yndk

yndk

براى بەڕێزمان هەڤاڵ م. خلیل پاڵانی ئه‌ندامی كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تی و به‌رپرسی هه‌رێمی قه‌ره‌چووغی YNDK

به‌رێزان بنه‌ماڵه‌ و خزمانی خوالێخۆشبووان (فاتم عزیز جێژنی) و (بەگیسی عزیز جێژنی)

 

بەخەم و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی هه‌ردوو پلكی به‌رێزتان خواڵێخۆشبووان (فاتم عزیز جێژنی) و (بەگیسی عزیز جێژنی )مان پێگەیشت، بەناوی خۆمان و ئەندامانی مەكتەبی سیاسیی و كۆمیتەی سەركردایەتی و ته‌واوی ئەندامانی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەى بەڕێزتان و خانەوادە و تەواوى خزمانتان دەكەین و خۆمان بە هاوبەشى خەمتان دەزانین، ئومێد دەكەین ئەوە دواخەم و ناخۆشیتان بێت و، لە یەزدانی مەزن نزا ده‌كه‌ین دڵنەوایی و ئارامی بە هەموو لایەكتان ببەخشێت و خوالێخۆشبووانیش بخاتە بەر رەحمەت و دلۆڤانی خۆی و به‌ به‌هه‌شت شادیان بكات....... انا لله وانا والیه راجعون

 

 

 

مه‌كته‌بی سیاسی

یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK

9-10-2021ی زایینی

هه‌ولێر- باشووری كوردستان

 

میدیا - هەولێر
شاندێكی مه‌كته‌بی سیاسی YNDK به‌شداری رێوڕەسمی ناساندن و دابه‌شكردنی كتێبی(كاروانێك به‌نێو دووكه‌ڵدا) كه‌ چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌كه‌ له‌تۆماركردن و دیكۆمێنتكاری مام خدر رووسی ده‌كات.
ئێوه‌ری ڕۆژى سێ شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 5 / 10 / 2021 لە شارى هەولێر، شاندێكی مه‌كته‌بی سیاسی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK كه‌پێكهاتبوو له‌به‌ڕێزان (د.شاخه‌وان خالید كارگێری مه‌كته‌بی سیاسی YNDK و قه‌هار تاهیر ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی YNDK ) به‌یاوه‌ی به‌ڕیزان خاتوو( ئاره‌زوو جه‌بار سكرتێری بزووتنه‌وه‌ی ئافره‌تانی نه‌ته‌وه‌یی كوردستانBANK) و خاتوو(ئیلهام جاف سه‌رۆكی رێكخراوی سیزه‌ر) به‌شداری رێوڕەسمی ناساندن و دابه‌شكردنی كتێبی (كاروانێك به‌نێو دووكه‌ڵدا) كه‌ چه‌ند لاپه‌ره‌یه‌كه‌ له‌تۆماركردن و دیكۆمێنتكاری مام خدر رووسی، بە ئامادەبوونی ژمارەیەك حزب و لایه‌نی سیاسی و كەسایەتی و ئەكادیمی و نووسەر و رۆژنامەنووسان ده‌كه‌ن، لەسەرەتاى رێورەسمەکەدا وێڕای بەخێرهاتنكردنی میوانان، مام خدر رووسی خۆشحاڵی خۆی بۆ ئامادەبوونی میوانان دەربڕی و دواتر کورتەیەکى سەبارەت بە ناساندن و ناوەڕۆکى کتێبەكه‌ پێشکەشکرد كه‌داستانێكی نه‌به‌رد و ئازایه‌تی پۆلێك پیشمه‌رگه‌یه‌ له‌دژی داگیركاری دوژمنانی كورد و كوردستان.
پاشان شاندی YNDK پیرۆزباییان له‌ مام خدر رووسی كرد بۆ به‌چاپگه‌یاندن و تۆماركردنی ئه‌م داستانه‌ پڕ قاره‌مانیه‌تیه‌ی پێشمه‌رگه‌كانی كوردستان له‌ دژی داگیركه‌ران و دوچمنان و هیوای ئه‌وه‌یان خواست تێكۆشه‌رانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان ئه‌م جۆره‌ داستانانه‌ به‌دیكۆمێنت بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی وون نه‌بن و نه‌وه‌كانمان سوودی لێوه‌ربگرن.
شایانی باسە دوای تەواوبوونی گفتوگۆكان، كتێبەكه‌ پێشكەش بە ئامادەبووان كرا و بووە جێی خۆشحاڵی هه‌مووان.
میدیا-مه‌خموور
رۆژی چوارشه‌ممه‌ رێکەوتی 6 / 10 / 2021 شاندێکی هەرێمی قەرەچووغ کە پێکهاتبوون لە (خەلیل پاڵانی) ئەندامی سەرکردایەتی و بەرپرسی هەرێم و کارزان پیران کارگێڕی هەرێم و هەڤاڵان حیدر سلیمان و سەمەد خدر و کرێکار عبداللە و پەروەرپاڵانی، بەمەبەستی بەخێرهاتنەوەیان سەردانی ناوچەی مەخمووری پارتی دیموکراتی کوردستانیان کردو ، لەلایەن بەڕێزان (کرمانج عبداللە) بەرپرسی لقی 23 ی پارتی دیموکراتی کوردستان و (دیار عوسمان) بەرپرسی پەیوەندییەکانی لق و مامۆستا (عبداللە تاهیر) بەرپرسی ناوچەی مەخموور بەگەرمی پێشوازی کران .
لەکۆبوونەوەکەدا شاندی هەرێم بەخێرهاتنەوەیان لەناوچەی مەخموور کردو هیوای سەرکەوتنیان بۆ خواستن .
هەروەها گفتوگۆ لەبارەی رەوشی مەخموورو دەوروبەری کراو تیشک خرایە سەر پێویستی و هەستیاری بارودۆخی ناوچەکە، کە لەهەموان دەخوازێت یەکریزو یەکدەنگ بین لەسەر مەسەلە چارەنووسسازە نەتەوەیی و نیشتمانییەکان و هەوڵەکان بۆ زیاتر خزمەتکردنی مەخموورو دەوروبەری چڕتر بکرێتەوەو جەخت کرایەوە سەر پتەوترکردنی پەیوەندی برایانەی هەردولا بۆ زیاترخزمەتکردن بە دەڤەری مەخموور لەهەمووروویەکەوە .
لەدواییدا چەند پەرتووکێکی هەڤاڵ غەفوور مەخمووری سکرتێری گشتی یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان بەدیاری پێشکەش بەشاندی لقی 23 کرا .

ئەمڕۆ شەممە 25ـی ئەیلوولی 2021 سەرۆک مەسعود بارزانی، لە چوارەمین ساڵیادی ئەنجامدانی ریفراندۆم پەیامێکی لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "دەستخۆشی لەو قارەمانانە دەكەم كە خۆیان نەچەماند".

دەقی پەیامی سەرۆک بارزانی:.

٪93 دەنگی بەڵێی خەڵكی كوردستان لە ریفراندۆمدا سەركەوتنێكی مەزن و مێژوویی بوو. لە ساڵیادی ئەو سەركەوتنەدا پیرۆزبایی لە گەلی كوردستان و، دەستخۆشی لەو قارەمانانە دەكەم كە خۆیان نەچەماند و چاویان ماچ دەكەم.

میدیا - هەولێر :
غەفوور مەخموورى سکرتێرى گشتیى یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK پەیامێکى پیرۆزبایى ئاراستەى بەڕێزان د. عەبدوڵڵا مەلا سەعید وەیسى گرتکى سەرۆكی یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامیی كوردستان و ئەندامانى مەکتەبى تەنفیزى و ئەنجوومەنى ناوەندیى (یەکێتى زانایانى ئاینى ئیسلامیى کوردستان) کرد و، بەبۆنەى (51) پەنجاو یەکەمین ساڵیادى دامەزراندنى یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامیی كوردستان پیرۆزبایى لێکردن و هیواى سەرکەوتن و پێشڤەچوونى بۆ خواستن، ئەمەش دەقى پەیامەکەیە:
براى بەڕێزمان جەنابى د. عەبدوڵڵا مەلا سەعید وەیسى گرتکى
سەرۆكی یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامیی كوردستان
سڵاوێكی برایانەی گەرم ...
بەناوی خۆمان و مەكتەبی سیاسی و كۆمیتەی سەركردایەتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK، بەبۆنەی (51) پەنجاو یەکەمین ساڵیادی دامەزراندنى یەکێتییە تێکۆشەرو بەڕێزەکەتان (یەکێتى زانایانى ئاینى ئیسلامیى کوردستان)، جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی جەنابتان و مامۆستایانى بەڕێز لە مەکتەبى تەنفیزى و ئەنجوومەنى ناوەندیى (یەکێتى زانایانى ئاینى ئیسلامیى کوردستان)، و تەواوى زاناو مامۆستایانى ئایینى لە کوردستان دەكەین و هیوای سەركەوتن و پێشڤەچوونى زیاترتان بۆ دەخوازین.
بێگومان لەكاتێكدا كە یادی دامەزراندنى (یەکێتى زانایانى ئاینى ئیسلامیى کوردستان) دەكەینەوە كوردستان و عێراق و ناوچەكە لە رەوشێكی زۆر ناسك و هەستیاردان, ئەم رەوشە لە هەموو لایەکمان دەخوازێت کەوا یەکدەنگ و یەکڕیزو هاوهەڵوێست بین، بۆیە پێویستە لەم پێناوەدا زاناو مامۆستایانى ئایینى کوردستان بە رۆڵى نەتەوەیى و نیشتمانى خۆیان رابن و، کاربکەن بۆ زیاتر قوڵکردنەوەى گیانى برایەتى و پێکەوەژیان و ئاشتیى کۆمەڵایەتى، بێگومان بۆ ئەم مەبەستەش (یەکێتى زانایانى ئاینى ئیسلامیى کوردستان) دەتوانێ رۆڵى کاریگەرانەى خۆى ببینێت، وەک چۆن لە رابردوودا بۆ ئاشتى کۆمەڵایەتى و کارى چاکەخوازى لە بوارى کۆمەڵایەتى و سیاسیدا کاری کردووە، ئومێد دەکەین لە ئێستا و داهاتووشدا هەمان رۆڵ بگێڕێت.
هەر لەم بۆنەیەدا جەختدەكەینەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی نێوانمان لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزى رەوای گەلی كوردستان و هێنانەدی مافە رەواکانی.
لەگەڵ رێزى دووبارەماندا ... هەر بژین و تەندروست و شاد و سەرکەوتووبن.
براتان
غەفوور مەخموورى
سکرتێرى گشتیى
یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK
21 / 9 / 2021 رۆما - ئیتاڵیا
برای بەڕێزمان کاک فەرهاد محەممەد سەرنووسەرى گۆڤارى گوڵان
سڵاوێكی برایانەی گەرم ...
بەخەم و پەژارەیەکى زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتیى ناسراوى شارى سلێمانى مامۆستا (جەبار محەممەد)ى براى بەڕێزتانمان پێگەیشت، بەناوی خۆمان و ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و كۆمیتەی سەركردایەتی و ئەندامانی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەى بەڕیزتان و خانەوادە بەڕێزەکەتان و تەواوى خزمان دەكەین و خۆمان بە هاوبەشى خەمتان دەزانین و، ئومێد دەكەین ئەوە دواخەم و ناخۆشیتان بێت و، لە یەزدانی مەزن دەپاڕێینەوە دڵنەوایی و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت و خوالێخۆشبوویش بخاتە بەر رەحمەت و دلۆڤانی خۆی.
براتان
غەفوور مەخموورى
سکرتێرى گشتیى
یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK
4 / 9 / 2021

میدیا - هەولێر

مه‌كته‌بی سیاسی یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK بەبۆنەى (30)ه‌مین ساڵیادى دامەزراندنی پارتی پارێزگارانی كوردستان په‌یامی پیرۆزباییان ئاڕاسته‌ ده‌كات، له‌ په‌یامه‌كه‌ هیواى سەرکەوتن و پێشڤەچوونى زیاتری له‌كاره‌كانیان بۆ خواستن.

 

ده‌قی په‌یامی پیرۆزباییه‌كه‌:

بۆ بەڕێز مەكتەبی سیاسی پارتی پارێزگارانی كوردستان

بابەت / پیرۆزبایی

سڵاوی سەرخۆبوون‌و ئازادی ...

بەبۆنەی(30)ه‌مین ساڵیادی دامەزراندنی پارته‌كه‌تان (پارتی پارێزگارانی كوردستان) بەناوی مه‌كته‌بی سیاسی ‌و تەواوی ئەندام‌ و لایەنگرانی یەكێتیمانYNDK، جوانترین پیرۆزبایتان ئاڕاستە دەكەین‌و خوازیارین ساڵیادی دامەزراندنی ئەمساڵتان هاندەر بێت بۆ زیاتر پێشڤەچوونتان.

بەڕێزان : پارته‌كه‌تان (پارتی پارێزگارانی كوردستان) لەماوەی تەمەنی خەبات و تێكۆشانیدا، وەك لایەنێك لەگۆڕەپانی سیاسی باشووری كوردستان جێ‌ پەنجەی لەخەبات دژی داگیركەران و دوژمنانی كوردستان هەبووەو هەموو كات خەباتی كردووە بۆ بەدیهێنانی مافەكانی گەلی كوردستان, ئەوەی لەم قۆناغەی ئەمڕۆشمان گرنگە یەكریزی و تەبایی سەرجەم هێزو لایەنەكانی كوردستانە بۆ بەدیهێنانی تەواوی مافەكانی گەلەكەمان و پاراستنی دەستكەوتەكانمان.

 لەم بۆنەیەتاندا جارێكی  تر جەخت  دەكەینەوە سەر زیاتر توندوتۆڵكردنی پەیوەندی  برایانەی نێوانمان و سەرجەم هێز و لایەنەكانی هەموو كوردستان .   

 

هەر سەركەوتوو بن .... لەگەڵ رێزماندا.

 

 

 

 

مەكتەبی سیاسی

یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK

میدیا - هەولێر
مه‌كته‌بی سیاسی یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK بەبۆنەى (7)ه‌مین ساڵیادى دامەزراندنی بزوتنه‌وه‌ی چاكسازی نیشتمانی په‌یامی پیرۆزباییان ئاڕاسته‌ ده‌كات، له‌ په‌یامه‌كه‌ هیواى سەرکەوتن و پێشڤەچوونى زیاتری له‌كاره‌كانیان بۆ خواستن.
ده‌قی په‌یامی پیرۆزباییه‌كه‌:
بۆ بەڕێز مەكتەبی سیاسی بزوتنه‌وه‌ی چاكسازی نیشتمانی
بابەت / پیرۆزبایی
سڵاوی سەرخۆبوون‌و ئازادی ...
بەبۆنەی(7)مین ساڵیادی دامەزراندنی بزوتنه‌وه‌كه‌تان (بزوتنه‌وه‌ی چاكسازی نیشتمانی) بەناوی سكرتێری گشتیی و مه‌كته‌بی سیاسی ‌و تەواوی ئەندام‌و لایەنگرانی یەكێتیمانYNDK، جوانترین پیرۆزبایتان ئاڕاستە دەكەین‌و خوازیارین ساڵیادی دامەزراندنی ئەمساڵتان هاندەر بێت بۆ زیاتر پێشڤەچوونتان.
بەڕێزان : بزوتنه‌وه‌كه‌تان (بزوتنه‌وه‌ی چاكسازی نیشتمانی) لەماوەی تەمەنی خەبات و تێكۆشانیدا، وەك لایەنێك لە گۆڕەپانی سیاسی باشووری كوردستان جێ‌ پەنجەی لەخەبات دژی داگیركەران و دوژمنانی كوردستان هەبووەو هەموو كات خەباتی كردووە بۆ بەدیهێنانی مافەكانی گەلی كوردستان, ئەوەی لەم قۆناغەی ئەمڕۆشمان گرنگە یەكریزی و تەبایی سەرجەم هێزو لایەنەكانی كوردستانە بۆ بەدیهێنانی تەواوی مافەكانی گەلەكەمان و پاراستنی دەستكەوتەكانمان.
لەم بۆنەیەتاندا هیوای پەیوەندییه‌كی برایانەی نێوانمان و سەرجەم هێز و لایەنەكانی هەموو كوردستان ده‌خوازین .
هەر سەركەوتوو بن .... لەگەڵ رێزماندا.
مەكتەبی سیاسی
یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK
1-9-2021
میدیا - هەولێر
سەرۆک مەسعود بارزانى رێبەرى بزاڤى رزگاریخوازى نیشتمانى کوردستان ، لە وەڵامى پەیامى پیرۆزبایى سکرتێرى گشتیى YNDK بەبۆنەى ١٦ ى ئاب ساڵڕۆژى دامەزراندنى پارتى دیموکراتى کوردستان بۆ جەنابیان، سوپاسنامەیەکى ئاراستەى غەفوور مەخمورى سکرتێرى گشتیى یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK کردووە، ئەمەش دەقى سوپاسنامەکەیە :
بەڕێز کاک غەفوور مەخموورى سکرتێرى گشتیى یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان
سڵاوێکى گەرم ...
بە پێزانینێکى زۆرەوە نامەى پیرۆزبایى بەڕێزتان گەیشت کە بە بۆنەى یادى شازدەى ئاب ئاراستەى ئێمەتان کردبوو، زۆر سوپاستان دەکەم. ئومێدى ئەوە دەخوازم تەبایى و برایەتیى نێوان هێزە سیاسییەکان قووڵتر ببێت و ئارامى و سەقامگیرى و پێشکەوتن باڵ بەسەر کوردستاندا بکێشێت.
هیواى سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.
مسعود بارزانى
٢٠ى ئابى ٢٠٢١