میدیا- هه‌ولێر
شاندێكی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستانYNDK سه‌ردانی كونسولخانه‌ی فه‌له‌ستین له‌شاری هه‌ولێر ده‌كات و له‌دانیشتنه‌كه باس له بارودۆخی سیاسی رۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاست و جیهان كرا.
كاتژمێر 3:30ی ئێواره‌ی رۆژی دووشه‌ممه رێكه‌وتی 17-5-2021 شاندێكی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK كه‌پێكهاتبوو له هه‌ڤاڵان(د.شاخه‌وان خالید كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسیYNDK و شاكر هاشم ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و به‌رپرسی هه‌رێمی هه‌ولێریYNDK و جه‌لال سمایل سارمه‌می كارگێڕی مه‌كته‌بی ناوه‌ندی په‌یوه‌ندییه‌كانیYNDK)، سه‌ردانی كونسولخانه‌ی فه‌له‌ستینیان له‌شاری هه‌ولێر كرد، له‌لایه‌ن به‌ڕێز(نه‌زمی حزوری كونسولی ده‌وڵه‌تی فه‌له‌ستین له هه‌رێمی كوردستان و ئه‌ندامانی باره‌گای كونسولخانه‌كه پێشوازیكران، له‌دانشتنه‌كه باس له‌بارودۆخی رۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاست و جیهان و ئه‌م شه‌ڕه‌ی دوایی له قودس و غه‌ززه كرا‌و جه‌ختكرایه‌وه سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌بێ له‌رێگه‌ی دانیشتن و گفتوگۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان بكرێ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شه‌ڕ جگه له‌كاولكاری و به‌ركه‌وتنی خه‌ڵكی سڤیل و زه‌ره‌ر گه‌یاندن به‌ناوچه‌كه هیچی تری به‌دواوه نایه‌ت، له‌كۆتایی دانیشتنه‌كه باس له‌په‌یوه‌ندی له‌مێژیینه و مێژوویی نێوان گه‌لی كوردستان و گه‌لی فه‌له‌ستین كرا.
گۆڤاری فارین پۆڵسی ئین فەوكس بڵاویكردەوە، دامەزراوەی ئەمریكی ئازادی ئایینی لە ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆیدا داوای لە ئیدارەی جۆ بایدن كردووە ئیدارەی خۆسەری كوردی لە باكوری سوریا وەك سیستەمێكی دەسەڵاتی خۆجێی پشتڕاست بكاتەوە.
دامەزراوەكە داواشی لە واشنتن كردووە فشار بخاتەسەر توركیا بۆ ئەوەی لە ناوچەی كوردنشینی عەفرین بكشێتەوە، هەروەها ئەو پێشنیازەشی بۆ ئەمریكا كردووە كە یارمەتی و پشتگیریی خۆی بۆ كورد زیاد بكات و ئاسانكارییان بۆ بكات بۆ ئەوەی وەك لایەنێكی بەشداربووی دانوستانەكانی ئایندەی سوریا لە پڕۆسەكەدا بەشدارییان پێبكرێت.
گۆڤارەكە ئاشكراشیدەكات، ئەمریكا كوردی وەك كارتی فشار دژی ڕوسیا و دەوڵەتی سوریا بەكارهێناوە و چاوەڕوان ناكرێت ئەمریكا پشتگیریی سیاسی بۆ كورد دەرببڕێت و شێوازی ئێستای مامەڵەكردنی ئەمریكاش لەگەڵ كوردانی سوریا سیاسەتێكی ناڕوونە و تەنانەت ژمارەیەك لە بەرپرسانی ئەمریكی داوایان كردووە سەربازە ئەمریكییەكان لە ناوچەی ژێردەسەڵاتی كوردی سوریا بكشێنەوە.
میدیا- هه‌ولێر
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێنج بریاری نوێ ده‌رده‌كات و رایده‌گه‌ێنێت: ئاماژە بەو دەسەڵاتەی لە کۆبوونەوەی 10-3-2021 لیژنەی باڵای ڕوبەڕوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا پێمان دراوە، لەدوای گفتوگۆکردن لەگەڵ بەڕێزان سەرۆک و ئەندامانی لیژنەی باڵای ڕوبەڕوبونەوەی کۆڕۆنا ، بریارمان دا بە :
1- دەستپێکردنەوەی پرۆسەی خوێندنی ناو پۆل لە یەکشەممە 16-5-2021 بەشێوازی بەنۆرە (تناوب) ، بۆ قۆناغی (یەکەمی بنەڕەتی تا یازدەیەمی ئامادەیی)ی ( حکومی - ناحکومی ) و ئەو قوتابخانانەی گوندەکان، کە پێشتر سێ ڕۆژ لە هەفتەیەکدا دەوامیان کردووە لەسەر یەک، بەهەمان شێواز بەردەوام دەبن .
2- پێویستە هەمو لایەک پابەندبن بە ڕێنماییە تەندروستییەکان. دەسەڵاتی بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی ڕێنماییە تەندروستییەکان، جگە لە سەرۆکی یەکە کارگێڕییەکان و تیمی تەندروستی، دەدرێت بە بەڕێوەبەرانی پەروەردەی قەزا و سەرپەرشتیاریی هاوڕێی ڕەخنەگر، کە پێویستە چاودێرییەکی وردی جێبەجێکردنی ڕێنماییە تەندروستییەکان بکەن .
3 - لە حاڵەتی توشبون و چارەسەرکردنی کۆرۆنا لە ناوەندەکانی خوێندن بە هەماهەنگی نێوان تەندروستی و پەروەردەی پارێزگاکان ، بەسەرپەرشتی بەڕێز پارێزگار و سەرپەرشتیاری ئیدارە سەربەخۆکان دەبێت.
4- بەخێوکاری قوتابییان و خوێندکاران، ئەگەر ئارەزویان بێت منداڵەکەیان لە ناوپۆل نەخوێنێت، دەتوانن لە هەفتەی یەکەمی دەستپیکردنەوەی خوێندن فۆرمی بەلێننامە پڕبکەنەوە، کە بە خوێندنی ئەلیکترۆنی و پاڵپشتی ماڵەوە بەردەوام دەبن ، بەڵام تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵ لە ناوپۆل جێبەجێ دەکرێن.
5- وەزارەتی پەروەردە ، وێڕای سوپاسی بۆ هەمو بەڕێوەبەر و یاریدەدەر و ئەو مامۆستایە بەرێزانەی ڕۆلیان هەبووە لە خوێندنی ئەلیکترۆنی و دروستکردنی گروپەکانی تیلگرام و ڤایبەر و .... هتد ، وا پێویست دەکات بەردەوام بن لە کارەکانیان و لیژنەی خوێندنی ئەلیکترۆنی لە قوتابخانەکان بە کارایی بمێنێتەوە ، لە ڕێگای ئەو شێوازی پەیوەندیکردنانەی، کە بەکارهێنراون. دەتوانرێت ئەو سێ ڕۆژەی قوتابی لە ناوپۆل نییە، ئەرکی ماڵەوەی زیاتر پێبدرێت و پەرە بە تواناکانی فێربوونی بدرێت ، تەنیا لەو بابەتانە کە پێویستە تاقیکردنەوەیان لێبکرێت، لەگەڵ خشتەی بەشەوانەکان، کە لە گشتاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پرۆگرام و چاپەمەنییەکانی وەزارەتدا هاتووە و پێشتر ڕایانگەیاندوە و بۆ دامەزراوەکانی وەزارەت ناردراون، لەم ڕوانگەیەوە کاری لیژنەی خوێندنی ئەلیکترۆنی بەردەوام دەبێت.
میدیا-هه‌ولێر
ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران داوا لە خەڵکی ئازادیخوازی ئێران و بە تایبەت کوردستان دەکات کە هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماری و شۆرای شار و دێیەکان تەحریم بکەن و بە بەشداری نەکردنی خۆیان و چۆڵ ڕاگرتنی سندووقەکانی دەنگدان، ئەم هەڵبژاردنە بکەنە رێفراندۆمی دەنگی "نا" بە کۆماری ئیسلامی و هەموو جەنایەت و گەندەڵیەکانی
ده‌قی راگه‌یاندراوه‌كه :
شوێنەکانی دەنگدان لە کوردستان دەبێ لە هەموو ئێران چۆڵتر بێ
ڕاگەیاندنی ژمارە ١ی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران
لە سەر بە نێو هەڵبژاردنەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران
گەلانی ستەملێکراوی ئێران!
ئازادیخوازان!
خەڵکی خۆڕاگری کوردستان!
کۆماری ئیسلامیی ئێران لە مانگی جۆزەردانی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی بۆ جارێکی‌تر شانۆی بە ناو هەڵبژاردنەکانی خۆی بەڕێوە دەبات. ئەمە لە کاتێکدایە کە بارودۆخی ئابووری، سیاسی و کۆمەڵایەتیی ئێران لە خراپترین ئاستی خۆی لە مێژووی نگریسی کۆماری ئیسلامیدایە. مودیرییەتی ناکارامە و نابەرپرسانەی ئابووریی وڵات، گەندەڵی لە ڕادە بەدەری بەرپرسانی ئەم ڕێژیمە و ئابڵۆقە ئابووریەکان، ئێرانی ژێر دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی هێناوەتە لێواری هەڵدێرەوە. ئەو دۆخە رۆژ لە دوای رۆژ لە لایەن چین و توێژە جیاوازەکان و لەوانە خەڵکی هەژار و مافخوراوی ئێرانەوە زیاتر هەستی پێ دەکرێ. لە سیاسەتی ناوخۆیی و دەرەکیدا کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی درێژە بە قوماری لەپێشڕا دۆڕاوی خۆیان دەدەن و کایە لەسەر گیان و ماڵ و ژیانی خەڵکی ئێران دەکەن و بە درێژەدان بە سیاسەتی چەوتی ناو‌کی و دەستێوەردان لە کاروباری وڵاتانی ناوچەکە و بگرە هەموو جیهان، وڵاتانی دنیایان لەگەڵ خۆیان کردۆتە دوژمن و لە ناوخۆشدا رۆژ لە دوای رۆژ ئاڵقەی یارانی رێبەری کۆماری ئیسلامی و نزیکانی دەسەڵات بەرتەسکتر دەبێتەوە. گرتن، ئێعدام و تێرۆر، ئەشکەنجە و تۆقاندن بەشێکی دانەبڕاوە لە شێوازی حکوومەتداریی ئەم ڕێژیمە.
لەو ناوەدا کۆماری ئیسلامی ئێران هەر جارە دەورێکی نوێ لە شانۆگەری هەڵبژاردنەکان دەخاتە بەرچاوی کۆمەڵگای جیهانی و خەڵکی ئێران، هەڵبژاردن چ بۆ مەجلیسی شۆرای ئیسلامی یان شۆرای شارەکان و چ بۆ سەرۆک کۆماری لە ئێران‌دا بێت هیچ پێوەندییەکی بە هەڵبژاردنی ئازاد بە شێوەی باو لە دنیای ئازاد و وڵاتانی دیموکراتیکدا نیە و تەنیا شانۆیەکە بۆ ڕازاندنەوەی ڕواڵەتی دەسەڵاتێکی دیکتاتۆر و سەرکوتکەر. لە هەمان کاتدا کۆماری ئیسلامی بە وەڕێخستنی ئەو شانۆگەرییانە هەوڵی داوە خەڵکێکی زۆرتر ڕابکێشێت بەرەو سندووقەکانی دەنگدان و ئەو بابەتە وەک پشتیوانیی خەڵک بۆ نیزامی سیاسی لە قەڵەم بدا و بە بیروڕای گشتیی دنیای دەرەوە و بەشێک لە خەڵکی ناوخۆی بفرۆشێتەوە.
ناوزڕاندن و شەڕی دەسەڵات گەیشتۆتە لووتکەی خۆی و دامودەزگا ئەمنی و سەربازییەکانی کۆماری ئیسلامی هەر ڕۆژە کەلێنێکی تازەیان تێدەکەوێت. نفووزی وڵاتانی دەرەکی تا قووڵایی ئەمنی و سەربازی و ئۆپەراسیۆنە یەک لە دوای یەکەکانی وەک تەقاندنەوەی شوێنەکانی بەرهەمهێنانی ئۆران‌یۆم تا بردنە دەرەوەی سەدان و هەزاران بەڵگەی مەحرەمانەی دەوڵەتی تا ئاستێک کە هەموو نهێنییە سەربازی و دەوڵەتییەکان ئاشکرا کراوە و ئیتر شتی شاراوەی بۆ نەماوەتەوە.
لە لایەکی دیکەوە رێژەی ئەو خەڵکەی هێشتا متمانەیان بە حکوومەت ماوە لە خوارترین ئاستی خۆی لە هەموو مێژووی کۆماری ئیسلامیدایە. سەرکوتی خۆپێشاندانەکانی ساڵەکانی ١٣٩٦ و ١٣٩٨، درۆ و فریوکاری لە هەمبەر خستنەخوارەوەی فرۆکەی نەفەر هەڵگری ئۆکراینی لە ڕێکەوتی ١٨ی بەفرانباری ١٣٩٨ لە سەر تاران، خەمساردییان لە هەمبەر پەرەسەندنی ڤیرووسی کۆویدی ١٩ و زەرەر و زیانی گیانی و ماڵی و ئابووری لە خەڵکی هەژار ئیتر جێگایەکی بۆ متمانە و دڵخۆشی بە پڕۆپاگەندەی دەوڵەتی و حکوومی بۆ بەشداری لە هەڵبژاردن نەهێشتۆتەوە. لە ئاخرین ڕاپرسییەک کە تەلەڤزیۆنی ڕێژیم بڵاوی کردۆتەوە دەڵێ تەنیا سی لە سەدی خەڵک لە هەڵبژاردنەکاندا بەشداری دەکەن. هەرچەند ئەو ئامارگیرییانەش وەک زۆر شتی دیکە لە وڵاتێکی دیکتاتۆری و کەش و هەوایەکی داخراودا بەرێوە چووە و ناتوانێ هەموو ڕاستییەکان نیشان بدات و وێدەچێ رێژەی بەشداری لە هەڵبژاردنەکاندا زۆر کەمتر لەوە بێ، بەڵام خۆی لە خۆیدا ئەوە دانپێدانانێکی سەرنجڕاکێشە کە لە زمانی دامودەزگا دەوڵەتییەکانەوە دەبیسترێ.
خەڵکی خەباتکاری کوردستان!
ئاستی ناڕەزایەتیی خەڵک تا دێ، ڕوو لە هەڵکشانە و خەڵک بە تەواوی لەو ڕێژیمە بێ هیوا بوونە و ئەو نارەزایەتییە جەماوەرییە ئیتر تەنیا تایبەتمەندیی نەتەوە بندەستەکانی ئێران نیە و هەموو چین و توێژێکی کۆمەڵگای ئێرانی گرتۆتەوە. ناڕەزایەتییەکانی ئەم ساڵانەی ڕابردوو، کە خەڵک لە سەر موحتاج بوون بە نانی شەوی خۆیان دەریان بڕیوە ئەو ڕاستییە دەردەخات کە تا چ ڕادەیەک کۆماری ئیسلامی و دەسەڵاتدارانی بێکیفایەت و نابەرپرسن لە ئاست ژیان و بژێوی خەڵکدا.
دیارە بارودۆخی کوردستان تا ڕادەیەکی بەرچاو خراپترە لە هەموو بەشەکانی دیکەی ئێران. خەڵکی کورد جیا لە هەڵاواردنی ئابووری کە بە سەریاندا سەپاوە و کەوتوونەتە ژێر گوشارێکی زیاتر، لە هەموو بوارەکانی دیکەشدا هەر لە ژێر گوشار و هەڵاواردندان. لەبیرمان ناچێتەوە کە سەرۆک کۆمارەکانی پێشوو هەر جارەو بە دروشمێکی نوێ و بەڵێنی جۆراوجۆر هەوڵیان داوە خەڵک بهێننە سەر سندووقەکانی دەنگدان و دواتریش وەڵامیان بۆ خەڵکی تێکۆشەری کوردستان گوللـە و پەتی سێدارە و زیندان بووە.
ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران دوای لێکدانەوە و لێکۆڵینەوەی بارودۆخی ئێستای ئێران و ناوچەکە بەو ئاکامە گەیشت کە بەشداریی خەڵک لەو هەڵبژاردنەشدا هەر وەک جارانی پێشوو هیچ دەسکەوتێکی بۆ خەڵک تێدا نابێت و تەنیا دەبێتە کەرەستەی پرۆپاگەندەی کۆماری ئیسلامی بۆ نیشاندانی ئەوەی کە لە نێو خەڵکدا ڕەوایی هەیە. لەوە زۆرتر بەشداریی خەڵک لەم هەڵبژاردنەشدا دەبێتە یامەتیدەر و پاساودەری سەرکوتی زیاتر، ئەشکەنجەی زیاتر و ئیعدامی زیاتر لە جاران و مۆری تەئیدێک لەسەر کردەوەکانی کۆماری ئیسلامی.
ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران داوا لە خەڵکی ئازادیخوازی ئێران و بە تایبەت کوردستان دەکات کە هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماری و شۆرای شار و دێیەکان تەحریم بکەن و بە بەشداری نەکردنی خۆیان و چۆڵ ڕاگرتنی سندووقەکانی دەنگدان، ئەم هەڵبژاردنە بکەنە رێفراندۆمی دەنگی "نا" بە کۆماری ئیسلامی و هەموو جەنایەت و گەندەڵیەکانی.
لە ڕوانگەی ئێمەوە تەنیا دەنگنەدانی تاکەکان بەس نییە، بەڵکوو هەموو تاکێکی کۆمەڵگا دەبێ ببێتە تریبۆنی نا بۆ هەڵبژاردن و هەموو لایەک وێکڕا، بکەوینە خۆ بۆ تەحریمی چالاک هەڵبژاردنەکانی ئەو دەورەیەی کۆماری ئیسلامی و بە تەواوی پووچەڵبوونی ڕەوایی ڕێژیم بۆ هەموو جیهان ئاشکرا بکەین و بسەلمێنین.
ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران
١٧ی گوڵانی ١٤٠٠ی هەتاوی
٧ی مەی ٢٠٢١ زایینی
مێژووی كورد پڕه له داستانی به‌رخۆدان و خه‌بات و تێكۆشان له پێناو به‌ده‌ستهێنانی ماف و ئازادییه‌كان، به‌ڵام هیچ كات ئه‌و ماف و ئازادییانه بێ یه‌كریزی و گیانی ته‌بایی نه‌هاتوونه‌ته دی، بۆیه له قۆناغی ئه‌مڕۆمان گه‌لی كوردستان له هه‌موو كات زیاتر پێویستی به‌و یه‌ككریزی و گیانی ته‌بایی و پێكه‌وه‌ژیانه هه‌یه.
یه‌كریزی كۆكردنه‌وه‌ی هێز و تواناكانه
له‌م قۆناغه‌ی ئه‌مڕۆی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و جیهان پێیدا تێپه‌ڕ ده‌بیت، گه‌لی كوردستان به‌هۆی پیلانی دوژمنان و داگیركه‌ران كه‌لێن و درزی له‌نێو دروست بووه و به‌هۆی كه‌سانی خیانه‌تكار و هه‌ڵپه‌رست و به‌رژه‌وه‌ند په‌رست یه‌كریزمان تێكده‌ده‌ن و دووچاری پاشا گه‌ردانی ده‌بینه‌وه و سێره‌ی ته‌ماشاكردنمان له‌نێو ئارمانجی مافه‌كانمان له‌ده‌ست ده‌ده‌ین. به‌پیێچه‌وانه چه‌نده‌ی گه‌لی كوردستان به حزب و لایه‌نه‌كان و هێزه سیاسییه‌كان له‌یه‌ك نزیك ببووین توانیمانه مافه‌كانمان به‌ده‌ست بهێنین.
یه‌كریزی یه‌كگوتاری یه‌كهه‌ڵوێستی
هه‌رێمی كوردستان هه‌میشه به‌وه جوان بووه كه‌فره نه‌ته‌وه و ئایین و مه‌زهه‌ب و هزر و ئایدیای جیاوازه، هیچ كاتێك یه‌كێك له‌و نه‌ته‌وانه مافی ئه‌وانی دیكه‌ی پێشێل نه‌كردووه، بۆیه كوردستان بۆته نمونه‌یه‌كی جوانی پێكه‌وه‌ژیان له هه‌موو جیهان، هه‌رگیز داوای ئه‌وه نه‌كراوه لایه‌نه نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی و دیموكرات و عه‌لمانی و ئیسلامییه‌كان له یه‌ك حزب یه‌كبگرن، خۆی ئه‌وه هه‌ر نابێ له‌به‌ر جیاوازی هزر و بیركردنه‌وه‌یان، به‌ڵام خۆ ئه‌ویان پێده‌كریت له كاتی هاتنه پێشی رووداوێك و پرسێك، یه‌ككریز و یه‌كهه‌ڵوێست و ته‌با بن، به‌كاری به‌كۆمه‌ڵ به‌یه‌كه‌وه شانی بده‌نه به‌ر و به‌قازانج بۆ گه‌لی كوردستانی بگه‌ڕێننه‌وه.
دوژمنان بۆ دژایه‌تیمان یه‌كریزن
به‌درێژایی مێژوو دوژمنان و داگیركه‌رانی كوردستان به جیاوازی بیركردنه‌وه و ده‌وله‌ت و مه‌زهه‌بیان جیاوازییان هه‌بووه و كۆك نه‌بوونه، هه‌میشه له‌شه‌ڕ و پێشێلكاری له‌دژی یه‌كتر و خاك و سنوور به‌زاندن و شه‌ڕدابوونه و ناكۆكیان گه‌یشتۆته راده‌ی ئه‌وه‌ی به چه‌ندین ده‌یه نه‌توانن به‌یه‌كه‌وه‌ش بۆ چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكییه‌كانیان دابنیشن، به‌ڵام كاتێ باس دێته سه‌ر دژایه‌تیكردنی كورد و كوردستان ئه‌وا به‌زووترین كات له‌سه‌ر مێزی بازنه‌یی وه‌ك بڵێیی چاره‌نووس و بیركردنه‌وه‌یان یه‌كه، داده‌نیشن و یه‌كریز ده‌بن بۆ پیلان داڕشتن و لێدانی گه‌لی كوردستان و له‌ناوبردنی شۆڕش و راپه‌ڕینه‌كانی، بۆیه ده‌بێ سه‌رجه‌م پێكهاته و حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كان د‌رك به‌وه بكه‌ن دوژمنمان زۆره هه‌میشه كارده‌كه‌ن بۆ له‌باربردنی ئه‌زموون و ده‌سته‌كه‌وته‌كانی گه‌لی كوردستان.
ئه‌زموونه‌كانی یه‌كریزیمان
له‌راپه‌ڕینی ساڵی 1991 له‌به‌ر ئه‌وه جه‌ماوه‌ری كوردستان له‌پشت پیشمه‌رگه و به‌ره‌ی كوردستانی بوو سه‌رجه‌م حزب و لایه‌نه‌كان یه‌كریزبوون بۆ له‌ناوبردنی رژێمی به‌عس، ئه‌وه‌بوو كاتێ راپه‌رین له5ی ئاداری ئه‌مساڵه له رانیه چه‌خماخه‌یدا له‌ماوه‌یه‌كی زۆر كورتدا سه‌رجه‌م شار و شارۆچكه‌كانی باشووری كوردستان ئازادكران و رژێمی به‌عس وه‌ده‌رنرا، هه‌روه‌ها له‌و كاته‌ی هاوپه‌یمانان پاڵپشتی گه‌لی كوردستان و عێراقیان كرد بۆ رووخانی رژێمی به‌عس له‌و ساته‌ش حزب و لایه‌نه‌كان یه‌كریزبوون و ته‌واوی ناوچه داگیركراوه‌كانی باشووری كوردستان و عێراق له‌ژیر چنگی رژێمی به‌عسی رووخا‌و ئازادكران، هه‌روه‌ها شه‌ڕی داعش كه جه‌ماوه‌ر و حزبه‌كان پاڵپشتی پیشمه‌رگه بوون، بۆیه پێشمه‌رگه توانی خاكی كوردستان له داعش پاك بكاته‌وه و كۆتایی به‌حوكم و ده‌سه‌لاتیان بهێنێت، دوایین یه‌كریزی ئه‌مساڵ بوو كه‌سه‌رجه‌م حزب و لایه‌نه‌كان و فراكسیۆنه كوردییه‌كان له په‌رله‌مانی عێراق یه‌كریز و یه‌كگوتار بوون، بۆیه توانرا به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌ناو بودجه‌ی عێراق بۆ ساڵی 2021 بچه‌سپێنن و ئه‌مانه و ده‌یان و سه‌دان نمونه‌ی دیكه كه‌به‌یكریزی سه‌ركه‌وتوو بووینه.
بۆ یه‌كریز نین
هۆكاری سه‌ره‌كی ناكۆكی هه‌ندێ لایه‌ن، به‌تایبه‌ت ئێستا له سۆشیال میدیا به‌ده‌یان ده‌فته‌ر دۆلار خه‌رج ده‌كرێ بۆ دژایه‌تیكردن، هه‌ندێ له كه‌سایه‌تی و حزبه‌كان بۆ یه‌كتری شكاندن و له كه‌داركردن ئه‌م كاره به به‌رنامه ده‌كه‌ن، كه به‌ڕاستی كارێكی زۆر نه‌شیاوه و جگه له‌زه‌ره‌ر هیچ قازانجێكی نییه، هه‌روه‌ها كورسی و ده‌سه‌لات و به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سی و یه‌كترقبولنه‌كردن و خزمایه‌تی و مه‌حسوبیه‌ت هه‌موو هۆكارن بۆ ته‌با نه‌بوونمان.
یه‌كریزی ته‌نیا بۆ روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی دوژمن نییه
یه‌كریزی گه‌لی كوردستان و حزبه‌كان ئه‌وانه‌ی له‌ناو په‌رله‌مان و حكومه‌تن، ئه‌وانه‌شی له ده‌ره‌وه‌ن، كه یه‌كریز بن ته‌نیا بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی دوژمنانی گه‌له‌كه‌مان نییه، به‌ڵكو یه‌كریزمان بۆ ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی كوردستان هه‌ڵیگرتووه بۆ چاكسازی و ئاشكراكردنی گه‌نده‌لكاران و به‌سزا گه‌یاندینان، بۆیه ده‌كرێ یه‌كریز بین بۆ زیاتر خزمه‌تگوزاری و نه‌هێشتنی تاوان و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی كه‌ركووك و هه‌موو ناوچه‌دابڕێندراوه‌كان بۆ سه‌ر ئیداره‌ی حكومه‌تی كوردستان. له‌به‌ر ئه‌وه گرنگه یه‌كریز بین له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ، له به‌غدا، له ده‌ره‌وه هه‌تاكو مافه‌كانمان به‌ده‌ستبهێنین و له‌ده‌ره‌وه به‌هێز بین و پاڵپشتی بۆ كیان و ئه‌زموونه‌كه‌مان له رووی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه زیاد بكه‌ین.
چیبیكه‌ین تا یه‌كریز بین
پێویسته به‌زووترین كات ناو ماڵی كوردستان رێك بخه‌ینه‌وه و ناكۆكی و كێشه‌كان له‌سه‌ر مێزی گفتۆگۆ به‌دیالۆگ چاره‌سه‌ر بكه‌ین و چیتر یه‌كتری نه‌شكێنین و هێلی سووری پیرۆزییه‌كانی گه‌لی كوردستان پیشێل نه‌كه‌ین، به‌گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌ره‌ی جه‌ماوه‌ر ده‌توانین ده‌ستكه‌وته‌كانمان بپارێزین و گرنگیدانی زیاتر به كاروباری هاووڵاتییان و فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایان و خانه‌واده‌ی شه‌هیدان و خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت و پێشمه‌رگه، هه‌روه‌ها چاكسازی راسته‌قینه بكه‌ین ئه‌و هه‌نگاوه چاكسازییه‌ی حكومه‌ت ده‌ستی پێكردووه ته‌واوی بكات و گه‌نده‌لكاران بدرێنه دادگا و ئه‌وانه‌ی كار بۆ به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سی ده‌كه‌ن و سامانی ئه‌و ولاته هه‌ڵده‌لوشن به‌سزا بگه‌یه‌نرێن و به‌رژه‌وه‌ندی گشتی بخه‌ینه سه‌ر به‌رژوه‌وه‌ندی كه‌سی و حزبی. هه‌روه‌ها به‌زووترین كات ئه‌و هه‌لمه‌تی یه‌كتر شكاندن و ناوزڕاندنه‌ی له‌سۆشیال میدیا هه‌یه رابگیرێ و په‌یماننامه‌ی شه‌ره‌ف واژۆ بكرێ چیتر په‌نا بۆ ئه‌و جۆره كاره نه‌شیاوانه نه‌بردرێ و به‌ستنی كۆنگره‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی كوردستانی به به‌شداری هه‌موو لایه‌ك بۆ داڕشتنی ستراتیژی نه‌ته‌وه‌یی له‌پێناو روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی پیلانی دوژمنان و داگیركه‌رانی كوردستان.
براى بەڕێزمان كاك باپیر کامەلا سکرتێرى گشتیى پارتى کرێکاران و رەنجدەرانى کوردستان
بەڕێزان ئەندامانى مەکتەبى سیاسى و ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی پارتى کرێکاران و رەنجدەرانى کوردستان
خانەوادەى خوالێخۆشبوو (مامۆستا ڕەسووڵ قەڵادزەیی)
سڵاوێكی برایانەی گەرم ...
بەخەم و پەژارەیەکى زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی تێکۆشەرى ناسراو کاک (ڕەسووڵ عومەر ڕەسووڵ) ناسراو بە (مامۆستا ڕەسووڵ قەڵادزەیی) ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی كرێكاران و ره‌نجده‌رانی كوردستان-مان پێگەیشت، (مامۆستا ڕەسووڵ قەڵادزەیی) کەسایەتییەکى دڵسۆز‌و بە ئەزموونى خەباتى کوردایەتى بوو، خۆی بۆ خەبات و تێکۆشان و خزمەتكردنی گەلی كوردستان تەرخان كردبوو، بەناوی خۆمان و ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و كۆمیتەی سەركردایەتی و ئەندامانی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەى جەنابتان و خوشک و برایانمان لە پارتى کرێکاران و رەنجدەرانى کوردستان و، خانەوادەى سەربەرزى خوالێخۆشبوو و تەواوى خزمانى دەكەین و خۆمان بە هاوبەشى خەمتان دەزانین و، ئومێد دەكەین ئەوە دواخەم و ناخۆشیتان بێت و، لە یەزدانی مەزن دەپاڕێینەوە دڵنەوایی و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت و خوالێخۆشبوویش بخاتە بەر رەحمەت و دلۆڤانی خۆی.
براتان
غەفوور مەخموورى
سکرتێرى گشتیى
یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK
1 / 5 / 2021
لە پەیامیکیدا بەبۆنەى رۆژى جیهانى کرێکارانەوە:
غەفوور مەخموورى : پێویستە کرێکاران و رەنجدەرانى کوردستان بایەخى تەواویان پێبدرێت و ژیانێکى شایستەتریان بۆ دابینبکرێت
میدیا - هەولێر:
غەفوور مەخموورى سکرتێرى گشتیى یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان ؛ بەبۆنەى رۆژى جیهانى کرێکارانەوە لە پەیامیکیدا وێڕاى پیرۆزبایى لە کرێکاران و رەنجدەران، داواى ژیانێکى شایستەتریان بۆ دەکات و، لەهەمان کاتدا داوا دەکات کەوا لە کوردستان (یاساى بیمەى بێکارى) بەشێوەیەکى سەردەمییانە دابڕێژرێت و پەسەند بکرێت و بخرێتە وارى جێبەجێکردنەوە، بۆ ئەوەى کرێکاران و رەنجدەران سوودى لێببینن و، لە رێى ئەم یاساوە کار بۆ پاراستنى مافەکانیان بکرێت. ئەمەش دەقى پەیامەکەیە :
بەرزو پیرۆزبێت رۆژی جیهانیی کرێکاران و رەنجدەران
بە بۆنەی يەکی ئايار رۆژی جیهانیی کرێکاران و رەنجدەرانەوە، پڕ بەدڵ پیرۆزبایى لە تەواوى کرێکاران و رەنجدەرانى کوردستان و هەموو جیهان (ئافرەتان و پیاوان) دەکەین و رێز‌و خۆشەویستى خۆمانیان پێڕادەگەیەنین و، هیوای شادى و سەرکەوتنيان بۆ دەخوازین.
ئومێد دەکەین کرێکاران و رەنجدەرانى کوردستان کەوا بنیاتنەرى وڵاتن بایەخى تەواویان پێبدرێت و ژیانێکى شایستەتریان بۆ دابینبکرێت و رەنج و ماندووبوونیان لەبەرچاو بگیرێت، لەهەمان کاتدا داوادەکەین کەوا لە کوردستان (یاساى بیمەى بێکارى) بەشێوەیەکى سەردەمییانە دابڕێژرێت و پەسەند بکرێت و بخرێتە وارى جێبەجێکردنەوە، بۆ ئەوەى کرێکاران و رەنجدەران سوودى لێببینن و، لە رێى ئەم یاساوە کار بۆ پاراستنى مافەکانیان بکرێت.
لەگەڵ رێز‌و خۆشەویستی دووبارەمان بۆ تەواوى کرێکاران و رەنجدەرانى کوردستان و جيهان.
غەفوور مەخموورى
سکرتێرى گشتیى
یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK
١ / ٥ / ٢٠٢١
میدیا - هەولێر
مەكتەبی سیاسیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK پیرۆزبایی له پارتی چاكسازی توركمان ده‌كات.
مەكتەبی سیاسی YNDK به بۆنه‌ی (16)مین ساڵیادی دامه‌زراندنیان پیرۆزبایی له‌مەكتەبی سیاسی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی چاكسازی توركمان ده‌كات:
ده‌قی په‌یامی پیرۆزباییه‌كه:
بۆ بەڕێز مەكتەبی سیاسی پارتی چاكسازی توركمان
25 -4-2021