yndk

yndk

ميديا- هۆڵه‌ندا:

دوای ٣ ساڵ تێکۆشان و ماندووبوون و کاری بێوچان لە بواری سیاسی و کۆمەڵایەتی، نۆڤین ئیسماعیل بوزان، کچە کوردە کۆبانییەکەى رۆژئاوای کوردستان، سەرکەوتووانە بووە ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانی شارۆچکەی سووست لە هۆڵه‌ندا.

خاتوو نۆڤین ساڵانێکە لەم شارۆچکەیە نیشتەجێ بووە، توانی بە پشتیوانی و هاوکاری هه‌موو لايه‌ك به‌تايبه‌ت مامۆستا فه‌خره‌ددين زياره‌تى ئه‌ندامى سه‌ركردايه‌تى و نوێنه‌رى يه‌كێتى نه‌ته‌وه‌يى ديموكراتى كوردستان YNDK له‌ئه‌وروپا، كه ‌ئه‌ويش دانيشتووى ئه‌و شارۆچكه‌يه‌، ئەم دەستکەوتە مەزنە بەدی بێت.

ئەم سەرکەوتنە لە لایەن چالاکوانان و ره‌وه‌ندى کورد و هاوڵاتیانی سووست بە دەستکەوتێکی گرنگ و مێژوویی دادەنرێت، بە تایبەتی کە بوزان نوێنەرایەتی کۆمەڵگەی دەکات لە ئاستێکی بەرزی بڕیاردانی خۆجێیی.

هاوكارانى بوزان ده‌لێن دەستکەوتی باشتر و مەزنتر لە ڕێگادا دەبێت و بەردەوام دەبن لە خزمەتکردنی هاوڵاتیان و ئەم سەرکەوتنە وەک شانازی و دەستکەوتێک بۆ نەتەوەی کورد و کوردستان لە دەرەوەی وڵات دادەنرێت و به‌گه‌رمى پیرۆزبایی لێدەکه‌ين.

*دواى ٨٨ ساڵ لە سێدارەدانى (سەید رەزا) بە نەمرى و تورکیاش بە رووڕەشى مایەوەو شۆڕشى گەلى کوردستانیش بۆ ئازادى و سەربەخۆیى بەردەوامە*
- جەماوەرى وڵاتپارێزى کوردستان ...
- کەس و کار و بنەماڵەى سەربەرزى شەهیدانى کوردستان ...
٨٨ ساڵ لەمەوبەر و لە رۆژێکى وەکو ئەمڕۆدا لە ١٥ / ١١ / ١٩٣٧ ، تورکە تۆرانییەکان لە تاوانێکى بێوێنەو هۆڤانەدا شۆڕشگێڕى مەزنى کوردستان (سەید رەزاى دێرسم)یان لە سێدارەدا، تەنیا تاوانى شەهید (سەید رەزا) ئەوە بوو کەوا لەپێناو مافە رەواکانى گەلەکەى خەباتى دەکردو داوایدەکرد گەلى کوردستانیش وەکو گەلانى دیکە بە ئازادى و سەرفرازى بژین، تورکیاى فاشى کەوا لەسەر بنەماى فاشییەت و رەتکردنەوەى بەرامبەر دامەزراوە لەجیاتى وەڵامدانەوەى (سەید رەزا) بە شێوەیەکى سەردەمییانە، (سەید رەزا)یان گرت و بە تەمەنى ٨٠ ساڵییەوە لە سێدارەیاندا، ئێستاش دواى ٨٨ ساڵ تێپەڕبوون بەسەر لەسێدارەدانى (سەید رەزا)؛ دەسەڵاتدارانى تورکیا بە هەمان لۆژیک مامەڵە لەگەڵ پرسى گەلى کوردستان دەکەن، کە لۆژیکى رەتکردنەوەو نەهێشتنى گەلى کوردستانە بە خاک و خەڵکەوە، بەڵام دەسەڵاتدارانى تورکیا دەبێ ئەوە باش بزانن کەوا دواى ٨٨ ساڵ لە سێدارەدانى ؛ نەمرى بۆ (سەید رەزا) و رووڕەشى بۆ تورکیا مایەوەو شۆڕشى گەلى کوردستانیش بۆ ئازادى و سەربەخۆیى بەردەوامە و بەردەوام دەبێت تا وەدەستهێنانى مافەکانى گەلى کوردستان.
دەبێ تورکیا ئەو راستییە باش بزانێت کەوا (رەتکردنەوەو گرتن و ئەشکەنجەدان و کوشتن و لە سێدارەدان) چارەسەرى پرسى گەلى کوردستان ناکەن و، تا تورکیا خاوەنى ئەو لۆژیکە بێت شۆڕشى گەلى کوردستان بۆ وەدەستهێنانى ئازادى و سەرخۆبوون بەردەوام دەبێت، بۆیە پێویستە تورکیا بەرنامەیەکى سەردەمییانەى بۆ چارەسەرى پرسى گەلى کوردستان هەبێت و چیتر کات بەفیڕۆ نەدات و، رێگەى دیالۆگ و لەیەکترگەیشتن هەڵبژێرێت نەک رێگەى شەڕ و رەتکردنەوە، دەبێ تورکیا ئەوە بزانێت کەوا زیاتر لە ١٠٠ ساڵە شەڕى گەلى کوردستان دەکات هیچ ئەنجامێکى نەچنیوەتەوە، بۆیە پێویستە رێگەچارەى ئاشتیش تاقیبکاتەوە، لەبەرئەوەى دەبێ ئەوە بزانێت کەوا سەردەم سەردەمى دیالۆگ و لەیەکترگەیشتنە نەک شەڕ و یەکتر رەتکردنەوە.
- نەمرى و سەربەرزى بۆ شەهید (سەید رەزا) و تەواوى شەهیدانى رێى سەرخۆبوون و ئازادى کوردستان.
- مردن و رووڕەشى بۆ دوژمن و داگیرکەرانى کوردستان.
غەفوور مەخموورى
سکرتێرى گشتیى
یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK
١٥ / ١١ / ٢٠٢٥
میدیا - هەولێر:
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ ١٢ / ١١ / ٢٠٢٥، سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازیکرد لە کەسایەتیى وڵاتپارێز و ناسراوى شارى هەولێر بەڕێز (سەردار هەرکی) ، لەدیدارەكەدا باسيان لە رەوشی سیاسی و کۆمەڵایەتیى كوردستان و پتەوكردنی پەیوەندی نێوان هەردوولا كرد.
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ چوارشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK ، لە بارەگای مەكتەبی سیاسيی YNDK لە شاری هەولێر، پێشوازیکرد لە کەسایەتیى وڵاتپارێز و ناسراوى شارى هەولێر بەڕێز (پارێزەر سەردار هەرکی) و ، لەدیدارێکى برایانەدا باسیان لە رەوشى سیاسی و کۆمەڵایەتیى کوردستان و زیاتر قوڵکردنەوەى گیانى برایەتى و پێکەوەژیان لە کۆمەڵگەى کوردستان کرد.
لە دوا تەوەرى دیدارەکەشدا جەختیانکردەوە سەر پتەوکردنى پەیوەندى برایانەى نێوان هەردوو لا لەپێناو زیاتر خزمەتکردنى دۆزى رەواى گەلى کوردستان.
میدیا - هەولێر:
ئێوارەى ئەمڕۆ 10 / 11 / 2025، سكرتێری گشتیی YNDK بەمەبەستى بەسەرکردنەوەو هەواڵپرسین سەردانی بەڕێز (مامۆستا قادر زێڕینگر)-ى کرد و، هیواى تەندروستییەکى باشى بۆ بەڕێزیان خواست.
ئێوارەى ئەمڕۆ دووشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK ، بەمەبەستى هەواڵپرسین و بەسەرکردنەوە لە شارى هەولیر سەردانی کەسایەتیی ناسراوی دەڤەری مەخموور بەڕێز (مامۆستا قادر زێڕینگر)-یان کرد، کەوا ماوەیەکە رەوشى تەندروستى باش نیەو نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدراوە، بەگەرمی لەلایەن بەڕێزیان و خانەوادەى بەڕێزیانەوە پێشوازی كران، لەسەردانەكەدا سكرتێری گشتیی YNDK وێڕاى هەواڵپرسین، هیواى ساخى و سەلامەتى و زووچاکبوونەوەو تەندروستییەکى باشى بۆ بەڕێزیان خواست، لەبەرامبەردا بەڕێز (مامۆستا قادر زێڕینگر) وێڕاى دەربڕینى خۆشحاڵى سوپاسی ئەو سەردان و بەسەرکردنەوەیەى سکرتێرى گشتیى YNDK ی كرد.
میدیا - هەولێر:
ئێوارەى ئەمڕۆ 10 / 11 / 2025، سكرتێری گشتیی YNDK بەمەبەستى بەسەرکردنەوەو هەواڵپرسین سەردانی بەڕێز (خدر روسی سکرتێری گشتیی بزووتنەوەی دیموكراتی گەلی کوردستان)-ى کرد و، هیواى تەندروستییەکى باشى بۆ خواستن.
ئێوارەى ئەمڕۆ دووشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK بە یاوەرى هەڤاڵ (فاخیر نانه‌كه‌لی ئەندامی کۆمیتەی سەرکردایەتی و بەرپرسی هەرێمی هەولێری YNDK)، بەمەبەستى هەواڵپرسین و بەسەرکردنەوە لە شارى هەولیر سەردانی بەڕێز (مام خدر روسی سکرتێری گشتیی بزووتنەوەی دیموكراتی گەلی کوردستان)-یان کرد و، کەوا ماوەیەکە رەوشى تەندروستى باش نیە، بەگەرمی لەلایەن بەڕێزیان و خانەوادەى بەڕێزیانەوە پێشوازی كران، لەسەردانەكەدا سكرتێری گشتیی YNDK وێڕاى هەواڵپرسین، هیواى ساخى و سەلامەتى و زووچاکبوونەوەو تەندروستییەکى باشى بۆ بەڕێزیان خواست، لەبەرامبەردا هەڤاڵ (مام خدر روسی) وێڕاى دەربڕینى خۆشحاڵى سوپاسی ئەو سەردان و بەسەرکردنەوەیەى سکرتێرى گشتیى YNDK ی كرد.
میدیا - هەولێر:
پێشنیوەڕۆى ڕۆژی ٩ / ١١ / ٢٠٢٥، سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازی لە نووسەرو شاعیری ناسراوی کورد بەڕێز (موحسین ئاوارە) كردو، لەدیدارەكەدا باسیان لە رەوشی رۆشنبیرى كوردستان و رۆڵى نووسەرو رۆشنبیران لە پرۆسەى سیاسیى کوردستان كرد.
پێشنیوەڕۆى ڕۆژی یەکشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK لە بارەگای مەكتەبی سیاسیی YNDK لە شاری هەولێر، بە ئامادەبوونی هەڤاڵان (پاڵە گەردی ئەندامی مەکتەبی سیاسی و فاخیر نانه‌كه‌لی ئەندامی کۆمیتەی سەرکردایەتی و بەرپرسی هەرێمی هەولێری YNDK) پێشوازیانکرد لە نووسەرو شاعیری ناسراوی کورد بەڕێز (موحسین ئاوارە)، لە دیدارەکەدا باسیان لە رەوشی رۆشنبیرى كوردستان و رۆڵى نووسەرو رۆشنبیران لە پرۆسەى سیاسیى کوردستان كرد، هەر لەدیدارەکەدا بەڕێز موحسین ئاوارە باسى لە دوا پڕۆژەکانى نووسینى خۆى کرد لە بوارى ئەدەب ورۆشنبیری کوردی.
سکرتێرى گشتیى YNDK لەلایەن خۆیەوە ئاماژەى بە رۆڵى بەرچاوى بەڕیزیان لە بزاڤى رۆشنبیرى کوردستان کرد و دەستخۆشى لە بەڕێزیان کردو هیواى تەندروستییەکى باش و تەمەن درێژى و بەردەوامى بۆ خواست.
میدیا - هەولێر:
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ 8 / 11 / 2025، سكرتێری گشتیی YNDK سەردانی مەکتەبى سیاسیى حزبى ديموكراتى بێت نەهرێن-ى كردو، بەبۆنەى (49)ەمین ساڵیادی دامەزراندنیان پیرۆزبایى لێكردن و هیوای پێشڤەچوون و گەشەسەندن و سەركەوتنی بۆ خواستن.
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ شەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK ، سەردانی بارەگای مەکتەبى سیاسیى حزبى ديموكراتى بێت نەهرێن-یان لە شارۆچکەی عەنکاوە كردو، بەگەرمی لەلایەن بەڕێزان (رۆمیۆ هەکارى سکرتێرى گشتیی حزب و عامر حوزەیران ئەندامى مەکتەبى سیاسیى حزب)ەوە پێشوازیكران، لەسەردانەكەدا سكرتێری گشتیى YNDK لە وتەیەکى کورتدا بەبۆنەی (49)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی حزبى ديموكراتى بێت نەهرێن، پیرۆزبایی خۆی و سەركردایەتیی YNDK-ی بە بەڕێزان سكرتێرى گشتى و ئەندامانى مەکتەبى سیاسى و سەركردایەتی و کادیرو ئەندامانى حزبى ديموكراتى بێت نەهرێن راگەیاند و، هیوای پێشڤەچوون و گەشەكردنى زیاتر و سەركەوتنی بۆ خواستن و، رۆڵى حزبى ديموكراتى بێت نەهرێن-ی لە خەباتى سیاسى و مەدەنى و قوڵکردنەوەى گیانى پێکەوەژیان لە کوردستان بەرز نرخاند، هەر لەدیدارەکەدا باس لە رەوشی سیاسی كوردستان و دواپێشڤەچوون و پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكەو زیاتر لێكنزیكبوونەوەی لایەنە سیاسییەكانی كوردستان كراو، جەختكرایەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی گەلى كوردستان لەو گۆڕانكارییانەی كە دێنە پێشەوەو یەكێتی و یەكدەنگی گەلى كوردستان لەو گۆڕانكارییانەدا بەفاكتەری سەرەكی سه‌ركه‌وتنى گەلی كوردستان وەسفكرا.
لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا، جەختكرایەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان.
میدیا - هەولێر :
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ 6 / 11 / 2025، سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازی لە شاندى پارتى دیموکراتى کوردستان كردو، لەدیدارەكەدا باسیان لە رەوشی سیاسى كوردستان و پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق و یەکڕیزى و یەکدەنگى لایەنە سیاسییەکانى کوردستان كرد.
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ پێنجشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK لە بارەگای مەكتەبی سیاسیی YNDK لە شاری هەولێر، بەئامادەبوونى هەڤاڵان (د. شاخەوان خالید کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و قه‌هار مەخموورى و شاکر هاشم ئەندامانی مەكتەبی سیاسیی YNDK)، پێشوازیانكرد لە شاندى پارتى دیموکراتى کوردستان کە پێکهاتبوو لە بەڕێزان (د. کەمال کەرکوکی ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی بەشی پەیوەندی گشتیی پارتی دیموکراتی کوردستان و جوان رۆژبەیانی ئەندامى کۆمیتەى ناوەندى و یاریدەدەری بەرپرسی بەشی پەیوەندی گشتی و رەسووڵ رەزگەیى کارگێڕى بەشى پەیوەندى گشتى و ژمارەیەک لە ئه‌ندامانی بەشى پەیوەندى گشتیى پارتى دیموکراتى کوردستان)، لەدیدارەكەدا باس لە رەوشی سیاسیی كوردستان و دواپێشڤەچوون و پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە كراو, جەختكرایەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی گەلی كوردستان بە تەواوی هێزو لایەنە سیاسى و پێكهاتەكانییەوە بۆ پێشوازیكردن لەو ئەگەرو پێشهات و گۆڕانكارییانەی كە لەسەر ئاستی ناوچەكەدا دێنە پێشەوەو یەكێتی و یەكدەنگی و هاوهەڵوێستی لەو گۆڕانكارییانەدا بە فاكتەری سەرەكی پاراستن و چەسپاندنی دەسكەوتەكان و وەدەستهێنانی زیاتری مافەكانی گەلی كوردستان وەسفكرا, هەر لە دیدارەكەدا سەبارەت بە پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق گفتوگۆ کرا و هەردوو لا هاوڕا بوون کەوا پێویستە کەسانی شایستە و لێهاتوو بۆ پەرلەمانی عێراق هەڵبژێردرێن بۆ ئەوەی لە خولی داهاتووی پەرلەمانی عێراق بتوانن نوێنەرایەتییەکی کارای گەلی کوردستان بکەن.
لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا, جەختكرایەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان.

میدیا- عه‌نكاوه‌:

شاندێكی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستانYNDK؛ سه‌ردانی حزبی دیموكراتی بێت نه‌هرێن ده‌كات، به‌مه‌به‌ستی پیرۆزبایی (49)ه‌مين ساڵيادى حزبی دیموكراتی بێت نه‌هرێن، له‌دانيشتنه‌كه‌ وێڕاى پيرۆزبايى، گفتۆگۆیان ده‌رباره‌ی رەوشی سیاسی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌ كرد.

رۆژی شەممە رێكه‌وتی 1-11-2025، شاندێكی مه‌كته‌بی سیاسیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستانYNDK  كە پێكهاتبوو لە هەڤاڵان ( د. شاخەوان خالید کارگێڕى مەکتەبى سیاسى و سه‌ردار خدر ئه‌ندامى يه‌ده‌گى كۆميته‌ى سه‌ركردايه‌تى و جه‌لال سمایل کارگێڕى مەکتەبى ناوەندى پەیوەندییەکان)، سەردانی حزبی دیموكراتی بێت نه‌هرێن-یان لە  عه‌نكاوه‌ كرد و بەگەرمی لەلایەن بەڕێزان ( كاك رۆمیۆ هه‌كاری سكرتێری گشتی و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی حزبی دیموكراتی بێت نه‌هرێن ) پێشوازییان لێكرا.

سه‌ره‌تا کارگێڕى مەکتەبى سیاسى YNDK پیرۆزبایی به‌بۆنه‌ى (49)ه‌مين ساڵيادى دامه‌زراندنى حزبی دیموكراتی بێت نه‌هرێنی لێكردن، له‌به‌رامبه‌ردا ( كاك رۆمیۆ هه‌كاری سكرتێری گشتی حزبی دیموكراتی بێت نه‌هرێن) سوپاسى په‌يامى پيرۆزبايى و به‌شدارى شاندى ( YNDK ) يان له‌ساڵياد‌يان كرد، هه‌روه‌ها له‌دانيشتنه‌كه‌ جەختكرایەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی تەواوی هێز و لایەنە سیاسى و پێكهاتەكان له‌ پێناو خزمه‌تكردن و  به‌دیهێنانی ته‌واوی مافه‌كانی گه‌لی كوردستان .

لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا جەختكرایەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا لە پێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان.

میدیا - هەولێر :
ئێوارەی ڕۆژی هەینی، رێکەوتى 31 / 10 / 2025 ، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، لەگەڵ بەڕێز رۆمیۆ هەکاری سکرتێرى گشتیى حزبی دیموکراتی بێت نەهرێن، بەبۆنەى 49 چل و نۆیەمین ساڵیادى دامەزراندنى حزبی دیموکراتی بێت نەهرێن پیرۆزبایى لە بەڕێزیان کرد و، هیواى گەشەکردنى زیاتر و پێشڤەچوون و سەرکەوتنى بۆ خواستن.
سكرتێری گشتیی YNDK لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەیدا، بەبۆنەى 49 چل و نۆیەمین ساڵیادى دامەزراندنی حزبی دیموکراتی بێت نەهرێن، پیرۆزبایى خۆى و سەرکردایەتیى YNDKى بە بەڕێزیان و سەرکردایەتى و ئەندامانى حزبی دیموکراتی بێت نەهرێن راگەیاند و، هیوای پێشڤەچوونى زیاترو سەرکەوتنى بۆ خواستن، سکرتێرى گشتیى حزبی دیموکراتی بێت نەهرێن لەلایەن خۆیەوە سوپاسى سکرتێرى گشتیى YNDKى کرد بۆ ئەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەو گەیاندنى پەیامى پیرۆزبایى YNDK بە حزبی دیموکراتی دیموکراتی بێت نەهرێن.
هەر لە پەیوەندییەکەدا جەختیانکردەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوو لا لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان.