میدیا - عەمان:
ئێوارەى ڕۆژى ١١ / ٧ / ٢٠٢٤ کەسایەتیى ناسراوى کوێت شێخى هۆزى (ئەلعەجمى) بەڕێز شێخ سعود دەغەش ئەلعەجمى لە شارى عەمان-ى پایتەختى ئوردەن، لە رێوڕەسمێکى تایبەتدا میواندارى سكرتێری گشتیی YNDK كرد‌و, باسیان لە چەند پرسێکى تایبەت بە کوردستان و عێراق و پەیوەندییەکانى نێوان هەردوو لا کرد.
ئێوارەى رۆژى پێنجشەممە، کەسایەتیى ناسراوى کوێت شێخى هۆزى (ئەلعەجمى)ى کوێتى بەڕێز شێخ سعود دەغەش ئەلعەجمى لە رێوڕەسمێکى تایبەتدا لە دیوانى خۆیدا لە شارى عەمان-ى پایتەختى ئوردەن، میواندارى غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK-یان کرد و، بەگەرمی لەلایەن بەڕێزيان و بنەماڵەکەیان و ریش سپى و پیاوماقوڵانى هۆزى (ئەلعەجمى) پێشوازی كران، لە دیدارەکەدا سەبارەت بە رەوشى سیاسى کوردستان و عێراق و پتەوکردنى پەیوەندییەکان گفتوگۆکرا.
شایانى باسە بەڕێز شێخ سعود دەغەش ئەلعەجمى لەسەر شەرەفى سکرتێرى گشتیى YNDK ئێوارەخوانێکى بۆ ئامادەبووان رێکخستبوو.
میدیا- هه‌ولێر
له‌سه‌ر بانگهێشتی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌ی گه‌شه‌پێدانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان UNDP و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان وۆركشۆپێكیان ده‌رباره‌ی به‌هێزكردنی ده‌ستپاكی پارته سیاسییه‌كان له‌چوارچێوه‌ی جێبه‌جێكردنی ستراتیژی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی له هه‌رێمی كوردستان به به‌شداری نوێنەری ژماره‌یه‌ك پارت و لایه‌نی سیاسی و پسپۆرانی بواری روبه‌ڕوبوبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی ساز كرد.
رۆژی چوارشه‌ممه رێكه‌وتی 10-7-2024 ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی هه‌رێمی كوردستان به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ رێكخراوی UNDP و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، وۆركشۆپێكیان له‌سه‌ر به‌هێزكردنی ده‌ستپاكی پارته سیاسییه‌كان و میساقی شه‌ره‌ف له نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له هۆتێل رامادا له شاری هه‌ولێر رێكخست، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته شاندێكی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK كه‌پێكهاتبوو له‌هه‌ڤاڵان ( د.شاخه‌وان خالید كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسیی YNDK و شاكر هاشم ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی YNDK ) له وۆركشۆپه‌كه به‌شدار بوون.
له وۆركشۆپه‌كه پریزه‌نتێیشن له‌سه‌ر گه‌نده‌لی و ره‌شنووسی پێشنیاركراوی میساقی شه‌ره‌ف پێشكه‌شكران و له‌لایه‌ن لایه‌نه سیاسییه‌كان گفتۆگۆی زۆری له‌سه‌ر كرا، له‌م باره‌یه‌وه نوێنه‌رانی مه‌كته‌بی سیاسییYNDK له وۆركشۆپه‌كه ئه‌وه‌یان خسته ڕوو: "گه‌نده‌ڵی به‌كارهێنانی موڵك و سامانی ده‌وڵه‌ته بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی تایبه‌تی تاكه‌كه‌سی و حزبی، دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی، دیارده‌یه‌كی به‌ربڵاوه و زۆربه‌ی زۆری گه‌لانی جیهان به ده‌ستییه‌وه ده‌ناڵێنن، كاردانه‌وه‌ی خراپی بۆ سه‌ر باری ئابووری وڵات هه‌یه. به داخه‌وه ئه‌مڕۆ له كوردستانیش ئه‌م دیارده‌یه به زه‌قی ده‌بینرێت، بۆیه پێویسته به‌هه‌موو لایه‌كمان ده‌سه‌ڵاتداران و پارته سیاسییه‌كان و هه‌موو چین و توێژێك و تاكێك به به‌رنامه‌یه‌كی داڕێژراو رووبه‌رووی گه‌نده‌ڵی ببینه‌وه و گه‌ندڵكاران راپێچی دادگا بكه‌ین و سزای خۆیان وه‌ربگرن، نابێ هیچ كه‌س و حزبێك گه‌نده‌ڵكاران له‌ژێر سێبه‌ریان بشارنه‌وه و ده‌بێ بوێر بین به‌رامبه‌ر گه‌نده‌ڵكاران له‌هه‌ر ئاستێكدا بن ده‌بێ دادگایی بكرێن و وڵاتیان لێ پاك بكرێته‌وه، سه‌باره‌ت به میساقی شه‌ره‌فیش دوای ته‌واوبوونی پێویسته سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كان بێ جیاوازی كاری پێبكه‌ن و پێیه‌وه پاپه‌ند بن".
میدیا - عەمان:
ئێوارەى ڕۆژى 09 / 07 / 2024، سكرتێری گشتیی YNDK بەمەبەستى هەواڵپرسین و بەسەرکردنەوە لە شارى عەمانى پایتەختى ئوردەن سەردانی کەسایەتیى ناسراوى کوێت بەڕێز شێخ عەبدولعەزیز حوسێنى کرد و، هیواى تەندروستییەکى باشى بۆ خواستن.
ئێوارەى ڕۆژى سێشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK ، لە شارى عەمانى پایتەختى ئوردەن، بەمەبەستى هەواڵپرسین و بەسەرکردنەوە سەردانی کەسایەتیى ناسراوى کوێت بەڕێز شێخ عەبدولعەزیز حوسێنى شێخى عەشیرەتى حوسێنى (زەفیرى)ییەکانى کوێت-یان کرد و، بەگەرمی لەلایەن بەڕێزیان و بنەماڵەکەیان و ژمارەیەک کەسایەتیى ئوردەنى و کوێتى و سعودى و قەتەرى-ییەوە پێشوازی كران، لەسەردانەكەدا سكرتێری گشتیی YNDK هیواى ساخى و سەلامەتى و تەندروستییەکى باشى بۆ خواستن، لەبەرامبەردا بەڕێز شێخ عەبدولعەزیز حوسێنى بەناوى خۆیان و بنەماڵەکەیانەوە وێڕاى دەربڕینى خۆشحاڵى سوپاسی ئەو سەردان و بەسەرکردنەوەیەى سکرتێرى گشتیى YNDK ی كرد.
شایانى باسە بەڕێز شێخ عەبدولعەزیز حوسێنى لەسەر شەرەفى سکرتێرى گشتیى YNDK ئێوارەخوانێکى بۆ ئامادەبووان رێکخستبوو.
میدیا – تایبه‌ت
كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان (KNK)كۆبوونەوەی خۆی به‌شێوه‌ی ئۆنلاین به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان و ئه‌وروپا له‌سه‌ر ره‌وشی سیاسی كوردستان ساز ده‌كات.
كاتژمێر (6)ی ئێواره به‌كاتی كوردستان له رێكه‌وتی 8/7/2024 به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی KNKبه‌شێوه‌ی ئۆنلاین له رێگه‌ی زووم كۆبوونه‌وه‌ی خۆی ئه‌نجامدا، له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا د.شاخه‌وان خالید كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK به‌شدار بوو.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه گفتوگۆ له‌سه‌ر ره‌وشی كوردستان كرا، هه‌روه‌ها له‌شكركێشی توركیا بۆ سه‌ر باشوور و رۆژئاوای كوردستان تاووتوێكراو ئه‌و پێشێلكارییانه‌ی داگیركه‌رانی كوردستان له دژی گه‌له‌كه‌مان ئه‌نجامیده‌ده‌ن ده‌كه‌وێته خانه‌ی جینۆساید‌كردن و پێویسته به‌زووترین كات كۆتایی پێبهێنرێت.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا د.شاخه‌وان خالید رایگه‌یاند: "بارودۆخی ئێستای كوردستان هه‌ستیاره داگیركه‌ران و دوژمنانی كوردستان به رێگه‌ی جیاواز دژایه‌تی گه‌لی كوردستان و مافه‌كانمان پێشێل ده‌كه‌ن، بۆیه ده‌بێ هه‌موو لایه‌نه‌كان له‌هه‌موو به‌شه‌كانی كورد یه‌كریز و یه‌كده‌نگ بین و به‌ره‌نگاری ئه‌و دژایه‌تی و دوژمنایه‌تی و داگیركارییه به‌چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و رێكخستنه‌وه‌ی نێوماڵی كورد ده‌بێ،هه‌روه‌ها له‌رێگه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و په‌رله‌مانی ئه‌وروپا و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌و پێشێلكارییانه‌ی دژ تاكی كورد و گه‌له‌كه‌مان له‌هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان ده‌كرێ بوه‌ستێندرێت،به‌تایبه‌ت ئه‌و له‌شكركێشیه‌ی توركیا بۆ سه‌ر باشوور و رۆژئاوای كوردستان كۆتایی پێبهێنرێت.