میدیا - هەولێر:
غەفوور مەخموورى سکرتێرى گشتیى یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK ، لە پەیامێکیدا بۆ بەڕێز سەرۆک مەسعود بارزانى رێبەرى بزاڤى رزگاریخوازى نیشتمانى کوردستان، بەبۆنەى ١٦ ى ئاب ساڵڕۆژى دامەزراندنى پارتى دیموکراتى کوردستان، وێڕاى پیرۆزبایى و هیواى تەمەن درێژى و سەرکەوتن خواستن بۆ جەنابیان، ئاماژە بە خەبات و تێکۆشانى پارتى دیموکراتى کوردستان و رۆڵى کاریگەرانەى سەرۆک بارزانى بۆ رێکخستنەوەى نێوماڵى کوردستان دەکات و، لەم پێناوەشدا پێشنیارى پێکهێنانى (ئەنجوومەنى باڵاى سیاسیى کوردستان) دەکات. ئەمەش دەقى پەیامەکەیە :
برای بەڕێزمان جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی رێبەری بزاڤی رزگاریخوازی نیشتمانی كوردستان
سڵاوێکى برایانەى گەرم ...
بەناوی خۆمان و مەكتەبی سیاسی و كۆمیتەی سەركردایەتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK، بەبۆنەی رۆژی لەدایكبوونی جەنابتان و 78 حەفتاو هەشتەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان، جوانترین و گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی جەنابتان و بەڕێزان لە مەكتەبی سیاسی و ئەنجوومەنی سەركردایەتی و تەواوی كادرو ئەندامان و جەماوەری پارتى دیموکراتى کوردستان دەكەین و هیوای تەمەن درێژى و بەردەوامی و پێشڤەچوون و سەركەوتن بۆ جەنابتان و پارتى دیموکراتى کوردستان دەخوازین.
بێگومان ؛ پارتى دیموکراتى کوردستان لە رۆژى دامەزراندنییەوە تا ئەمڕۆ پێشەنگایەتیى بزاڤى رزگاریخوازى نیشتمانى کوردستانى کردووەو هەمیشە هەوڵیداوە تەبایى و یەکڕیزى و یەکدەنگى نێوان هێزە سیاسییەکان و پێکهاتەکانى گەلى کوردستان بپارێزێت، رێبەرى شۆڕشى گەلى کوردستان (مستەفا بارزانى نەمر) لە شۆڕشى ئەیلوولى نیشتمانیدا هەمیشە چەترى هاوبەشى هێزە کوردستانییەکان و کەسانى وڵاتپارێزو تێکۆشەرانى کوردستان بوو، بەردەوام هەوڵیدەدا ناوماڵى کوردستان رێک و یەک بێت.
ئێستایش لەكاتێكدا كە یادی دامەزراندنی (پارتى دیموکراتى کوردستان) دەكەینەوە كوردستان و ناوچەكە لە رەوشێكی زۆر ناسك و هەستیاردان و, هەموو رۆژهەڵاتی ناڤین لەبەردەم كۆمەڵێ ئەگەرو پێشهات و گۆڕانكاری مەزندان, بۆ خۆئامادەكردن بۆ ئەم رەوشە پێویستیمان بە رێكخستنەوەو یەکخستنەوەی ناوەندی سیاسی كوردستان و یەكڕیزی و یەكدەنگی هەموو لایەنە سیاسییەكان و تەواوی پێكهاتەكانی گەلی كوردستانە, بۆ ئەم مەبەستەش جەنابتان کە درێژەپێدەرى رێبازى (بارزانى نەمر)ن وەك هەمیشە دەتوانن رۆڵێكی كاریگەر و مەزن ببینن بۆ کۆکردنەوەى تەواوى هێزو لایەنە سیاسییەکانى کوردستان و رێکخستنەوەى ناوەندى سیاسیى کوردستان، بە باوەڕى ئێمە پێکهێنانى (ئەنجوومەنى باڵاى سیاسیى کوردستان) دەبێتە فاکتەرێکى بەهێز بۆ یەکڕیزى و یەکدەنگى و رێکخستنەوەى نێوماڵى کوردستان، بۆ ئەمەش جەنابتان دەتوانن رۆڵێکى کارا بگێڕن، لەم پێناوەشدا ئێمە وەكو YNDK ئامادەی هەموو جۆرە هاوكاری و پشتوانییەكین.
لەكۆتاییدا؛ دووبارە هیوای تەمەن درێژى و تەندروستییەکى باش بۆ جەنابتان و پێشڤەچون و سەرکەوتنى زیاتر بۆ پارتى دیموکراتى کوردستان دەخوازین و، جەختدەكەینەوە سەر پتەوكردن و پێشڤەبردنی پەیوەندی هاوخەباتى و برایانەی نێوانمان لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان و گەیشتنمان بە مافە رەواكانمان ... لەگەڵ رێزو خۆشەویستى دووبارەماندا.
هەر بژین و تەندروست و سەركەوتووبن بۆ كوردو كوردستان.
براى دڵسۆزتان
غەفوور مەخموورى
سکرتێرى گشتیى
یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK
16 / 8 / 2024
میدیا - هەولێر:
ئێوارەى ئەمڕۆ پێنجشەممە رێکەوتی ١٥ی ئابى ٢٠٢٤، هاوپەیمانى سەردەم لە بارەگای مەكتەبی سیاسیی یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK ، لە شاری هەولێر، بە ئادەبوونى بەڕێزان (عەبدوڵڵاى حاجى مەحموود سەرۆکى هاوپەیمانى سەردەم و غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتيی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK و نەجات عومەر سورچى سەرۆکى پارتى پارێزگارانى کوردستان و باپیر کامەلا سکرتێرى گشتى پارتى رەنجدەرانى کوردستان) کۆبوونەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا سەبارەت بە رەوشى سیاسیى کوردستان و عێراق و دواین پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە و پرۆسەى هەڵبژاردنى داهاتووى پەرلەمانى کوردستان گفتوگۆیان کرد، بۆ چۆنیەتى مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو ئەگەر و پێشهاتانەى کە دێنە پێشەوە، جەختیانكردەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگیی لایەنە سیاسییەکان لەپێناو پاراستنى دەسکەوتەکانى گەلی كوردستان، هەروەها سەبارەت بە ئەنجامدانى پرۆسەى هەڵبژاردنەکانى پەرلەمانى کوردستان تەئکید کرایەوە سەر ئەوەى کەوا پێویستە پرۆسەکە لە کەشێکى هیمن و بەشێوەکى پاک و روون بەڕێوەبچێت.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا سەبارەت بە تەواوکارییەکانى هەڵبژاردنەکانى خولى داهاتووى پەرلەمانى کوردستان، باسیان لە تەواوکارییەکانى خۆئامادەکردن و سەرخستنى لیستى سەردەم و پرۆسەکە کرد، هەروەها جەختكرایەوە سەر کارکردن لەسەر رێکار و کارنامەی لیستی هاوپەیمانی سەردەم.
میدیا - هەولێر:
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ 15 / 08 / 2024، سكرتێری گشتیی YNDK بەیاوەرى شاندێکى YNDK سەردانی مەکتەبى سیاسیى حزبى رزگاریى كوردستان-یان كردو، بەبۆنەى (32)ەەمین ساڵیادی دامەزراندنیان پیرۆزبایى لێكردن و هیوای پێشڤەچوون و گەشەسەندن و سەركەوتنی بۆ خواستن.
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ پێنجشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK ، بهیاوهری ههڤاڵان (قەهار مەخموورى و شاکر هاشم ئەندامانى مەکتەبى سیاسى و زوبێر عومەر ئەندامى کۆمیتەى سەرکردایەتى و سەردار خدر ئەندامى یەدەگى کۆمیتەى سەرکردایەتیى YNDK)، سەردانی بارەگای مەکتەبى سیاسیى حزبى رزگاریى كوردستان-یان لە شاری ههولێر كردو، بەگەرمی لەلایەن بەڕێزان (رێکار ئەحمەد سکرتێرى گشتیى حزب و ئەندامانى کۆمیتەى سەرکردایەتیى و ژمارەیەک لە کادیرانى حزبى رزگاریى کوردستان)ەوە پێشوازیكران، لەسەردانەكەدا سكرتێری گشتیى YNDK لە وتەیەکى کورتدا بەبۆنەی (32)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی حزبى رزگاریى كوردستان، پیرۆزبایی خۆی و سەركردایەتی YNDK ی بە بەڕێزان سکرتێرى گشتى و ئەندامانى مەکتەبى سیاسى و سەركردایەتی و کادیرو ئەندامانى حزبى رزگاریى كوردستان راگەیاند و، هیوای پێشڤەچوون و گەشەكردنى زیاتر و سەركەوتنی بۆ خواستن و، رۆڵى حزبى رزگاریى كوردستان لە خەباتى سیاسى و مەدەنى لە کوردستان بەرز نرخاند، هەر لەدیدارەکەدا باس لە رەوشی سیاسی كوردستان و دواپێشڤەچوون و پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكەو زیاتر لێكنزیكبوونەوەی لایەنە سیاسییەكانی كوردستان كراو، جەختكرایەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی گەلى كوردستان لەو گۆڕانكارییانەی كە دێنە پێشەوەو یەكێتی و یەكدەنگی گەلى كوردستان لەو گۆڕانكارییانەدا بەفاكتەری سەرەكی سهركهوتنى گەلی كوردستان وەسفكرا.
لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا، جەختكرایەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان.
میدیا – هەولێر:
مهكتهبی سیاسیی یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK بەبۆنەى (28)همین ساڵیادى دامەزراندنی پارتی نهتهوهیی كوردستانKNP پهیامی پیرۆزباییان ئاڕاسته دهكات... دهقی پهیامی پیرۆزباییهكه:
بۆ بەڕێز مەكتەبی سیاسیی پارتی نەتەوەیی كوردستان
بابەت / پیرۆزبایی
سڵاوی سەرخۆبوونو ئازادی ...
بەبۆنەی(28)همین ساڵیادی دامەزراندنی پارتەكەتان (پارتی نەتەوەیی كوردستان) بەناوی خۆمانو تەواوی ئەندامو لایەنگرانی یەكێتیمانYNDK، جوانترین پیرۆزبایتان ئاڕاستە دەكەینو خوازیارین ساڵیادی دامەزراندنی ئەمساڵتان هاندەر بێت بۆ زیاتر پێشڤەچوونتان .
بەڕێزان: پارتەكەتان (پارتی نەتەوەیی كوردستان) هەمیشە سەرمەشقی خەبات و تێكۆشانی نەتەوەیی و پەروەردەكردنی رۆڵەكانمان بووە بە هرزی نەتەوەیی و كاركردنی بەردەوامی بۆ سەربەخۆیی كوردستان، ئەوەی لەم قۆناغەی ئەمڕۆشمان گرنگە یەكریزی و تەبایی سەرجەم هێز و لایەنەكانی كوردستانە بۆ ئهنجامدانی ههڵبژاردنێكی پاك و سهركهوتوو بۆ خولی شهشهمی پهرلهمانی كوردستان و بەدیهێنانی تەواوی مافەكانی نەتەوەكەمان و پاراستنی دەستكەوتەكانمان .
لەم بۆنەیەتاندا جارێكی تر جەخت دەكەینەوە سەر زیاتر توندوتۆڵكردنی پەیوەندی برایانەی نێوانمان و سەرجەم هێز و لایەنەكانی كوردستان بۆ ئازادی و سەربەخۆیی كوردستان، هەر سەركەوتوو بن.
لەگەڵ رێزماندا....
مەكتەبی سیاسیی
یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK
14/8/2024ی زایینی