yndk

yndk

میدیا – هه‌ولێر

هه‌رێمی هه‌ولێری یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستانYNDK؛ پێشوازی له ‌شاندێكی  ناوه‌ندی هه‌ولێری بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان له شاری هه‌ولێر ده‌كات، سەبارەت به‌ رەوشی سیاسی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌ گفتوگۆیان كرد .

سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 5-6-2024 شاندێكی هه‌رێمی هه‌ولێری یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستانYNDK كه ‌پێكهاتبوو له ‌هه‌ڤاڵان ( فاخیر نانه‌كه‌لی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و به‌رپرسی هه‌رێمی هه‌ولێر و به‌ختیار پاڵانی كارگێڕی هه‌رێمی هه‌ولێر به‌رپرسی مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی هه‌رێم و غێدان ئه‌نوه‌ر به‌رپرسی مه‌كته‌بی رێكخستنی هه‌رێم و ئازاد واحید و غازی عه‌وڵا ئه‌ندامانی هه‌رێمی هه‌ولێر)، پێشوازییان له‌ شاندی ناوه‌ندی هه‌ولێری بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان كرد كه ‌پێكهاتبوو له‌ به‌رێزان ( خه‌لیل مه‌حموود ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و به‌رپرسی ناوه‌ندی هه‌ولێر و دیدار جه‌وهه‌ر و فاخیر محه‌مه‌د و كاسترۆ عه‌بدولواحید ئه‌ندامانی ناوه‌ندی هه‌ولێر ).

  شاندی میوان پیرۆزبایی به‌ستن و سه‌ركه‌وتنی كۆنگره‌ و دانانی هه‌ڤاڵ فاخیر نانه‌كه‌لی وه‌كو به‌رپرسی هه‌رێمی هه‌ولێر و ستافی نوێی هه‌رێمی هه‌ولێری لێكردن، له‌ به‌رامبه‌ردا به‌رپرسی هه‌رێمی هه‌ولێریYNDK سوپاسی سه‌ردانی وپیرۆزباییه‌كه‌ی كردن، پاشان گفتوگۆ ده‌رباره‌ی ‌ره‌وشی سیاسی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌ و جیهان كراو جەختكرایەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی تەواوی هێز و لایەنە سیاسییه‌كان بۆ پاراستن و چەسپاندنی دەسكەوتەكان و به‌دەستهێنانی زیاتری مافەكانی گەلی كوردستان و كاركردن بۆ ئه‌نجامدان و سه‌رخستنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان.

لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا جەختكرایەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا و ته‌واوی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان لەپێناو زیاتر خزمەتكردنی شاری هه‌ولیر و پێشڤەبردنی دۆزی رەوای گەله‌كه‌مان.

 

میدیا – هەولێر

 

مه‌كته‌بی سیاسیی یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDKبەبۆنەى ده‌یه‌مین ساڵیادى دامەزراندنی پارتی سه‌وزی كوردستان په‌یامی پیرۆزباییان ئاڕاسته‌ ده‌كات، له‌ په‌یامه‌كه‌ هیواى سەرکەوتن و پێشڤەچوونیان بۆ ده‌خوازێ و بۆ ده‌ربازكردنی ئه‌م ره‌وشه‌ داوای ته‌بایی و یه‌كریزی سه‌رجه‌م هێز و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی كوردستان ده‌كات .

 

ده‌قی په‌یامی پیرۆزباییه‌كه‌:

 

بۆ بەڕێزان له‌ پارتی سه‌وزی  كوردستان

بابەت / په‌یامی پیرۆزبایی

 

سڵاوی سەرخۆبوون ‌و ئازادی ...

بەبۆنەی(10)ه‌مین ساڵیادی دامەزراندنی (پارتی سه‌وزی كوردستان) بەناوی خۆمان ‌و تەواوی ئەندام ‌و لایەنگرانی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK ، جوانترین پیرۆزبایتان ئاڕاستە دەكەین‌ و خوازیارین ساڵیادی دامەزراندنی ئەمساڵتان هاندەر بێت بۆ ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیان و پاراستنی ژینگه‌ و سروشتی كوردستان.

بەڕێزان: (پارتی سه‌وزی كوردستان) له‌ ماوه‌ی ته‌مه‌نی ده‌ ساڵه‌ی وه‌ك پارتێك خاوه‌ن هه‌ڵوێست بووه‌ و هه‌میشه‌ كاری بۆ پاراستنی ژینگه‌ و سروشتی جوانی كوردستان و پێكه‌وه‌ژیان كردووه‌، جێ په‌نجه‌ی له‌م بواره‌دا دیاره‌، به‌تایبه‌ت له‌ ئێستادا كوردستان به‌ ره‌وشێكی ناسك و هه‌ستیار گوزه‌ر ده‌كات‌، بۆ ده‌ربازكردنی ئه‌م ره‌وشه‌ له‌سه‌ر هه‌موو لایه‌كمان پێویسته‌ كار بۆ یەكڕیزی و تەبایی نێوان سەرجەم هێز و لایەنەكانی كوردستان بكه‌ین، به‌گیانێكی برایانه‌ كار بكه‌ین بۆ چارەسەركردنی كێشە و قەیرانەكان، ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ فاكته‌رێكی گرنگ بۆ بەدیهێنانی تەواوی مافەكانی گەلەكەمان و هەنگاونان بەرەو هه‌ڵبژاردنێكی پاك و سه‌ركه‌وتوو.

جارێكی دیكە ساڵیادی دامەزراندنتان پیرۆز بێت و كوردستانیش هەمیشە جوان و ئاوەدان و شوێنی پێكەوەژیان و ئاشتی و تەبایی سەرجەم پێكهاتەكانی كوردستان بێت.

 

هەر سەركەوتوو بن ... لەگەڵ رێزماندا.

 

 

مەكتەبی سیاسیی

یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK

4/6/2024ی زایینی

هه‌ولێر- باشووری كوردستان

 

میدیا - هەولێر:

 

ئێوارەى ڕۆژى 2 / 6 / 2024، سكرتێری گشتیی YNDK بەمەبەستى بەسەرکردنەوەو هەواڵپرسین سەردانی نووسەرو شاعيرى ناسراوى كوردستان بەڕێز مەسعود پەرێشان-ى کرد و، هیواى تەندروستییەکى باشى بۆ خواستن.

ئێوارەى ڕۆژى یەکشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK بە یاوەرى هەڤاڵان (د. شاخەوان خالید کارگێڕى مەکتەبى سیاسى و فاخیر نانەکەلى ئەندامى کۆمیتەى سەرکردایەتى و بەرپرسى هەرێمى هەولێرى YNDK)، بەمەبەستى هەواڵپرسین و بەسەرکردنەوە لە شارى هەولیر سەردانی نووسەرو شاعيرى ناسراوى كوردستان بەڕێز (مەسعود پەرێشان)یان کرد و، بەگەرمی لەلایەن بەڕێزیان و خانەوادەى بەڕێزیانەوە پێشوازی كران، لەسەردانەكەدا سكرتێری گشتیی YNDK وێڕاى هەواڵپرسین، هیواى ساخى و سەلامەتى و زووچاکبوونەوەو تەندروستییەکى باشى بۆ بەڕێزیان خواست، لەبەرامبەردا بەڕێز (مەسعود پەرێشان) وێڕاى دەربڕینى خۆشحاڵى سوپاسی ئەو سەردان و بەسەرکردنەوەیەى سکرتێرى گشتیى YNDK ی كرد.

 

میدیا - هەولێر:

 

ئێوارەى ڕۆژى 2 / 6 / 2024، سكرتێری گشتیی YNDK بەمەبەستى بەسەرکردنەوەو هەواڵپرسینى (دیار)ى کوڕى بەڕێزیان سەردانی کەسایەتیى ناسراوى کەندیناوە بەڕێز مامۆستا شێرکۆ دیبەگەیی-یان کرد و، هیواى تەندروستییەکى باشیان بۆ کاک (دیار) خواست.

ئێوارەى ڕۆژى یەکشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK بە یاوەرى هەڤاڵان (د. شاخەوان خالید کارگێڕى مەکتەبى سیاسى و فاخیر نانەکەلى ئەندامى کۆمیتەى سەرکردایەتى و بەرپرسى هەرێمى هەولێرى YNDK)، بەمەبەستى هەواڵپرسین و بەسەرکردنەوەى کاکە (دیار)ى کوڕیان، لە نەخۆشخانەى نانەکەلى لە شارى هەولیر سەردانی کەسایەتیى ناسراوى کەندێناوە بەڕێز مامۆستا (شێرکۆ دیبەگەیی)یان کرد و، بەگەرمی لەلایەن بەڕێزیان و خانەوادەى بەڕێزیانەوە پێشوازی كران، لەسەردانەكەدا سكرتێری گشتیی YNDK وێڕاى هەواڵپرسینى کاک (دیار)، هیواى ساخى و سەلامەتى و زووچاکبوونەوەو تەندروستییەکى باشى بۆ خواست، لەبەرامبەردا بەڕێز مامۆستا (شێرکۆ دیبەگەیی) وێڕاى دەربڕینى خۆشحاڵى سوپاسی ئەو سەردان و بەسەرکردنەوەیەى سکرتێرى گشتیى YNDK ی كرد.

میدیا - هەولێر:

 

ئێوارەى ڕۆژى 2 / 6 / 2024، سكرتێری گشتیی YNDK بەمەبەستى بەسەرکردنەوەو هەواڵپرسین سەردانی کەسایەتیى ناسراوى کەندیناوە و گوندى سەید عوبێد بەڕێز مام عەبدوڵڵا عەلى تەها نانەکەلى-یان کرد و، هیواى تەندروستییەکى باشیان بۆ بەڕێزیان خواست.

ئێوارەى ڕۆژى یەکشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK بە یاوەرى هەڤاڵان (د. شاخەوان خالید کارگێڕى مەکتەبى سیاسى و فاخیر نانەکەلى ئەندامى کۆمیتەى سەرکردایەتى و بەرپرسى هەرێمى هەولێرى YNDK)، بەمەبەستى هەواڵپرسین و بەسەرکردنەوە لە شارى هەولیر سەردانی کەسایەتیى ناسراوى کەندێناوە بەڕێز مام (مام عەبدوڵڵا عەلى تەها نانەکەلى)یان کرد و، بەگەرمی لەلایەن بەڕێزیان و خانەوادەى بەڕێزیانەوە پێشوازی كران، لەسەردانەكەدا سكرتێری گشتیی YNDK هیواى ساخى و سەلامەتى و تەندروستییەکى باشى بۆ بەڕێزیان خواست، لەبەرامبەردا بەڕێز مام (عەبدوڵڵا نانەکەلى) وێڕاى دەربڕینى خۆشحاڵى سوپاسی ئەو سەردان و بەسەرکردنەوەیەى سکرتێرى گشتیى YNDK ی كرد.

 

میدیا - دوکان
مەكتەبی سیاسیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستانYNDK، له‌ هوتێڵ ئاشوور لە دوکان به‌شداری مه‌راسیمی داگیرساندنی مۆمی (49) ساڵه‌ی دامه‌رزاندنی یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان ده‌كات.
ئێوارەی ئەمڕۆ 1-6-2024، شاندێكی مەكتەبی سیاسیYNDK كه‌ پێكهاتبوو له‌ هەڤاڵان ( د.شاخەوان خالید كارگێڕی مەكتەبی سیاسی و شاكر هاشم ئه‌ندامی سیاسی و غێدان ئەنوەر كارگێڕی هه‌رێمی هه‌ولێر و یاد سارمەمی کادری YNDK) به‌شداری مەراسیمی داگیرساندنی مۆمی(49) ساڵەی تەمەنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە هۆتێل ئاشوور له‌ قه‌زای دوكان ده‌كه‌ن بە ئامادەبوونی باڵیۆز و کونسوڵ و نێردە و دیپلۆماتکاری وڵاتان و سه‌رۆك و سكرتێری حزبە کوردستانی و عێراقییەکان و نوێنەرانی حکومەت بەڕێوەچوو، کە تیایدا بافڵ تاڵەبانی وتاری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی خوێندەوە و كۆمه‌ڵێك چاڵاكی هونه‌ری و گۆرانی له‌ مه‌راسیمه‌كه‌ پێشكه‌شكران.
شاندی YNDK پیرۆزبایی (49) ساڵه‌ی دامه‌زراندنی یه‌كێتی له‌ به‌رێزان بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵه‌بانی و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی كرد و به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ په‌یامی پیرۆزباییان ئاڕاسته‌كردن، له‌به‌رامبه‌ردا كاك بافڵ تاڵه‌بانی و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان سوپاسی پیرۆزبایی و به‌شداری شاندی ( YNDK )یان له‌م مه‌راسیمه‌دا‌ كرد، جێگه‌ی ئاماژه‌ پێكردنه‌ مه‌راسیمه‌كه‌ كاتژمێر 5ی ئێواره‌ تا 8:30ی شه‌و به‌رده‌وام بوو.

میدیا - هەولێر:
ئێوارەى ڕۆژى 1 / 6 / 2024، سكرتێری گشتیی YNDK بەمەبەستى بەسەرکردنەوەو هەواڵپرسین سەردانی نووسەرو شاعيرى ناسراوى كوردستان بەڕێز بێکەس حەمەد قادر-ى کرد، هیواى تەندروستییەکى باشى بۆ خواستن.
ئێوارەى ڕۆژى شەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK بە یاوەرى هەڤاڵ (فاخیر نانەکەلى ئەندامى کۆمیتەى سەرکردایەتى و بەرپرسى هەرێمى هەولێرى YNDK)، بەمەبەستى هەواڵپرسین و بەسەرکردنەوە لە شارى هەولیر سەردانی نووسەرو شاعيرى ناسراوى كوردستان بەڕێز (بێکەس حەمەد قادر)یان کرد و، بەگەرمی لەلایەن بەڕێزیان و خانەوادەى بەڕێزیانەوە پێشوازی كران، لەسەردانەكەدا سكرتێری گشتیی YNDK وێڕاى هەواڵپرسین، هیواى ساخى و سەلامەتى و زووچاکبوونەوەو تەندروستییەکى باشى بۆ بەڕێزیان خواست، لەبەرامبەردا بەڕێز (بێکەس حەمەد قادر) وێڕاى دەربڕینى خۆشحاڵى سوپاسی ئەو سەردان و بەسەرکردنەوەیەى سکرتێرى گشتیى YNDK ی كرد.
میدیا - هەولێر:
ئێوارەى ڕۆژى 1 / 6 / 2024، سكرتێری گشتیی YNDK بەمەبەستى بەسەرکردنەوەو هەواڵپرسین سەردانی نووسەرو چیرۆکنووسى ناسراوى كوردستان بەڕێز ئاسۆ حەسەن-ى کرد، هیواى تەندروستییەکى باشى بۆ خواستن.
ئێوارەى ڕۆژى شەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK بە یاوەرى هەڤاڵ (فاخیر نانەکەلى ئەندامى کۆمیتەى سەرکردایەتى و بەرپرسى هەرێمى هەولێرى YNDK)، بەمەبەستى هەواڵپرسین و بەسەرکردنەوە لە شارى هەولیر سەردانی نووسەرو چیرۆکنووسى ناسراوى كوردستان بەڕێز (ئاسۆ حەسەن)یان کرد و، بەگەرمی لەلایەن بەڕێزیان و خانەوادەى بەڕێزیانەوە پێشوازی كران، لەسەردانەكەدا سكرتێری گشتیی YNDK وێڕاى هەواڵپرسین، هیواى ساخى و سەلامەتى و زووچاکبوونەوەو تەندروستییەکى باشى بۆ بەڕێزیان خواست، لەبەرامبەردا بەڕێز (ئاسۆ حەسەن) وێڕاى دەربڕینى خۆشحاڵى سوپاسی ئەو سەردان و بەسەرکردنەوەیەى سکرتێرى گشتیى YNDK ی كرد.
میدیا - هەولێر:
پێشنیوەڕۆى ڕۆژى 3 / 6 / 2024، سكرتێری گشتیی YNDK بەمەبەستى بەسەرکردنەوەو هەواڵپرسین سەردانی نووسەرو رۆژنامەنووسى ناسراوى كوردستان بەڕێز ئیسماعیل بەرزنجى-ى کرد و، هیواى تەندروستییەکى باشى بۆ خواستن.
پێشنیوەڕۆى ڕۆژى دووشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK بە یاوەرى هەڤاڵان (فاخیر نانەکەلى ئەندامى کۆمیتەى سەرکردایەتى و بەرپرسى هەرێمى هەولێر و جەلال سمایل کارگێڕى مەکتەبى ناوەندى پەیوەندییەکانى YNDK)، بەمەبەستى هەواڵپرسین و بەسەرکردنەوە لە شارى هەولیر سەردانی نووسەرو شاعيرى ناسراوى كوردستان بەڕێز (ئیسماعیل ئەنوەر بەرزنجى)یان کرد و، بەگەرمی لەلایەن بەڕێزیان و خانەوادەى بەڕێزیانەوە پێشوازی كران، لەسەردانەكەدا سكرتێری گشتیی YNDK وێڕاى هەواڵپرسین، هیواى ساخى و سەلامەتى و زووچاکبوونەوەو تەندروستییەکى باشى بۆ بەڕێزیان خواست، لەبەرامبەردا بەڕێز (ئیسماعیل بەرزنجى) وێڕاى دەربڕینى خۆشحاڵى سوپاسی ئەو سەردان و بەسەرکردنەوەیەى سکرتێرى گشتیى YNDK ی كرد.

میدیا – سۆران

ئەمڕۆ سێشەممە 28/5/2024 به‌ڕێز مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕێوڕەسمێکدا به‌ئاماده‌بوونی به‌رپرسانی حكومی و ئیداری و حزبی، بەردی بناخەی چوار پڕۆژەی گرنگی لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دانا.

پڕۆژەکان بریتین لە ڕێگەی دووسایدی چل مەتری هۆڵی بۆنەکان-شەهیدانی ئازادی، بەرزە پردی دەروازەی سۆران لەگەڵ جوانکاری ڕێگەی سەرەکی ،پارکی نیشتمانیی سۆران ، پارکی ناوشار، هەروەها کردنەوەی ئەکواپارک لە کۆمەڵگەی گەشتیاری پانک لە ڕواندز.

له‌ڕێوڕه‌سمی راگه‌یاندن و دانانی به‌ردی بناخه‌ی پرۆژه‌كان ژماره‌یه‌ك له‌ حزب و لایه‌نی سیاسی و نوێنه‌رانی ده‌زگای حكومی و ئیداری‌ و به‌ڕێوه‌به‌ران و ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی و خه‌مخۆرانی ده‌ڤه‌ره‌كه‌ ئاماده‌بوون، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ شاندێكی هه‌رێمی سۆرانی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستانYNDK كه‌پێكهاتبوو له‌ هه‌ڤاڵان ( پاڵه‌ گه‌ردی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی و سه‌رپه‌رشتیاری هه‌رێمی سۆران و مامۆستا مه‌عروف سمیلانی به‌رپرسی هه‌رێمی سۆرانیYNDK ) له‌ ڕێوڕه‌سمه‌كه‌ به‌شداربوون.

 له‌ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا سەرۆکی حکومەت لە گوتارێکدا "جەختی لەوە کردەوە لە ماوەی دوو ساڵی رابردوو سه‌ره‌ڕای قه‌یرانی ئابووری و كێشه‌كان، به‌ڵام لەڕووی ئیداری و خزمەتگوزاری و گەشەسەندندا هەست بە گۆڕانكاریی زۆری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەكرێت،  کە بەرنامە و پلانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەوەیە کە بە تەنیا گرنگیی بە سەنتەری پارێزگاکان و شارە گەورەکان نەدرێت، بەڵکو پێویستە لەپاڵ ئەوانیش، شار و شارۆچکە و دێهاتەکانیشمان ببووژێنینەوە، بۆ ئەوەی بتوانین گەشەپێدانێکی گشتگیر و هەمەلایەنە لە هەموو ناوچەکانی کوردستان ئەنجام بدەین".