میدیا - شەڕگات:
پێشنیوەڕۆى ڕۆژى ٢٨ / ٦ / ٢٠٢٤ سكرتێری گشتیی YNDK لەسەر بانگهێشتى کەسایەتیى ناسراوى عەشیرەتى شەمەر بەڕێز حاتەم گحێس شەمەرى لە گوندى (تلول الباج) لە دەڤەرى شەڕگات، سەردانى بەڕێزیانى کردو بە ئامادەبوونى ژمارەیەکى زۆر لە کەساتى و سەرۆک هۆزە عەرەبییەکانى عیراق سعودیە و کوێت ، لە رێوڕەسمێکى تایبەتدا کە زیاتر لە دوو هەزار کەس تێیدا ئامادەبوون میواندارى سكرتێری گشتیی YNDK ى كرد.
پاشنیوەڕۆى رۆژى هەینى، کەسایەتیى ناسراوى عەشیرەتى شەمەر بەڕێز حاتەم گحێس شەمەرى لە رێوڕەسمێکى تایبەتدا لە لە گوندى (تلول الباج) لە دەڤەرى شەڕگات، میواندارى غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK-یان کرد، بەگەرمی لەلایەن بەڕێزيان و بنەماڵەکەیان و بەڕێزان و پیاوماقول و ریسپیانى هۆزى شەمەرو ژمارەیەکى زۆر لە سەرۆک هۆزە عەرەبییەکان پێشوازی كران، لە دیدارەکەدا سەبارەت بە چەند پرسێکى کۆمەڵایەتى و رەوشى کوردستان و عێراق و رۆڵى هۆزەکان قوڵکردنەوەى گیانى برایەتى و پێکەوەژیان و پتەکردنى پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان گفتوگۆکرا.
لە دیدارەکەدا ؛ غەفوور مەخموورى وتارێکى پێشەکەشى ئامادەبووان کردو وێڕاى سوپاسکردنى بەڕێز شێخ حاتەم گحێس شەمەرى بۆ ئەو میواندارییەو رێکخستنى ئەو دیدارە گرنگە، جەختى کردەوە سەر بایەخدان بە پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان وەک بنەمایەک بۆ سەقامگیرى سیاسیى لەهەر کۆمەڵگەیەکدا، مەخموورى لە وتارەکەیدا وتى : (پێویستە هەموو لایەکمان کاربکەین بۆ پتەوکردنى پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان لەبەرئەوەى ئاشتى و تەبایى کۆمەڵایەتى و یەکتر قبوڵکردن سەقامگیرى سیاسى بەدواى خۆیدا دەهێنێت، بۆ ئەمەش پێویستە کێشە لاوەکییەکان بخرێنە لاوەو دەستى برایەتى و هاوکارى بۆ یەکتر درێژبکەین)، مەخموورى لە درێژەى قسەکانیدا وتى: (لەسەر هەموو لایەکمان پێویستە لەسەر هەموو ئاستەکاندا کاربکەین بۆ بڵاوکردنەوەى رۆشنبیرى یەکترقبوڵکردن و قوڵکردنەوەى زیاترى گیانى برایەتى و تەبایى و پێکەوەژیان.).
لە رێوڕەسمى میواندارییەکەدا بەڕێز شێخ حاتەم گحێس شەمەرى لەسەر شەرەفى سکرتێرى گشتیى YNDK و میوانەکان نیوەڕۆخوانێکى بۆ ئامادەبووان رێکخستبوو.
شایانى باسە لە سەردانەکەدا هەڤاڵ (قەهار مەخموورى ئەندامى مەکتەبى سیاسیى YNDK و ژمارەیەک سەرۆک هۆزو کەسایەتیى کورد و عەرەب) یاوەرى سکرتێرى گشتیى YNDK بوون.
میدیا - گەیارە:
پێشنیوەڕۆى ڕۆژى 28 / 6 / 2024، سكرتێری گشتیی YNDK بەمەبەستى هەواڵپرسین و بەسەرکردنەوە لە لە گوندى حاجى عەلى لە دەڤەرى گەیارە سەردانی سەرۆکى هۆزى لهێب بەڕێز شێخ نەزهان سەخەر لهێبى کرد و، وێڕاى هەواڵپرسین، هیواى تەندروستییەکى باشى بۆ بەڕێزیان خواست.
پێشنیوەڕۆى ڕۆژى هەینى، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK ، لە گوندى حاجى عەلى لە دەڤەرى گەیارە، بەمەبەستى هەواڵپرسین و بەسەرکردنەوە سەردانی بەڕێز شێخ نەزهان سەخەر لهێبى سەرۆکى هۆزە لهێب-یان کرد و، بەگەرمی لەلایەن بەڕێزیان و بنەماڵەکەیان و خزمانییەوە پێشوازی كران، لەسەردانەكەدا سكرتێری گشتیی YNDK هیواى ساخى و سەلامەتى و تەندروستییەکى باشى بۆ خواستن، هەروەها باس لە پتەوکردنى پەیوەندى نێوان کوردو عەرەب لە دەڤەرەکەدا کراو هەردوو لا جەختانکردەوە سەر زیاتر قوڵکردنەوەى گیانى برایەتى و پێکەوەژیان و بەهێزکردنى پەیوەندییەکان، لەبەرامبەردا بەڕێز شێخ نەزهان سەخەر لهێبى بەناوى خۆیان و بنەماڵەکەیانەوە و هۆزەکەیانەوە وێڕاى دەربڕینى خۆشحاڵى سوپاسی ئەو سەردان و بەسەرکردنەوەیەى سکرتێرى گشتیى YNDK ی كرد.
شایانى باسە لە سەردانەکەدا هەڤال (قەهار مەخموورى ئەندامى مەکتەبى سیاسیى YNDK و ژمارەیەک سەرۆک هۆزو کەسایەتیى کورد و عەرەب) یاوەى سکرتێرى گشتیى YNDK بوون.
میدیا - هەولێر:
ئێوارەى ڕۆژى ٢٤ / ٦ / ٢٠٢٤، سكرتێری گشتیی YNDK بەمەبەستى هەواڵپرسین و بەسەرکردنەوە لە شوێنى حەوانەوەى خۆیدا لە شارى هەولێر سەردانی شاعیرو ئەدیب و کەسایەتیى ناسراوى سعودى بەڕێز شێخ جاسم سەفار شەمەرى-یان کرد و، کە ئێستا بەسەردان لە کوردستانە.
ئێوارەى ڕۆژى دووشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK ، بەمەبەستى هەواڵپرسین و بەسەرکردنەوە سەردانی شاعیرو ئەدیب و کەسایەتیى ناسراوى سعودى بەڕێز شێخ جاسم سەفار شەمەرى-ى کرد و، بەگەرمی لەلایەن بەڕێزیانەوە پێشوازی كران، لەسەردانەكەدا سكرتێری گشتیی YNDK هیواى ساخى و سەلامەتى و تەندروستییەکى باشى بۆ بەڕێزیان خواست، لەبەرامبەردا بەڕێز شێخ جاسم سەفار شەمەرى وێڕاى دەربڕینى خۆشحاڵى سوپاسی ئەو سەردان و بەسەرکردنەوەیەى سکرتێرى گشتیى YNDK -ى كرد.
میدیا- ئایندهۆڤن:
بهبۆنهی (67) ساڵهی دامهزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان-سوریا PDK-S ، رێكخراوی هۆڵهندا له ئایندهۆڤن، رۆژی شهممه رێكهوتی 15-6-2024 ئاههنگێكی به ئامادهبوونی نوێنهرانی پارت و لایهنه سیاسییه كوردستانی و ههڤكاری پارت و لایهنهكان و ژمارهیهک له نووسهران و ڕۆشنبیران و کهسایهتی کورد و بیانی و نوێنهرانی ڕێکخراوه ڕۆشنبیری و کلتوورییهکانی هۆڵهندا و ئهوروپا ساز كرد.
مامۆستا فهخرهدین زیارهتی ئهندامی سهركردایهتی و نوێنهری یهكێتی نهتهوهیی دیموكراتی كوردستانYNDK له ئهوروپا، بهشداری ئاههنگهكهی كرد و وتاری YNDKی خوێندهوه، ههروهها له ئاههنگهكه ژمارهیهك وتار و وته، لهگهڵ چهندین پهخشان و چاڵاكی بهم بۆنهیهوه پێشكهش به ئامادهبووان كرا و ئاههنگهكه چهند کاتژمێرێكی خایاند و سهرکهوتووانه کۆتایی هات.
میدیا- ههولێر
ئەمڕۆ شەممە رێكهوتی 15ی 6ـی 2024 مهكتهبی سیاسیی یهكێتی نهتهوهیی دیموكراتی كوردستانYNDK پەیامێك بەبۆنەی هاتنهوهی جەژنی قوربان بڵاودهكاتهوه و پیرۆزبایی جهژن ئاڕاستەی موسڵمانان و خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و جهماوهر و ئهندام و دۆست و لایهنگرانی یهكێتیمانYNDK دەکات و هیوا دەخوازێت کە ئهم جەژنه ببێتە هاندهرێك بۆ له یهك نزیكبوونهوه و تهبایی و ئاشتی و سەقامگیری لە كوردستان و ببێته خێر و بەرەكەت بۆ خەڵكی كوردستان و بهدیهاتنی تهواوی مافهكانی گهلی كوردستان .
دهقی پەیامی پیرۆزبایی مهكتهبی سیاسییYNDK بە بۆنەی جەژنی قوربانهوه:
بەبۆنەی هاتنهوهی جەژنی قوربانی پیرۆز، جوانترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی موسڵمانانی هەرێمی کوردستان و جیهان دهكهین، بهتایبهت خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و جهماوهر و ئهندام و دۆست و لایهنگرانی یهكێتیمانYNDK .
خوازیارین ئهم جهژنه پیرۆزە ببێتە خێر و بەرەکەت بۆ هەموو خەڵکی کوردستان و بەدیهێنانی تهواوی مافهكانی گهلی كوردستان و لێبوردەیی و پێکەوەژیان لە وڵاتەکەمان پتەوتر بکات و ببێتە هۆی لهیهكتر نزیكبوونهوهی لایهنهكان و بەرقەراربوونی ئاشتی و برایهتی و سەقامگیری لە كوردستان و عێراق و جیهاندا.
دووباره جەژنتان پیرۆز بێت و خوای گهوره و میهرهبان کوردستان و خهڵكه خۆڕاگر و دڵسۆزهكهی بپارێزێت.
مهكتهبی سیاسیی
یهكێتی نهتهوهیی دیموكراتی كوردستانYNDK
15-6-2024
ههولێر- باشووری كوردستان
ميديا - أربيل:
وجه غفور مخموري السكرتير العام للاتحاد القومي الديمقراطي الكوردستاني YNDK برقية تهنئة إلى السید نصرالدین ابراهیم سکرتیر الحزب الديمقراطي الكردي في سوريا (الپارتي) بمناسبة الذكرى الـ67 لتأسيس (الپارتي).
وأشار مخموري في برقيته إلى التحديات الجسام في هذه المرحلة التاريخية الحساسة من نضال شعبنا الكوردستاني، ونوه إلى ضرورة التغلب على الصعوبات وإيصال الشعب إلى الحرية. وهذا نص البرقية:
اخي العزيز الأستاذ نصرالدين ابراهيم المحترم
سکرتیر الحزب الديمقراطي الكردي في سوريا (الپارتي)
الاخوة والاخوات في المكتب السياسي للحزب الديمقراطي الكردي في سوريا (الپارتي) المحترمون
تحیة أخوية ...
بمناسبة الذكرى السابعة والستون لتأسيس حزبکم المناضل الحزب الديمقراطي الكردي في سوريا (الپارتي)، يشرفني وبأسم المکتب السیاسي واللجنة القيادية للاتحاد القومي الديمقراطي الكوردستاني YNDK، أن أتقدم اليكم ولكافة الرفاق الأعزاء أعضاء المكتب السياسي واللجنة القيادية وكوادر وأعضاء وأنصار الحزب الديمقراطي الكردي في سوريا (الپارتي)، أطيب التهاني والتبريكات بهذه المناسبة الهامة، ونتمنى لكم المزيد من التطور والنجاح والتوفيق بمسيرتكم النضالية وكلنا ثقة سيكون لكم دورا بارزا وفعالاَ في هذه المرحلة التأريخية الحساسة من نضال شعبنا الكوردستاني عموما وخاصة في مشروع وحدة الصف الكوردي في عموم كوردستان، نحن واثقون من أننا سنكون قادرين على النضال معاً، للحفاظ على مكتسباتنا في غرب وجنوب كوردستان، والتغلب على الصعوبات وإيصال شعبنا إلى الحرية.
مرة أخرى نحن في الاتحاد القومي الديمقراطي الكوردستاني YNDK ، نبارك الذكرى الـ67 لتأسيس الحزب الديمقراطي الكردي في سوريا (الپارتي)، ونحن نهنئكم بهذه المناسبة أيضاً نثمن باعتزاز وتقدير العلاقات الثنائية والتي نعتز ونفتخر بها مؤكدين استمراريتها وتعزيزها بكافة المجالات، ثبات واستمرار للعلاقة التأريخية بين حزبکم الحزب الديمقراطي الكردي في سوريا (الپارتي) واتحادنا الاتحاد القومي الديمقراطي الكوردستاني YNDK ، ودمتم في مسيرة العطاء من أجل شعبنا ودوركم الذي محط تقدير الجميع.
ونتمنى النجاح والتوفیق لعملكم ونضالكم.
مع فائق الاحترام والتقدير.
أخوکم
غفور مخموری
السكرتير العام
للاتحاد القومي الديمقراطي الكوردستاني YNDK
14 / 6 / 2024
قەڵای كەركووك یەكێك لەئاسەوارە دێرینەكانی كوردستان و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، كە پێویست بەناساندنی ناكات و خۆی دەوڵەمەندە بەپێناسەكردن، بەر لەهەر شتێك نامەوێ باسی مێژوو یان ئاركیۆلۆژی و شێوە ئەندازەیی و یان حكومەڕانێتی سەردەمی كۆنی قەڵای كەركووك بكەم، بەڵكو تەنها گلەیی نامەیەك بێت، كە ئەم قەڵا دێرینە فەرامۆشكراوە، كەس نییە خۆی بكات بەخاوەنی و رۆژبەڕۆژ بەرەو داڕووخان دەڕوات، پێشتر چەند جار سەردانی ئەو قەڵایەم كردووە، یەكەمجار ساڵی 2008 بوو، ئەو كاتەی لەپەیمانگا قوتابی بووم و لەهەمانكاتدا لەرادیۆی دەنگی هەولێر پەیامنێر بووم، رۆژێك لەگەڵ كوڕێكی خەڵكی كەركووك بەیانییەكی زوو لەبەشەناوخۆیی دەرچووین و چووینە كەركووك راپۆرتێكم لەسەری دروستكردو بڵاوكرایەوەو دەنگدانەوەیەكی باشی هەبوو، تەنانەت پاداشتێكی باشیش كرام، وتیان تەواو ئیتر نۆژەن دەكرێتەوەو دەكرێتە شوێنێكی گەشتیاری و پاراستنی ئاسەواری ناوچەكە، بەڵام ئەو بەڵێنانەی كە دران تەنانەت نەخرانە سەر كاغەزو هەر زوو لەیاد كران، دوای ئەو ساڵە دوو جاری تر سەردانی قەڵاتەكەم كردووەتەوەو راپۆرتێكی دیكەشم لەسەری كرد، تەواو لەیادم نییە ئەو كاتە لەكام رۆژنامە یان گۆڤار بڵاوم كردەوە، چونكە لەدوو سێ رۆژنامەو گۆڤار كارم دەكرد، ئیتر دوای ئەوە قەڵام نەبینییەوە تەنها جارجارە لەدوورەوە كاتێك رێم بەم شارە دەكەوت، شان و شەوكەتە ماندوویەكەم دەبینی، ئەمساڵ دوای ئەوەی لەزانكۆی كەركووك وەرگیرام و دەستم بەخوێندن كردەوە، ئیتر شارە ورێت هەر بەلای قەڵا دەكەوێتەوە، چەندجار قەڵام بینی لەنزیكەوە، وێرانتر لەجاران، ئەو رۆژەش بۆ پیاسەیەك كە دوای تەواو كردنی ئەركێكم لەكەركووك چوومەوە لای قەڵا، نازانم سەیرە چەندە لەو شارە بم قەڵا بۆ لای خۆیم رادەكێشێتەوە، نزیكەی چارەكێك لای قەڵا وەستام و جگەرەیەكم بەدیارییەوە كێشا، بیرم لەوە دەكردەوە، ئاخۆ دەستەی شوێنەوارو بەرپرسانی ئەو شارو وڵاتە دەبێ شەوێك قەڵا نەچێتە خەونیان و بیریان نەخاتەوە، كە خەریكە یەكێك لەرەمزەكانی شارستانییەتی ئەو شارە بەرەو داووخانی یەكجاری دەڕوات و كەس نییە ئاوڕێكی لێ بداتەوە، باشە دەبێت كەسێك نەبێت، خەم لەم شارەو شارستانێتی و ئاسەوارەكانی ئەم شارە نەخوات؟ گوناحێكی گەورەیە كە ئەمڕۆ شاهیدی داڕووخانی ئەم قەڵایە بن، ساڵی 2020 ئەم قەڵایە هاوشانی قەڵای ئامێدی خرانە لیستی كاتی شوێنەوارە جیهانییەكان، دەبوو هەر ئەوكاتە حكومەتی خۆجێی بكەوێتە خۆی و هەوڵی نۆژەنكردنەوەی بنەڕەتی ئەم شوێنەوارە مێژووییە بدات، ئەگەر میوانێكی بێگانەت بێت بۆ كوێی دەبەی، باڤلین و بۆلیڤارد یان شەقامی قودس و یان پارك و كافتریاكان! یان سكەی قیتارە شكاوەكە، میوانی بێگانە كە دێت وەك ئسول حەز دەكات ئاسەوارو كلتورو كەلەپوور ببینێت، بەڵام من ئەگەر رۆژێك لەكەركووك بم میوانێكی بیانیم لەگەڵ بێ تا پێم بكرێ چاوی دەگرم و دەڵێم زووكە بابڕۆین، نەكا ئەم كەمە ئابڕووەی كە ماومانە ئەمیش بچێت و بڵێ چ نەزانێك لێرە باڵادەستە، كە گەوهەرێكی وەك قەڵا هێشتا بەداڕووخاوی ماوەتەوەو سكەی قیتارەكان ژەنگ گرتوونی و تەنها مۆڵ و باڵەخانەی دەیان نهۆم بۆخۆیان و نەوەكانیان دروست دەكەن، كە ئەمە راستییەكی حاشا هەڵنەگرە، ئەم شوینەوارانە تەنها باڵەخانەیەك یان دوو تاقی كۆنی داڕزیو نین، بەڵكو بگرە بەنۆژەنكردنەوەی بكرێتە شوێنێكی گەشتیاری و لەهەموو لایەكەوە سەردانیكەری بۆ بێت، كە ئەمەش دەبێتە هۆی هەم پاراستنی شوێنەوارەكەو هەمیش هەلیكار، كە دەیان و بگرە سەدان كەس سوودمەند ببن، سەرەڕای بوژانەوەی بازاڕی شارەكەش، كۆشكی عالی قابۆ لەئەسفەهان، كە لەسەردەمی حوكمڕانی سەفەوییەكان بنیات نراوە، هەروەها كۆشكی رەزا شا لەرامسەر لەپارێزگای مازەندەران كەخۆم بینیومە، دوو شوێنەواری مێژوویین و سەرچاوەیەكی گەورەی داهاتە بۆ حكومەت و لەهەمانكاتدا رەخساندنی سەدان هەلیكار، كە رۆژانە جمەی دێ لەگەشتیارو بووەتە هۆی بوژانەوەی كەرتی ئابووری ناوچەكە بەتایبەت رامسەر، دەكرێ وەك چۆن ئێستا خەریكە قەڵای هەولێر نۆژەن دەكرێتەوە، لەهەمانكاتدا داوا بكرێت لەحكومەتی ناوەندو ناوەندە شوێنەوارییەكان قەڵای كەركووكیش بەم شێوەیە نۆژەن بكرێتەوە، كە دڵنیام ئەگەر سوود لەئەزموونی شوێنەوارە مێژووییەكان وەربگیرێت و بكرێتە گەشتیاری، لەداهاتوو كەركووك دەبێتە یەكێك لەم شارانەی زۆرترین هەلیكارو زۆرترین گەشتیار رووی تێدەكەن و رووحێك بەبەر ئەم شارە ماتەدا دەكەنەوە، چاڵاكوانان و شوێنەوارناسان و رۆشنبیرانی كەركووك بەتێكڕای نەتەوەكانەوە، تاكەی بێ دەنگیتان، بۆچی ئاوڕێك لەگەورەترین سیمبوڵی شارەكەتان نادەنەوە.
باشووری كوردستان
میدیا - هەولێر
مهكتهبی سیاسیی یهكێتی نهتهوهیی دیموكراتی كوردستان YNDK پێشوازی له شاندێكی لیستی سهردهم دهكات، لەدیدارەكەدا باسیان لە رەوشی سیاسی كوردستان و دواپێشهات و گۆڕانكارييهكانى ناوچەكە و ههڵبژاردنی پهرلهمانی كوردستان كرد.
ئێوارهی رۆژی پێنج شەممە رێكهوتی 6/6/2024، شاندێكی مهكتهبی سیاسیی YNDK كه پێكهاتبوو له ههڤاڵان ( د.شاخەوان خالید كارگێڕی مەكتەبی سیاسی و شاكر هاشم ئهندامی مهكتهبی سیاسی و فاخیر نانهكهلی ئهندامی سهركردایهتی و بهرپرسی ههرێمی ههولێر و جهلال سمایل كارگێڕی مەكتەبی ناوەندی پەیوەندییەكان و ئهرسهلان كاروانی ئهندامی مەكتەبی ناوەندی پەیوەندییەكان) لە بارەگای مەكتەبی سیاسی YNDK لە شاری هەولێر، پێشوازییان له شاندێكی لیستی سهردهم كرد، كه پێكهاتبوو لە بەڕێزان (فارس رهحمان و باهر سالح و هێمن عهبدوڵڵا)، لەدیدارێکى برایانەدا باسیان لە رەوشى سیاسیى کوردستان و عێراق و دواپێشڤەچوون و پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە و پڕۆسەى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان کرد، سەبارەت به چۆنیەتى خۆئامادەکردن و كاركردنی زیاتر بۆ سەرخستنى لیستى سەردەم و پرۆسەکە بهگشتی کرد، جەختیانکردەوە سەر ئەوەى کە پێویستە ههڵبژاردنهكه بە شێوەیەکى پاک و روون، دوور لە دهستێوهردان و ساختهكاری بەڕێوەبچێت.
شایانی باسه لیستی هاوپهیمانی سهردهم له چوار لایهن پێكدێت و خۆیان تۆماركردووه بۆ ههڵبژاردنی پهرلهمانی كوردستان، بهفهرمی رهزامهندی لهسهر لیستهكه و كاندیدهكانی له كۆمسیۆنی ههڵبژاردن وهرگیراوه.