میدیا - برۆکسل:
رۆژى ٣ / ٥ / ٢٠٢٤ سكرتێری گشتیی YNDK لە برۆکسلى پایتەختى بەلجیکا بەشدارى (کۆڕبەندى نێودەوڵەتى ئاسایش و ئاشتى لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاستدا)ى لە بڕۆکسل كرد‌و لە وتارێکيدا وێرای هیواى سەرکەوتن خواستن بۆ کۆنفرانسەکە، داوای کرد گەلانى ناوچەکە هاوکارو پشتیوانى یەکتربن.
رۆژى هەینى رێکەوتى ٣ / ٥ / ٢٠٢٤، غەفوور مەخموورى سكرتێری گشتیی یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK، لە برۆکسلى پایتەختى بەلجیکا بەشدارى لە (کۆڕبەندى نێودەوڵەتى ئاسایش و ئاشتى لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاستدا) کرد، کە لە هۆڵى (کۆنگرە نێودەوڵەتییەکانى بڕۆکسل) بەڕێوەچوو و، لەلایەن کۆمسیۆنى تەنفیزى دەوڵەتى ئەحوازو بزووتنەوەى سەربەخۆییخوازانى کوردستان رێکخرابوو، کۆنفرانسەکە بە ئادەبوونى ژمارەیەک لە رێبەرانى حزبە سیاسییەکان و نوێنەرانى نەتەوەکانى (کورد‌و عەرەبى ئەحوازو بەلوچ و کاسپیەن) و ژمارەیەک لە کەسایەتیى بیانى دەستى بەکارەکانى کرد، غەفوور مەخموورى سكرتێری گشتیی YNDK لە کۆنفرانسەکەدا وتارێکى پێشکەش کرد و، لە وتارەکەیدا داواى هاوکارى و بەیەکەوە کارکردنى نەتەوە بندەستەکانى ناوچەکەى کرد‌و، وتى: (لەسەر ئێمەی نەتەوە بندەستەكان پێویستە كار بۆ هەماهەنگی و بەیەكەوە كاركردن بكەین، بۆئەوەی وەك ژمارەیەكی بەهێزی نێو هاوكێشە سیاسییەكانی ناوچەكە بوونی كاریگەری خۆمان بسەلمێنین و، كار بۆ وەدەستهێنانی مافە نەتەوەییەكانمان بكەین.)، هەروەها مەخموورى لە وتارەکەیدا جەختى کردەوە سەر سەربەخۆیى کوردستان وتى: (ئێمە وەكو YNDK چارەسەری پرسی گەلى كوردستان لە سەربەخۆیی و دامەزراندنى دەوڵەتى کوردستاندا دەبینینەوە، بەهەمان شێوە چارەسەرى پرسى نەتەوە بندەستەکانى ناوچەکە لە سەربەخۆیى و دامەزراندنى دەوڵەتى نەتەوەییاندا دەبینینەوە، واتە چارەسەری پرسی گەلى كوردستان و گەلانى ناوچەکە تەنها و تەنها سەربەخۆیی و دامەزراندنى دەوڵەتە، لەم پێناوەشدا پێویستە هەموو لایەکمان هاوکارو پشتیوانى یەکدى بین.). ئەمەش دەقى وتارەکەیە:
وتارى غەفوور مەخموورى سکرتێرى گشتیى YNDK لە (کۆڕبەندى نێودەوڵەتى ئاسایش و ئاشتى لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاستدا)
بەڕێزان بەشدارانى (کۆڕبەندى نێودەوڵەتى ئاسایش و ئاشتى لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاستدا)
بەڕێزان نوێنەرانى نەتەوەکانى (کورد و عەرەبى ئەحواز و بلوچ و کاسپیەن)
خوشکانى ئازیز ... برایانى بەڕێز
میوانە بەڕێزەکان ...
سڵاوێكی گەرم لە کوردستانەوە بۆ ئێوەى بەڕێز ...
بەڕێزان، بەناوی خۆمان و مەكتەبی سیاسی و كۆمیتەی سەركردایەتی و تەواوی هەڤاڵانی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK بەبۆنەی بەستنی (کۆڕبەندى نێودەوڵەتى ئاسایش و ئاشتى لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاستدا)، جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی ئێوەی بەڕێزو خۆشەویست دەكەین و، هیوای سەركەوتن بۆ كۆنفرانسەكەتان دەخوازین و ئومێد دەكەین ئەم كۆنفرانسەیەتان ببێتە خاڵی وەرچەرخان و سەركەوتن بۆ دۆزى رەواى گەلانى ناوچەکە.
بەڕێزان، ئەم کۆڕبەندە لە كاتێكى هەستیاردا دەبەسترێت، جیهان و رۆژهەڵاتی ناڤین بەشێوەیەكی گشتیی لە رەوشێكی زۆر هەستیارو ناسك و ئاڵۆزدان، لەلایەک شەڕى روسیا و ئۆکرانیا و لەلایەکى دیکە شەڕى ئیسرائیل و بزووتنەوەى حەماس و هەروەها هەروەها پیلان و هەڕەشەو هێرشى داگیرکەرانى کوردستان دژ بە گەلى کوردستان و نەتەوە بندەستەکانى ناوچەکە، ئەمانە هەر هەموویان کاریگەرییان بۆ سەر کوردستان هەیە و نەتەوەکانى دیکە هەیە و، چاوەڕوانی هاتنەپێشی زۆر ئەگەرو پێشهات دەكرێت، لەسەر ئێمەی نەتەوە بندەستەكان پێویستە كار بۆ هەماهەنگی و بەیەكەوە كاركردن بكەین، بۆئەوەی وەك ژمارەیەكی بەهێزی نێو هاوكێشە سیاسییەكانی ناوچەكە بوونی كاریگەری خۆمان بسەلمێنین و، كار بۆ وەدەستهێنانی مافە نەتەوەییەكانمان بكەین، بەباوەڕی ئێمە لەم پێناوەدا هەماهەنگى نێوان نەتەوە بندەستەكان فاكتەری سەرەكی سەركەوتنمانە، بۆیە پێویستە هەموو لایەكمان لەم پێناوەدا تێ‌بكۆشین، گەلى کوردستان لە رابردوودا هاوکارو هاوخەباتى گەلانى ناوچەکە بووەو رۆڵێکى کاراى بینیوە لە بنیاتنانى شارستانییەتى ناوچەکەدا، ئەو رابردووە ئەوەمان پێدەڵێت کەوا ئێمە گەلانى ناوچەکە دەکرێ لە ئێستا و داهاتووشدا هاوکارو هاوخەباتى یەکدى بین، هەمانگى نێوانمان دەبێتە فاکتەرى قوڵکردنەوەو نوێکردنەوەى پەیوەندى هاوخەباتیمان.
ئامادەبووانى بەڕێز ...
لەرابردوودا نەتەوەكان بنیاتنەری ئیمپراتۆرییەتەكان بوون، لەئێستاشدا نەتەوە بندەستەكان دەتوانن فاكتەری هەڵوەشاندنەوەی ئیمپراتۆریەت و دەوڵەتە چەوسێنەرەكان بن، وەك ئەوەی بینیمان كە چۆن یەكێتی سۆڤیەتی پێشوو و یوغسلافیا و چیكۆسلوڤاكیا هەڵوەشانەوە، بێگومان زەوتكردنی مافی نەتەوەیی نەتەوە بندەستەكان لەو وڵاتانەدا هۆكاری هەڵوەشانەوەى ئەو وڵاتانە بوو، دەكرێ ئەمە بۆ زۆر وڵات ببێتە پەند و وانە، ئێمە وەكو YNDK چارەسەری پرسی گەلى كوردستان لە سەربەخۆیی و دامەزراندنى دەوڵەتى کوردستاندا دەبینینەوە، بەهەمان شێوە چارەسەرى پرسى نەتەوە بندەستەکانى ناوچەکەش لە سەربەخۆیى و دامەزراندنى دەوڵەتى نەتەوەییاندا دەبینینەوە، واتە چارەسەری پرسی گەلى كوردستان و گەلانى ناوچەکە تەنها و تەنها سەربەخۆیی و دامەزراندنى دەوڵەتە، لەم پێناوەشدا پێویستە هەموو لایەکمان هاوکارو پشتیوانى یەکدى بین.
خوشکان ... برایان ...
گەلى کوردستان و گەلانى چەوساوەى ناوچەکە وەکو گەلانى چەوساوەو هاوخەبات چەندین ساڵە لە خەبات و بەرخوداندان و رووبەڕووى زوڵم و چەوسانەوە دەبنەوە، ئێمەى گەلى کوردستانیش رۆژانە لەلایەن داگیرکەران (عێراق و ئێران و تورکیا و سوریا) رووبەڕووى زوڵم و چەوساندنەوە دەبینەوە، ئەوەتا حکومەتى عێراق بەردەوامە لەسەر درێژەدان بە جێبەجێکردنى سیاسەتى پەراوێزخستن و برسیکردن لە دژى هەرێمى کوردستان و میلیشیا عێراقییەکان بەردەوام لە رێگەى درۆنەوە هێرشدەکەنە سەر هەرێمى کوردستان و حکومەتى عێراقیش لە ئاستیاندا بێدەنگە، لەلایەکى دیکەوە ئێران لە رۆژهەڵاتى کوردستان رۆژانە گەنجەکانمان دەگرێت و زیندانیان دەکات و لە سێدارەیان دەدات، هەروەها لە ماوەى رابردوودا ئێران بێ هیچ بەهانەیەک موشەکبارانى هەولێرى پایتەختى هەریمى کوردستانى کرد، کە بووە هۆى شەهیدبوون و برینداربوونى هاوڵاتیانى سڤیل، سەرەڕاى ئەمانە چەند جارێکیش موشەکبارانى بنکەو بارەگاکانى هێزە ئازادیخوازەکانى رۆژهەڵاتى کوردستانى لەناو خاکى باشوورى کوردستان کردووەو ژن و منداڵى سڤیل شەهید و برینداربوون، دەکرا لەجیاتى ئەو هێرشانە لەڕیى دیالۆگ چارەسەرى پرسى کوردى لە رۆژهەڵاتى کوردستان بکردبووا.
لەلایەکى دیکەوە؛ رژێمى داگیرکەرى تورکیا بەردەوامە لەسەر پیادەکردنى سیاسەتى قڕکردنى خەڵک و وێرانکردنى گوند و شارەکانمان لە باکوورى کوردستان و، رۆژانەش لەڕێى درۆنەوە خەڵکانى ئازادیخواز لە باشوور‌و رۆژئاواى کوردستان شەهید دەکات، هەروەها لەڕێى هێرش و موشەکبارانەوە بەردەوامە لە وێرانکردنى ژێرخانى رۆژئاواى کوردستان و گوندە سنوورییەکانى باشوورى کوردستان، سوریاش بەم حاڵە خراپەى ئێستاشییەوە ئامادە نیە دان بە بوونى گەلى کوردستان لە رۆژئاواى کوردستاندا بنێت و، لە لایەن سوریاوە هەموو شتێک لە کورد قەدەخە کراوە، سەرەڕاى زوڵمى ئەو چوار دەوڵەتە داگیرکەرە، تا ئێستاش مەترسى و هەڕەشەى تیرۆریستانى داعش بۆ سەر گەلى کوردستان ماوە، سوپاس بۆ خوا کەوا هێزى پێشمەرگەى کوردستان لە ساڵانى رابردوودا توانى کوردستان بپارێزێت و تیرۆریستان تێکبشکێنێت.
بەڵێ؛ ئەوە رەوشى کوردستان و دڕندەیى دەوڵەتە داگیرکەرەکانى کوردستانە، سەرەڕاى هەموو ئەو ناخۆشى و هێرشانە خەبات و بەرخودانى گەلى کوردستان لە هەر چوار بەشى کوردستان بەردەوامەو لە پێشڤەچووندایە و، دڵنیایین لە داهاتووى نێزیکدا ئاهەنگى سەرکەوتن دەگێڕین.
لەكۆتاییدا، سڵاو لە خەبات و بەرخودانی گەلانى خۆڕاگری ناوچەکە دەكەین و بە چاوی رێزەوە لێیان دەڕوانین و ، ئومێد دەخوازین لەداهاتووی نزیكدا سوود لەو پێشهات و گۆڕانكارییانەی ناوچەكە وەربگرین و بە مافە رەواكانمان بگەین، دووبارە هیوای سەركەوتن بۆ ئەم کۆڕبەندە دەخوازین و، جەختدەكەینەوە سەر پتەوكردن و پێشڤەبردنی پەیوەندی دۆستانەی نێوانمان لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزی رەوامان و گەیشتنمان بە مافە رەواكانمان.
لەگەڵ رێز‌و خۆشەویستی دووبارەماندا .
هەر بژین و سەركەوتووبن.
غەفوور مەخمووری
سكرتێری گشتیی
یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK
٣ / ٥ / ٢٠٢٤ برۆکسل - بەلجیکا
كەسوكار و بنه‌ماڵه و خزمان و هاوبیرانی كۆچكردوو دكتۆر كامیل ژیر
بەداخ و په‌ژاره‌وه هەواڵی كۆچی دوایی تێكۆشه‌ر و سیاسه‌تمه‌دار و نووسه‌ری گه‌وره‌ی كورد به‌ڕێز (دكتۆر كامیل ژیر)مان پێگه‌یشت كه له شاری سلێمانی كۆچی دواییكرد و به‌شداری خه‌متانین، مامۆستا كامیل ژیر بەدرێژايى ژيانى له سەنگەرى خه‌بات و تێكۆشان و به‌رگری نه‌ته‌وه‌یی بووه، وه‌ك سیاسه‌تمه‌دار و نووسه‌ر و شاعیرێك و نه‌ته‌وه‌ییه‌ك خزمه‌تی زۆری دۆزی ره‌وای نه‌ته‌وه‌كه‌مان و بواری نه‌ته‌وه‌یی و رۆشنبیری و ئه‌ده‌بی كردووه، بەم بۆنە خەمناکەوە بەناوی مه‌كته‌بی سیاسیی و كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تی و سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی YNDK، پرسە و سەرەخۆشی له خۆمان و بنەماڵە تێکۆشەرەکەیان و تێکرای کەسوکار و دۆستان و خزمان و هه‌ڤاڵان و هاوبیرانی ده‌كه‌ین، هاوبەشی خەمتانین له خوای گەورە نزا ده‌كه‌ین سه‌بر و ئارامی به هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێت و خواڵێخۆشبووش بە بەهەشت شاد بکات...... انا لله وانا الیە را‌جعون.
مه‌كته‌بی سیاسیی
یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستانYNDK
30-4-2024
هه‌ولێر-باشووری كوردستان
میدیا – سلێمانی
نووسەر و سیاسەتمەداری کورد دكتۆر کامیل نیزامەدین جەلال ناسراو بە "کامیل ژیر"، لە تەمەنی ٩٠ ساڵیدا له شاری سلێمانی کۆچی دوایی كرد.
ناوی ته‌واوی كوچكردوو کامیل نیزامەدین جەلال ناسراو بە کامیل ژیر ( ٢٠ی کانوونی یەکەمی ١٩٣٤، سلێمانی - ٣٠ی نیسانی ٢٠٢٤،سلێمانی) نووسەر، سیاسەتمه‌دار و شاعیر یەکێک بوو لە دامەزرێنەرانی کاژ‌یک و ساڵی ١٩٦٧ هاوسەرگیریی لەگەڵ نەجات مەعروف کردووە و خاوەنی چوار مناڵن : چیا، چرا، ئارا، شارا.
كۆچكردوو کامیل ژیر دەرچوی کۆلێژی مافە لەبەغداد، چه‌ندین زمانی زیندووی زانیوه و چاڵاكی رۆشنبیری و سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی هه‌بووه، چه‌ندین خەڵاتی ڕێزلێنانی لە بواری ڕۆشنبیری و نه‌ته‌وه‌یی وەرگرتووە، له رووی سیاسی و به‌هۆی چاڵاكییه‌كانی له‌م بواره‌دا چەندین جار زیندانی کراوە. لە خوێندن پچڕێندراوە. (١٩٥٤-١٩٥٥) ڕاپێچی شوعەیبە کراوە، (١٩٥٧) تا (١٩٥٨) وەک دوورخراوەیەکی سیاسی، نێردراوە بۆ ئەبوغرێب.
خه‌ڵاته‌كانی پێشكه‌شكراون:
1-خه‌ڵاتی جوانترین هۆنراوه بۆ به‌هاری کوردستان 2-خه‌ڵاتی یه‌کێتیی ئه‌دیب و نوسه‌رانی کورد 3-خه‌ڵاتی وه‌زاره‌تی رۆشنبیریی کوردستان 4-خه‌ڵاتی بزاڤی رۆشنبیری 5-خه‌ڵاتی سه‌ندیکای رۆژنامه‌نووسانی کوردستان 6-خه‌ڵاتی رۆژنامه‌ی خه‌بات 7-خه‌ڵاتی پێشمه‌رگه. ٨-خەڵاتی رێکخراوی کوردستان دیالۆک.
به‌رهه‌مه چاپكراوه‌كانی:
کوردایەتی و جوانی، کوردایەتی و کۆمیدیای گەندەڵی ، کوردایەتی بیر‌و بزاڤە، کوردایەتی و سەربەخۆیی، أفکار، کوردایەتی و دەوڵەتێکی کوردی سەربەخۆ، هەڵبەستەکانی ژیر، گەورەپیاو، جوانی، کوردایەتی، نازەنین، ئافرەت و نوشتە .
دوای ته‌مه‌نێك له خزمه‌تی فه‌رهه‌نگ و ڕۆشنبیری كوردی و بیری نه‌ته‌وه‌یی، ئه‌مڕۆ (30ـی نیسانی 2024) له شاری سلێمانی مامۆستا كامیل ژیر بۆ هه‌میشه ماڵئاوایی لە تەمەنی ٩٠ ساڵیدا لێكردین.
میدیا – ئه‌مسته‌ردام
نوێنه‌ری یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستانYNDK له شاری ئه‌مسته‌ردام له هۆڵه‌ندا به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی گشتی پارته كوردستانییه‌كان ده‌كات.
ئه‌مڕۆ 28-4-2024 مامۆستا فه‌خره‌دین زیاره‌تی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و نوێنه‌ری یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK له ئه‌وروپا، له‌شاری ئه‌مسته‌ردام له وڵاتی هه‌ڵه‌ندا به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی گشتی پارته كوردستانییه‌كان به به‌شداری نوێنەری ژماره‌یه‌ك له پارت و حزبەکانی هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان ده‌كات.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه گفتوگۆ له‌سه‌ر ره‌وشی سیاسی كوردستان و هه‌ماهه‌نگی پارت و لایه‌نه‌كانی هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان له‌سه‌ر پرسه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان و كاركردن بۆ یادكردنه‌وه‌ی كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه له‌سه‌ر مێنۆمێنتی هه‌ڵه‌بجه له باره‌گای رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كی كیمیایی، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته پارته به‌شداربووه‌كان یاداشتنامه‌یه‌كیان پێشكه‌ش به‌رێكخراوه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كه كرد، هه‌روه‌ها كۆبوونه‌وه جه‌ختیكرده‌وه سه‌ر یه‌كریزی و یه‌كگوتاری هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان بۆ پاراستنی ده‌سكه‌وته‌كان و به‌دیهێنانی ته‌واوی مافه‌كانی گه‌لی كوردستان له هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان.
په‌یامی پیرۆزبایی رۆژنامه‌ی میدیا و ئاژانسی هه‌واڵی میدیا به بۆنه‌ی (126) ساڵه‌ی رۆژنامه‌گه‌ری كوردی و (26)ه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان.
رۆژنامه‌نووس و میدیاكار و ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی كوردستان....
له يادى (126) ساڵه‌ى ڕۆژنامه‌گه‌ريى كوردى و (26)ه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنى سه‌نديكاى ڕۆژنامه‌نووسانى كوردستان، پیرۆزبایی له خۆمان و سه‌رجه‌م ڕۆژنامه‌نووس و راگه‌یاندكارانی كوردستان ده‌كه‌ین، هيواى سه‌ركه‌وتن بۆ رۆژنامه‌نووسان له كار و پیشه‌یان ده‌خوازین، سه‌ری رێز و نه‌وازش بۆ گيانى پاكی ميقداد ميدحه‌ت به‌درخان كه يه‌كه‌م ڕۆژنامه‌ى (كوردستان)ى له دووره وڵات له قاهیره‌ی وڵاتی میسر له ساڵی 1898 چاپ و بڵاوكرده‌وه.
لەکاتێکدا یادی رۆژنامەگەریی کوردی دەکەینەوە، بەداخەوە دۆخی میدیا لە باشووری کوردستاندا، لەسەر رێچکە و پرەنسیپی پیشەیی ناڕوات و پاشا گه‌ردانییه‌ك له تۆره‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی و بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵ و زانیاری لای هه‌ندێك ده‌زگای راگه‌یاندنه‌وه هه‌یه و ئیتیکی کاری رۆژنامەنووسی فەرامۆشکراوه، له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته ئه‌رك و كاری رۆژنامه‌نووسی زیاتر گرنگی پێبدرێ و رۆژنامه‌نووسان زیاتر پابه‌ندی پڕه‌نسیبه‌كانی پیشه‌یی خۆیان بن و گیانی رۆژنامه‌نووسان پارێزراو بێت. له به‌ر ئه‌وه‌ی ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری به‌شێكی گرنگی ديموكراسى و ئازادييه‌كان و پاراستنى مافه‌كانى مرۆڤه له هه‌موو وڵاتێك و، ده‌بێ زیاتر بره‌ویان پێبدرێت.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته داوا له سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان ده‌كه‌ین ئه‌م بواره زیاتر رێكبخه‌نه‌وه و به‌ره‌و كۆنفرانسێكی پیشه‌یی و جۆری بۆ رێكخستنه‌وه‌ی نێو ماڵی رۆژنامه‌نووسان هه‌نگاو بنێت و ببێته ماڵ و كۆكه‌ره‌وه‌ی سه‌رجه‌م رۆژنامه‌نووسانی كوردستان، بۆ ئه‌وه‌ی به‌هه‌موو لایه‌كمان بتوانین بره‌و به‌و بواره بده‌ین و ببینه فاكته‌رێك بۆ پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كانمان و پاراستنی گیان و ماڵی رۆژنامه‌نووسانی كوردستان به‌گشتی.
- سڵاو له‌گيانى پاكى شه‌هيد (سه‌ربه‌ست مه‌حموود) سه‌رنووسه‌رى رۆژنامه‌ى ميديا.
رۆژنامه‌ی میدیا
( ئاژانسی هه‌واڵی میدیا )
22ى نيسانى 2024ی زایینی
- درود بۆ گيانى پاكى (ميقداد مه‌دحه‌ت به‌درخان) و هه‌موو ئه‌وانه‌ى له دامه‌زراندن و بڵاوكردنه‌وه‌ى (كوردستان)دا رۆڵيان هه‌بووه و بەردى بناخەى دامەزراندنى رۆژنامەگەرى کوردی‌یان داناوە.
- سڵاو له‌گيانى پاكى تەواوى رۆژنامه‌نووسه شه‌هيده‌كانى كوردستان.
- سڵاو له‌گيانى پاكى شه‌هيد (سه‌ربه‌ست مه‌حموود) سه‌رنووسه‌رى رۆژنامه‌ى ميديا.
- سڵاو لە خۆڕ‌اگرى تەواوى رۆژنامەنووسە زیندانییەکان لە زیندانەکانى داگیرکەرانى کوردستان.
- سڵاو و رێز بۆ هەموو قەڵەمێکی بوێر‌و هەقگۆ.
- سڵاو‌و رێز و خۆشەویستى و پيرۆزبايى بۆ ته‌واوى رۆژنامه‌نووس و ميدياكارانى كوردستان.
غەفوور مەخموورى
٢٢ / ٤ / ٢٠٢٤
میدیا - هەولێر :
غەفوور مەخموورى سکرتێرى گشتیى یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK پەیامێکى پیرۆزبایى ئاراستەى بەڕێزان فەرهاد محەممەد سەرنووسەرى گۆڤارى (گوڵان) و دەستەى نووسەران و رۆژنامەنووسانى گۆڤارەکە کردووە و، بەبۆنەى (30)ەیەمین ساڵیادى دەرچوونی یەکەم ژمارەى گۆڤاری (گوڵان)ەوە، وێڕاى ئاماژەکردن بە رۆڵى گۆڤارى گوڵان لە کاروانى خەباتى رۆژنامەگەرى کوردستاندا، پیرۆزبایى لێکردوون و هیواى سەرکەوتن و پێشڤەچوونى بۆ خواستوون، ئەمەش دەقى پەیامەکەیە:
براى به‌ڕێزمان کاک فەرهاد محەممەد سه‌رنووسه‌رى گۆڤاری (گوڵان)
بەڕێزان ئەندامانى دەستەى نووسەران و رۆژنامەنووسان و کارمەندانى گۆڤارى (گوڵان)
سڵاوێکى برایانەى گەرم ...
بەبۆنەی (30)ەمین ساڵیادی دەرچوونی یەکەم ژمارەى گۆڤاری (گوڵان)ى ئازیز، جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی ئێوەی بەڕێزو خۆشەویست دەکەین و هیواى سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین و، هیڤیدارین (گوڵان) وەک هەمیشە بوێر و هەقگۆ و پێشەنگ بێت.
بێگومان گۆڤارى گوڵان ؛ لەماوەى سى ساڵى تەمەنى خۆیدا خزمەتێکى زۆرى بوارى رۆژنامەگەرى و چەسپاندنى بنەماکانى ئازادى بیر‌و ڕا و قوڵکردنەوەى گیانى برایەتى و پێکەوەژیان و بڵاوکردنەوەى هزر و هۆشیارى نەتەوەیى و نیشتمانى کردووە، بەردەوام هەوڵیداوە بە نووسین و شرۆڤەکانى پیلانى دوژمن و ناحەزانى گەلى کوردستان ئاشکرا بکات و مەترسییەکانى بۆ کۆمەڵانى خەڵکى کوردستان بخاتەڕوو و، رووبەڕووى هەڕەشەکان ببێتەوە، بێگومان چەکى ئەو رووبەڕوونەوەیەى گوڵان پێنووس و وشە بووە، بۆیە دەتوانین بڵێین (گوڵان) سەنگەرێکى قایمى بەرەڤانیکردن لە دەستکەوتەکانى گەلى کوردستان بووە.
بەڕێزان: (گوڵان) ؛ بە ئیمکانیاتێکى کەمەوە ئەرکێکى گەورەى راپەڕاندووەو کارى مەزنى ئەنجامداوە، لەهەمان کاتدا دەتوانین بڵێین رۆڵى سەنتەرێکى گەورەى لێکۆڵینەوەى گێڕاوە، بۆیە جارێکى دیکە ئەوەتان بەبیردێنینەوە کە پێویستە گۆڤارى گوڵان فراوانتر بکرێت و بکرێتە (سەنتەرى لێکۆڵینەوە و بەداوداچوونى سیاسیى گوڵان)، لەبەرئەوەى بەهەق ئەو رۆڵەى گێڕاوە و، توانیویەتى پەیوەندییەکى فراوان لەگەڵ لێکۆڵەر و شرۆڤەکارانى بوارى سیاسى و ئابوورى و ئەمنى و کلتورى و کۆمەڵایەتى و کارگێڕى و دەوڵەتدارى لەسەر ئاستى ناوخۆ و وڵاتانى عەرەبى و بیانى دروستبکات.
پڕ بە دڵ دەستخۆشى و پیرۆزباییاتان لێدەکەین و بە گەرمى دەستى ماندووبوونتان دەگوشین و هیوای بەردەوامی و پێشڤەچوون و سەرکەوتنى زیاترتان بۆ دەخوازین.
لەگەڵ رێز‌و خۆشەویستى دووبارەماندا.
غەفوور مەخموورى
سکرتێرى گشتیى
یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK
21 / 04 / 2024