب كوردستان، كما أن النظام الأيراني يواصل اعتقال واعدام ناشطين وشبيبة شعبنا في شرق كوردستان، والمعلوم أنه يرتكب هذه الجرائم على مرآى من العالم، والدول العظمى وعديمة الضمائر بقيت صامتة يصب منها عرق الخزي والعار، ومن هنا ندين ونستنكر بشدة مرة اخرى كل سياسات محتلي كوردستان ازاء شعبنا، وفي الوقت ذاته نبعث بتحياتنا الى جماهير شعبنا الصامدة في شمال و شرق وغرب وجنوب کوردستان، وفي دياربكر (آمد) ومهاباد والقامشلي، وفي كركوك وعفرين ومخمور وسنجار وزمار وطوزخورماتو، ونقول لهم ان هذا الاحتلال سوف لن يدوم، والأحداث المستجدة تقول لنا أن المحتلين سوف يدفعون ثمن مجازفاتهم غالياً ومصيرهم الرمي في مزبلة التأريخ.
مع حبي وتقديري وتهانينا مرة اخرى الى الجميع.
لكم كل التوفيق والنصر واملنا استقلال كوردستان.
غفور مخموري
السكرتير العام
للاتحاد القومي الديمقراطي الكوردستاني YNDK
مساء يوم 20 / 3 / 2024
میدیا - هەولێر:
غەفوور مەخموورى سکرتێرى گشتیى یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK لە پەیامێکیدا بەبۆنەى جەژنى نەورۆزەوە، وێڕاى پیرۆزبایى لە گەلى کوردستان و ماڵباتى شەهیدان و هێزو لایەنە سیاسییەکان و رێکخراوەکانى کۆمەڵگەى مەدەنى کوردستان، جەختدەکاتەوە سەر رێکخستنەوەى ناوەندى سیاسیى کوردستان و کارکردن بۆ یەکڕێزى و یەکدەنگى و، رایدەگەیەنێت کە تەنها به یەکڕیزى و یەکدەنگى گەلى کوردستان دەتوانێت پارێزگارى لە دەستکەوتەکانى بکات و بگات بە ئازادی و سهربهخۆیی کوردستان. ئەمەش دەقى پەیامەکەیە :
پەیامى غەفوور مەخموورى سکرتێرى گشتیى یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK بەبۆنەى جەژنى نەورۆزەوە
- جەماوەرى خۆڕاگرو وڵاتپارێزى کوردستان ...
- کەس و کارو بنەماڵەى سەربەرزى شەهیدانى کوردستان ...
- حزب و لایەنە سیاسییە تێکۆشەرەکان و رێکخراوەکانى کۆمەڵگەى مەدەنى ...
جەژنی نەورۆزو ساڵی نوێی كوردیتان پیرۆزبێت ...
بەبۆنەی جەژنی نەورۆزو سەری ساڵی كوردییەوە پیرۆزبایی لە تەواوی گەلی كوردستان و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و كەسوكاری ئەنفالكراوان و هێزەکانى پێشمەرگەى کوردستان و گەریلا و شەڕڤانان و زیندانیانى سیاسى نێو زیندانەکانى داگیرکەرانى کوردستان و ئێوەی خۆشەویست دەكەم و، هیڤیدارم ئەم نەورۆزە ببێتە نەورۆزی هێنانەدى سەرخۆبوون و ئازادی كوردستان و رزگاربوونی نەتەوەكەمان لەژێردەستی داگیركەران.
نەورۆز سیمبوڵی ئازادى و نوێبوونەوەو دەستپێكردنی ژیانێكی نوێیە، ئومێد دەكەين ئێمەی كوردیش وەكو نەورۆز دەست بە ژیانێكی نوێتر بكەین و کارنامەو بەرنامەیەكی نوێ بۆ داهاتوومان دابڕێژین و بەرەو ئازادى و ئایندەیەكی گەش هەنگاو بنێین، ئەمەیش بە رێکخستنەوەى ناوەندى سیاسى کوردستان و یەکڕیزى و یەکدەنگى گەلى کوردستان و لایەنە سیاسییەکان دێتەدى، بۆئەمەش پێویستە بە زووترین کات چەترێکى هاوبەش بە بەشدارى تەواوى هێزو لایەنەساسییەکانى کوردستان پێکبهێنرێت، بێگومان ئەم هەنگاوە بۆ چارەسەرکردنى کێشەکانى باشوورى کوردستان دەبێتە فاکتەرێکى بەهێز، لەهەمان کاتدا لەسەر ئاستى نەتەوەیى پێویستە هەموو لایەکمان کار بۆ یەکبوونى کوردان و بەستنی كۆنگرەیەكی نەتەوەیی بکەین کە تەواوى هێزو لایەنە سیاسییەکانى كوردستانی مەزن بگرێتەخۆ، ئەمەش ئەڕکێکى بەپەلەى نەتەوەیى و نیشتمانى ئەم قۆناخەى خەباتى گەلى کوردستانە، لەسەر هەموو لایەكمان پێویستە کار بۆ یەکڕیزى و یەکدەنگى بكەین، لەبەرئەوەى تەنها به یەکڕیزى و یەکدەنگى دەتوانین پارێزگارى لە دەستکەوتەکانى گەلى کوردستان بکەین و بگەین بە ئازادی و سهربهخۆیی کوردستان.
- جەماوەرى تێکۆشەرو خۆڕاگرى کوردستان ...
نەورۆزى ئەمساڵمان لەگەڵ نەورۆزى ساڵانى رابردوو جیاوازە، لە لایەک دەسەڵاتدارانى عێراق بەردەوامن لە جێبەجێکردنى سیاسەتى دژایەتیکردن و پەراوێزخستن و بەرسیکردنى گەلى کوردستان و، لەلایەکى دیکەوە رژێمى داگیرکەرى تورکیا سەرەڕاى دژایەتى و پێشێلکارییەکانى بەرامبەر نەتەوەکەمان لە باکوورى کوردستان، بەردەوام شەڕ بە باشوورو رۆژئاواى کوردستانیش دەفرۆشێت و، بەردەوامە لە هەوڵەکانى بۆ گۆڕینى دیموگرافیاى رۆژئاواى کوردستان، هەروەها رژێمى داگیرکەرى ئێران لە رۆژهەڵاتى کوردستان بەردەوامە لەسەر گرتن و لە سێدارەدانى چالاکوانان و گەنجانى نەتەوەکەمان، بێگومان تێکڕاى ئەم تاوانانەش بە بەرچاوى هەموو دونیاوە ئەنجامدەدرێن و، وڵاتانى زلهێزى ویژدان مردوو بێدەنگن و ئارەقەى شەرمەزاریان لێدەتکێت، لێرەوە جارێکى دیکە زۆر بەتوندى تەواوى سیاسەتى داگیرکەرانى کوردستان دژ بە گەلى کوردستان ئیدانەو مەحکووم دەکەین و، لەهەمان کاتدا سڵاوو رێزو خۆشەویستیمان بۆ خەڵکى خۆڕاگرى گەلەکەمان لە باکوور و رۆژهەڵات و رۆژئاواو باشوورى کوردستان، لە ئامەد و مەهاباد و قامشلۆ و، کەرکوک و عفرین و مەخموور و شنگاڵ و زوممار و توزخورماتوو هەیە و، پێیاندەڵێین کەوا ئەو داگیرکارییە تا سەر نابێت و، پێشهاتەکان پێماندەڵێن داگیرکەران باجى قورسى ئەو سەرەڕۆییانەى خۆیان دەدەن و دەچنە زبڵدانى مێژووەوە.
لەگەڵ رێزو خۆشەویستی و پیرۆزبایی دووبارەمان بۆ هەموو لایەك.
هەر بژین و سەركەوتووبن و سەربەخۆیی كوردستان ببینن.
دڵسۆزتان
غەفوور مەخمووری
سكرتێرى گشتیى
یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK
ئێوارەى 20 / 3 / 2024
میدیا- كهركووك
لە پارێزگای کەرکووک لەسەر قەڵای شارەکە بەبەشداری لایەنه سیاسییه كوردستانییهكان ئاگری نەورۆز كرایهوه و ئەو جهژنه نەتەوەییە بەرز ڕاگیرا.
ئهمڕۆ چوارشهممه رێكهوتی 20-3-2024 شاندێكی ههرێمی كهركووكی یهكێتی نهتهوهیی دیموكراتی كوردستانYNDK كه پێكهاتبوو لهههڤاڵان ( مهسعود سهعید مهحموود و سهرمهد زوراو رهشید كارگێڕانی ههرێمی كهركووكی YNDK) بە بەشداری لایەنە سیاسییه کوردستانییهكان لەسەر قەڵای کەرکووک ڕێوڕەسمێک بۆ جهژنی نەورۆز بەڕێوەچوو، تیایدا ئاڵای کوردستان ههڵكرا و ئاگری نەورۆز كرایهوه و ئەم جهژنه پیرۆزە بەرز ڕاگیرا.
- جەماوەری وڵاتپارێزو خۆڕاگری كوردستان ...
- كەس و کارو بنەماڵەى سەربەرزى شەهیدانى کوردستان ...
ئەمڕۆ 29 بیست و نۆ ساڵ بەسەر تەمەنی پڕ لە خەبات و بەرخۆدانی YNDK تێدەپەڕێت، لەم رۆژەدا YNDK وەكو رێکخستنێكی نەتەوەیی و نیشتمانی و جەماوەری لە گۆڕەپانی سیاسی كوردستان لەدایكبوو و، بووە هیوابەخش بۆ هاوبیرانی نەتەوەیی و وڵاتپارێزان و تێکۆشەران، YNDK لەماوەیەكی كورتی تەمەنیدا توانی بوون و کاریگەرى خۆى بسەلمێنێت و، بەهۆی كاری بەردەوامی لەسەر خزمەتكردن و كاركردن بۆ سەربەخۆیی كوردستان كاریگەری لە سەر پرسە نەتەوەیی و نیشتمانی و سیاسییەكان دروست بكات، YNDK توانیویەتی لەئاست بەرپرسیاریەتیدا بێت و بە شرۆڤە و خوێندنەوە و پێشبینییەكانی پیلانە نەگریسەكانی داگیركەران و دوژمنانی كورد و كوردستان ئاشكراو ریسوا بكات و رووبەڕوویان ببێتەوە، YNDK هەر لە سەرەتاى دامەزراندنییەوە پەروەردەى نەتەوەیی و ئاشناكردنی تاكى کورد بەناسنامەكەی و پەیوەستبوونی بە خاك و وڵات و کلتورى کوردى بە بنەما گرتووە، ئەوەش بۆئەوەی کەسایەتى تاکى کورد لەسەر بنەماى باوەڕبەخۆبوون بنیاتبنێتەوەو شێلگێڕانە رووبەڕووی دوژمنان و داگیركەرانی كوردستان ببێتەوە، هزری نەتەوەیی و وڵاتپارێزی YNDK وایكردووە زۆر بەخێرایی بەدیاربكەوێ و ببێتە خودان پێگەی خۆی لەسەر ئاستی كوردستانی مەزندا.
ئێمە لەكاتێكدا كەوا یادی (29)ەمین ساڵیادى دامەزراندنی YNDK دەكەینەوە بەهۆی ئاڵۆزى ناوچەکە و ئەو هەڕەشانەی لەسەر كوردستان هەن، وایانكردووە كوردستان بكەوێتە رەوشێكی زۆر ناسك و هەستیار، ئەوەتا لەلایەك حكومەتی عێراق لە رێگەى دادگاى فیدرالى عێراق هەوڵى سنوورداکردن و بەرتەسکردنەوەى دەسەڵاتەکانى حکومەتى هەرێمى کوردستان دەدات، بڕیارەکانى دادگاى فیدارالى عێراق کە لەم دواییەدا لە دژى هەرێمى کوردستان وەرگیران بڕیارى نادەستوورى و یاسایین و دەچنە خانەى بڕیارى سیاسییەوە، بە تایبەت بڕیارى ئەم دواییەیان سەبارەت بە یاساى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان، لە تایبەتمەندى خۆیان لایانداوەو یاساى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستانیان گۆڕیوە، ئەوەش دەچێتە خانەى هەموارکردن و کارى دەسەڵاتى یاسادانانە نەک دادگاى فیدرالى عێراق، ئەو بڕیارەى دادگاى فیدرالى کاریگەرى نێگەتیفى دەبێت بۆ سەر ئەنجامدانى پرۆسەى هەڵبژاردنەکانى پەرلەمانى کوردستان و، سەرەتا و هەوڵێکە بۆ رەتکردنەوەى یاساکانى کوردستان، ئەمەش ئەو راستییە دەسەلمێنێت کە دەسەڵاتدارانى بەغدا تا ئێستاش دەستبەردارى عەقڵییەتى خۆسەپاندن و پەراوێزخستنى کورد نەبوون، لەهەمان کاتدا حکومەتى عێراق لەژێر کاریگەرى بەشێک لە لایەنە عێراقییەکان بەردەوامە لە سەر بڕینى شایستە داراییەکانى هەرێمى کوردستان و جێبەجێکردنى سیاسەتى برسیکردنى خەڵکى کوردستان.
لەلایەكی دیكەوە داگیركەرانى کوردستان لەهەموو لایەكەوە بۆ دژایەتیکردنمان لە پیلانداناندان، رژێمی داگیركەری توركیا سەرەڕاى تۆپبارانکردن و هێرشەکانى بۆ سەر ناوچە سنوورییەکانى باشوورى کوردستان، لەهەمان کاتدا بەردەوامە لە هەڕەشەو پیلانگێڕان لە دژى رۆژئاوای كوردستان و ژێرخان و خاكەكەی وێران و سوتماك كردووەو خەڵكەكەشی جینۆساید و ئاوارە كردووە، ئێستاش هەوڵدەدات دیمۆگرافیاى رۆژئاواى کوردستان بگۆڕێت، لە باکوورى کوردستان ؛ ئەوا دەبینین رژێمى تورکیا چۆن کەوتۆتە دژایەتیکردنى نەتەوەکەمان و هیچ شتێکى پێ رەوا نابینێت و ئازادیخوازان زیندانى دەکات و دژى بوونى کوردە بە هەموو شێوەیەک، لە رۆژهەڵاتى کوردستان ؛ رژێمى داگیرکەرى ئێران بەردەوامە لەسەر گرتن و لە سێدارەدانى گەنج و ئازادیخوازانى کورد، رژێمى سوریاش سەرەڕاى رەوشى نالەبارى خۆى ئامادە نییە چارەسەرى پرسى کورد لە رۆژئاواى کوردستاندا بکات، بەڵێ ئەوە رەوشى ئێمەى کوردستانییانە، لێرەوە جارێكی دیكە ئەو هەڕەشە و پیلانانەى داگیرکەران ئیدانەو شەرمەزار دەكەین و وەک هەمیشە رەتیاندەکەینەوەو دژیان دەوەستینەوە، ئەم واقیعە لە هەموو لایەکمان دەخوازێت کەوا هاوکارو پشتیوانى یەکدى بین و کار بۆ یەکڕیزى و یەکدەنگى بکەین، بێگومان سەرەڕای پیلان و ئاستەنگەكان خەباتى گەلى کوردستان بەردەوامە و پێشڤەدەچێت، پێشڤەچوونی خەبات و تێكۆشانی نەتەوەكەمان لە باكوورو باشوور و رۆژهەڵات و رۆژئاوای كوردستان مایەی خۆشحاڵین و وەك هەمیشە پشتیوانی و هاوكاری تەواوی خۆمانیان پێڕادەگەیەنین, لەم رەوشەدا بۆ یەكدەنگی و یەكڕیزی گەلی كوردستان؛ لەسەر ئاستی نەتەوەیی جارێکى دیکە جەختدەكەینەوە سەر بەستنی (كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان) بە بەشداری تەواوی هێزو لایەنە سیاسییەكانی كوردستان و، داڕشتنی بەرنامەی كارو خەبات بۆ هەموو بەشەكانی كوردستان بەرەچاوكردنی بارودۆخیان بەكارێكی نەتەوەیی و نیشتمانی گرنگ دەزانین، لەم پێناوەدا ئێمە وەكو YNDK وەك هەمیشە ئەوەی لە تواناماندابێت دەیكەین، لەهەمان کاتدا بانگ لە هەموو لایەك دەكەین كەوا بۆ پاراستنی دەسكەوتەكانی گەلی كوردستان كاربكەین و زۆر بەوردی و بەرپرسانە مامەڵە لەگەڵ ئەم رەوشەدا بكەین و، بە هەموو لایەکمان کاربکەین بۆ پاراستن و بەهێزکردنى قەوارەى هەرێمى کوردستان، بێگومان ئەمەیش تەنیا بە یەكڕیزی و یەكدەنگی لایەنە سیاسییەكان و پێكهاتەكانی گەلی كوردستان دەبێت.
- جەماوەرى دڵسۆزو وڵاتپارێزى کوردستان ...
سەبارەت بە رەوشى ئێستاى باشوورى کوردستان؛ ئێمە واى دەبینینەوە کەوا ناوەندى سیاسى لێکترازاو و پەرش و بڵاوەو پێویستى بە رێکخستنەوەو یەکخستەوەیە، لەسەر ئاستى جەماوەریش گلەیى و گازاندەى زۆر هەن لەو ناعەدالەتییەى کەوا لە باشوورى کوردستاندا هەیە، ناعەدالەتى سیاسى و جەماوەرى و ئابوورى، بۆیە پێویستە لایەنە سیاسییەکان و دەسەڵات و جەماوەری كوردستان زیاتر لەیەكدی نزیكببنەوەو هاوكاری یەكتربن بۆ ئەوەى دەسەڵات و لایەنە سیاسییەکان لە خەمى خەڵکدا بن و کار بکەن بۆ باشترکردنى ژیان و گوزەرانى خەڵک، بۆ ئەم مەبەستە جارێكی دیكە داوای پێكهێنانی (ئەنجوومەنى سیاسیى کوردستان) وەک چەترێکى هاوبەش دەكەین، كە چەترێك بێت هەموو حزب و لایەنە سیاسییەكانى باشوورى کوردستان بگرێتەخۆ، ئەمەش باشترین هەنگاوە بۆ رێكخستنەوەی ناوەندی سیاسیی كوردستان و پاراستن و پێشڤەبردنى دەزگا و دامەزراوەکانى کوردستان.
لە کۆتاییدا؛ لەم یادە بەرزو شكۆدارەدا جەژنی نەورۆز و ساڵی نوێی كوردی و (29)ەمین ساڵیادى دامەزراندنی YNDK لە هەموو هەڤاڵان و تەواوی گەلی كوردستان پیرۆز دەكەین و، وێڕاى سڵاوو رێزمان ؛ هاوسۆزی خۆمان بۆ بنەماڵە و كەس و كاری سەربەرزی تەواوی شەهیدانی كوردستان دەردەبڕین و، بەرخودانی پێشمەرگە قارەمانەكانی كوردستان و بەرخودانی نەتەوەكەمان لە هەموو بەشەكانی كوردستان بەرز رادەگرین و پشتیوانى خۆمانیان بۆ رادەگەیەنین و، پەیمان دەدەین وەك هەمیشە لەسەر رێبازی شەهیدان، رێبازی پیرۆزی كوردایەتی درێژە بە خەبات و تێكۆشانی خۆمان بدەین لەپێناو هێنانەدی كوردستانێكی سەربەخۆ و ئازاد و یەكگرتوو دیموكرات.
- نەمری و سەربەرزی بۆ شەهید (سەربەست مەحموود) و تەواوی شەهیدانی رێی سەرخۆبوون و ئازادی كوردستان.
- مردن و رووڕەشی بۆ داگیركەران و دوژمنانی كوردستان.
- بێتەدى کوردستانێکى سەربەخۆو ئازادو یەکگرتوو و دیموکرات.
مەكتەبی سیاسیی
یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK
1 ى نەورۆزی 2724 ی كوردی
21 / 3 / 2024 ی زایینی
هەولێر - باشوورى کوردستان
میدیا- هۆڵهندا
ئهمڕۆ شهممه رێكهوتی 16/3/2024 مامۆستا فهخرهدین زیارهتی نوێنهری یهكێتی نهتهوهیی دیموكراتی كوردستان YNDK له ئهوروپا، بهشداری (36)همین ساڵوهگهری كیمیابارانكردنی ههڵهبجه دهكات. یادكردنهوهكه له سهنتهری ههڤاڵانی باكوور له شاری ئارنهیم له وڵاتی هۆڵهندا ئهنجامدرا و نوێنهرانی ژمارهیهك حزب و لایهن و چاڵاكوان و كهسایهتی و ههڤكاری پارت ولایهنه سیاسییهكان و نوێنهرانی ڕێکخراوه ڕۆشنبیری و کلتوورییهکانی هۆڵهندا و ئهوروپا بهشداربوون.
له دهسپێكدا یادكردنهوهكه به خولهكێك وهستان و بێدهنگ بوون بۆ گیانی پاکی بهرزه فڕی شههیدانی ههڵهبجه و گشت شههیدانی ڕێگهی سهربهخۆیی و ئازادی کوردستان دهستی پێکرد، مامۆستا فهخرهدین زیارهتی نوێنهری یهكێتی نهتهوهیی دیموكراتی كوردستان YNDKوتهیهكی بهم بۆنهیهوه پێشكهش به ئامادهبووان كرد و دواتر چهندین وته و گێڕانهوهی شایهد حالی تایبهت بهم كارهساته و خستنه ڕووی زانیاری نوێ پێشکهشکران و پاشان ژمارهیهك مۆم بۆ رێزگرتن له گیانی پاكی شههیدانی ههڵهبجه داگیرسێندران، كه بۆ ههمیشه له دڵ و دهروونی كورد بهزیندوویی دهمێننهوه.
- جەماوەری دڵسۆز و وڵاتپارێزى كوردستان ...
- كەسوكار و بنەماڵەی سەربەرزى شەهیدانی هەڵەبجە و كوردستان ...
سی و شهش ساڵ بهر لهئهمڕۆ؛ لەرۆژی 16/3/1988، رژێمی بەعسی دیكتاتۆری رووخاو لە چوارچێوهی جێبەجێكردنی پرۆسهی جینۆسایدكردنی گهلی كوردستان به بهرچاوی ههموو دونیا زۆر هۆڤانه شاری هەڵەبجەی كیمیابارانكرد، له ئهنجامدا زیاتر لە پێنج هەزار هاوڵاتی سڤیلی شاری ههڵهبجه شەهیدبوون و هەزارانی دیكەش برینداربوون و ژمارهیهكی زۆریش ئاوارەی سەرسنوورەكان بوون.
كارەساتی كیمیابارانكردنی هەڵەبجە؛ تاوانێكی گهورهی دژ به كورد مرۆڤایهتی بوو، هیچ هۆكارێك نەبوو بۆ بەكارهێنانی كیمیایی لە دژی شاری هەڵەبجە، جگە لەوهی كە ههڵهبجهییهكان كوردبوون، رژێمی بهعسی ئەوسای عێراق ئەو كۆمەڵكوژییەی بە بەرچاوی نهتهوه یهكگرتووهكان و كۆمهڵگهی نێودهوڵهتی ئەنجامدا، شارێكی بهتهواوی نوقمی گازی كیمیایی كرد و هیچ دەوڵەت و رێكخراوێك بەرامبەر ئەو تاوانە گهورهیه دەنگیان هەڵنەبڕی و هەڵوێستیان وەرنەگرت، بۆیه پێویسته هەموو ئەم دەوڵەت و كۆمپانیایانەی لهوكاتهدا هاوكاری رژێمی بەعسیان كردووە بۆ بەدەستهێنانی ئەم گازە ژەهراوییه قهدهغهكراوانه له دادگای نێودهوڵهتی دادگایی بكرێن و قەرەبووش به زیانلێكهوتووانى هەڵەبجە بدهن.
تائێستاش بهركهوتووانی گازی كیمیایی له پارێزگای ههڵهبجه بهدهست نهخۆشی و شوێنهواری ئهو گازهوه دهناڵێنن و ژیان و باری تهندروستییان لهمهترسیدایه، بۆیه پێویسته حكومهتی كوردستان و عێراق لەرێگەی رێكخراوە تهندروستییه نێودەوڵەتییەكان گرنگى زیاتر بە شارهكه بدهن، بهتایبهت چارەسەركردن و پاككردنەوەی شوێنەواری گازی كیمیایی لەسەر ژینگەی هەڵەبجە و دەوروبەری، ههروهها ئەو بریندارانەی كە تا ئێستا لە دەست ئازاری نەخۆشییەكانیان دەناڵێنن، بنێردرێنە دەرەوەی وڵات بەمەبەستی چارەسەركردنى یەکجارەکیان، لهههمان كاتدا پێویستە كێشه ئیداری و خزمهتگوزارییهكانی ئهم شاره چارهسهر بكهن، لەسەر حكومەتی عێراقیش پێویستە كە تەواوی زیانلێكەوتووانی گازی كیمیایی قەرەبوو بكاتەوە.
ئێمە لە یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK؛ لە ساڵیادى کیمابارانکردنى هەڵەبجەدا، داوا دهكهین ئاوڕی زیاتر لهو شاره بێنازه بدرێتهوه و ئاوڕدانهوهی ئهو دواییهی حكومهتی كوردستان له ههڵهبجه ئهنجامدان و جێبهجێكردنی پرۆژهی خزمهتگوزاری كارێكی باشه و پێویسته بهردهوام بێت، ههروهها لەم یادەدا داوا لە تەواوى هێز و لایەنە سیاسییەکانى کوردستان دەکەین وەک وەفادارییەک بۆ گیانى پاکى شەهیدانى هەڵەبجە كار بۆ سهرخستن و ئهنجامدانی ههڵبژاردنی پهرلهمانی كوردستان بكهن و ناکۆکى و ململانێ حزبییەکانیان بخەنە لاوەو رەچاوى بەرژەوەندى باڵای نەتەوەیى و نیشتمانیى بکەن و کاربکەن بۆ یەکڕیزى و یەکدەنگى، بۆ پووچهڵكردنهوهی بریاره نادهستوورییهكانی دادگای فیدڕالی عێراق و پیلانە گڵاوەکانى دوژمنان و ناحەزانى کوردستان.
- نەمری و سەربەرزی بۆ شەهیدانی هەڵەبجە و تەواوى شەهیدانی رێی ئازادی و سەربەخۆیی كوردستان.
مەكتەبی سیاسيی
یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK
25ی رەشەمێی 2723ی كوردی
16ی ئاداری 2024ی زایینی