yndk

yndk

 - جه‌ماوه‌ری خۆڕاگرو دڵسۆزی كوردستان ...

 - سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و په‌رله‌مان و حكومه‌تی كوردستان ...

 - حزب و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان و رێكخراوه‌كانی كوردستان ...

دادگای باڵای فیدڕاڵیی عێراق سەبارەت بە دۆسیه‌ی نه‌وت و گازی باشووری كوردستان  بڕیارێکى داوەو گرێبه‌سته‌كانی نه‌وتی كوردستان له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكان به‌نایاسایی هه‌ژماركردووە، لەهەمان کاتدا داواى راده‌ستكردنه‌وه‌ی ته‌واوی داهات و نه‌وتی كوردستان به‌حكومه‌تی ناوه‌ندی عێراق دەکات، بێگومان ئه‌م بڕیاره‌ به‌ر له‌وه‌ی ياسايى و ده‌ستووری بێ بڕیارێکى سیاسییه‌ و له‌ژێر هه‌ژموون و فشاری وڵاتانی ئيقلیمی و هه‌ندێ لایه‌نی سیاسی و شۆڤێنى عێراق ‌دژ به‌مافه‌كانی گه‌لی كوردستان ده‌ر‌كراوه‌ و، هەوڵێکە بۆ بەرتەسکردنەوەى دەسەڵاتەکانى حکومەتى کوردستان.

 ئێمه‌ له‌یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK ئه‌و بڕیارە نادەستوورییەى دادگای باڵای فیدڕاڵیی عێراق رەتدەکەینەوەو بە بڕیارێکى‌ دژ بە ماف و خواسته‌كانی گه‌لی كوردستانى دەزانین‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی  به‌پێی ده‌ستووری عێراق، ئه‌و وڵاته‌ فیدڕاڵییه‌ و ده‌سه‌ڵاته‌كان له ‌نێوان حكومه‌تی فيدرال و هه‌رێمه‌كان دابه‌شكراوه‌، له‌هه‌مان كاتد له‌مادده‌ی (110)ی ده‌ستووری عێراقدا به‌ڕێوه‌بردنی سامانه‌ سروشتییه‌كان له‌ نێویاندا نه‌وت و گاز به‌ ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌هایی حكومه‌تی فیدراڵ دانه‌نراوه، هەروەها‌ مادده‌ی (111)ی هه‌مان ده‌ستوور جه‌خت لەوە ده‌كاته‌وه‌ كە خاوه‌ندارێتیی نه‌وت و گاز بۆ ته‌واوی گه‌لانی عێراقە و له‌ مادده‌ی (112)شدا جه‌خت له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌وا به‌ڕێوه‌بردنی نه‌وت و گاز له‌ ده‌سه‌ڵاته‌ هاوبه‌شه‌كانی حكومه‌تی فیدراڵی عێراق و هه‌رێمه‌كانه‌ بە پێى ئەو ماددەیە حكومه‌تی كوردستانیش مافی مامه‌ڵه‌كردنی نه‌وتی هه‌یه‌.

 گه‌لی كوردستان و ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی هه‌موو كات پابه‌ندی ده‌ستوور بوونه‌، به‌ڵام خودی حكومه‌تی عێراق و به‌شێك له ‌لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی عێراق ‌پابه‌ندی ده‌ستووره‌كه‌یان نه‌بوونه‌ و، مادده‌كانی تایبه‌ت به‌مافه‌كانی گه‌لی كوردستان و مادده‌ی 140 بۆ گەڕاندنه‌وه‌ی ناوچه ‌داگیركراوه‌كان بۆ سه‌ر ئیداره‌ی حكومه‌تی كوردستان و چه‌ندین مادده‌ی دیكه‌ى په‌یوه‌ست به‌ماف و ئیمتیازاتی بودجه‌ و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران‌ و سامانه‌ سروشتییه‌كانیان پێشێلكردووه‌، ئەمانەشیان هەموو بۆ دژایەتیى گەلى کوردستان ئەنجامداوە.

 ئەم بڕیارەی دادگای باڵای فیدڕاڵیی عێراق لەم کاتەى ئێستاى عێراقدا كە له‌قه‌یرانی پێكهێنانی حكومه‌تى نوێدایه‌،‌ ته‌نیا بۆ قوڵكردنه‌وه‌ی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا‌و داننانه‌ به‌ماف و ئیمتیازاتەکانی گه‌لی كوردستان، بۆیه‌ پێویسته‌ دادگای باڵای فیدڕاڵیی عێراق تا كار له‌كار نه‌ترازاوه‌ به‌ بڕیاره‌كه‌ی خۆیدا بچێته‌وه ‌و بریاره‌كانی له‌و ئاسته‌دا بن ریزه‌كانی گه‌لان پته‌و بكات، نه‌وه‌ك لێكترازان و قه‌یرانه‌كان زیاتر بكات، لەهەمان کاتدا پێویسته‌ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و په‌رله‌مان و حكومه‌تی كوردستان به‌زووترین كات له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م حزب و لایه‌نه‌‌ سیاسییه‌كانی كوردستان به‌ هه‌موو نه‌ته‌وه‌ و پێكهاته‌ و ئایینه‌كانه‌وه‌ كۆببێته‌وه‌ هه‌ڵوێستی روونی خۆیان به‌یه‌كگرتوویی و یه‌كڕیزی رابگەیەنن، ئه‌گه‌ر پێداگیری له‌لایه‌ن ده‌سەڵاتی عێراقه‌وه بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه‌ی دادگای باڵای فیدڕاڵیی عێراق و پیشێلكردنی مافه‌كانی گه‌لی كوردستان به‌رده‌وام بێت‌، پێویسته‌ ده‌سه‌ڵاتی كوردستان كارتی ریفراندۆم و ئیراده‌ی گه‌لی كوردستان بۆ جیابوونه‌وه‌ و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان به‌كاربێنێت.

 - سه‌ركه‌وێ ئیڕاده‌ی گه‌لی كوردستان.

 

مه‌كته‌بی سیاسی

یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK

 16 / 2 / 2022 هه‌ولێر - باشووری كوردستان

 

میدیا - هەولێر

مه‌كته‌بی سیاسیی یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK بەبۆنەى (16)ه‌مین ساڵیادى دامەزراندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی كوردستانPSK په‌یامی پیرۆزباییان ئاڕاسته‌ ده‌كات، له‌ په‌یامه‌كه‌ هیواى سەرکەوتن و پێشڤەچوونى زیاتری له‌كاره‌كانیان بۆ خواستن.

 

ده‌قی په‌یامی پیرۆزباییه‌كه‌:

 

بۆ بەڕێز پارتی سەربەستیی کوردستان

بابەت / پیرۆزبایی

سڵاوی سەرخۆبوون‌و ئازادی ...

     بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی پارته‌كه‌تان (پارتی سەربەستیی کوردستان) بەناوی خۆمان‌و تەواوی ئەندام‌و لایەنگرانی یەكێتیمانYNDK، جوانترین پیرۆزبایتان ئاڕاستە دەكەین‌و خوازیارین ساڵیادی دامەزراندنی ئەمساڵتان هاندەر بێت بۆ زیاتر پێشڤچوونی پارته‌كه‌تان.

بەڕێزان: پارتی سەربەستیی کوردستان لەماوەی (16) ساڵ تەمەنی خەبات و تێكۆشانی وەك لایەنێك توانیویەتی كەسانی نیشتمانپەروەر و وڵاتپارێز لەدەوری خۆی كۆبكاتەوە، ئەمەش وایكردووە پارته‌كه‌تان كاریگەر بێت و جێپه‌نجه‌ی له‌گۆڕه‌پانی خه‌بات لە رۆژهەڵاتی كوردستاندا دیار بێت، ئەوەی لەم قۆناغەی ئەمڕۆشمان گرنگە یەكریزی و تەبایی سەرجەم هێزو لایەنەكانی كوردستانە بۆ بەدیهێنانی تەواوی مافەكانی گەلی كوردستان و هەنگاونان بۆ پێكهێنانی چه‌ترێكی نه‌ته‌وه‌یی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ ساسییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كۆبكاته‌وه‌،لەم بۆنەیەتاندا جارێكی  تر جەخت  دەكەینەوە سەر  زیاتر توندوتۆڵكردنی پەیوەندی  برایانەی نێوانمان .

        هەر سەركەوتوو بن . لەگەڵ رێزماندا.

 

 

مەكتەبی سیاسی

یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان

 YNDK

 

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بڕیاری دادگەی باڵای فیدڕاڵیی عێراق لەبارەی نەوت و گازی هەرێمی كوردستان بڕیارێكی تەواو سیاسییە و پێچەوانەی دەستووری عێراقی فیدڕاڵە و، ئامانج لێی دژایەتیكردنی هەرێمی كوردستانە و دژی سیستەمی فیدڕاڵیی عێراقە.

ئێمە هیواخوازین هەردوو حكوومەتی عێراقی و حكوومەتی هەرێمی كوردستان بتوانن لەسەر گرفتەكان و بابەتی نەوت و گاز بگەنە ڕێككەوتن. لەگەڵ ئەوەشدا بۆ هەموو لایەك ئاشكرا دەكەین كە هەرێمی كوردستان بە هەموو توانایەكییەوە بەرگری لە مافە دەستوورییەكانی خۆی دەكات.

مسعود بارزانی
۱٥ی شوباتی ٢٠٢٢

میدیا- هه‌ولێر

 

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشەممە رێكه‌وتی 15/2/2022 بە ئامادەبوونی بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، سكرتێر و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و  سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان جێگره‌كه‌ی و سكرتێری په‌رله‌مان و وه‌زیر و سكرتێر و نوێنەری حزب و لایەنە سیاسییەكانی كوردستان، لە هەولێر ساڵیادی كۆچی دوایی د. ڕۆژ نووری شاوەیس ئەندامی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان بەڕێوەچوو.

له‌ ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا چه‌ندین وتار و ڤیدیۆی دۆكیۆمێنتاری پێشكه‌ش و نمایشكران، كه‌ سه‌رجه‌میان گوزارشت بوون له‌ خه‌بات و تێكۆشانی خوالێخۆشبوو د. ڕۆژ نوری شاوه‌یس، له‌ قۆناغه‌ جیاجیاكانی ژیانی پێشمه‌رگایه‌تی و سیاسی و ئیدارییدا.

له‌م بۆنه‌یه‌دا شاخه‌وان خالید كارگێری مه‌كته‌بی سیاسی YNDK به‌شداری رێوڕه‌سمه‌كه‌ بوو، په‌یامی هاوخه‌می مه‌كته‌بی سیاسی( YNDK)ی به‌مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و خانه‌واده‌ی دكتۆر رۆژ نوری شاوه‌یس راگه‌یاند و له‌به‌رامبه‌ردا سوپاسی هاوخه‌می هاوڵوێستی(YNDK) یان كرد.

 

ده‌قی په‌یامی هاوخه‌می YNDK له‌رێوره‌سمه‌كه‌ پێشكه‌شكرا:

 

یامی هاوخه‌می مه‌كته‌بی سیاسیYNDK

 له‌یه‌كه‌م ساڵیادی کۆچی دوایی دكتۆر ڕۆژ نوری شاوەیس
بە‌ڕێزان له‌ مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان

 

سڵاوی سه‌رخۆبوون و ئازادی...


له‌یه‌كه‌م ساڵیادی كۆچی دوایی تێكۆشه‌ری ناسراوی نه‌ته‌وه‌كه‌مان د. ڕۆژ نوری شاوەیس، ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، جارێكی دیكه‌ پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستە‌ی ئێوه‌ و ته‌واوی ئه‌ندامانی خانه‌واده‌ و بنه‌ماڵه‌كه‌ی دەكەین.

خوالێخۆشبوو د. ڕۆژ نوری شاوه‌یس هه‌موو ته‌مه‌نی بۆ خه‌بات و تێكۆشانی گه‌له‌كه‌ی ته‌رخان كرد بوو لە خێزانێكی كوردپەروەر گۆشكرابوو،  بۆیه‌ وه‌كو پێشمه‌رگه‌ و سیاسه‌توان و دپلۆماسێكی به‌هێز له‌ كوردستان ده‌ركه‌وتبوو، هه‌موو كات هه‌ وڵی ده‌دا بۆ سه‌رخستنی ئه‌زموونی كوردستان و به‌دیهێنانی ته‌واوی مافه‌كانی گه‌لی كوردستان، بۆیه‌ له‌ده‌ستدان و كۆچی دوایی ئه‌م تێكۆشه‌ره‌ زه‌ره‌رێكی‌ گه‌وره‌ به‌ر بزاڤی رزگاریخوازی گه‌لی كوردستان كه‌وت، له‌خوای گه‌وره‌ نزا ده‌كه‌ین جێگای خواڵێخۆشبوو بەهەشتی بەرین بێت و سه‌بر و ئارامیش به‌هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێت. ... إنا لله وإنا إلیه راجعون .

 

 

مەكتەبی سیاسی

یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان

YNDK

15-2-2022

 

میدیا - پاریس :
ئێواره‌ى ئەمڕۆ ٩ / ٢ / ٢٠٢٢، سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازی لە سەرۆکى هاوپەیمانیى سەربەخۆییخوازانى کوردستان كردو، سەبارەت بە رەوشی سیاسی كوردستان و ئێران و پەیوەندی نێوان هەردوولا گفتو گۆیانكرد.
ئێواره‌ى ئەمڕۆ چوارشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDKله‌ شوێنى حه‌وانه‌وه‌ى خۆيدا لە شاری پاریسى پایتەختى فەرەنسا پێشوازیكرد لە به‌ڕێز (جەمال پورکەریم سەرۆکى هاوپەیمانیى سەربەخۆییخوازانى کوردستان)، لە دیدارەكەدا سەبارەت بە رەوشی سياسى كوردستان و ئێران و دواگۆڕانكاری و پێشهاتەكانی ئەم دواییەی ناوچه‌كه‌ و پەیوەندی نێوان هەردوولا گفتوگۆیانكردو، هەردوولا جەختیان كردەوە سەر هەماهەنگی و هاوكاری نێوان سه‌رجه‌م هێزو لایەنە ئازادیخوازەکان و كاركردنى زياتر بۆ لێكنزیككردنەوەی ئەو هێزو لایەنانە و خۆ دوورگرتن لەهەر ناكۆكییەك، هەر لەدیدارەكەدا سەرۆکى هاوپەیمانیى سەربەخۆییخوازانى کوردستان سوپاس و پێزانینی خۆیانی بە سكرتێری گشتی و سەركردایەتیی YNDK راگەیاند بەرامبەر هەڵوێستە نەتەوەیی و نیشتمانییەكانی YNDK سەبارەت بە پرسە سیاسییەکانى ناوچەکە، لە تەوەرێكی دیكەی دیدارەكەدا باس لە گرنگی بەستنی كۆنگرەیەکى گشتى بۆ تەواوی هێزو لایەنە سیاسییە ئازادیخوازەکانى ناوچەکە كرا، بۆئەوەى بگەنە جۆرە لەیەکتر گەیشتنێک بۆ هەماهەنگى و پشتیوانى یەکتر.
لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا باس لە پەیوەندى دۆستانەى نێوان هەردوولا و چۆنییەتی پتەوكردنی ئەو پەیوەندییانە كرا.
میدیا - هەولێر :
غەفوور مەخموورى سکرتێرى گشتیى یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK پەیامێکى پیرۆزبایى ئاراستەى بەڕێزان مامۆستا سەلاحەددین محەممەد بەهائەددین ئەمیندارى گشتیی یەکگرتووى ئیسلامى کوردستان و ئەندامانى ئەنجوومەنى جێبەجێکردن و سەرکردایەتیى یەکگرتووى ئیسلامى کوردستان کرد و، بەبۆنەى 28 بیست و هەشتەمین ساڵیادى راگەیاندنى یەکگرتووى ئیسلامى کوردستان، پیرۆزبایى لێکردن و هیواى سەرکەوتن و پێشڤەچوونى بۆ خواستن، ئەمەش دەقى پەیامەکەیە :
بەناوى خواى مەزن و دلۆڤان
برای بەڕێزمان مامۆستا سەلاحەددین محەممەد بەهائەددین ئەمیندارى گشتیی یەکگرتووى ئیسلامى کوردستان
خوشک و برایانى بەڕێز ئەندامانى ئەنجوومەنى جێبەجێکردن و سەرکردایەتیى یەکگرتووى ئیسلامى کوردستان
سڵاوێكی برایانەی گەرم ....
بەناوی خۆمان و مەكتەبی سیاسی و كۆمیتەی سەركردایەتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK ، بەبۆنەی (28) بیست و هەشتەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکگرتووە تێكۆشەرەكەتان (یەکگرتووى ئیسلامى کوردستان)، جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی جەنابتان و بەڕێزان لە سەركردایەتی و تەواوى ئەندام و لایەنگرانى یەکگرتووى ئیسلامى کوردستان دەكەین و هیوای سەركەوتن و پێشڤەچوونى زیاترتان بۆ دەخوازین.
بەڕێزان ؛ لەكاتێكدا كەوا ئێوە یادی راگەیاندنى (یەکگرتووى ئیسلامى کوردستان) دەكەنەوە كوردستان و عێراق و ناوچەكە لە رەوشێكی زۆر ناسك و هەستیاردان, ناوەندى سیاسیى کوردستانیش پەرش و بڵاوو لێکترازاوە، ئەم رەوشە لە هەموو لایەکمان دەخوازێت کەوا بەکەوە کاربکەین بۆ یەکدەنگى و یەکڕیزى، بۆ ئەوەى هاوهەڵوێست بین لەسەر پرسە نەتەوەیى و نیشتمانییەکان، بۆیە پێویستە لەم پێناوەدا ئێمەى حزب و لایەنە سیاسییەکانى کوردستان زیاتر هاوکارو پشتیوانى یەک بین و، بە رۆڵى نەتەوەیى و نیشتمانى خۆمان رابین و، کاربکەین بۆ رێکخستنەوەى ناوەندى سیاسیى کوردستان، بێگومان بۆ ئەم مەبەستەش یەکگرتووى ئیسلامى کوردستان دەتوانێت رۆڵى کاریگەرانەى خۆى ببینێت، هەر وەک چۆن لە رابردوودا بۆ چاکەخوازى و چاکسازى لە بوارى کۆمەڵایەتى و سیاسيدا کاری کردووە، ئومێد دەکەین لە ئێستا و داهاتووشدا هەمان رۆڵ بگێڕێت.
هەر لەم بۆنەیەدا جەختدەكەینەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی هاوخەباتی و برایانەی نێوانمان لە پێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزى رەوای گەلی كوردستان و هێنانەدی مافە رەواکانی.
لەگەڵ رێزى دووبارەماندا ... هەر بژین و تەندروست و شاد و سەرکەوتووبن.
براتان
غەفوور مەخمووری
سكرتێری گشتیی
یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK
6 / 2 / 2022

میدیا - هەولێر

مه‌كته‌بی سیاسی یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK بەبۆنەى (28)ه‌مین ساڵڕۆژی راگه‌یاندنی یه‌كگرتووی ئیسلامی کوردستان په‌یامی پیرۆزباییان ئاڕاسته‌ ده‌كات، له‌ په‌یامه‌كه‌ هیواى سەرکەوتن و پێشڤەچوونى زیاتری له‌كاره‌كانیان بۆ خواستن.

 

ده‌قی په‌یامی پیرۆزباییه‌كه‌:

 

بۆ بەڕێز مەكتەبی سیاسی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان

بابەت / پیرۆزبایی

سڵاوی سەرخۆبوون‌و ئازادی ...

     بەبۆنەی(28)مین ساڵڕۆژی راگه‌یاندنی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان بەناوی خۆمان‌و تەواوی ئەندام‌و لایەنگرانی یەكێتیمانYNDK، جوانترین پیرۆزبایتان ئاڕاستە دەكەین‌و خوازیارین ساڵیادی دامەزراندنی ئەمساڵتان هاندەر بێت بۆ زیاتر پێشڤەچوونتان .

بەڕێزان : یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان لەماوەی تەمەنی خەبات و تێكۆشانیدا، لە گۆڕەپانی سیاسی باشووری كوردستان جێ‌ پەنجەی دیاربووه و‌ وه‌ك لایه‌نێكی ئیسلاحی خواز هەموو كات له‌خزمه‌ت گەلی كوردستاندا بووه‌، ئەوەی لەم قۆناغەی ئەمڕۆشمان گرنگە یەكریزی و تەبایی سەرجەم هێز و لایەنەكانی كوردستانە بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ و قه‌یرانه‌كان و پاراستنی دەستكەوتەكانمان‌.

 لەم بۆنەیەتاندا جارێكی  تر جەخت  دەكەینەوە سەر زیاتر توندوتۆڵكردنی پەیوەندی  برایانەی نێوانمان و سەرجەم هێز و لایەنەكانی كوردستان .  

 

هەر سەركەوتوو بن .... لەگەڵ رێزماندا.

 

 

مەكتەبی سیاسی

یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK

6-2-2022

 

 

تارق حه‌رب، پسپۆڕی یاسایی و ده‌ستووری عێراق له‌میانه‌ی به‌شداریكردنی له‌ به‌رنامه‌ی( به‌لا ئه‌قنیعه‌) كه‌ له‌ كه‌ناڵی زاگرۆس عه‌ره‌بی پێشكه‌ش ده‌كرێت، رایگه‌یاند: سه‌رۆك بارزانی رۆڵێكی گه‌وره‌ی له‌ چاره‌سه‌ركردنی زۆربه‌ی كێشه‌كان دا هه‌یه‌.

هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به‌ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی، كه‌تیایدا نێچیرڤان بارزانی ،سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و موقته‌دا سه‌در،رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در ومحه‌مه‌د حه‌لبوسی،سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق و خه‌میس خه‌نجه‌ر،سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی سه‌روه‌ری سوننه‌كان له‌ حه‌نانه‌ كۆبوونه‌وه‌، تارق حه‌رب، پسپۆڕی یاسایی و ده‌ستووری عێراق گوتی: ناتواندرێت نكۆڵی له‌ ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ بكرێت ، ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ بۆته‌ مایه‌ی خۆشحاڵی هه‌موو لایه‌نه‌كان.

سه‌باره‌ت به‌ تویته‌كه‌ی سه‌در دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ تارق گوتی: ئه‌مه‌ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ێنێ كه‌ تا ئێستا كاره‌كان له‌ چوارچێوه‌ی ده‌ستوورن و هیچ گرژییه‌ك رووی نه‌داوه‌.

جێگای ئاماژه‌یه‌ دوێنێ دووشه‌ممه‌ خه‌میس خه‌نجه‌ر، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی سه‌روه‌ری سه‌باره‌ت به‌ ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی له‌ تویتێكدا ڕایگه‌یاند :هه‌میشه‌ ده‌ستپێشخه‌رییه‌كان له‌ كاته‌ سه‌خته‌كاندا له‌ سه‌رۆك بارزانی و هه‌ولێری خێره‌وه‌‌ دێن، سه‌رۆك بارزانی له‌ ساڵی 2010 به‌هه‌مانشێوه‌ عێراقی له‌ قه‌یرانێكی سیاسی خنكێنه‌ر ڕزگار كرد و ئه‌مڕۆش هه‌مان دیمه‌نی دووباره‌ كرده‌وه‌.

رۆژی دووشه‌ممه‌ سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی 31-1-2022، په‌یامێكی له‌ باره‌ی دۆخی سیاسی ئێستای عێراق و هه‌رێمی كوردستان بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند: له‌پێناو چاره‌سه‌ری گیروگرفته‌كان و ڕه‌خساندنی كه‌شێكی گونجاو و باش بۆ پڕۆسه‌ی سیاسیی عێراق، ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی سیاسیم خستووه‌ته‌ڕوو. له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌م ده‌ستپێشخه‌رییه‌دا پێشنیارم كردووه‌  نێچیرڤان بارزانی و محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌ردانی سه‌ماحه‌تی سه‌ید موقته‌دا سه‌در بكه‌ن و، له‌سه‌ر چۆنیه‌تیی به‌رده‌وامبوونی پڕۆسه‌ی سیاسی و نه‌هێشتنی كۆسپ و گرفته‌كان ڕاوێژ بكه‌ن.

له‌به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانیدا هاتووه‌: هیوادارم ئه‌م ده‌ستپێشخه‌رییه‌ ئه‌نجامی ئیجابی هه‌بێت و له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی عێراق و هه‌موو پێكهاته‌كانیدا بێت.

بە بەشداری مەسرور بارزانی ،سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و رێواز فایەق ، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و بەرپرسانی حکوومی و حزبی، ھەروەھا کەسوکاری شەھیدان، رێوڕەسمی 18ەمین ساڵیادی شەھیدانی یەکی شوبات لە پارکی سامی عەبدولڕەحمان لە ھەولێر بەڕێوەچوو.

لە میانی رێوڕەسمەکەدا، ھەریەک لە سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، تاجەگوڵینەیان لەسەر مۆنۆمێنتی شەھیدان دانا.

لە یەکی شوباتی ساڵی 2004دا کە هاوکاتبوو لەگەڵ رۆژی یەکەمی جەژنی قوربان، ھەر دوو بارەگای لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان و مەڵبەندی سێی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ھەولێر کرانە ئامانجی کردەیەکی تیرۆریستی و لەئاکامدا، زیاتر لە 100 سەرکردەی سیاسی هەر دوو حزبەکە و خەڵکی سڤیل شه‌هید بوون .