میدیا – عه‌نكاوه
مەكتەبی سیاسیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستانYNDK، سه‌ردانی پارتی ئه‌نجوومه‌نی نه‌ته‌وه‌یی كه‌لدان له عه‌نكاوه ده‌كات، وێڕای پیرۆزبایی به‌ستن و سه‌ركه‌وتنی كۆنگره‌ی پارتی ئه‌نجوومه‌نی نه‌ته‌وه‌یی كه‌لدان، گفتوگۆ ده‌رباره‌ی بارودۆخی سیاسی كوردستان و عێراق و ناوچەكە كرا.
رۆژی پێنج شه‌ممه رێكەوتی 7/7/2022، شاندێكی مەكتەبی سیاسی YNDK كه پێكهاتبوو له هەڤاڵان ( د.شاخەوان خالید كارگێڕی مەكتەبی سیاسی و جه‌لال سمایل كارگێڕی مه‌كته‌بی ناوه‌ندی په‌یوه‌ندییه‌كان و محمد تاهیر ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ناوه‌ندی په‌یوه‌ندییه‌كان) سه‌ردانی پارتی ئه‌نجوومه‌نی نه‌ته‌وه‌یی كه‌لدان ده‌كه‌ن، له‌لایه‌ن به‌ڕێزان( جنان جبار بویا سه‌رۆكی پارت و سه‌ركردایه‌تی و ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانی پارته‌كه) پێشوازیكران، له دانیشتنه‌كه‌دا شاندی YNDK پیرۆزبایی به‌ستن و سه‌ركه‌وتنی (كۆنگره‌ی دامه‌زراندن) و هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك وئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی پارته‌كه‌ی لێ‌كردن و له‌به‌رامبه‌ردا سه‌رۆكی پارتی ئه‌نجوومه‌نی نه‌ته‌وه‌یی كه‌لدان سوپاسی شاندی YNDKكرد له به‌رامبه‌ر سه‌ردانی و ئاڕاسته كردنی په‌یامی پیرۆزباییان، ئه‌مه‌و له دانیشتنه‌كه‌دا گفتوگۆ لە باره‌ی رەوشی سیاسی كوردستان و عێراق و ناوچەكه كرا‌و جەختكرایەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی گوتاری سیاسی سه‌رجه‌م پێكهاته و لایەنە سیاسییەكان كوردستان.
لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا باس لە پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا و تەواوی هێزو لایەنە سیاسییەكان كرا.
میدیا - هەولێر
مەكتەبی سیاسیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK به‌مه‌به‌ستی پیرۆزبایی سه‌ردانی حزبی شیوعی كوردستان ده‌كات.
رۆژی پێنجشه‌ممه رێكەوتی 30/6/2021، شاندێكی مەكتەبی سیاسی YNDK كه پێكهاتبوو له هه‌ڤاڵان( د. شاخه‌وان خالید كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی و جه‌لال سمایل سلێمان كارگێڕی مه‌كته‌بی ناوه‌ندی په‌یوه‌ندییه‌كان و ئه‌رسه‌لان سابیر عبدالله و محمد تاهیر ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌كان)، به‌بۆنه‌ی (29)ساڵه‌ی راگه‌یاندنی حزبی شیوعی كوردستان له مێژووی خه‌باتی (88) ساڵه‌ی دامه‌زراندنیان، سه‌ردانیكردن و پێشوازیكران له لایه‌ن ( د.كاوه محمود سكرتێری حزبی شیوعی و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ردایه‌تی حزبی شیوعی كوردستان)، وێڕای پیرۆزبایی له‌حزبی شیوعی كوردستان باس له كێشەكانی نێوان حكومەتی كوردستان و عێراق كرا‌و، جەختكرایەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی و یەكگوتاری سیاسی تەواوی لایەنە سیاسییەكان كوردستان و سەر لە نوێ رێكخستنەوەی نێوماڵی كوردستان له پێناو به‌دیهێنانی ته‌واوی مافه‌كانی گه‌لی كوردستان و پاراستنی ئه‌زموونه‌كه‌ی.
لەدوا تەوەردا جه‌ختكرایه‌وه سه زیاتر پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا.
میدیا - هەولێر
مەكتەبی سیاسی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستانYNDK، به‌بۆنه‌ی (29)ساڵه‌ی راگه‌یاندنی حزبی شیوعی كوردستان له مێژووی خه‌باتی (88) ساڵه‌ی دامەزراندنیان په‌یامی پیرۆزباییان ئاڕاسته ده‌كات و هیوای سه‌ركه‌وتنی زیاتر بۆ حزبی شیوعی كوردستان ده‌خوازێ و له‌پیامه‌كه هاتووه یه‌كریزی و ته‌بایی سه‌رجه‌م حزبی و لایه‌نه‌كان زامنی به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی گه‌لی كوردستان و پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كانه.
ده‌قی په‌یامی پیرۆزباییه‌كه:
بۆ بەڕێز مەكتەبی سیاسی حزبی شیوعی كوردستان
بابەت / په‌یامی پیرۆزبایی
سڵاوی سەرخۆبوون‌و ئازادی ...
بەبۆنەی(29)ساڵه‌ی راگه‌یاندنتان له مێژووی خه‌باتی (88) ساڵه‌ی دامەزراندنی حزبتان (حزبی شیوعی كوردستان) بەناوی خۆمان‌و تەواوی ئەندام‌و لایەنگرانی یەكێتیمانYNDK، جوانترین پیرۆزبایتان ئاڕاستە دەكەین‌و خوازیارین ساڵیادی دامەزراندنی ئەمساڵتان هاندەر بێت بۆ زیاتر پێشڤەچوونتان .
بەڕێزان: حزبتان (حزبی شیوعی كوردستان) لەماوەی تەمەنی خەبات و تێكۆشانیدا، وەك لایەنێك لە گۆڕەپانی سیاسی باشووری كوردستان جێ پەنجەی لەخەبات دژی داگیركەران و دوژمنانی كوردستان هەبووەو هەموو كات خەباتی كردووە بۆ بەدیهێنانی مافەكانی گەلی كوردستان، ئەوەی لەم قۆناغەی ئەمڕۆشمان گرنگە یەكریزی و تەبایی سەرجەم هێزو لایەنەكانی كوردستانە بۆ بەدیهێنانی تەواوی مافەكانی گەلەكەمان و پاراستنی دەستكەوتەكانمان.
لەم بۆنەیەتاندا جارێكی تر جەخت دەكەینەوە سەر زیاتر توندوتۆڵكردنی پەیوەندی برایانەی نێوانمان و سەرجەم هێز و لایەنەكانی هەموو كوردستان .
هەر سەركەوتوو بن .... لەگەڵ رێزماندا.
مەكتەبی سیاسی
یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK
30-6-2022ی زایینی
میدیا- هه‌ولێر
مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستانYNDK؛ پێشوازی له شاندێكی بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان ده‌كات، سەبارەت بە رەوشی سیاسی كوردستان و عێراق و پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا و چەند پرسێكی دیكە گفتوگۆیان كرد .
كاتژمێر 4:30ی ئێواره‌ی رۆژی سێشەممە رێكه‌وتی 28-6-2022، شاندێكی مه‌كته‌بی سیاسی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستانYNDK كە پێكهاتبوو لە هەڤاڵان (د. شاخەوان خالید کارگێڕى مەکتەبى سیاسى و شاکر هاشم ئەندامی كۆمیتەی سەركردایەتی و جه‌لال سمایل کارگێڕى مەکتەبى ناوەندى پەیوەندییەکان و ارسلان صابر عبدالله ئه‌ندامی په‌یوه‌ندییه‌كان)، پێشوازییان له شاندێكی بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان كرد، كه پێكهاتبوو له هاوڕێیان (قهار محمد ئه‌ندامی مەکتەبى سیاسى و به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كان و مامۆستا خالد حسن و سالار محمد ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌كان).
لەدیدارێکه‌دا باس لە رەوشی سیاسی كوردستان و دواپێشڤەچوون و پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ئه‌قلیمی و ناوچەكە و یەكڕیزی و یەكدەنگی گەلی كوردستان و تەواوی هێزو لایەنە سیاسى و پێكهاتەكان كرا بۆ پاراستن و چەسپاندنی دەستكەوتەكان و به‌دەستهێنانی مافەكانی گەلی كوردستان، هەر لە دیدارەكەدا هەردوولا هاوڕابوون کەوا ناوەندى سیاسى کوردستان پەرش و بڵاوەو پێویستى بەرێکخستنەوە هەیە بۆ زیاتر خزمه‌تكردنی جه‌ماوه‌ری كوردستان.
لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا جەختكرایەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان.