میدیا - هەولێر :
پێش نیوه‌ڕۆی ئەمڕۆ 31 / 3 / 2024، شاندێکى مه‌كته‌بی سیاسیی YNDK سەردانی مەکتەبى سیاسیى حزبى شیوعى کوردستان-یان كرد‌و، (90)ەمین ساڵیادی دامەزراندنیان پیرۆزكردن و هیوای پێشڤەچوون و سەركەوتنی زیاتریان بۆ خواستن.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یه‌كشەممە، شاندێکى مه‌كته‌بی سیاسیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK کە پێکهاتبوو لە هەڤاڵان ( شاكر هاشم ئەندامى مەکتەبى سیاسى و سه‌ردار خدر ئه‌ندامی یه‌ده‌گی سه‌ركردایه‌تی و جه‌لال سمایل کارگێڕى مەکتەبى ناوەندى پەیوەندییه‌كان) سەردانی بارەگای مەکتەبى سیاسیى حزبى شیوعى کوردستان-یان كرد‌و، بەگەرمی لەلایەن بەڕێز کەمال شاکر سکرتێرى پێشووى حزبى شیوعى کوردستان و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و کۆمیتەى ناوەندى حزبى شیوعى کوردستان)ەوە پێشوازیكران، لەسەردانەكەدا شاندی مه‌كته‌بی سیاسیی YNDK بەبۆنەی (90)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی هەردوو حزبى شیوعیى عێراق و کوردستان، پیرۆزباییYNDK ی ئاڕاسته‌كردن و، هیوای پێشڤەچوون و گەشەكردنى زیاتر و سەركەوتنی بۆ خواستن، له‌به‌رامبه‌ردا سوپاسی شاندی مه‌كته‌بی سیاسیی YNDK یان كرد بۆ سه‌ردانی و په‌یامی پیرۆزباییان.
میدیا - هەولێر
مەكتەبی سیاسی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستانYNDK، به‌بۆنه‌ی (90) ساڵه‌ی دامه‌زراندنی حزبی شیوعی كوردستان و حزبی شیوعی عێراق په‌یامی پیرۆزباییان ئاڕاسته ده‌كات و هیوای سه‌ركه‌وتنی زیاتریان بۆ ده‌خوازێ، له‌په‌یامه‌كه هاتووه "له‌م قۆناغه‌ی ئه‌مرۆی كوردستان و ناوچه‌كه پێیدا تێپه‌ڕ ده‌بێ یه‌كریزی و ته‌بایی سه‌رجه‌م حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كان زامنی به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كان و پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كانمانه".
ده‌قی په‌یامی پیرۆزباییه‌كه:
بەڕێزان مەكتەبی سیاسیی حزبی شیوعی كوردستان و عێراق
بابەت / پیرۆزبایی
سڵاوی سەرخۆبوون و ئازادی ...
بەبۆنەی(90) ساڵه‌ی دامەزراندنی حزبی شیوعی بەناوی خۆمان و تەواوی ئەندام و لایەنگرانی یەكێتیمانYNDK، جوانترین پیرۆزباییتان ئاڕاستە دەكەین و خوازیارین ساڵیادی دامەزراندنی ئەمساڵتان هاندەر بێت بۆ زیاتر پێشڤەچوونتان .
بەڕێزان : حزبی شیوعی لە ماوەی تەمەنی خەبات و تێكۆشانیان، به‌درێژایی مێژوو لە گۆڕەپانی سیاسی جێ پەنجەیان لەخەبات دژی داگیركەران و دوژمنان هەبووە و هەموو كات خەباتیان كردووە بۆ بەدیهێنانی مافەكانی گه‌ل و چینی كرێكار و نه‌دار و هه‌ژاران، ئەوەی لەم قۆناغەی ئەمڕۆشمان گرنگە یەكریزی و تەبایی سەرجەم هێز و لایەنەكانه بۆ بەدیهێنانی تەواوی مافی گەلەكەمان و پاراستنی دەستكەوتەكانمان.
لەم بۆنەیەتاندا جارێكی تر جەخت دەكەینەوە سەر زیاتر توندوتۆڵكردنی پەیوەندی نێوانمان و سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییه‌كان .
هەر سەركەوتوو بن .... لەگەڵ رێزماندا.
مەكتەبی سیاسی
یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK
میدیا- هه‌ولێر
مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموکراتی کوردستان YNDK پێشوازی له شاندی پارتی دیموكراتی كورد له سووریا (البارتی) له هه‌ولێر ده‌كات، سەبارەت به رەوشی سیاسی كوردستان به‌گشتی و رۆژئاوای وڵات و ناوچه‌كه گفتوگۆیان كرد .
پێش نیوه‌ڕۆی رۆژی شه‌ممه رێكه‌وتی 30/3/2024 شاندێكی مه‌کته‌بی سیاسیی یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموکراتی کوردستانYNDK كه پێكهاتبوو له هه‌ڤاڵان د.شاخه‌وان خالید كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی و شاكر هاشم ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و به‌رپرسی مه‌كته‌بی ناوه‌ندی په‌یوه‌ندییه‌كان و سه‌ردار خدر ئه‌ندامی یه‌ده‌گی سه‌ركردایه‌تی و جه‌لال سمایل كارگێڕی مه‌كته‌بی ناوه‌ندی په‌یوه‌ندییه‌كانی YNDK پێشوازییان له شاندی پارتی دیموكراتی كورد له سووریا (البارتی) كرد كه پێكهاتبوو له به‌ڕێزان خلیل مجید ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و لێژنه‌ی به‌دواداچوون و بهاءالدین العلی به‌رپرسی راگه‌یاندن.
شاندی میوان پیرۆزبایی بیست و نۆیه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی YNDK لێ‌كردن و به‌م بۆنه‌یه‌وه په‌یامی پیرۆزبایی حزبه‌كه‌یان پێشكه‌شكردن، هه‌روه‌ها گفتوگۆ ده‌رباره‌ی ره‌وشی سیاسی كوردستان و ناوچه‌كه و جیهان كرا، جه‌ختكرایه‌وه سه‌ر یه‌كریزی و یه‌كهه‌ڵوێستی سه‌رجه‌م هێز و لایه‌نه‌كان بۆ به‌ده‌ستهێنانی ته‌واوی مافه‌كانی گه‌لی كوردستان، هه‌روه‌ها باس له ره‌وشی رۆژئاوای كوردستان و یه‌كگرتوویی هاوهه‌ڵوێستی حیزبه‌كان له‌م پێناوه‌دا پێویسته بۆ پاراستن و به‌ده‌ستهێنانی زیاتری مافه‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان له‌م به‌شه‌ی وڵات‌دا.
له ته‌وه‌ری کۆتاییدا باس له زیاتر توندوتۆلكردنی په‌یوه‌ندی هه‌ردوولا و سه‌رجه‌م حزب و لایه‌نه‌كانی هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان كرا.
هۆزى البو خطاب رێز لە غەفوور مەخموورى سكرتێری گشتیی YNDK دەنێت
میدیا - هەولێر:
پاشنیوەڕۆى ئەمڕۆ ٢٧ / ٣ / ٢٠٢٤، سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازیکرد لە بەڕێز (شێخ ضاري حمود عبدالله الخطاب سەرۆکى هۆزى البو خطاب) و شاندى یاوەرى، لەدیدارەكەدا باسيان لە رەوشی سیاسی و کۆمەڵایەتیى کوردستان و عێراق كرد.
پاشنیوەڕۆى ڕۆژى چوارشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK ، لە بارەگای مەكتەبی سیاسيی YNDK لە شاری هەولێر، پێشوازیکرد لە شاندى هۆزى البو خطاب کە پێکهاتبوو لە بەڕێزان (شێخ ضاري حمود عبدالله الخطاب سەرۆکى هۆزى البو خطاب و شێخ ضياء علي عبدالله الخطاب و شێخ خاشع أحمد المطلك) و، لە دیدارەکەدا باسیان لە گیانى ئاشتى و پێکەوەژیان لە کۆمەڵگەى کوردستان و عێراق و پتەوکردنى پەیوەندییەکانى نێوان هۆزە کوردى و عەرەبییەکان کرد و، جەختیان کردەوە سەر بایەخدان بە پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان وەک بنەمایەک بۆ سەقامگیرى سیاسیى لە کۆمەڵگەى کوردستان و عێراقدا.
غەفوور مەخموورى باسى لەوە کرد کەوا ئاشتى و تەبایى کۆمەڵایەتى و یەکترقبوڵکردن سەقامگیرى سیاسى بەدواى خۆیدا دەهێنێت، وتى : (ئەگەر سەیر بکەین ئەو پێکەوەژیانەى لەنێوان پێکهاتەکانى کوردستاندا هەیە، بۆتە نموونەیەکى زیندوو لە ناوچەکەدا، ئەمەش وایکردووە کەوا کوردستان ببێتە ئارامترین ناوچە، ئێمە شانازى بەو پێکەوەژیانەى کوردستان دەکەین و هەوڵدەدەین کەوا کوردستان وەک هەمیشە بە مێرگى پێکەوەژیان بمێنێتەوە.)، هەروەها وتى: (لەسەر هەموو لایەکمان پێویستە کاربکەین بۆ بڵاوکردنەوەى رۆشنبیرى یەکترقبوڵکردن و قوڵکردنەوەى زیاترى گیانى برایەتى و پێکەوەژیان.).
هەر لە دیدارەکەدا بەڕێزان شێخ ضاري حمود عبدالله الخطاب سەرۆکى هۆزى البو خطاب و شێخ ضياء علي عبدالله الخطاب بەناوى هۆزى البو خطاب دیارییەکى رێزلێنانیان پێشکەش بە غەفوور مەخموورى سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK کرد، کە بریتى بوو لە شمشێرێکى تایبەت، بەڕێز شێخ ضاري حمود عبدالله الخطاب لە وتەیەکى کورت‌دا وتى: (ئەمڕۆ ئێمە سەردانى براى خۆشەویستمان غەفوور مەخموورى - باوکى زیلان-مان کردووە، ئەو دیارییەش کە پێشکەشى بەڕێزیان دەکەین بریتییە لە شمشێرێکى تایبەت کەوا لاى ئێمەى عەرەب رەمزێکى گرنگ و پڕ بایەخە، برامان کاک غەفوور مەخموورى رۆڵێکى گرنگى هەبووەو هەیە لە پتەوکردنى پەیوەندییە کوردى و عەرەبییەکان لەسەر هەموو ئاستەکاندا، ئێمە شانازى پێوەدەکەین و رۆڵى کاراى ئەو لەو بوارەدا بەرز دەنرخێنین و ئەم دیارییە سیمبۆڵییەى پێشەکەش دەکەین.)، سکرتێرى گشتیى YNDK لەلایەن خۆیەوە سوپاسى شێخ ضاري حمود عبدالله الخطاب و شاندى یاوەرى کرد بۆ ئەو بەسەرکردنەوەو رێزلێنانەیان.
لە دوا تەوەری دیدارەکەشدا باسیان لە پتەوکردنى پەیوەندى نێوان هەردوو لا کرد.
ماوەیەکە حكومەتی عێراق لە رێگەى دادگاى فیدرالى عێراق هەوڵى سنوورداکردن و بەرتەسکردنەوەى دەسەڵاتەکانى حکومەتى هەرێمى کوردستان دەدات، بڕیارەکانى دادگاى فیدارالى عێراق کە لەم دواییەدا لە دژى هەرێمى کوردستان وەرگیران بڕیارى نادەستوورى و نایاسایین و دەچنە خانەى بڕیارى سیاسییەوە، بە تایبەت لە بڕیارى ئەم دواییەیاندا سەبارەت بە یاساى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان، لە تایبەتمەندى خۆیان لایانداوەو یاساى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستانیان گۆڕیوە، ئەوەش دەچێتە خانەى هەموارکردن و کارى دەسەڵاتى یاسادانانە نەک دادگاى فیدرالى عێراق، تەواوى ئەو گۆڕانکارییانەى لە یاساى هەڵبژاردنەکانى پەرلەمانى کوردستان کردوویانە، نادەستوورى و نایاسایین، وەک (یەک بازنەیى کراوەتە چوار بازنەیى، ژمارەى کورسییەکانى پەرلەمان لە ١١١ کورسى کەمکراوەتە بۆ ١٠٠ کورسى ، کۆتاى پێکهاتەکان لابراوە لە کاتێکدا لە پەرلەمانى عێراق کورسى کۆتاى پێکهاتەکان هەیە و ... ) ئەم گۆڕانکارییانە هەمووى دەچنە خانەى هەموارکردن، ئەوەش کارى پەرلەمانە نەک دادگاى فیدرالى عێراق، ئەو بڕیارەى دادگاى فیدرالى عێراق کاریگەرى نێگەتیفى دەبێت بۆ سەر ئەنجامدانى پرۆسەى هەڵبژاردنەکانى پەرلەمانى کوردستان و، سەرەتا و هەوڵێکە بۆ رەتکردنەوەى یاساکانى کوردستان.
بڕیارەکانى ئەم دواییەى دادگاى فیدرالى عێراق دژایەتیکردنێکى ئاشکراى هەرێمى کوردستانە و، کێشەکانى کوردستانى قوڵترکردۆتەوەو بۆتە هەڕەشە بۆ سەر ئاشتى کۆمەڵایەتى و گیانى پێکەوەژیان لە کۆمەڵگەى کوردستان و عێراقدا، ئەمەش ئەو راستییە دەسەلمێنێت کە دەسەڵاتدارانى عێراق تا ئێستاش دەستبەردارى عەقڵییەتى خۆسەپاندن و پەراوێزخستنى کورد نەبوون، لەهەمان کاتدا حکومەتى عێراق لەژێر کاریگەرى بەشێک لە لایەنە عێراقییەکان بەردەوامە لە سەر بڕینى شایستە داراییەکانى هەرێمى کوردستان و جێبەجێکردنى سیاسەتى برسیکردنى خەڵکى کوردستان.
لە رەوشێکى وادا پێویستە لایەنە سیاسییەکانى كوردستان زیاتر لەیەكدی نزیكببینەوەو هاوكاری حکومەتى هەرێمى کوردستان بین بۆ ئەوەى هەموو لایەکمان لە خەمى خەڵکدا بین و کاربکەین بۆ باشترکردنى ژیان و گوزەرانى جەماوەر و، رووبەڕووى ئەو هەڕەشانە ببینەوە کە لەسەر هەرێمى کوردستان هەن، بێگومان ئەوەش ئەڕکى نەتەوەیى و نیشتمانى هەموو لایەکمانە.
مەکتەبى سیاسیى
یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK
٢٥ – ٣ – ٢٠٢٤
برای بەڕێز و ئازیز کاك غەفوور مەخمووری سکرتێری گشتی یەکێتیی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستانYNDK.
دوای سڵاوێکی ژینگەدۆسـتی:
بابەت/ پیرۆزبایی
بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی حزبە تێکۆشەرەکەتان، بە ناوی خۆم و هەڤاڵانمان لە پارتی سەوزی کوردستان، گەرمترین و جوانترین پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاستەی بەڕێزتان و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی حزبە تێکۆشەرەکەتان دەکەین. ئومێدەوارین ساڵیادی دامەزراندنی حزبەکەتان هاندەرێک بێت بۆ بەرەوو پێشـچوونی زیاتری ڕێکخستنەکانتان.
بەڕێزان. لەئێستادا، گەلەکەمان ڕووبەڕووی ژیانێکی زۆر سەخت بووەتەوە کە بە جۆرێک ژیانی مووچەخۆران لە ئەوپەڕی خراپیدایە، بۆیە دەبێت هەموو هێزە سیاسییەکانی کوردستان بە ڕوڵی خۆیان هەستن، بۆ دەربازبوون لە ئەم دۆخەی ئێستادا و گەڕانەوەی مافی دیموکراسی و ئازادی و شەرعێتی تاکە کەسی مافی بڕیاردان لە حکومڕانی کوردستان.
هەر لە پەیوەندییەکەدا هەردوو لا جەختیانکردەوە لە سەر پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان YNDK و K G B لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان
لەگەڵ ڕێزدا....
براتان
ملکۆ بازیانی سەرۆکی پارتی سەوزی کوردستان
23/3/2024