yndk

yndk

میدیا- هه‌ولێر:
 مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌بۆنه‌ی (27)ەمین ساڵیادى دامەزراندنی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK، پەیامێکى پیرۆزبایى ئاراستەى سکرتێرى گشتى و مەکتەبى سیاسى و کۆمیتەى سەرکردایەتیى YNDK دەکات و، پیرۆزبایی له‌ سكرتێرى گشتى و مه‌كته‌بی سیاسی و کۆمیتەى سەرکردایەتى و ئه‌ندامانی YNDK ده‌كات و هیوای سه‌ركه‌وتنی زیاتریان بۆ ده‌خوازێت، ئەمەش ده‌قی په‌یامی پیرۆزباییه‌كەیە‌ :

پەیامى پیرۆزبایى مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان
بۆ (27)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتی نەتەوەیی دیموکراتی كوردستان YNDK

 بەڕێز غەفور مەخموری سكرتێری گشتی یەكێتی نەتەوەیی دیموکراتی كوردستان YNDK
 بەڕێزان ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و كۆمیتەی سەركردایەتی یەكێتی نەتەوەیی دیموکراتی كوردستان YNDK
 
 بەبۆنەی (27)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی حزبە تێكۆشەرەكەتان پیرۆزباییەكی گەرمی خەبات و كۆڵنەدان لە ئێوەی بەڕێز و كادیر و ئەندامان و لایەنگرانتان دەكەین و، هیوادارین هەر بەردەوام و سەركەوتوو بن لە خەبات و تێكۆشانتان بۆ سەرخستنی دۆزی رەوای گەلەكەمان.
  بەخشش و رۆڵی حزبەكەتان لە ماوەی (27) ساڵی رابردوودا دیار و بەرچاو بووە لەپێناو بەدیهێنان و بە دەست خستنی تەواوی مافە رەواكانی گەلی كوردستان، جەختكردنەوە لەسەر  بیری ئازادیخوازی نەتەوەیی و بەرجەستەكردنی لە تاك و كۆمەڵگای كوردستاندا، لەم پێناوەدا هەوڵ و خەباتی زۆرتان داوە و هیوادارین سەركەتوو بەردەوام بن.
 یادی دامەزراندنی حزبەكەتان كە ھاوكاتە لەگەل جەژنی نەتەوەیی نەورۆز و سەری ساڵی کوردیمان، بەم بۆنەیەشەوە پیرۆزبایی گەرمتان ئاراستەدەکەین و، خەبات و هەوڵ و رۆڵی بەرچاوتان بۆ بەدەستهاتنی دەسكەوتەكان و بەدیهێنانی ئامانجەكانمان بەرز دەنرخێنین، هاوكات جەخت دەكەینەوە لەسەر هاوخەباتی و یەكڕیزیی و تەبایی بۆ پاراستنی دەسكەوتەكان و رەوشی ئارام و سەقامگیریی هەرێمی كوردستان.
  هیوادارین بە هەموو لایەك هەوڵ بدەین بناغەی ئەو هەماهەنگییە زیاتر پتەوتر و بەهێزتر بكەین لە پێناو بەرژەوەندی گشتیی و دابین كردنی ئایندەیەكی رۆشنتر و گەشتر بۆ گەلەكەمان.
 جارێكی دیكە پیرۆزباییتان لێدەكەین و هەر سەرفرازو سەركەوتوو بن ....

مەكتەبی سیاسی
 پارتی دیموكراتی كوردستان
٢٠ـی ئاداری ٢٠٢٢

- جماهير كوردستان المناضلة والصامدة ...
- ذوي عوائل شهداء كوردستان الأكارم ...
تمر اليوم الذكرى الـ (27) لتأسيس YNDK هذا العمر الحافل بالنضال والكفاح، ففي هذا اليوم أعلن YNDK عن ولادته كتنظيم وقوة قومية ووطنية وجماهيرية على الساحة السياسية الكوردستانية، وأصبح مبعث أمل لحاملي الفكر المشترك من القوميين وحماة الوطن والمناضلين، استطاع YNDK ومنذ بداية تأسيسه أنْ يثبت وجوده وتأثيراته، وبفضل عمله المتواصل في الخدمة والعمل على استقلال كوردستان، كما استطاع أن يترك أثراً كبيراً على المسائل القومية والوطنية والسياسية، كان YNDK دوماً عند مستوى المسؤولية، وتمكن من خلال تحليلاته وقراءاته وتوقعاته السياسية فضح وكشف المخططات المشينة للمحتلين وأعداء الكورد وكوردستان ومواجهتها، وفي الوقت ذاته منذ بداية تأسيسه التزم YNDK بمبدأ التربية القومية والوطنية ليتعرف المواطن الكوردي على هويته والتمسك بأرضه ووطنه وثقافته، وذلك من اجل اعادة بناء شخصية المواطن الكوردي على أساس الثقة بالنفس والتصدي لأعداء ومحتلي كوردستان بكل حزم، انّ الفكر القومي وحماية الوطن لــ YNDK جعله يظهر بسرعة ويحتل موقعه على صعيد كوردستان الكبرى.
في الوقت الذي نحتفل فيه بالذكرى السنوية الـ (27)لتأسيس لـ YNDK، نرى أنّه بسبب حساسية وتعقيدات المنطقة والتهديدات التى تطلق على كوردستان، جعلت كوردستان تواجه أوضاعاً حساسة ودقيقة جداً، فمن جهة لم تتخل السلطات في بغداد عن العقلية التسلطية وتهميش الكورد ولاتزال تمارس سياسة التجويع مع جنوب كوردستان. من جهة أخرى فإنّ محتلي كوردستان يخططون لمعاداتنا، حيث شن النظام التركي في السنوات الماضية هجمات على مدن وقصبات غرب كوردستان بكافة أنواع الأسلحة، ودمّر الأراضي وأحرقها ومارس القتل الجماعي وهجّر السكان، والآن يحاول تغيير ديموغرافية غرب كوردستان، كما نرى في شمال كوردستان أنّ النظام التركي يكِن العداء لشعبنا ويعتقل الأحرار وهو يعلن عداءه العلني للكورد بكل أشكال، وفي شرق كوردستان فإنّ النظام الأيراني يواصل اعتقال واعدام الشبيبة الكورد الأحرار، أما النظام السوري فبالرغم من اوضاعه المعقدة فهو غير مستعد حل المسألة الكوردية في غرب كوردستان، نعم هذا هو وضعنا ككوردستانيين، ومن هنا مرة اخرى ندين ونشجب تهديدات ومخططات المحتلين و نقف ضدها كما كنّا، وبدون شك بالرغم من المخططات والعراقيل فإنّ نضال شعب كوردستان مستمر ويتقدم، انّ تقدّم نضال وكفاح شعبنا في جنوب وشمال وشرق وغرب كوردستان مبعث سرور وسعادة، وكما كناّ نؤكد دعمنا الكامل ومساندتنا لهم.
وفي خضم هكذا أوضاع، ومن أجل وحدة الصف والكلمة لشعب كوردستان، وعلى الصعيد القومي نؤكد مرة أخرى على عقد (المؤتمر القومي الكوردستاني) بمشاركة عموم القوى والأطراف السياسية الكوردستانية، ونرى أن صياغة برنامج عصري للعمل والنضال لكافة أجزاء كوردستان مع مراعاة أوضاعها هي مسألة قومية ووطنية مهمة، ومن اجل ذلك نحن كـ YNDK وكما كنّا نكون متعاونين ومساندين بكل ما اوتينا من قوة، وفي الوقت ذاته ندعو كافة الأطراف التعامل مع هذه الأوضاع بكل دقة ومسؤولية من اجل حماية مكاسب شعب كوردستان، وبدون شك فإنّ هذا سيتحقق بوحدة صف وكلمة الأطراف السياسية ومكونات شعب كوردستان.
- ايتها الجماهير المخلصة وحماة الوطن في كوردستان...
بالسنبة الى الأوضاع الحالية لجنوب كوردستان، نحن نرى أن الوسط السياسي مشتت ومتفكك وبحاجة الى اعادة تنظيمه وتوحيده، كما أنّ هناك استياء واعتراضات كثيرة عن اللاعدالة السائدة في جنوب البلاد. اللاعدالة السياسية والجماهيرية والاقتصادية، لذا على الحكومة والأطراف السياسية وجماهير كوردستان التقارب الأكثر والتعاون فيما بينها، ولهذا ندعو مرة أخرى الى تشكيل (المجلس السياسي الكوردستاني)، ويضم هذا المجلس كافة الأحزاب والأطراف السياسية في جنوب كوردستان، وهذا هو أفضل خطوة لأعادة تنظيم الوسط السياسي في كوردستان، وحماية وتطوير المؤسسات الكوردستانية.
وفي الختام، بمناسبة هذه الذكرى الجليلة والعطرة لعيد نوروز والعام الكوردي الجديد (2722) والذكرى الـ(27) لتأسيس YNDKنتقدم بأحر التهاني الى جميع الرفاق وعموم شعب كوردستان، ونعبّرعن تقديرنا وتعاطفنا لعوائل وذوي كافة شهداء كوردستان الأكارم، ونثمن عالياً تضحيات بيشمركة كوردستان الأبطال وصمود شعبنا في كافة أجزاء كوردستان، ونعاهد بأننا سنواصل نضالنا وكفاحنا والسير كما كناّ على نهج الشهداء نهج كوردايتي المقدس من اجل تحقيق كوردستان مستقلة وحرة وموحدة وديمقراطية.
- المجد والخلود للشهيد (سربست محمود) وكافة شهداء طريق حرية واستقلال كوردستان.
- الموت والعار للمحتلين وأعداء كوردستان.
- لتتحقق كوردستان مستقلة وحرة وموحدة وديمقراطية.
المكتب السياسي
للاتحاد القومي الديمقراطي الكوردستاني YNDK
الأول من نوروز لعام 2722 الكوردي
21 / 3 / 2022 الميلادي
اربيل - جنوب كوردستان

میدیا – هەولێر

 

غەفوور مەخموورى سکرتێرى گشتیى یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK لە پەیامێکیدا بەبۆنەى جەژنى نەورۆزەوە، وێڕاى پیرۆزبایى لە گەلى کوردستان و ماڵباتى شەهیدان و هێزو لایەنە سیاسییەکان و رێکخراوەکانى کۆمەڵگەى مەدەنى کوردستان، جەختدەکاتەوە سەر رێکخستنەوەى ناوەندى سیاسیى کوردستان و کارکردن بۆ یەکڕێزى و یەکدەنگى و، رایدەگەیەنێت کە تەنها به یەکڕیزى و یەکدەنگى، گەلى کوردستان بە‌ ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی کوردستان دەگات. ئەمەش دەقى پەیامەکەیە :

 

پەیامى سکرتێرى گشتیى یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK بەبۆنەى جەژنى نەورۆزەوە

- جەماوەرى خۆڕاگرو وڵاتپارێزى کوردستان ...

- کەس و کارو بنەماڵەى سەربەرزى شەهیدانى کوردستان ...

- حزب و لایەنە سیاسییە تێکۆشەرەکان و رێکخراوەکانى کۆمەڵگەى مەدەنى ...

جەژنی نەورۆزو ساڵی نوێی كوردیتان پیرۆزبێت ...

بەبۆنەی جەژنی نەورۆزو سەری ساڵی كوردییەوە جوانترین پیرۆزبایی لە تەواوی گەلی كوردستان و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و كەسوكاری ئەنفالكراوان و هێزەکانى پێشمەرگەى کوردستان و گەریلا و شەڕڤانان و زیندانیانى سیاسى نێو زیندانەکانى داگیرکەرانى کوردستان و ئێوەی خۆشەویست دەكەم و، هیڤیدارم ئەم نەورۆزە ببێتە نەورۆزی سەرخۆبوون و ئازادی كوردستان و رزگاربوونی نەتەوەكەمان لەژێردەستی داگیركەران.

بێگومان نەورۆز سیمبوڵی نوێبوونەوەو دەستپێكردنی ژیانێكی نوێیە، ئومێد دەكەين ئێمەی كوردیش وەكو نەورۆز دەست بە ژیانێكی نوێتر بكەین و کارنامەو بەرنامەیەكی نوێ‌ بۆ داهاتوومان دابڕێژین و بەرەو ئایندەیەكی گەش هەنگاو بنێین، ئەمەیش بە رێکخستنەوەى ناوەندى سیاسى کوردستان و یەکڕیزى و یەکدەنگى گەلى کوردستان و لایەنە سیاسییەکان دێتەدى، بۆئەمەش پێویستە بە زووترین کات (ئەنجوومەنى سیاسیى کوردستان) بە بەشدارى تەواوى هێزو لایەنەساسییەکانى کوردستان پێکبهێنرێت، بێگومان ئەمەیان بۆ چارەسەرکردنى کێشەکانى باشوورى کوردستان دەبێتە فاکتەرێکى بەهێز، لەهەمان کاتدا لەسەر ئاستى نەتەوەیى پێویستە هەموو لایەکمان کار بۆ یەکبوونى کوردان و بەستنی كۆنگرەیەكی نەتەوەیی بکەین کە تەواوى هێزو لایەنە سیاسییەکانى كوردستانی مەزن بگرێتەخۆ، ئەمەش ئەڕکێکى بەپەلەى نەتەوەیى و نیشتمانى ئەم قۆناخەى خەباتى گەلى کوردستانە، لەسەر هەموو لایەكمان پێویستە کار بۆ یەکڕیزى و یەکدەنگى بكەین، لەبەرئەوەى تەنها به یەکڕیزى و یەکدەنگى دەگەین بە‌ ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی کوردستان.

- جەماوەرى تێکۆشەرو خۆڕاگرى کوردستان ...

نەورۆزى ئەمساڵمان لەگەڵ نەورۆزى ساڵانى رابردوو جیاوازە، لە لایەک رژێمى عێراق کە لە ١٦ ى ئۆکتۆبەرى ٢٠١٧ ەوە کەرکوک و مەخموور و شنگاڵ و زوممار و توزخورماتووى داگیرکردۆتەوە لەو کاتەوە تا ئێستا رەوشى ئەو ناوچانەى داگیرى کردوونەتەوە ئاسایى نەکراونەتەوە، هەروەها دەسەڵاتدارانى عێراق بەردەوامن لە جێبەجێکردنى سیاسەتى پەراوێزخستن و بەرسیکردنى گەلى کوردستان، لەلایەکى دیکەوە رژێمى داگیرکەرى تورکیا سەرەڕاى دژایەتى و پێشێلکارییەکانى بەرامبەر نەتەوەکەمان لە باکوورى کوردستان، بەردەوام شەڕ بە باشوورو رۆژئاواى کوردستانیش دەفرۆشێت، ئەوەبوو لە ساڵى ٢٠١٨ تورکیاى فاشى هێرشى کردە سەر رۆژئاواى کوردستان و، دواى بەرخودانێکى بێوێنەى شەڕڤانان و گەلەکەمان لە هەمبەر هێرشى رژێمى تورکیا و چەتەکانى بۆ سەر رۆژئاواى کوردستان، رژێمى تورکیاى فاشى و خوێنڕێژ لە ١٨ / ٣ / ٢٠١٨ ەوە عفرینى قەڵاى بەرخودانى داگیرکردووەو لەو کاتەوە تا ئێستا دەستى بە وێرانکردنى شارەکە و ئاوارەکردن و جینۆسایدکردنى خەڵکەکەى کردووە و لەهەمان کاتدا رژێمى تورکیا بەردەوامە لە هەوڵەکانى بۆ گۆڕینى دیموگرافیاى رۆژئاواى کوردستان، هەروەها رژێمى ئێران لە رۆژهەڵاتى کوردستان بەردەوامە لەسەر گرتن و لە سێدارەدانى چالاکوانان و گەنجانى نەتەوەکەمان، بێگومان تێکڕاى ئەم تاوانانەش بە بەرچاوى هەموو دونیاوە ئەنجامدەدرێن و، وڵاتانى زلهێزى ویژدان مردوو بێدەنگن و ئارەقەى شەرمەزاریان لێدەتکێت، لێرەوە جارێکى دیکە زۆر بەتوندى داگیرکردنى کەرکوک و عفرین و گرتن و لە سێدارەنى لاوانى رۆژهەڵاتى کوردستان و تەواوى سیاسەتى داگیرکەرانى کوردستان دژ بە گەلى کوردستان ئیدانەو مەحکووم دەکەین و، لەهەمان کاتدا سڵاوو رێزو خۆشەویستیمان بۆ خەڵکى خۆڕاگرى گەلەکەمان لە کەرکوک و عفرین و مەخموور و شنگاڵ و زوممار و توزخورماتوو هەیە و، پێیاندەڵێین کەوا ئەو داگیرکارییە تا سەر نابێت و، پێشهاتەکان پێماندەڵێن داگیرکەران باجى قورسى ئەو سەرەڕۆییانەى خۆیان دەدەن و دەچنە زبڵدانى مێژووەوە.

لەگەڵ رێزو خۆشەویستی و پیرۆزبایی دووبارەمان بۆ هەموو لایەك.

هەر بژین و سەركەوتووبن و سەربەخۆیی كوردستان ببینن.

غەفوور مەخمووری

سكرتێرى گشتیى

یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK

ئێوارەى 20 / 3 / 2022

 

  ميديا - اربيل:

 بحضور السكرتير العام واعضاء المكتب السياسي واللجنة القيادية وأعضاء ومؤازريه وبمشاركة عدد كبير من الجماهير وممثلي الأحزاب والأطراف السياسية ومنظمات المجتمع المدني والشخصيات والأعلاميين والمؤسسات الأعلامية اقيمت صباح يوم السبت وفي مقر المكتب السياسي مراسيم قومية بمناسبة الذكرى السنوية السابعة والعشرين لتأسيس الاتحاد القومي الديمقراطي الكوردستاني YNDK.

 

 اقيمت صبيحة يوم السبت من الساعة 9:30 صباحاً وحتى الساعة الواحدة بعد الظهر في المكتب السياسي لـ YNDK وبحضور غفور مخموري السكرتير العام وأعضاء المكتب السياسي واللجنة القيادية والأعضاء و مؤازري الأتحاد القومي الديمقراطي الكوردستاني YNDK  مراسيم قومية مهيبة بمناسبة عيد نوروز ورأس السنة الكوردية الجديدة والذكرى السنوية السابعة والعشرين لتأسيس  YNDK.

 وخلال هذه المراسيم القومية زار عدد من السادة المسؤولين الحزبيين والحكوميين والبرلمانيين وممثلي المؤسسات الحكومية وعدد كبير من الأحزاب ورؤساء وسكرتيري المكاتب السياسية للأطراف السياسية لكل أجزاء كوردستان وممثلي منظمات المجتمع المدني والشخصيات واساتذة الجامعات وعلماء الدين وممثلي القبائل والعشائر الكوردية والعربية، زاروا المكتب السياسي وقدموا التهاني الى غفور مخموري السكرتير العام والمكتب السياسي، بمناسبة عيد نوروز والذكرى السنوية السابعة والعشرين لتأسيس YNDK.

 ومن جانبه قدم غفور مخموري بإسمه وبإسم المكتب السياسي لـ YNDK شكره وتقديره للجماهير والأحزاب والأطراف السياسية والجمعيات والمراكز والشخصيات ورؤساء العشائر والقبائل والضيوف والأعلاميين والمؤسسات الأعلامية الذين حضروا المراسيم.

 

الجدير بالذكر شاركت وفود هذه الأطراف مراسيم الذكرى السابعة والعشرين لتأسيس YNDK:

- السيد علي حسين مسؤول المكتب المركزي للعلاقات الكوردستانية والعراقية للحزب الديمقراطي الكوردستاني ممثلاً عن المكتب السياسي ومجلس القيادة للحزب الديمقراطي الكوردستاني والوفد المرافق له.

- السيد علي رشيد رئيس مجلس محافظة اربيل والوفد المرافق له.

- السيد اوميد خوشناو محافظ اربيل والوفد المرافق له.

 - السيدة الدكتورة فيان صبري رئيسة كتلة الحزب الديمقراطي الكوردستاني في مجلس النواب العراقي والوفد المرافق لها.

- السید ریباز بیرکوتي عضو مجلس قيادة الاتحاد الوطني الكوردستاني ورئيس كتلة الاتحاد الوطني الكوردستاني في مجلس محافظة أربيل والوفد المرافق له.

- وفد المکتب السياسي للحزب الديمقراطي الكوردستاني (شرق کوردستان)

- وفد حزب الشعوب الدیمقراطية HDP

- وفد المكتب السياسي للاتحاد الاسلامي الكوردستاني

- السيد كاوە محمود سكرتير الحزب الشيوعي الكوردستاني والوفد المرافق له

- السيد روميو هكاري سكرتير الحزب بیت نهرین الديمقراطي والوفد المرافق له

- السيد بابير كاملا سكرتير حزب العمال وكادحي كوردستان والوفد المرافق له

- السيد مام خدر روسي سكرتير الحركة الديمقراطية لشعب كوردستان والوفد المرافق له

- وفد المكتب السياسي لحزب كادحي كوردستان

- السيد كرمانج عبدالله مسؤول الفرع الثالث والعشرين للحزب الديمقراطي الكوردستاني والوفد المرافق له

- السيد عبدالقادر بازركان رئيس حزب الأصلاح التركماني والوفد المرافق له

- السيد جنان جبار رئيس المجلس القومي الكلداني والوفد المرافق له

- السيد عارف باوجاني رئيس حزب سربستي كوردستان والوفد المرافق له

- السيد سعدي علي برنو آمر قيادة اربيل لقوات بيشمركة كوردستان

- السيد سامي شبك رئيس الجمعية الليبرالية التركمانية والوفد المرافق له

- السيد دلشاد جاوشلي رئيس الحزب الديمقراطي التركماني والوفد المرافق له

- وفد الحركة الاسلامية الكوردستانية

- وفد الحزب الاشتراكي الديمقراطي الكوردستاني

- وفد حزب الحرية الكوردستاني

- وفد حزب البناء الديمقراطي الكوردستاني

- وفد حزب الوحدة الديمقراطي الكوردي في سوريا (يكيتي)

- وفد الحزب الديمقراطي الكوردي في سوريا (البارتي)

- أ.د. كوردستان موكرياني

- أ.د. سربست نبي

- أ.د. عبدالغني عمر اسماعيل

- أ.د. شكر محمود مامه سيني

- وفد جمعية الثقافة التركمانية في كوردستان

- وفد لجنة محافظة اربيل للحزب الشيوعي الكوردستاني

- وفد حزب التنمية التركماني

- وفد حزب رزگاري الكوردستاني

- وفد تيار الحرية الكوردستاني

- السيد اوشانا نيسان الكاتب والصحفي الآشوري

- السيد زيا بطرس صليوة الرئيس السابق لهيئة حقوق الانسان

- السيد نوزاد بولص رئيس مؤسسة سورايا للثقافة والاعلام والوفد المرافق له

- السيد بشتيوان مولود حاجي مدير أسايش مركز اربيل

- السيد هيرشه ره ش ممثلاً عن مديرية آسايش اربيل

- السيد آرمند محمد رئيس شبكة منظمات حماية الوطن

- السيد عبدالله طاهر مسؤول محلية مخمور للحزب الديمقراطي الكوردستاني

- وفد لجنة محلية مخمور للحزب الشيوعي الكوردستاني

- السيد عارف رمضان رئيس مؤسسة سما للثقافة والفنون

- وفد مركز قرجوغ الثقافي والفني

- وفد القبائل والعشائر الكوردستانية

- وفد القبائل والعشائر العربية

- وفد الكُتّاب والصحفيين والفنانين السادة (بهاءالدين جلال، صابر رشيد، سعدالله شيخاني، محمد گوران، آزاد خه مه، جمال جميل، شادية خان)

- الشخصيات الدينية والثقافية والأجتماعية

    میدیا - أربیل

 وجه غفور مخموري السكرتير العام للاتحاد القومي الديمقراطي الكوردستاني YNDK رسالة بمناسبة عيد نوروز، هنأ فيها شعب كوردستان وعوائل الشهداء والقوى والأطراف السياسية ومنظمات المجتمع المدني، والى جانب ذلك أكد على اعادة تنظيم الوسط السياسي الكوردستاني والعمل على وحدة الصف والكلمة وأعلن أنه بوحدة الصف والكلمة فقط يحقق شعب كوردستان الحرية والأستقلال. وهذا نص الرسالة:

 

رسالة السكرتير العام للاتحاد القومي الديمقراطي الكوردستاني YNDK بمناسبة عيد نوروز

 

 - الجماهير الصامدة وحماة الوطن في كوردستان ...

 - عوائل وذوي شهداء كوردستان الأكارم ...

 - الأحزاب والأطراف السياسية المناضلة ومنظمات المجتمع المدني ...

  مبروك عليكم عيد نوروز والعام الكوردي الجديد ...

بمناسبة عيد نوروز والعام الكوردي الجديد، أتقدم بأجمل التهاني الى عموم شعب كوردستان والى عوائل الشهداء وذوي المؤنفلين وقوات بيشمركة كوردستان والگريلا وشرڤانان (المقاتلين) والمعتقلين السياسيين في زنزانات محتلي كوردستان واليكم ايها الأعزاء، اتمنى انْ يكون نوروز هذا العام نوروز حرية واستقلال كوردستان وخلاص شعبنا من براثن الأعداء.

 لاشك فيه أنّ نوروز هو رمز التجدد وبدء الحياة الجديدة، ونأمل أنْ نبدأ نحن الكورد كنوروز بالحياة الجديدة ونصيغ ورقة عمل وبرنامج جديد لمستقبلنا ونخطو نحو مستقبل مشرق. وهذا يتحقق بإعادة تنظيم الوسط السياسي الكوردي ووحدة صف وكلمة شعب كوردستان والأطراف السياسية، ومن اجل هذا ينبغي تشكيل (المجلس السياسي الكوردستاني) باسرع وقت بمشاركة عموم القوى والأطراف السياسية الكوردستانية، وبدون شك سيصبح هذا عاملاً رئیسياً لحل مشكلات جنوب كوردستان، وفي الوقت ذاته يجب علينا جميعا العمل على الصعيد القومي الى وحدة الكورد وعقد مؤتمر قومي يضم عموم القوى والأطراف السياسية لكوردستان الكبرى، وهذه مهمة قومية ووطنية عاجلة لهذه المرحلة من نضال شعب كوردستان، كما علينا جميعاً العمل لوحدة الصف والكلمة، لأنه بوحدة الصف والكلمة نحقق حرية واستقلال كوردستان.         

 - الجماهير المناضلة والصامدة في كوردستان ...

  نوروزنا لهذا العام يختلف عن اعياد نوروز السنوات الماضية، حيث من جهة، نرى أنّ النظام العراقي اعاد في 16 اوكتوبر 2017 احتلال كلاً من كركوك ومخمور وسنجار وزمّار وطوزخورماتو، ومنذ ذلك الوقت وحتى الآن بقيت تلك المناطق محتلة ولم يتم تطبيع الأوضاع فيها، كما ان السلطات العراقية تواصل ممارسة سياسة تهميش وتجويع شعب كوردستان، من جهة أخرى فإن النظام التركي المحتل الى جانب عدائه وخروقاته بحق شعبنا في شمال كوردستان، فهو يشن الهجمات على جنوب وغرب كوردستان، وكما تعلمون فقد شنّ النظام التركي العنصري في عام 2018 هجوماً على غرب كوردستان، وبعد مقاومة لامثيل لها للمقاتلين وابناء شعبنا ضد هذه الهجمة الوحشية للنظام الترکي ومرتزقته، فإن النظام العنصري والسفاح احتل في 18/3/2018 عفرين قلعة النضال والمقاومة، ومنذ ذلك الحين حتى الآن بدأ بتدمير المدينة وتهجير سكانها والقتل الجماعي، وفي الوقت ذاته يواصل النظام التركي محاولاته لتغيير ديموغرافية غرب كوردستان، كما أنّ النظام الأيراني يواصل اعتقال واعدام ناشطين وشبيبة شعبنا في شرق كوردستان، والمعلوم أنّه يرتكب هذه الجرائم على مرآى من العالم، والدول العظمى وعديمة الضمائر بقيت صامتة يصب منها عرق الخزي والعار، ومن هنا ندين ونستنكر بشدة مرة اخرى احتلال كركوك وعفرين واعتقال واعدام الشبيبة في شرق كوردستان وكل سياسات محتلي كوردستان ازاء شعبنا، وفي الوقت ذاته نبعث بتحياتنا الى جماهير شعبنا الصامدة في كركوك وعفرين ومخمور وسنجار وزمّار وطوزخورماتو، ونقول لهم ان هذا الاحتلال سوف لن يدوم، والأحداث المستجدة تقول لنا أنّ المحتلين سوف يدفعون ثمن مجازفاتهم غالياً ومصيرهم الرمي في مزبلة التأريخ. 

    

مع حبي وتقديري وتهانينا مرة اخرى الى الجميع.

لكم كل التوفيق والنصر واملنا استقلال كوردستان.

 

غفور مخموري

السكرتير العام

 للاتحاد القومي الديمقراطي الكوردستاني YNDK

مساء يوم  20 / 3 / 2022

میدیا - هەولێر:
مەکتەبى سیاسیى یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK لە بەیاننامەیەکدا بەبۆنەى جەژنى نەورۆزو (27)ەمین ساڵیادى دامەزراندنی YNDK ، وێڕاى پیرۆزبایى لە جەماوەرى کوردستان و بنەماڵەى سەربەرزى شەهیدان و، باسکردنى کارو خەباتى YNDK و شرۆڤەکردنى رەوشى سیاسیى کوردستان، جەختدەکاتەوە سەر رێکخستنەوەى ناوەندى سیاسیى کوردستان و کارکردن بۆ یەکڕێزى و یەکدەنگى تەواوى هێزو لایەنە سیاسییەکانى کوردستان و، لەپێناو چارەسەرکردنى گرفت و کێشەکانى کوردستان و پاراستنى دەستکەوتەکانى گەلى کوردستان بانگ لە لایەنە سیاسییەکان و دەسەڵات و جەماوەری كوردستان دەکات لەیەكدی نزیكببنەوەو هاوكاری یەكتربن. ئەمەش دەقى بەیاننامەکەیە :
پیرۆزبێت نەورۆزو (27)ەمین ساڵیادى دامەزراندنی
یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK
- جەماوەری تێکۆشەرو خۆڕاگری كوردستان ...
- كەس و کارو بنەماڵەى سەربەرزى شەهیدانى کوردستان ...
ئەمڕۆ (27) بیست و حەوت ساڵ بەسەر تەمەنی پڕ لە خەبات و تێکۆشانى YNDK تێدەپەڕێت، لەم رۆژەدا YNDK وەكو رێکخستن و هێزێكی نەتەوەیی و نیشتمانی و جەماوەریی لە گۆڕەپانی سیاسی كوردستان لەدایكبوونى خۆى و راگەیاندو بووە هیوابەخش بۆ هاوبیرانی نەتەوەیی و وڵاتپارێزان و تێکۆشەران،YNDK هەر لەسەرەتاى تەمەنیدا توانی بوون و کاریگەرى خۆى بسەلمێنێت و، بەهۆی كاری بەردەوامی لەسەر خزمەتكردن و كاركردن بۆ سەربەخۆیی كوردستان كاریگەری لە سەر پرسە نەتەوەیی و نیشتمانی و سیاسییەكان دروست بكات، YNDK بەردەوام لەئاست بەرپرسیاریەتیدا بووە و بە شرۆڤە و خوێندنەوە و پێشبینییە سیاسییەكانی پیلانە نەگریسەكانی داگیركەران و دوژمنانی كورد و كوردستانى ئاشكراو ریسوا کردووە ‌و رووبەڕوویان بۆتەوە‌، لەهەمان کاتدا YNDK هەر لە سەرەتاى دامەزراندنییەوە بە پەروەردەیەكی نەتەوەیی و نیشتمانى و ئاشناكردنی تاكى کورد بە ناسنامەكەی و پەیوەستبوونی بە خاك و وڵات و کلتورەکەیەوە بە بنەما گرتووە، ئەوەش بۆئەوەی کەسایەتى تاکى کورد لەسەر بنەماى باوەڕبەخۆبوون بنیاتبنێتەوەو شێلگێڕانە رووبەڕووی دوژمنان و داگیركەرانی كوردستان ببێتەوە، هزری نەتەوەیی و وڵاتپارێزی YNDKوایكردووە زۆر بەخێرایی بەدیاربكەوێ ‌و ببێتە خودان پێگەی خۆی لەسەر ئاستی كوردستانی مەزندا.
ئێمە لەكاتێكدا كەوا یادی (27)ەمین ساڵیادى دامەزراندنی YNDK دەكەینەوە بەهۆی هەستیارى و ئاڵۆزى ناوچەکە و ئەو هەڕەشانەی لەسەر كوردستان هەن، وایانكردووە كوردستان بكەوێتە رەوشێكی زۆر ناسك و هەستیار، ئەوەتا لەلایەك دەسەڵاتدارانى بەغدا تا ئێستاش دەستبەردارى عەقڵییەتى خۆسەپاندن و پەراوێزخستنى کورد نەبوون و سیاسەتى برسیکردن بەرامبەر باشوورى کوردستان جێبەجێ دەکەن، لەلایەكی دیكەوە داگیركەرانى کوردستان لەهەموو لایەكەوە بۆ دژایەتیکردنمان لە پیلانداناندان، رژێمی داگیركەری توركیا کە ساڵانى رابردوودا بە جۆرەها چەك هێرشی كردە سەر شارو شارۆچکەکانی رۆژئاوای كوردستان و خاكەكەی وێران و سوتماك كردو خەڵكەكەشی جینۆساید و ئاوارە كرد، ئێستاش هەوڵدەدات دیمۆگرافیاى رۆژئاواى کوردستان بگۆڕێت، لە باکوورى کوردستان ؛ ئەوا دەبینین رژێمى تورکیا چۆن کەوتۆتە دژایەتیکردنى نەتەوەکەمان و هیچ شتێکى پێ رەوا نابینێت و ئازادیخوازان زیندانى دەکات و دژى بوونى کوردە بە هەموو شێوەیەک، لە رۆژهەڵاتى کوردستان ؛ رژێمى ئێران بەردەوامە لەسەر گرتن و لە سێدارەدانى گەنج و ئازادیخوازانى کورد، رژێمى سوریاش سەرەڕاى رەوشى نالەبارى خۆى ئامادە نییە پرسى کورد لە رۆژئاواى کوردستاندا چارەسەربکات، بەڵێ ئەوە رەوشى ئێمەى کوردستانییانە، لێرەوە جارێكی دیكە ئەو هەڕەشە و پیلانانەى داگیرکەران بەتوندى ئیدانەو شەرمەزار دەكەین و وەک هەمیشە دژیان دەوەستینەوە، بێگومان سەرەڕای پیلان و ئاستەنگەكان خەباتى گەلى کوردستان بەردەوامە و پێشڤەدەچێت، پێشڤەچوونی خەبات و تێكۆشانی نەتەوەكەمان لە باشوورو باكوورو باشوور و رۆژهەڵات و رۆژئاوای كوردستان مایەی خۆشحاڵین و وەك هەمیشە پشتیوانی و هاوكاری تەواوی خۆمانیان پێڕادەگەیەنین.
لەم بارودۆخەو لە رەوشێکى وادا ؛ بۆ یەكڕیزی و یەکدەنگى گەلی كوردستان؛ لەسەر ئاستی نەتەوەیی جارێکى دیکە جەختدەكەینەوە سەر بەستنی (كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان) بە بەشداری تەواوی هێزو لایەنە سیاسییەكانی كوردستان و، داڕشتنی بەرنامەیەکی سەردەمیانەى كارو خەبات بۆ هەموو بەشەكانی كوردستان بەرەچاوكردنی بارودۆخیان بەكارێكی نەتەوەیی و نیشتمانی گرنگ دەزانین، لەم پێناوەشدا ئێمە وەكو YNDK وەك هەمیشە ئەوەی لە تواناماندابێت هاوکارو پشتیوان دەبین، لەهەمان کاتدا بانگ لە هەموو لایەك دەكەین كەوا بۆ پاراستنی دەسكەوتەكانی گەلی كوردستان كاربكەین و زۆر بەوردی و بەرپرسانە مامەڵە لەگەڵ ئەم رەوشەدا بكەین، بێگومان ئەمەیش تەنیا بە یەكڕیزی و یەكدەنگی لایەنە سیاسییەكان و پێكهاتەكانی گەلی كوردستان دەبێت.
- جەماوەرى دڵسۆزو وڵاتپارێزى کوردستان ...
سەبارەت بە رەوشى ئێستاى باشوورى کوردستان؛ ئێمە واى دەبینینەوە کەوا ناوەندى سیاسى لێکترازاو و پەرش و بڵاوەو پێویستى بە رێکخستنەوەو یەکخستەوەیە، لەسەر ئاستى جەماوەریش گلەیى و گازاندەى زۆر هەن لەو ناعەدالەتییانەى کەوا لە باشوورى وڵاتدا هەن، ناعەدالەتى سیاسى و جەماوەرى و ئابوورى، بۆیە پێویستە لایەنە سیاسییەکان و دەسەڵات و جەماوەری كوردستان زیاتر لەیەكدی نزیكببنەوەو هاوكاری یەكتربن، بۆ ئەم مەبەستە جارێكی دیكە داوای پێكهێنانی (ئەنجوومەنی سیاسیی كوردستان) دەكەین، كە ئەنجوومەنێك بێت هەموو حزب و لایەنە سیاسییەكانى باشوورى کوردستان بگرێتەخۆ، ئەمەش باشترین هەنگاوە بۆ رێكخستنەوەی ناوەندی سیاسیی كوردستان و پاراستن و پێشڤەبردنى دەزگا و دامەزراوەکانى کوردستان.
لە کۆتاییدا؛ لەم یادە بەرزو شكۆدارەدا جەژنی نەورۆز و ساڵی نوێی كوردی و (27)ەمین ساڵیادى دامەزراندنی YNDK لە هەموو هەڤاڵان و تەواوی گەلی كوردستان پیرۆز دەكەین و، رێزو هاوسۆزی خۆمان بۆ بنەماڵە و كەس و كاری سەربەرزی تەواوی شەهیدانی كوردستان دەردەبڕین و، بەرخودانی پێشمەرگە قارەمانەكانی كوردستان و بەرخودانی نەتەوەكەمان لە هەموو بەشەكانی كوردستان بەرز رادەگرین و پشتیوانى خۆمانیان بۆ رادەگەیەنین و، پەیمان دەدەین وەك هەمیشە لەسەر رێبازی شەهیدان، رێبازی پیرۆزی كوردایەتی لە پێناو هێنانەدی كوردستانێكی سەربەخۆ و ئازاد و یەكگرتوو دیموكرات درێژە بە خەبات و تێكۆشانی خۆمان بدەین.
- نەمری ‌و سەربەرزی بۆ شەهید (سەربەست مەحموود)و تەواوی شەهیدانی رێی سەرخۆبوون ‌و ئازادی كوردستان.
- مردن‌ و رووڕەشی بۆ داگیركەران و دوژمنانی كوردستان
- بێتەدى کوردستانێکى سەربەخۆو ئازادو یەکگرتوو و دیموکرات.
مەكتەبی سیاسیی
یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK
1 ى نەورۆزی 2722 ی كوردی - 21 / 3 / 2022 ی زایینی
هەولێر - باشوورى کوردستان

نووسینی: شاخەوان خالید

 

سەرهەڵدانی هەر رێكخراو و كۆمەڵەیەكی سیاسی لەكەتوارێكدا كۆمەڵێك هۆكار لەپاڵی دەبن كە دەبنە هۆكار بۆ دامەزراندن و گەشەكردنی لەپێناو ستراتیژێكی دیاریكراوی رێكخراوەكەو، كاریگەری لەنێو كۆمەڵگە بەپلەیەك دەوەستێتەوە سەر راستی و دروستی بەرنامەو چالاكیی و لێهاتوویی سەركرایەتیەكەی و دیدگای روونی رێكخراوەكە بۆ دۆزەكەی كە راستەوخۆ دۆزی هەموو خەڵكەكەیە و، رێكخراوەكە خۆی لەو بازنەیە دەبینێتەوە كە كار بۆ بەدیهێنانی خواست و دواكارییەكانی تاكەكان و كۆمەڵگە بەگشتی دەكات.

لەم نێوەندە سیاسییەدا (27) ساڵ بەر لە ئەمڕۆ بەپشت بەستن بە خوێندنەوەیەكی واقیعیانەی مێژووی كورد و كوردستان و ئاراستەكردنی كارو خەبات و بەرخوادنی كورد بەشێوەیەكی پێشكەوتنخوازانەو نەتەوەییانە، لەپێناو بەرەو پێشبردنی بزاڤی سیاسی لەباشوووری كوردستان و بەیەك بەستنەوەی خەبات و بەرخودانی هەموو بەشەكانی كوردستان لەگەڵ رەچاو كردنی بارودۆخ و تایبەتمەندی هەریەك لەبەشەكانی كوردستان لە به‌هاری 1995 موژدەی دامەزراندنی رێكخراوێكی نەتەوەیی سیاسی  پشت ئەستوور بەجەماوەر (YNDK) ، راگەیەنرا، كە بووە شوێنی سەرهەڵدان و بەدیاركەوتنی تواناو وزەی نەتەوەییەكان وڵاتپارێزان، لەبەر ئەوە YNDKتوانی  لەماوەیەكی زۆر كورتدا خۆی بەهەموو خەڵكی كوردستان بناسێنێ و ببێتە جێی ئومێدی جەماوەر چونكە YNDKزۆر بوێرانە رووبەڕووی هەموو پیلانە نەگریسەكانی دوژمنان داگیركەرانی كوردستان بووە، زیاتر لەرێكخراوەكانی تری كوردستان دركی بەهەموو مەترسییەكانی ئەم پیلانانە دەكرد كە دەبوونە كۆسپ و لەمپەر لەبەردەم بزاڤی رزگاریخوازی نەتەوەییمان لەبەر ئەوە دەتوانین بێژین YNDK بووە قوتابخانەیەك بۆ پێگەیاندنی كادری نەتەوەیی، ئەمەش مانای ئەوەیە كاروچالاكی و خەباتی YNDK لەچوارچێوەی پاراستنی ئاسایشی نەتەوەییماندایە، بەهۆی زۆری هەڵوێستە نەتەوەییەكانی YNDK دوژمنان و داگیركەرانی كوردستان زۆر بەوردی چاودێری كارەكانی YNDK یان كردووە، زۆر هەوڵیاندا YNDK لە رێبازی پیرۆزی كوردایەتی بەلاڕێدا ببەن بەهەڕەشەكردن و دانانەوەی پیلان، بەڵام YNDK سەرەڕایی قوربانیدانی زۆریش هەر لەبرینداركردنی سكرتیری گشتی YNDK و راودوونانی و هەڕەشەكردن لە هەڤاڵانی تاكار گەیشتە ئەو رادەیەی تیرۆریان لەدژدا بەكارهێنا ئەوەبوو لە 31/ 5/2000 هەڤاڵ سەربەست مەحموود ـ ئەندامی مەكتبەی سیاسی YNDK و سەرنووسەری رۆژنامەی میدیایان شەهید كرد، YNDK هەر سوور بوو لەسەر كارو خەباتی و ساردنەبوونەوە بەم هەڕەشەو كاره‌ تیرۆریستیانە.

هەروا هیچ كاتێك ئەو سنوورەی داگیركەران كوردستانیان پێ پارچە كردووە YNDK لەكارو خەباتی لەسەر ئاستی كوردستان مەزن سڵی نەكردووە، ئەمەش هەر لەكۆبوونەوەكانی ستافەكانی لە شانە تاوەكو سەركردایەتی باس لەرەوشی هەموو پارچەكانی كوردستان دەكرد و توانیویەتی سەرجەم ستافەكانی بەدیموكراسی بارگاوی بكات ئەمەش هۆكارێك بوو بۆ پەرەسەندن و وشیار بوونەوەی  هەڤاڵانی و توانیویەتی وشیارێكی  نەتەوەیی فرە لەنێو جەماوەر چێبكات، ئەمەش ئەمەراستییە دەسەلمێنێ‌ كەYNDK هەڵگری فەلسەفەی بیری نەتەوەیی كوردییە بەو مانایەی تاكە هزر كە بتوانێ‌ خزمەت  بەرەوشی كوردستان بكات بیری نەتەوەییە بەڵگەش بۆ ئەمە داگیركەرانی كوردستان هیچ كاتێك لەبەر خەباتی چینایەتی و ئایینی نەهاتوونە كوردستان داگیر بكەن،  بەڵكو لەسۆنگەی نەتەوەیی چاویان بڕیوەتە وڵاتمان ، لەبەر ئەوە بێ‌ چەكی رووبەڕوونەوەمان بەرامبەر دوژمنان و داگیركەران كوردستان بەبیری نەتەوەیی و یەكڕیزی و  چالاككردنی بزاڤی كوردایەتی و كاركردن بێت بۆ سەربەخۆیی كوردستان، چونكە ئەمڕۆ باشترین دەرفەت بۆ كورد هاتۆتەكایەوە، تاهەنگاو بەرەو سەربەخۆیی ، بنێت دوێنێ‌ بەبێ‌ ویستی خۆمان بەعێراقی عەرەبیەوە لكێنراین ئەمڕۆ بەداخەوە سەركرایەتی كورد خۆی دەستپێشخەرە كە كوردستان بە عێراقی عەرەبییەوە بلكێندرێتەوەو بەشداری چالاكانەشی هەیە لەدروستكردنەوەی عێراق هیچ گرەنتییەك رژێمی داهاتووی عێراق جارێكی تر كارەستمان بەسەر نەهێنێتەوە، لەبەر ئەوە سەركرایەتی كورد لەباشووری كوردستان نەدەبوو بەهیچ شێوەیەك لەدروست كردنی  گومان لەسەر ناوچە كوردییەكان رازی بێت بێ‌ قەیدو شەرت دەبێ‌ هەموو ناوچە داگیركراوه‌كانی بن ده‌ستی حكومه‌تی عێراق هەر هەمووی بخرێتەوە سەر حكومەتی كوردستان.

ئێمە وەكو  YNDKچۆن لەماوەی پێشووش بەهیچ شێوەیەك سازشمان لەسەر دۆزی نەتەوەییمان نەكردووە ئەمڕۆش بە هەمان شێوە دەست لەكارو خەبات و ستراتیژمان كەخۆی لەكوردستانێكی سەربەخۆو ئازاد یەكگرتوو دیموكرات دەبینێتەوە هەڵناگرین و بەردەوام دەبین لەخەبات تا سەربەخۆیی كوردستان دێتەدی.

 

میدیا - هه‌ولێر:
سەرلەبەیانى ڕۆژى شەممە؛ YNDK له‌باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی خۆیدا له‌شاری هه‌ولێر، بە ئامادەبوونى سکرتێرى گشتى و ئەندامانى مەکتەبى سیاسى و کۆمیتەى سەرکردایەتى و ئەندام و لایەنگرانى و به‌ به‌شداری و ژماره‌یه‌كی زۆر له ‌جه‌ماوه‌ر و نوێنەرانى حیزب و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و كه‌سایه‌تی و راگه‌یاندكاران و ده‌زگاكانی راگه‌یاندن رێوڕه‌سمی نه‌ته‌وه‌یی بیست و حەوته‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی ىYNDK به‌ڕێوبرد.
ڕۆژى شەممە؛ رێکەوتى ١٩ / ٣ / ٢٠٢٢ له‌كاتژمێر ٩:٣٠ ی بەیانى تاوه‌كو کاتژمێر ١ى پاشنیوەڕۆ له ‌باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسيی YNDK به‌ ئاماده‌بوونی غه‌فوور مه‌خمووری سكرتێری گشتی و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و کۆمیتەى سه‌ركردایه‌تی و ئه‌ندام و لایه‌نگرانی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆز و سه‌ری ساڵی كوردی و بیست و حەوتەمین ساڵیادی دامه‌زراندنی YNDK ‌ڕێوه‌ره‌سمێكی نه‌ته‌وه‌یى بۆ بەرز راگرتنى ئه‌م بۆنانەى‌ بەڕێوەچوو.
له‌م رێوڕه‌سمه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌دا ژمارەیەک لە به‌ڕێزان بەرپرسانى حزبى و حکومى و په‌رله‌مانتاران و نوێنه‌ری ده‌زگا حكومییه‌كان و ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ حیزبه‌كان و ‌ سكرتێر و مه‌كته‌بی سیاسی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی هه‌موو بەشه‌كانی كوردستان و نوێنه‌رانى رێكخراوەکانى کۆمەڵگەى مەدەنى و كه‌سایه‌تی و مامۆستایانی زانكۆ و زانایانی ئایینی و مه‌لا و نوێنه‌ری هۆز و عه‌شیره‌ته‌كان بۆ پیرۆزباییكردن له‌ جه‌ژنی نه‌ورۆز و بیست و حەوته‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی YNDK سه‌ردانى بارەگاى مەکتەبى سیاسى YNDK یان كردو، به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ پیرۆزبایيان لە غه‌فوور مه‌خمووری سكرتێری گشتی و مه‌كته‌بی سیاسی YNDK كرد.
لەلایەن خۆیەوە غه‌فوور مه‌خمووری بەناوى خۆى و مه‌كته‌بی سیاسيی YNDK، سوپاس و پێزانینى خۆیانى بە جه‌ماوه‌ر و حیزب و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان و كۆمه‌ڵه‌ و سه‌نته‌ر و كه‌سایه‌تی و سه‌رۆك هێزو عه‌شیره‌ته‌كان و میوانەکان و راگه‌یاندكاران و ده‌زگاكانی راگه‌یاندن كه ‌ئاماده‌ی رێوڕه‌سمه‌كه‌ بوون راگەیاند.
شايانى باسە شاندى ئەم لایەنانە بەشدارى ٢٧ ەمین ساڵیادى دامەزراندنى YNDK یان کرد:
- بەڕێز عەلى حوسێن بەرپرسى مەکتەبى ناوەندى پەیوەندییە کوردستانى و عێراقییەکانى پارتى دیموکراتى کوردستان بەنوێنەرايەتى مەکتەبى سیاسى و ئەنجوومەنى سەرکردایەتیى پارتى دیموکراتى کوردستان و شاندى ياوەرى
- بەڕێز عەلى رەشید سەرۆکى ئەنجوومەنى پارێزگاى هەولێر و شاندى یاوەرى
- بەڕێز ئومێد خۆشناو پارێزگارى هەولێر و شاندى یاوەرى
- بەڕێز د. ڤیان سەبرى سەرۆکى فراکسیۆنى پارتى دیموکراتى کوردستان لە ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق و شاندى یاوەرى
- شاندى دەفتەرى سیاسیى حزبى دیموکراتى کوردستان
- شاندى مەکتەبى سیاسیى یەکگرتووى ئیسلامى کوردستان
- بەڕێز د. کاوە مەحموود سکرتێرى حزبى شیوعى کوردستان و شاندى یاوەرى
- بەڕێز رۆمیۆ هەکارى سکرتێرى حیزبى دیموکراتى بێت نەهرێن و شاندى یاوەرى
- بەڕێز باپیر کامەلا سکرتێرى پارتى کرێکاران و رەنجدەرانى کوردستان و شاندى یاوەرى
- بەڕێز مام خدر روسى سکرتێرى بزووتنەوەى دیموکراتى گەلى کوردستان و شاندى یاوەرى
- شاندى مەکتەبى سیاسیى حزبى زەحمەتکێشانى کوردستان
- بەڕێز کرمانج عەبدوڵڵا بەرپرسى لقى بیست و سێى پارتى دیموکراتى کوردستان و شاندى یاوەرى
- بەڕیز عەبدولقادر بازرگان سەرۆکى پارتى چاکسازى تورکمان و شاندى یاوەرى
- بەڕیز جەنان جەبار سەرۆکى ئەنجوومەنى نەتەوەیى کلدان و شاندى یاوەرى
- بەڕێز عارف باوەجانى سەرۆکى پارتى سەربەستیى کوردستان و شاندى یاوەرى
- بەڕێز سەعدى عەلى بڕنۆ فەرماندەى فەرماندەیى هەولێرى هێزى پێشمەرگەى کوردستان.
- بەڕێز سامى شەبەک سەرۆکى کۆمەڵەى لیبرالى تورکمان و شاندى یاوەرى
- بەڕیز دڵشاد چاوشلى سەرۆکى پارتى دیموکراتى تورکمان و شاندى یاوەرى
- شاندى بزووتنەوەى ئیسلامى کوردستان
- شاندى پارتى سۆشیال دیموکراتى کوردستان
- شاندى سازمانى خەباتى کوردستانى ئێران
- شاندى پارتى ئازادى کوردستان
- شاندى پارتى بونیادى دیموکراتى کوردستان
- شاندى پارتى یەکێتى دیموکراتى کورد لە سوریا ( یەکێتى)
- شاندى پارتى دیموکراتى کورد لە سوریا ( پارتی )
- بەڕێز پڕۆفیسۆر د. کوردستان موکریانى
- بەڕێز پرۆفیسۆر د. سەربەست نەبى
- بەڕێز پڕۆفیسۆر د. عەبدولغەنى عومەر ئیسماعیل
- بەڕێز پرۆفیسۆر د. شوکر مەحموود مامەسێنى
- شاندى کۆمەڵەى رۆشنبیرى تورکمان لە کوردستان
- شاندى کۆمیتەى پارێزگاى هەولێرى حزبى شیوعى کوردستان
- شاندى پارتى گەشەپێدانى تورکمانى
- شاندى حزبى رزگارى کوردستان
- شاندى رەوتى ئازادى کوردستان
- بەڕێز ئۆشانا نیسان نووسەرو رۆژنامەنووسى ئاشوورى
- بەڕێز زیا بوترس سڵێوە سەرۆکى پێشووى دەستەى مافى مرۆڤ
- بەڕیز نەوزاد پۆڵس سەرۆکى دەزگاى سۆرایا بۆ رۆشنبیرى و راگەیاندن و شاندى یاوەرى
- بەڕێز پشتیوان مەولود حاجى بەڕێوەبەرى ئاسایشى ناوشار
- بەڕێز هێرشە رەش بە نوێنەرایەتیى بەڕێوەبەرایەتیى ئاسایشى هەولێر
- بەڕێز ئارمەند محەممەد سەرۆکى تۆڕى رێکخراوەکانى پاراستنى نیشتمان
- بەڕێز عەبدوڵڵا تاهیر بەرپرسى ناوچەى مەخموورى پارتى دیموکراتى کوردستان
- شاندى کۆمیتەى مەخموورى حزبى شیوعى کوردستان
- بەڕێز عارف رەمەزان سەرۆکى دەزگاى سەما بۆ چاند و هونەر
- شاندى سەنتەرى رۆشنبیرى و هونەرى قەرەچووغ
- شاندى هۆزو عەشیرەتەکانى کوردستان
- شاندى هۆزو عەشیرەتە عەرەبییەکان
- شاندى نووسەران و رۆژنامەنووسان و هونەرمەندان بەڕێزان (بەهاهەئەددین جەلال ، سابیر رەشید ، سەعدوڵڵا شێخانى، محەمەد گۆران، ئازاد خەمە، جەمال جەمیل، شادیە خان)
- کەسایەتى ئاینى و رۆشنبیرى و کۆمەڵایەتى

میدیا- هه‌ولێر

 مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستانYNDK؛ له‌باخچه‌ی باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسیYNDK له‌هه‌ولێر، له‌سه‌ر راسپارده‌ی كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی بۆ ساڵیاد و رێكخستنه‌وه‌ی كاره‌كان و داڕشتن  و جێبه‌جێكردنی كارنامه‌ی نوێ له‌گه‌ڵ به‌شێك له‌كادرانیYNDK كۆده‌بێته‌وه‌، سەبارەت بەرێكخستنه‌كان و  رەوشی سیاسی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌ گفتوگۆ ده‌كه‌ن.

رۆژی سێشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 15-3-2022، مه‌كته‌بی سیاسی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستانYNDK به‌سه‌رپه‌رشتی هه‌ڤاڵ د.شاخه‌وان خالید كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسیYNDK، له‌ سه‌ر بریاری كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی بۆ جێبه‌جێكردنی بریاڕو راسپارده‌كانی كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تیYNDKو خۆئاماده‌كردن بۆ یادكردنه‌وه‌ی(27) ساڵه‌ی دامه‌زراندنیYNDKو رێكخستنه‌وه‌ی كاره‌كان و داڕشتن و جێبه‌جێكردنی كارنامه‌ی نوێ له‌گه‌ڵ به‌شێك له‌كادرانیYNDK كۆده‌بێته‌وه.

له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ باس لە رەوشی هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان و ناوچه‌كه‌ و جیهان كراو، ئه‌گه‌ری فراوانبوونی شه‌ڕی نێوان رووسیا و ئۆكراینا له‌گه‌ڵ ئه‌وروپاو وڵاتانی دیكه‌ی زلهێز و ئه‌گه‌ری هه‌ڵوه‌شانه‌ی نه‌خشه‌ی جیهان و ئاماده‌یی كورد له‌م پێشهات و گۆڕانكارییانه‌ و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی  ناوچه‌ داگیركراوه‌كانی باشووری كوردستان بۆ‌ سه‌ر ئیداره‌ی حكومه‌تی باشووری كوردستان و پارێزگاری لێكردنیان له‌لایه‌ن هێزی پێشمه‌رگه‌ و پرسى دەستوور و چەند پرسێکى دیکە گفتوگۆی زۆری له‌سه‌ركرا، هه‌روه‌ها له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ جەختكرایەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی گەلی كوردستان بەتەواوی هێزو لایەنە سیاسى و پێكهاتەكان و هاوهەڵوێستی لایه‌نه‌كان و جه‌ماوه‌ر بە فاكتەری سەرەكی پاراستن و چەسپاندنی دەستكەوتەكان و وەدەستهێنانی زیاتری مافەكانی گەلی كوردستانه‌، هەر لە كۆبوونه‌وه‌كه‌ قسه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرا، ناوەندى سیاسى کوردستان پەرش و بڵاوەو پێویستى بە رێکخستنەوە هەیە و ئه‌وه‌ش به‌پێكهێنانی ئه‌نجومه‌نی سیاسی لایه‌نه سیاسییه‌‌كان ده‌بێت، بۆ ئەم مەبەستەش پێویستە هەموو لایەنه‌كان بەیەکەوە هاوکاربن بۆ كۆده‌نگی و هاوهه‌ڵوێستی له‌پێناو به‌دیهێنانی مافه‌كانی گه‌لی كوردستان و به‌پێویست زانرا به‌زووترین كات هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و په‌رله‌مان و حكومه‌تی كوردستان كۆببنه‌وه‌و مشووری بخۆن له‌ باری دارایی فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایان و مووچه‌خۆران و خوێنده‌ڤانان و خزمه‌تكردنی زیاتری خه‌ڵكی كوردستان به‌تایبه‌ت خانه‌واده‌ی شه‌هیدانی  كوردستان، دوای گفتوگۆیه‌ی تێروته‌سه‌ل له‌سه‌ر ته‌وه‌ره‌كان سه‌ركه‌وتووانه‌ كۆتایی به‌كۆبونه‌وه‌كه‌ هات.

 

 

- جەماوەری خۆڕاگرو وڵاتپارێزى كوردستان ...
- كەسوكار و بنەماڵەی سەربەرزى شەهیدانی هەڵەبجە و كوردستان ...
سی و چوار ساڵ به‌ر له‌ئه‌مڕۆ؛ لەرۆژی 16/3/1988، رژێمی بەعسی رووخاو لە چوارچێوه‌ی جێبەجێكردنی پرۆسه‌ی جینۆسایدكردنی گه‌لی كوردستان به‌ به‌رچاوی هه‌موو دونیا زۆر دڕندانه‌ شاری هەڵەبجەی كیمیابارانكردو له‌ ئه‌نجامدا زیاتر لە پێنج هەزار هاوڵاتی سڤیلی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ شەهید بوون و هەزارانی دیكەش بریندار بوون و ژماره‌یه‌كی زۆریش ئاوارەی سەرسنوورەكان بوون.
كارەساتی كیمیابارانكردنی هەڵەبجە؛ تاوانێكی گه‌وره‌ی جه‌رگبڕ بوو، هیچ هۆكارێك نەبوو بۆ بەكارهێنانی گازی كیمیایی لە دژی خەڵكی سڤیلى شاری هەڵەبجە جگە لەوه‌ی كە هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان‌ كورد بوون، رژێمی به‌عسی ئەوسای عێراق ئەو كۆمەڵكوژییەی بە بەرچاوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئەنجامداو، شارێكی به‌ته‌واوی نوقمی كیمیایی كرد، له‌م كاته‌شدا هیچ دەوڵەت‌ و رێكخراوێك بەرامبەر ئەو تاوانە گه‌وره‌یه‌ دەنگیان هەڵنەبڕی و هەڵوێستیان وەرنەگرت، بۆیه‌ پێویسته‌ هەموو ئەم دەوڵەت‌ و كۆمپانیایانەی كە له‌وكاته‌دا هاوكاری رژێمی بەعسیان كردووە بۆ بەدەستهێنانی ئەم گازە ژەهراوییه‌ قه‌ده‌غه‌كراوانه‌ له‌ دادگای نێوده‌وڵه‌تی دادگایی بكرێن‌ و قەرەبووش به‌ زیانلێكه‌وتووانى هەڵەبجە بده‌ن.
تا ئێستاش به‌ركه‌وتووانی گازی كیمیایی له‌ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ده‌ست نه‌خۆشی و شوێنه‌واری ئه‌و گازه‌وه‌ ده‌ناڵێنن و ژیان و باری ته‌ندروستییان له‌مه‌ترسیدایه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ حكومه‌تی كوردستان و عێراق لەرێگەی رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی گرنگى زیاتر بە شاره‌كه‌ بده‌ن، به‌تایبه‌ت چارەسەركردن و پاككردنەوەی شوێنەواری گازی كیمیایی لەسەر ژینگەی هەڵەبجە و دەوروبەری، هه‌روه‌ها ئەو بریندارانەی كە تا ئێستا لە دەست ئازاری نەخۆشییەكانیان دەناڵێنن، بنێردرێنە دەرەوەی وڵات بەمەبەستی چارەسەركردنى یەکجارەکیان، له‌هه‌مان كاتدا پێویستە كێشه‌ ئیداری و خزمه‌تگوزارییه‌كانی ئه‌م شاره‌ چاره‌سه‌ر بكه‌ن، لەسەر حكومەتی عێراقیش پێویستە كە تەواوی زیانلێكەوتووانی گازی كیمیایی قەرەبوو بكاتەوە.
ئێمە لە یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK؛ لە ساڵیادى کیمابارانکردنى هەڵەبجەدا بۆ شادکردنى گیانى شەهیدانى کارەساتى هەڵەبجە و تەواوى شەهیدانى کوردستان، داوا لە تەواوى هێزو لایەنە سیاسییەکانى کوردستان دەکەین کەوا ناکۆکى و ململانێ حزبییەکانیان بخەنە لاوەو رەچاوى بەرژەوەندى نەتەوەیى و نیشتمانیى بکەن و کاربکەن بۆ یەکڕیزى و یەکدەنگى، لەبەرئەوەى یەکڕیزى و یەکدەنگیمان کاریگەرترین چەکە بۆ خۆپارێزى و لەناوبردنى پیلانە گڵاوەکانى دوژمنان و ناحەزانى کوردستان.
- نەمری ‌و سەربەرزی بۆ شەهیدانی هەڵەبجە و تەواوى شەهیدانی رێی ئازادی و سەربەخۆیی كوردستان.
مەكتەبی سیاسيی
یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK
25ی رەشەمێی 2721ی كوردی
16ی ئاداری 2022ی زایینی