yndk

yndk

میدیا - هەولێر

مەكتەبی سیاسیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK پیرۆزبایی له‌ حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان ده‌كات.

رێكەوتی 12/12/2021، مەكتەبی سیاسی YNDK به‌ بۆنه‌ی (36)مین ساڵیادی دامه‌زراندنیان پیرۆزبایی له‌مەكتەبی سیاسی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان ده‌كات، له‌ په‌یامی پیرۆزباییه‌كه‌ وێرای پیرۆزبایی و سه‌ركه‌وتن باس له‌ كێشەكانی نێوان حكومەتی كوردستان و حكومەتی عێراق ده‌كات و هێرشه‌كانی داعش له‌ناوچه‌ داگیركراوه‌كانی باشووری كوردستان و شكان و شكستیان له‌سه‌ر ده‌ستی پێشمه‌رگه‌، هه‌روه‌ها له‌په‌یامه‌كه‌ جەختكرایەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی یەكگوتاری سیاسی تەواوی لایەنە سیاسییەكان كوردستان و سەر لە نوێ‌ رێكخستنەوەی نێوماڵی كوردستان له ‌پێناو به‌دیهێنانی ته‌واوی مافه‌كانی گه‌لی كوردستان و پاراستنی گیان و ماڵی هاووڵاتیانی كوردستان.

لەدوا تەوەری په‌یامه‌كه‌ باس لە زیاتر پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا كرا.

 

ده‌قی په‌یامی پیرۆزباییه‌كه‌:

بۆ بەڕێز مەكتەبی سیاسیی حزبی زه‌حمه‌‌تكێشانی كوردستان

 بابەت / پیرۆزبایی

 سڵاوی سەرخۆبوون‌و ئازادی...

  بەبۆنەی(36)مین ساڵیادی دامەزراندنی حزبتان (حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان) بەناوی خۆمان‌و تەواوی ئەندام‌و لایەنگرانی یەكێتیمانYNDK، جوانترین پیرۆزبایتان ئاڕاستە دەكەین‌و خوازیارین ساڵیادی دامەزراندنی ئەمساڵتان هاندەر بێت بۆ زیاتر پێشڤەچوونتان .

بەڕێزان : حزبتان (حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان) لەماوەی تەمەنی خەبات و تێكۆشانیدا، وەك لایەنێك لە گۆڕەپانی سیاسی باشووری كوردستان جێ‌ پەنجەی لەخەبات دژی داگیركەران و دوژمنانی كوردستان هەبووەو هەموو كات خەباتی كردووە بۆ بەدیهێنانی مافەكانی گەلی كوردستان, ئەوەی لەم قۆناغەی ئەمڕۆشمان گرنگە یەكریزی و تەبایی سەرجەم هێزو لایەنەكانی كوردستانە بۆ بەدیهێنانی تەواوی مافەكانی گەلەكەمان و پاراستنی دەستكەوتەكانمان. لەم بۆنەیەتاندا جارێكی تر جەخت دەكەینەوە سەر زیاتر توندوتۆڵكردنی پەیوەندی برایانەی نێوانمان و سەرجەم هێز و لایەنەكانی هەموو كوردستان .

 

هەر سەركەوتوو بن .... لەگەڵ رێزماندا.

 

مەكتەبی سیاسی

یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK

میدیا-هه‌ولێر
كۆمیته‌ی باشووری كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان (KNK)‌ كۆبوونەوەی خۆی به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامان و حزبه‌ سیاسییه‌كان لە هەولێر سازده‌كات.
رۆژی شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 11/12/2021 به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامان و حزبه‌كان، كۆمیته‌ی باشووری كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان (KNK)‌ ‌ له‌ شاری هه‌ولێری باشووری كوردستان كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان له‌سه‌ر ره‌وشی سیاسی كوردستان و ناوچه‌كه‌ و جیهان و ئاماده‌كاری بۆ به‌ستنی كۆنگره‌ی KNK له‌ساڵی داهاتوو ئه‌نجامدا، له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا‌ شاخه‌وان خالید كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK به‌شدار بوو.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ گفتوگۆی له‌سه‌ر ره‌وشی كوردستان و ناوچه‌كه‌ و جیهان كرا، هه‌روه‌ها باس له‌ رۆلی KNK كرا بۆ ئاشته‌وایی و رێكخستنه‌وه‌ی نێوماڵی كوردستان به‌یه‌كریزی و ته‌بایی رێكبخرێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستكه‌وكانی گه‌لی كوردستان به‌گشتی پارێزراو بێت.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا‌ شاخه‌وان خالید رایگه‌یاند: " بارودۆخی ئێستای كوردستان هه‌ستیاره‌ داگیركه‌ران و دوژمنانی كوردستان به‌ ‌رێگه‌ی جیاواز دژایه‌تی گه‌لی كوردستان و مافه‌كانمان ده‌كه‌ن، بۆیه‌ ده‌بێ هه‌موو لایه‌نه‌كان له‌هه‌موو به‌شه‌كانی كورد یه‌كریز و یه‌كده‌نگ بین و به‌ره‌نگاری ئه‌و دژایه‌تی و دوژمنایه‌تی و داگیركارییه‌ ببینه‌وه‌،هه‌روه‌ها له‌رێگه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان و په‌رله‌مانی عێراق و په‌رله‌مانه‌كانی ئه‌وروپا و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌و پێشێلكارییانه‌ بوه‌ستێندرێت. هه‌روه‌ها پێویسته‌ حزب و لایه‌نه‌كانی كوردستانی كێشه‌كان به‌گفتوگۆ و دیالۆگ چاره‌سه‌ربكه‌ن و به‌هه‌موو لایه‌كمان پارێزگاری له‌ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌لی كوردستان له‌باشوور و رۆژئاوای وڵات بكه‌ین و به‌رگی حیزبایه‌تی له‌به‌ربكه‌ینه‌وه‌و هه‌موومان پێشمه‌رگه‌ و شه‌ڕڤانی ئه‌و وڵاته‌ بین بۆ سه‌رخستن و ئاواكردنی كوردستان" .

مەكتەبی سیاسیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK ، سه‌ردانی پارتی گه‌شه‌پێدانی توركمان له‌شاری هه‌ولێر ده‌كات، له‌دانیشتنه‌كی برایانه‌دا گفتوگۆ لەسەر بارودۆخی سیاسی كوردستان و عێراق و ناوچەكە و پرسی قه‌یرانه‌كان و میكانیزمی ده‌ربازبوون كرا.

ئه‌مڕۆ كاتژمێر 2:30ی پاش نیوه‌ڕۆی رۆژی پێنج شه‌ممه‌ رێكەوتی 9/12/2021، شاندێكی مەكتەبی سیاسی YNDK كه‌پێكهاتبوو له‌ هەڤاڵان ( د.شاخەوان خالید كارگێڕی مەكتەبی سیاسی و شاكر هاشم ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی  و جه‌لال سمایل كارگێڕی مه‌كته‌بی ناوه‌ندی په‌یوه‌ندییه‌كان ) سه‌ردانی پارتی گه‌شه‌پێدانی توركمانیان له‌ شاری هه‌ولێر كرد، له‌لایه‌ن به‌ڕێزان ( محمد ئیلخانلی سه‌رۆكی پارت و ئه‌حمه‌د مه‌جید سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی و نیازی ره‌مزی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی )پارتی گه‌شه‌پێدانی توركمان پێشوازیكران.

 له‌دانیشتنه‌كه‌ باس لە رەوشی سیاسی كوردستان و عێراق و ناوچەكە و كێشە و قه‌یرانه‌كان كرا، بۆ دەرچوون لەم تەنگژانە جەختكرایەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی گوتاری سیاسی تەواوی سه‌رجه‌م لایەنە سیاسییەكان كوردستان،. بۆ ئەوەی بەهەموو لایەكمان بە یەكگرتوویی رووبەڕووی ئەم هەڕەشە گەورانەی سەر كوردستان بەتایبەت داعش ببینەوه‌، لەپێناو پاراستن و رزگاركردنەوەی هەموو ناوچەكانی كوردستان.

لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا باس لە پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا و تەواوی هێزو لایەنە سیاسییەكانی كوردستان لە پێناو زیاتر خزمەتكردنی گەلی كوردستان كرا.

میدیا - هەولێر

مەكتەبی سیاسیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستانYNDK، سه‌ردانی پارتی دیموكراتی توركمانی كوردستان ده‌كات، له‌دیدارێكی برایانه‌دا گفتوگۆ له‌باره‌ی بارودۆخی سیاسی كوردستان و عێراق و ناوچەكە و پرسی قه‌یرانه‌كان و میكانیزمی ده‌ربازبوون كرا.

كاتژمێر1:30 به‌یانی رۆژی پێنج شه‌ممه‌ رێكەوتی 9/12/2021، شاندێكی مەكتەبی سیاسی YNDK  كه‌ پێكهاتبوو له‌ هەڤاڵان ( د.شاخەوان خالید كارگێڕی مەكتەبی سیاسی و شاكر هاشم ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و جه‌لال سمایل كارگێڕی مه‌كته‌بی ناوه‌ندی په‌یوه‌ندییه‌كان) سه‌ردانی پارتی دیموكراتی توركمانی كوردستانیان‌ له‌ شاری هه‌ولێر كرد، له‌لایه‌ن به‌ڕێزان( دلشاد چاوشلی سه‌رۆكی پارت و خالید وه‌لی و مه‌یسه‌ر ره‌مزی و ته‌حسین چاوشلی ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی) پێشوازیكران، له ‌دانیشتنه‌كه‌دا گفتوگۆ لە رەوشی سیاسی كوردستان و عێراق و ناوچە كێشه‌ له‌سه‌ره‌كان كرا، هه‌روه‌ها باس له‌ باروگوزه‌رانی خه‌لك و قه‌یرانه‌كان كرا،  بۆ دەرچوون لەم تەنگژانە جەختكرایەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی گوتاری سیاسی سه‌رجه‌م لایەنە سیاسییەكان كوردستان، بۆ ئەوەی بەهەموو لایەكمان بە یەكگرتوویی رووبەڕووی ئەم هەڕەشە گەورانەی سەر كوردستان بەتایبەت داعش ببینەوه‌، لەپێناو پاراستنی خه‌ڵك و خاكی كوردستان.

لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا باس لە پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا و تەواوی هێزو لایەنە سیاسییەكانی كوردستان لە پێناو زیاتر خزمەتكردنی گەلی كوردستان كرا.

میدیا - هەولێر

مەكتەبی سیاسیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستانYNDK، سه‌ردانی پارتی رزگاری نه‌ته‌وه‌یی توركمان ده‌كات، له‌دیدارێكی برایانه‌دا گفتوگۆ له‌باره‌ی ره‌وشی سیاسی كوردستان و عێراق و ناوچەكە و پرسی قه‌یرانه‌كان و میكانیزمی ده‌ربازبوون كرا.

كاتژمیر 1:3ی به‌یانی رۆژی چوارشه‌ممه‌ رێكەوتی 8/12/2021، شاندێكی مەكتەبی سیاسی YNDK  كه‌ پێكهاتبوو له‌ هەڤاڵان ( د.شاخەوان خالید كارگێڕی مەكتەبی سیاسی و شاكر هاشم ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و جه‌لال سمایل كارگێڕی مه‌كته‌بی ناوه‌ندی په‌یوه‌ندییه‌كان) سه‌ردانی پارتی رزگاری نه‌ته‌وه‌یی توركمانیان له‌ شاری هه‌ولێر كرد، له‌لایه‌ن به‌ڕێزان( بڵند عوزێر ئاغالی سه‌رۆكی پارت و سه‌ركه‌وت ئه‌نوه‌ر ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و هه‌ڵگورد بارزان به‌رپرسی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌كان) پێشوازیكران، له ‌دانیشتنه‌كه‌دا گفتوگۆ لە رەوشی سیاسی كوردستان و عێراق و ناوچە كێشه‌ له‌سه‌ره‌كان كرا، هه‌روه‌ها باس له‌ باروگوزه‌رانی خه‌لك و قه‌یرانه‌كان كرا،  بۆ دەرچوون لەم تەنگژانە جەختكرایەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی گوتاری سیاسی سه‌رجه‌م لایەنە سیاسییەكان كوردستان، بۆ ئەوەی بەهەموو لایەكمان بە یەكگرتوویی رووبەڕووی ئەم هەڕەشە گەورانەی سەر كوردستان بەتایبەت داعش ببینەوه‌، لەپێناو پاراستنی خه‌ڵك و خاكی كوردستان.

لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا باس لە پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا و تەواوی هێزو لایەنە سیاسییەكانی كوردستان لە پێناو زیاتر خزمەتكردنی گەلی كوردستان كرا.

میدیا - هەولێر

مەكتەبی سیاسیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستانYNDK، سه‌ردانی كۆمه‌ڵه‌ی رۆشنبیری توركمان له‌ كوردستان ده‌كات، له‌دیدارێكی برایانه‌دا گفتوگۆ له‌باره‌ی بارودۆخی سیاسی كوردستان و عێراق و ناوچەكە و پرسی قه‌یرانه‌كان و میكانیزمی ده‌ربازبوون كرا.

كاتژمێر4ی ئێواره‌ی رۆژی سێشه‌ممه‌ رێكەوتی 7/12/2021، شاندێكی مەكتەبی سیاسی YNDK  كه‌ پێكهاتبوو له‌ هەڤاڵان ( د.شاخەوان خالید كارگێڕی مەكتەبی سیاسی و جه‌لال سمایل كارگێڕی مه‌كته‌بی ناوه‌ندی په‌یوه‌ندییه‌كان) سه‌ردانی كۆمه‌ڵه‌ی رۆشنبیری توركمانیان‌ له‌ شاری هه‌ولێر كرد، له‌لایه‌ن به‌ڕێزان( كامه‌ران میران جێگری سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ و محه‌مه‌د ره‌فعه‌ت سكرتێری كۆمه‌ڵه‌ و عزالدین خه‌لیل و بورهان به‌قال و محه‌مه‌د له‌تیف ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی) پێشوازیكران، له ‌دانیشتنه‌كه‌دا گفتوگۆ لە رەوشی سیاسی كوردستان و عێراق و ناوچە كێشه‌ له‌سه‌ره‌كان كرا، هه‌روه‌ها باس له‌ باروگوزه‌رانی خه‌لك و قه‌یرانه‌كان كرا،  بۆ دەرچوون لەم تەنگژانە جەختكرایەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی گوتاری سیاسی سه‌رجه‌م لایەنە سیاسییەكان كوردستان، بۆ ئەوەی بەهەموو لایەكمان بە یەكگرتوویی رووبەڕووی ئەم هەڕەشە گەورانەی سەر كوردستان بەتایبەت داعش ببینەوه‌، لەپێناو پاراستنی خه‌ڵك و خاكی كوردستان.

لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا باس لە پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا و تەواوی هێزو لایەنە سیاسییەكانی كوردستان لە پێناو زیاتر خزمەتكردنی گەلی كوردستان كرا.

میدیا - هەولێر

مەكتەبی سیاسیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستانYNDK، سه‌ردانی كۆمه‌ڵه‌ی لیبراڵی توركمان له‌شاری هه‌ولێر ده‌كات، له‌دیدارێكی برایانه‌دا گفتوگۆ له‌باره‌ی بارودۆخی سیاسی كوردستان و عێراق و ناوچەكە و پرسی قه‌یرانه‌كان و میكانیزمی ده‌ربازبوون كرا.

كاتژمێر 4ی ئێواره‌ی رۆژی دووشه‌ممه‌ رێكەوتی 6/12/2021، شاندێكی مەكتەبی سیاسی YNDK  كه‌ پێكهاتبوو له‌ هەڤاڵان ( د.شاخەوان خالید كارگێڕی مەكتەبی سیاسی و جه‌لال سمایل كارگێڕی مه‌كته‌بی ناوه‌ندی په‌یوه‌ندییه‌كان) سه‌ردانی كۆمه‌ڵه‌ی لیبراڵی توركمانیان له‌ شاری هه‌ولێر كرد، له‌لایه‌ن به‌ڕێزان( سامی شه‌به‌ك سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ و ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵه‌ی لیبراڵ) پێشوازیكران، له ‌دانیشتنه‌كه‌دا گفتوگۆ لە رەوشی سیاسی كوردستان و عێراق و ناوچە كێشه‌ له‌سه‌ره‌كان كرا، هه‌روه‌ها باس له‌ باروگوزه‌رانی خه‌لك و قه‌یرانه‌كان كرا،  بۆ دەرچوون لەم تەنگژانە جەختكرایەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی گوتاری سیاسی سه‌رجه‌م لایەنە سیاسییەكان كوردستان، بۆ ئەوەی بەهەموو لایەكمان بە یەكگرتوویی رووبەڕووی ئەم هەڕەشە گەورانەی سەر كوردستان بەتایبەت داعش ببینەوه‌، لەپێناو پاراستنی خه‌ڵك و خاكی كوردستان.

لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا باس لە پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا و تەواوی هێزو لایەنە سیاسییەكانی كوردستان لە پێناو زیاتر خزمەتكردنی گەلی كوردستان كرا.

میدیا- هه‌ولێر :

  شاندێكی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستانYNDK؛ سه‌ردانی مه‌كته‌بی سیاسی حزبی شیوعی كوردستان له‌هه‌ولێر ده‌كات، سەبارەت بە رەوشی سیاسی كوردستان و عێراق و پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا و چەند پرسێكی دیكە گفتوگۆیان كرد .

كاتژمێر 10:30 به‌یانی رۆژی دووشەممە رێكه‌وتی 6-12-2021، شاندێكی مه‌كته‌بی سیاسی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستانYNDK كە پێكهاتبوو لە هەڤاڵان (د. شاخەوان خالید کارگێڕى مەکتەبى سیاسى و شاکر هاشم ئەندامی كۆمیتەی سەركردایەتی و جه‌لال سمایل کارگێڕى مەکتەبى ناوەندى پەیوەندییەکانىYNDK)، سەردانی مه‌كته‌بی سیاسی حزبى شیوعى كوردستان-یان لە شاری هەولێر كردو بەگەرمی لەلایەن بەڕێزان (هندرێن ئه‌حمه‌د ئەندامى مەکتەبى سیاسى و به‌رپرسی مه‌كته‌بی ناوه‌ندی په‌یوه‌ندییه‌كان و  ئومێد محەممەد ساڵح و هاوتا رەسووڵ ئەندامانى مەکتەبى ناوەندى پەیوەندییەکانى حزبی شیوعی)ەوە پێشوازییان لێكرا.

 لەدیدارێکه‌دا باس لە رەوشی سیاسی كوردستان و دواپێشڤەچوون و پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە و هێرشه‌كانی داعش بۆ سه‌ر پێشمه‌رگه‌ و گونده‌كانی باشووری كوردستان و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ سه‌ر ئیداره‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و پارێزگاری لێكردنیان له‌لایه‌ن هێزی پێشمه‌رگه‌و پرسى نووسینەوەى دەستوور و چەند پرسێکى دیکە كرا، جەختكرایەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی گەلی كوردستان بە تەواوی هێزو لایەنە سیاسى و پێكهاتەكان و هاوهەڵوێستی لایه‌نه‌كان و جه‌ماوه‌ر بە فاكتەری سەرەكی پاراستن و چەسپاندنی دەستكەوتەكان و وەدەستهێنانی زیاتری مافەكانی گەلی كوردستانه‌، هەر لە دیدارەكەدا هەردوولا هاوڕا بوون کەوا ناوەندى سیاسى کوردستان پەرش و بڵاوەو پێویستى بە رێکخستنەوە هەیە، بۆ ئەم مەبەستەش پێویستە هەموو لایەنە سیاسییەکان بەیەکەوە هاوکاربن بۆ كۆده‌نگی و هاوهه‌ڵوێستی له‌پێناو به‌دیهێنانی مافه‌كانی گه‌لی كوردستان و فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆران و خوێنده‌ڤانان و خزمه‌تكردنی زیاتری خه‌ڵكی كوردستان به‌تایبه‌ت خانه‌واده‌ی شه‌هیدانی سه‌ربه‌رزی كوردستان.

لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا جەختكرایەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان.

 

میدیا - مەخموور :
سەرلەبەیانى ئه‌مڕۆ ٥ / ١٢ / ٢٠٢١، سكرتێری گشتیی YNDK بە یاوەرى شاندێکى باڵاى YNDK سەردانى گوندى (خدرجیجە)ى بنارى قەرەچووخى دەڤەرى مەخمووریان کرد و ئامادەی رێوڕەسمى پرسەى شەهیدانى کارەساتى گوندى خدرجیجە بوون و پرسەو سەرخۆشى خۆیان بە بنەماڵەو کەس و کارى شەهیدان راگەیاند.
سەرلەیانى ئه‌مڕۆ یەکشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK بەیاوەری شاندێکى باڵاى YNDK کەوا پێکهاتبوو لە هەڤاڵان (د. شاخەوان خالید کارگێڕى مەکتەبى سیاسى و د. عەبدوڵڵا عەدۆ و قەهار تاهیر ئەندامی مەكتەبی سیاسی و فاخیر نانەکەلى و جەلال سمیل کارگێڕانى مەکتەبى ناوەندی پەیوەندییەکانى YNDK) سەردانى گوندى (خدرجیجە)ى بنارى قەرەچووخى دەڤەرى مەخمووریان کرد و ئامادەی رێوڕەسمی پرسەى (نازم و ئازاد و بارزان کوڕانى مام ئیسماعیل عەبدوڵڵا بندیان) شەهیدانى کارەساتى گوندى خدرجیجە بوون، شاندى YNDK بەگەرمى لەلایەن بەڕێزان مام ئیسماعیل عەبدوڵڵا بندیان باوکى شەهیدان و بنەماڵەو خزمانى شەهیدان پێشوازيان لێكرا.
لەسەردانەکەدا؛ سکرتێرى گشتیى YNDK پرسەو سەرەخۆشى و هاوخەمى گەرمى خۆى بە باوک و براو بنەماڵەو کەس و کارى شەهیدان راگەیاندن و، وتى (شەهیدان کاکە نازم و کاکە ئازاد و کاکە بارزان شەهیدى هەموو کوردستان، زۆر قارەمانانە بەرگرییان لە خاک و خەڵکى گوندەکەیان کردووە، ئەوانە شەهیدى خاکن و لەسەر پاراستنى خاکى کوردستان شەهید بوون، جێگەى شانازى هەموو لایەکمانن، سەرەخۆشى لەخۆمان و مام ئیسماعیل ودایکى شەهیدان و براکانیان دەکەین، هاتووین پێتان بڵێین ئێمەش کوڕى ئێوەین.).
لەلایەن خۆیەوە؛ بەڕێز مام ئیسماعیل عەبدوڵڵا بندیان باوکى شەهیدان بەناوى خۆى و بنەماڵەکەیانەوە سوپاسى ئەو سەردان و بەسەرکردنەوەو دەربڕێنى هاوخەمییەى سکرتێرى گشتى و شاندى YNDK كرد.
شایانى باشە کەوا شەوى ٢ لەسەر ٣ ئەم مانگە لە ئەنجامى هێرشێکى شەمشەمەکوێرەکانى ئەشکەوتى جەهالەت تیرۆریستانى داعش بۆ سەر گوندى (خدرجیجە)ى بنارى چیاى قەرەچووخ لە دەڤەرى مەخموور ژمارەیەک هاوڵاتیى سڤیل و ژمارەیەک پێشمەرگەى قارەمانى کوردستان لەکاتى راپەڕاندنى ئەرکى نیشتمانى خۆیاندا شەهیدو برینداربوون.