yndk

yndk

میدیا - هەولێر

مه‌كته‌بی سیاسی یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDKبەبۆنەى (76)ه‌مین ساڵیادى دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستانPDK په‌یامی پیرۆزباییان ئاڕاسته‌ ده‌كات، له‌ په‌یامه‌كه‌ هیواى سەرکەوتن و پێشڤەچوونى زیاتری له‌كاره‌كانیان بۆ خواستن.

 

ده‌قی په‌یامی پیرۆزباییه‌كه‌:

بەڕێز مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان  PDK

بابەت/ پەیــامی پیرۆزبــایی

سڵاوی سەرخۆبوون‌و ئازادی...

بەبۆنەی (76)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان PDK ، بەناوی خۆمان‌و تەواوی ئەندام‌و دۆست ولایەنگرانی یەكێتیمان YNDK جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی ئێوەو سەرجەم ئەندام و لایەنگرانتان دەكەین.

بەڕێزان / پارتی دیموكراتی كوردستان لە گۆڕەپانی سیاسی كوردستان وەك پێویستییەكی مێژوویی و سیاسی هاتە دامەزراندن و بەدرێژایی تەمەنی پڕ خەبات و سەروەری بێوچان لە خەبات‌و بەرخۆداندایە و توانیویەتی رێبەرایەتی چەندین شۆڕش و راپه‌ڕینی نەتەوەكەمان لەكوردستاندا بكات، لەهەمان كاتدا توانیویەتی بەشداری بزاڤی كوردایەتی و سیاسی لە هەموو بەشەكانی كوردستان بكات و فاكتەری سەرەكی و كاریگەر بووە بۆ پێكەوە ژیان ‌و پاراستنی یەكریزی جەماوەر و  هێز و لایەنە ساسییەكانی كوردستان، لەم قۆناغە هەستیارەی ئەمڕۆش كە كوردستان و عێراق و ناوچەكە پێیدا تێپەڕ دەبێت لە هەموو كات زیاتر پێویستیمان به‌ یەكریزیی ‌و یەك گوتاری سیاسی هەیە، بۆ ئەوەی بەهەموو لایەكمان بتوانین كێشە و قەیرانەكان چارەسەر بكەین و  بەرەنگاری هێرشە ناڕەواكانی دوژمنان و داگیركەران ببینەوە. 

لەم بۆنەیەتاندا جارێكی تر جەخت دەكەینەوە سەر زیاتر توندوتۆڵكردنی پەیوەندی نێوانمان لە پێناو زیاتر خزمەتكردنی جەماوەری كوردستان و پاراستنی دەستكەوتەكانمان كەبەری رەنجی خەبات و تێكۆشانی جەماوەر و پێشمەرگە و خوێنی شەهیدانمانە.

 

هەر سەركەوتوو بن .... لەگەڵ رێزماندا.

 

 

                      مەكتەبی سیاسی

یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK

16-8-2022

هه‌ولێر- باشووری كوردستان

 

میدیا - هەولێر

مه‌كته‌بی سیاسی یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK بەبۆنەى (29)ه‌مین ساڵیادى دامەزراندنی بزووتنه‌وه‌ی رزگاری دیموكراتی كوردستان په‌یامی پیرۆزباییان ئاڕاسته‌ ده‌كات، له‌ په‌یامه‌كه‌ هیواى سەرکەوتن و پێشڤەچوونى زیاتری له‌كاره‌كانیان بۆ خواستن.

 

ده‌قی په‌یامی پیرۆزباییه‌كه‌:

بۆ بەڕێز مەكتەبی سیاسی بزووتنه‌وه‌ی رزگاری دیموكراتی كوردستان

بابەت / پیرۆزبایی

سڵاوی سەرخۆبوون‌و ئازادی ..

    بەبۆنەی(29)مین ساڵیادی دامەزراندنی بزووتنەوەكەتان (بزووتنەوەی رزگاری دیموكراتی كوردستان) بەناوی خۆمان‌و تەواوی ئەندام‌و لایەنگرانی یەكێتیمانYNDK، جوانترین پیرۆزبایتان ئاڕاستە دەكەین‌و خوازیارین ساڵیادی دامەزراندنی ئەمساڵتان هاندەر بێت بۆ زیاتر پێشڤەچوونتان .

بەڕێزان : بزووتنەوەكەتان (بزووتنەوەی رزگاری دیموكراتی كوردستان) لەماوەی تەمەنی خەبات و تێكۆشانیدا، وەك لایەنێك لە گۆڕەپانی سیاسی باشووری كوردستان جێ‌ پەنجەی لەخەبات دژی داگیركەران و دوژمنانی كوردستان هەبووەو هەموو كات خەباتی كردووە بۆ بەدیهێنانی مافەكانی گەلی كوردستان, ئەوەی لەم قۆناغەی ئەمڕۆشمان گرنگە یەكریزی و تەبایی سەرجەم هێزو لایەنەكانی كوردستانە بۆ بەدیهێنانی تەواوی مافەكانی گەلەكەمان و پاراستنی دەستكەوتەكانمان.

 لەم بۆنەیەتاندا جارێكی  تر جەخت  دەكەینەوە سەر زیاتر توندوتۆڵكردنی پەیوەندی  برایانەی نێوانمان و سەرجەم هێز و لایەنەكانی هەموو كوردستان .   

هەر سەركەوتوو بن .... لەگەڵ رێزماندا.

 

 

 

مەكتەبی سیاسی

یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان

YNDK

میدیا - هەولێر

مه‌كته‌بی سیاسی یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDKبەبۆنەى (30)ه‌مین ساڵیادى دامەزراندنی حزبی رزگاری كوردستان په‌یامی پیرۆزباییان ئاڕاسته‌ ده‌كات، له‌ په‌یامه‌كه‌ هیواى سەرکەوتن و پێشڤەچوونى زیاتری له‌كاره‌كانیان بۆ خواستن.

 

ده‌قی په‌یامی پیرۆزباییه‌كه‌:

بۆ بەڕێز مەكتەبی سیاسی حزبی رزگاریی كوردستان

بابەت / پیرۆزبایی

سڵاوی سەرخۆبوون‌و ئازادی ...

     بەبۆنەی(30)ه‌مین ساڵیادی دامەزراندنی حزبه‌كه‌تان (حزبی رزگاریی كوردستان) بەناوی خۆمان‌و تەواوی ئەندام‌و لایەنگرانی یەكێتیمانYNDK، جوانترین پیرۆزبایتان ئاڕاستە دەكەین‌و خوازیارین ساڵیادی دامەزراندنی ئەمساڵتان هاندەر بێت بۆ زیاتر پێشڤەچوونتان .

بەڕێزان : حزبه‌كه‌تان (حزبی رزگاریی كوردستان) لەماوەی تەمەنی خەبات و تێكۆشانیدا، وەك لایەنێك لە گۆڕەپانی سیاسی باشووری كوردستان جێ‌ پەنجەی لەخەبات دژی داگیركەران و دوژمنانی كوردستان هەبووەو هەموو كات خەباتی كردووە بۆ بەدیهێنانی مافەكانی نەتەوەكەمان, ئەوەی لەم قۆناغەی ئەمڕۆشمان گرنگە یەكریزی و تەبایی سەرجەم هێزو لایەنەكانی كوردستانە بۆ بەدیهێنانی تەواوی مافەكانی گەلەكەمان و پاراستنی دەستكەوتەكانمان.

 لەم بۆنەیەتاندا جارێكی  تر جەخت  دەكەینەوە سەر زیاتر توندوتۆڵكردنی پەیوەندی  برایانەی نێوانمان و سەرجەم هێز و لایەنەكانی هەموو كوردستان .   

هەر سەركەوتوو بن .... لەگەڵ رێزماندا.

 

 

                                                                          

مەكتەبی سیاسی

یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان

YNDK

میدیا - هەولێر

مه‌كته‌بی سیاسی یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK بەبۆنەى (26)ه‌مین ساڵیادى دامەزراندنی پارتی نه‌ته‌وه‌یی كوردستانKNP په‌یامی پیرۆزباییان ئاڕاسته‌ ده‌كات، له‌ په‌یامه‌كه‌ هیواى سەرکەوتن و پێشڤەچوونى زیاتری له‌كاره‌كانیان بۆ خواستن.

 

ده‌قی په‌یامی پیرۆزباییه‌كه‌:

بۆ بەڕێز مەكتەبی سیاسی پارتی نەتەوەیی كوردستان

بابەت / پیرۆزبایی

سڵاوی سەرخۆبوون‌و ئازادی ...

     بەبۆنەی(26)ه‌مین ساڵیادی دامەزراندنی پارتەكەتان (پارتی نەتەوەیی كوردستان) بەناوی خۆمان‌و تەواوی ئەندام‌و لایەنگرانی یەكێتیمانYNDK، جوانترین پیرۆزبایتان ئاڕاستە دەكەین‌و خوازیارین ساڵیادی دامەزراندنی ئەمساڵتان هاندەر بێت بۆ زیاتر پێشڤەچوونتان .

بەڕێزان : پارتەكەتان (پارتی نەتەوەیی كوردستان)  لەماوەی تەمەنی خەبات و تێكۆشانیدا، وەك لایەنێك لە گۆڕەپانی سیاسی باشووری كوردستان جێ‌ پەنجەی لەخەبات دژی داگیركەران و دوژمنانی كوردستان هەبووەو هەموو كات خەباتی كردووە بۆ بەدیهێنانی مافەكانی نەتەوەكەمان, ئەوەی لەم قۆناغەی ئەمڕۆشمان گرنگە یەكریزی و تەبایی سەرجەم هێزو لایەنەكانی كوردستانە بۆ بەدیهێنانی تەواوی مافەكانی گەلەكەمان و پاراستنی دەستكەوتەكانمان.

 لەم بۆنەیەتاندا جارێكی  تر جەخت  دەكەینەوە سەر زیاتر توندوتۆڵكردنی پەیوەندی  برایانەی نێوانمان و سەرجەم هێز و لایەنەكانی هەموو كوردستان .   

هەر سەركەوتوو بن .... لەگەڵ رێزماندا.

 

 

                                                                          

مەكتەبی سیاسی

یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان

YNDK

میدیا- بارزان

سه‌ر له‌به‌یانی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 31-7-2022 مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستانYNDK به‌نوێنه‌رایه‌تی د.شاخه‌وان خالید كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسیYNDK لە رێوڕەسمی بەخاکسپاردنی 100 رووفاتی ئەنفالکراوی بارزانییەکان لە زێدی باب و باپیرانیان لە بارزان بەشداریكرد، لە مەراسیمه‌كه‌دا بە ئامادەبوونی به‌ڕێز سه‌رۆك مەسعود بارزانی و نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و عادل عەبدولمەهدی و چەندان بەرپرسی حكومی و حزبی و خانەوادەی ئەنفال كراوان و نوێنەرانی قونسڵخانەكان و كه‌سایه‌تی و خانه‌واده‌ی ئه‌نفالكراوان .

له‌مه‌راسیمه‌كه‌دا سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی وته‌یه‌كی پێشكه‌ش به‌ئاماده‌بووان كرد و پاشان چه‌ند وته‌و فیلمێكی دیكۆمێنتكاری له‌سه‌ر ئه‌نفالكردنی بارزانییه‌كان پێشكه‌شكران و پاش دانانی تاجه‌گوڵینه‌ ‌ له‌سه‌ر گلكۆی پیرۆزی ئه‌نفالكراوان، ته‌رمی سه‌د رووفاته‌كه‌ له‌زێدی خۆیان له ‌گۆڕستانی ئه‌نفالكراوان به‌خاك سپێردران.

جێگه‌ی ئاماژه‌پێكردنه‌ د.شاخه‌وان خالید به‌ نوێنه‌رایه‌تی مه‌كته‌بی سیاسی YNDK پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی و ده‌ستخۆشی له ‌هێنانه‌وه‌ی رووفاتی ئه‌نفالكراوانی بارزانییه‌كانی له ‌سه‌رۆك بارزانی و مه‌كته‌بی سیاسی و په‌یوه‌ندییه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان و ‌خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی ئه‌نفالكراوان كرد.

میدیا – فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه رێكه‌وتی‌ 30-7-2022 مه‌كته‌بی سیاسیYNDK به‌شدارى له‌ ڕێوڕه‌سمى پێشوازيكردن له‌ ‏گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ڕووفاتى سه‌د ئه‌نفالكراوى بارزانيدا ده‌كات، كه‌ له‌ فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تيى هه‌ولێر ‏به‌ڕێوه‌چوو.‏

له‌ ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا سه‌رۆك مسعود بارزانی و نوێنه‌رى سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان، سه‌رۆكى ‏په‌رله‌مانى كوردستان، جێگرانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كورستان، جێگرى سه‌رۆك وه‌زيرانى هه‌رێمى ‏كوردستان، نوێنه‌رى سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق، جێگرى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و ‏ژماره‌يه‌ك له‌ به‌رپرسانى باڵاى هه‌رێمى كوردستان و عێراق و نوێنه‌رانى لايه‌نه‌ سياسييه‌كان و ‏پێكهاته‌كان و نوێنه‌رانى وڵاتان و ديپلۆماتكاران ئاماده‌ى بوون، وتارى هه‌ر يه‌ك له‌ ‏سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانى، نوێنه‌رى سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق، وه‌زيرى كاروبارى شه‌هيدان و ‏ئه‌نفالكراوانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و نوێنه‌رى تايبه‌تى سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه‌ ‏يه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق، پێشكه‌شكران.‏

دواتر فيلمێكى به‌ڵگه‌نامه‌يى ده‌رباره‌ى ئه‌نفالكردنى هه‌شت هه‌زار مێردمنداڵ و گه‌نج و ئافره‌ت و پياوى ‏بارزانى نمايش كرا كه‌ سى و نۆ ساڵ به‌ر له‌ئه‌مرۆ له‌ هاوينى ساڵى 1983 له‌سه‌ر ده‌ستى ‏ڕژێمى ئه‌وساى عێراق ئه‌نجام درا، ئينجا تاجه‌گوڵينه‌ى به‌شدارانى ڕێوڕه‌سمه‌كه‌ له‌سه‌ر ‏ڕووفاته‌كان دانران.‏

جێگه‌ی ئاماژه‌ پێكردنه‌ د.شاخه‌وان خالید كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستانYNDK، به‌شدار‌ی رێوره‌سمه‌كه‌ بوو، بڕيار‌ وايه‌ سبه‌ى يه‌كشه‌ممه‌ 31-7-2022 ڕوفاتى ئه‌و سه‌د ئه‌نفالكراوه‌ بارزانييه‌ له‌ ‏ڕێوڕه‌سمێكى ديكه‌دا له‌ مۆنۆمێنتى ئه‌نفالكراوه‌ بارزانييه‌كان له‌ ناوچه‌ى بارزان به‌ خاك ‏بسپێردرێن.‏

 

میدیا - لۆزان - سویسرا :
غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان YNDK پەیامێکی ئاراستەی کۆبوونەوەى لایەنە سیاسییەکانى کوردستان کردووە، کە تایبەتە بە سەد ساڵەى پەیمانى لۆزان و، ئامادەسازى بۆکراوەو، ئەمڕۆ 24 / 7 / 2022 لە شاری (لؤزان)ی وڵاتی سويسرا بەڕێوەدەچێت، لە پەیامەکەیدا رایگەیاندووە کەوا لەو کاتەوەی پەیماننامەی (لۆزان) ئیمزاکراو جێبەجێكرا، تا ئێستا رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەموو ناوچەكە هێمنی و ئارامی بەخۆیەوە نەبینیوە و، شەڕو خوێنڕشتن لە رۆژهەڵاتى ناڤیندا درێژەى هەیە، هەروەها دەڵێت : (جێبەجێکردنى پەیماننامەى (لۆزان) فاکتەرێکى سەرەکی بوو بۆ ئەوەی ئاشتى و هێمنى و ئارامى لە رۆژهەڵاتى ناڤین و بگرە جیهانیشدا بەرقەرار نەبێت.)، هەر لە پەیامەکەیدا مەخمووری داوای هەڵوەشانەوەی پەیماننامەی (لۆزان) دەکات و دەڵێت: (پێویستە هەموو لایەک ئەو راستییە بزانن کە هەڵوەشاندنەوەی پەیماننامەى (لۆزان) و دامەزراندنی دەوڵەتی كوردستان و گەیشتنی گەلی كوردستان بەمافە رەواكانی گەورەترین فاكتەری چەسپاندنی هێمنی و ئارامییە لە رۆژهەڵاتی ناڤین و، تەنها و تەنها لەو رێگەیەوە دەتوانرێ ئەو هێمنی و ئارامییەی كە كۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەیخوازێت لەرۆژهەڵاتی ناڤیندا بچەسپێت و وەدەست بهێنرێت.). ئەمەش دەقى پەیامەکەیە :
بەڕێزان کۆمیتەى سەد ساڵەى کارو خەباتى پەیمانى لۆزان
بەڕێزان نوێنەرانى پارت و لایەنە سیاسییەکانى کوردستان
خوشكان ... برایان ... بەشداران و ئامادەبووانى بەڕێز
سڵاوى سەرخۆبوون و ئازادیتان لێبێت ...
بەڕێزان ؛ ئەمڕۆ ئێوەی بەڕێز کارێکی گرنگ و دیرۆکی ئەنجام دەدەن كە پەیوەستە بەداهاتووی گەلی کوردستان، ئەویش کارکردنە بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەیماننامەى لۆزان، کەوا تا ئێستا و دواى سەد ساڵ لەسەر بنەمای ئەو پەیماننامەیە زوڵم لە گەلی کوردستان دەکرێت.
بەڕێزان ؛ سوپاستان دەکەین کەوا ئێمەتان بانگهێشتى ئەو کۆبوونەوە گرنگە کرد، بەداواى لێبوردنەوە لەبەر هۆکارى تەکنیکى ناتوانین ئامادەبین، بۆیە بە پێویستمان زانى لە رێى ئەم پەیامەوە روانینى خۆمان بۆ ئێوەى بەڕێز بخەینەڕوو، بەر لەم کارەى ئەمڕۆ کۆمەڵێ کەسایەتیى وڵاتپارێزو دڵسۆز لە 12 / 6 / 2022 لە شاری (ئێسن)ی وڵاتی ئەلمانیا کارێکى هاوشێوەیان بەڕێوەبرد، هەردوو کار بۆ یەک ئامانجە، بۆیە پێشنیاردەکەین کەوا هامەنگى لە نێوان هەردوو کۆمیتە هەبێت، بۆ ئەوەى هەردوو لا بتوانین کارێکى مەزن ئەنجام بدەین پێویستە هەوڵەکانمان یەکبخەین، بۆ کۆبوونەوەى (ئێسن) چەند راستییەکمان خستەڕوو، بە پێویستى دەزانین لێرەشدا ئاماژە بەو راستییانە بکەین و بیخەینەوەڕوو.
وەكو خۆتان دەزانن گەلی كوردستان بەدرێژایی مێژوو لەخەبات و تێكۆشان و بەرخوداندا بووە لەپێناو وەدەستهێنانی مافە ڕەواكانی خۆیدا و، گەورەترین زوڵمی مێژووییش كە لە گەلی كورد كرابێت رێكەوتننامەى (سایكس - پیكۆ) بووە لە ساڵی 1916دا، دواى ئەوەى کوردستان لە ئەنجامى شەڕى چاڵدێران دابەشى سەر هەردوو ئیمراتۆریەتى عوسمانى و سەفەوى کرا، جارێكی دیكە و سەرلەنوێ کوردستان بەپێى رێکەوتننامەى (سایکس - پیکۆ) دابەشی سەر (عێراق و توركیاو سوریاو ئێران) کرا، راستە ئەو ریکەوتننامەیە بۆ داڕشتنەوەی نەخشەی سیاسی ئەو ناوچەیە بوو، بەڵام لەهەمان کاتدا زوڵمیکى گەورەش بوو لە کورد و گەلى کوردستان کرا، بێگومان گەلی كوردستان هەر لەسەرەتاوە رێكەوتننامەی (سایكس - پیكۆ)ی ڕەتكردەوەو پێی ڕازی نەبوو.
دوای چوار ساڵ لە رێكەوتننامەی (سایكس - پیكۆ) هەوڵێك هاتە ئاراوە كە ئەویش پەیماننامەی (سیڤەر) بوو، بەپێی ئەو پەیماننامەیە لە بەندەكانی (62 و 63 و 64) كۆمەڵێ ماف بۆ گەلی كوردستان دیاركرابوو، بەپێی ئەو پەیماننامەیە دەبوایە دوای ساڵێك گەلى كوردستان وەك هەر گەلێکى دیکەى ناوچەکە خۆى خۆى بەڕێوەببات و، دواتر هەوڵبدات لەسەر خاکى خۆى بینای وڵاتی خۆی بكات، هەوڵبدات وەك چۆن لە رابردوودا رۆڵێكی كارای هەبووە لە بیناكردنی شارستانییەتی ناوچەكەدا بەهەمان شێوە لەداهاتوودا رۆڵێكى کارا ببینێت لە بیناكردنی كۆمەڵگایەكی مۆدێرن و پێشكەوتوو لە رۆژهەڵاتی ناڤیندا، بەڵام بەداخەوە ئەو پەیماننامەیە جێبەجێنەكرا و، ئەوە بوو لەساڵی 1923 پەیماننامەی لۆزان هاتە پێشەوەو ئەو پەیماننامەیە ئەو خەونەی گەلی کوردستانی لەباربرد کە لە سیڤەردا بەرنامەڕێژى بۆ کرابوو، جارێكی دیكە لە (لۆزان) زوڵم لە گەلی كوردستان كرایەوە، كەمالییەكان زوڵمێكی گەورەیان لەگەلی كوردستان كرد كە مافی رەوای گەلی كوردستانیان نەدا و، نەیانهێشت ویلایەتی موسڵ خۆبەڕێوەبەری رابگەیەنێ، دواتر کە ویلایەتی موسڵ لەساڵی 1925 كە بەعێراقی عەرەبییەوە لكێندرا جارێكی دیكە ئەو خەونەی كورد لەباربرا.
ئێمە ئەگەر تێبینی بكەین لەماوەی سەد ساڵی رابردوودا، كە پەیماننامەی (لۆزان) ئیمزاکراو جێبەجێكرا، ئەوە بووە هۆكاری ئەوەى كە تا ئێستا رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەموو ناوچەكە هێمنی و ئارامی بەخۆیەوە نەبینێت و، شەڕو خوێنڕشتن لە رۆژهەڵاتى ناڤیندا درێژەى هەبێت، جێبەجێکردنى پەیماننامەى (لۆزان) فاکتەرێکى سەرەکی بوو بۆ ئەوەی ئاشتى و هێمنى و ئارامى لە رۆژهەڵاتى ناڤین و بگرە جیهانیشدا بەرقەرار نەبێت، بێگومان پێویستە هەموو لایەک ئەو راستییە بزانن کە هەڵوەشاندنەوەی پەیماننامەى (لۆزان) و دامەزراندنی دەوڵەتی كوردستان و گەیشتنی گەلی كوردستان بەمافە رەواكانی خۆی گەورەترین فاكتەری چەسپاندنی هێمنی و ئارامییە لە رۆژهەڵاتی ناڤین و، تەنها و تەنها لەو رێگەیەوە دەتوانرێ ئەو هێمنی و ئارامییەی كە كۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەیخوازێت لەرۆژهەڵاتی ناڤیندا بچەسپێت و وەدەست بهێنرێت، واتە دامەزراندنی دەوڵەتی كوردستان فاکتەرى چەسپاندى ئاشتى و ئارامییە لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاستدا.
ئەگەر ئێمە تێبینی بكەین دەبینین كە رێكەوتننامەی گرنگی سیڤەر جێبەجێنەكراو پەیماننامەی لۆزان جێبەجێكرا، ئەوە بووە هۆکارى سەرەکى کە ناوچەى رۆژهەڵاتى ناڤین هێمنی و ئارامی بەخۆیەوە نەبینێت، ئەمەش شەرمەزارییەكی گەورەیە بۆ تەواوی كۆمەڵگای نێودەوڵەتی كە ئەمڕۆ نەتەوەیەكی زیاتر لە (50) ملیۆن مرۆڤ لەهەموو مافێكی خۆی بێبەشكراوە و، لەلایەن چوار دەوڵەتی ناوچەكە (عێراق و ئێران و تورکیا و سوریا) دەچەوسێندرێتەوەو مافەكانی پێشێل دەکرێت، بۆیە لەسەر كۆمەڵگای نێودەوڵەتى پێویستە هاوکاربێت بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەیماننامەی لۆزان و، هەوڵبدات بۆ زیندووكردنەوەو کاراکردنەوەی پەیماننامەی سیڤەر و، هاوكاربێت بۆ ئەوەی دەوڵەتی كوردستان دابمەزرێت.
ئامادەبووانى بەڕێز ...
بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەیماننامەی لۆزان و زیندووکردنەوەو کاراکردنەوەى پەیماننامەى سیڤەر ؛ ئێمە وەكو گەلی كوردستان پێویستیمان بەوە هەیە بۆردێكی کارکردنمان هەبێت، وەک ئەرکێکى نەتەوەیى و بەپەلە پێویستە (بۆردی هەڵوەشاندنەوەی پەیماننامەی لۆزان و كاراكردنەوەی پەیماننامەی سیڤەر) دابمەزرێنین، بۆ ئەوەی بتوانین لەرێگەی ئەو بۆردەوە كاربكەین بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەیماننامەی لۆزان و، جارێكی دیكە پەیماننامەی (سیڤەر) زیندووبكەینەوە، بۆئەمەش پێویستە هەرسێ ماددەی (62 و 63 و 64)ی پەیماننامەی سیڤەر كارابكەینەوەو بەپێی ئەو ماددانە داوای مافە رەواكانی خۆمان بكەین، لەو پێناوەشدا پێویستە هەموو تاكێكی كوردستان بەو ئاراستەیە كاربكات، لەهەمان کاتدا پێویستە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیش بزاڤێکى خورت بکەین، بۆئەوەى بتوانین كاریگەریمان لەسەر ناوەندە بڕیاربەدەستەکانى ئەمریكا و ئەوروپا و وڵاتانی دیكەش هەبێت، لەم رووەوە رەڤەندی كورد دەتوانێت رۆلێكی كارا بگێرێت، لێرەوە داوا دەكەین کەوا رەڤەندی كورد زیاتر رێكبخرێت و بەشێوەیەکى ئۆرگانیزەکراو ئاڕاستەى كارو خەبات بكرێت، هەروەها لەناوخۆی كوردستانیش پێویستە هەموومان پێكەوە هەوڵبدەین و بەو ئاراستەیە كاربكەین، لەبەرئەوەی هەڵوەشاندنەوەی پەیماننامەی (لۆزان) و زیندووكردنەوەی پەیماننامەى (سیڤەر) هۆكارێكى گرنگ دەبێت بۆ نزیكبوونەوەمان لە گەیشتن بە مافە رەواكانمان.
لە کۆتاییدا؛ جارێكی دیكە دەستخۆشیتان لێدەکەین و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین و هەموو پشتیوانییەکی خۆمانتان پێڕادەگەیەنین، ئومێد دەكەین لەچەند ساڵی داهاتوودا ئێمەیش وەكو نەتەوەكانی دیكە بە سەربەخۆیی خۆمان بگەین و ببین بە خاوەنی دەوڵەتی نەتەوەیی خۆمان.
بێتەدى هیواو ئاواتى گەلى کوردستان، بێتەدی كۆماری كوردستان، لەگەڵ رێزو خۆشەویستى دووبارەمان بۆ هەموو لایەک.
بژی كورد ... بژی كوردستان.
براتان
غەفوور مەخمووری
سكرتێری گشتیی
یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK
24 / 7 / 2022

- جەماوەرى وڵاتپارێزو خۆڕاگرى کوردستان ...
  - هێزو لایەنە سیاسییەکانى کوردستان ...
  - بنەماڵەو کەس و کارى سەربەرزى شەهیدانى کوردستان ...
 زۆر بەداخەوە ئەمڕۆ چوارشەممە رێکەوتى 20 / 7 / 2022 ، جارێکى دیکە باشوورى كوردستان کەوتەوە بەر پەلاماری تیرۆریستیانەى رژێمى داگیرکەرى تورکیا و ناوچەی گەشتیاریی پەرەخێ لە سنووری زاخۆ لە پارێزگاى دهۆک کرایە ئامانج و تۆپباران کرا، لە ئەنجامى ئەو هێرشە تیرۆریستییەى رژێمى تورکیا چەند هاوڵاتییەکى سڤیل شەهیدو بریندار بوون، ئەو هێرش و دەستدرێژییانەى تورکیا بۆ سەر کوردستان تاوانێکە دژ بە تەواوى گەلى کوردستان و مرۆڤایەتی، ئەو هیرش و کردەوە تیرۆریستییانەى رژێمى داگیرکەرى تورکیا زۆر بە توندى ئیدانەو مەحکووم دەکەین و رەتیدەکەینەوە، دوژمنان دەبێ باش ئەوە بزانن کەوا کوردستان وەک هەمیشە بە خۆڕاگرى دەمێنێتەوەو چۆک بۆ خواستەکانیان دانادات، ئەو کارە تیرۆریستییە کوردستان رووگەش و تورکیاش رووڕەش دەکات.
  بە ئامانج گرتنى باشوورى کوردستان لەم کاتە ناسکەدا، کە تەواوى عێراق و ناوچەکەو جیهانیش لە رەوشێکى ئاڵۆزدان، هەوڵێکە بۆ زیاتر ئاڵۆزکردنى رەوشى سیاسى کوردستان وعێراق، بۆیە پێویستە هەموو لایەکمان بۆ رووبەڕووبوونەوەى ئەو هەڕەشانە بە زووترین کات ناوەندى سیاسیى کوردستان کە پەرش و بڵاوە رێکبخەینەوە و، کار بۆ یەکدەنگى و یەکڕیزى هێزو لایەنە سیاسییەکان و گەلى کوردستان بکەین، بەمەش یەکڕیزى و یەکدەنگیمان دەبنە باشترین وەڵام بۆ دوژمنانى تیرۆریست و ناحەزانى کوردستان.
 - سەرکەوێ خواستى رەواى گەلى کوردستان
 - سەرشۆڕى و رووڕەشى بۆ تیرۆریستان و دوژمنانى کوردستان.
 - نەمرى و سەربەرزى بۆ شەهیدانى کوردستان.

غەفوور مەخموورى
سکرتێرى گشتیى
یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK
20 / 7 / 2022

میدیا-هه‌ولێر

شاندێكی پارتى دیموکراتى گەلانHDP‌ سه‌ردانی YNDK دەكات، لەدیدارەكەدا شاندی HDPبه‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی سوپاسی ئاماده‌بوون و به‌شداری( YNDK)یان  له‌ پێنجه‌م كۆنگره‌ی هه‌ده‌په‌ له‌ ئه‌نقه‌ره‌ كرد.

رۆژی سێشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 19-7-2022 شاندێكی نوێنه‌رایه‌تی هه‌ولێری پارتى دیموکراتى گەلانHDP كه ‌پێكهاتبوو له‌(هه‌ڤاڵ ناهده‌ و هه‌ڤاڵ حكمت هاتب و هه‌ڤاڵ كه‌كۆ)، سه‌ردانی مه‌كته‌بی سیاسی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK یان كرد، پێشوازیكران له‌لایه‌ن‌ هه‌ڤاڵان ( د. شاخەوان خالید کارگێڕى مه‌كته‌بی سیاسی و شاكر هاشم ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و جه‌لال سمایل سلێمان كارگێڕی مه‌كته‌بی ناوه‌ندی په‌یوه‌ندییه‌كان و ئه‌رسه‌لان كاروانی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ناوه‌ندی په‌یوه‌ندییه‌كان)،له‌دیداره‌كه‌دا شاندی HDP به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی سوپاسی ئاماده‌بوون و به‌شداری( YNDK)یان  له‌ پێنجه‌م كۆنگره‌ی هه‌ده‌په‌ له‌ ئه‌نقه‌ره‌ كرد و له‌ له‌به‌رامبه‌ردا شاندی YNDK پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنی پێنجه‌م كۆنگره‌ی هه‌ده‌په‌یان كرد و هه‌روه‌ها باس لە رەوشی سیاسی كوردستان و دوا پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە و جەختكرایەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی كوردان بۆ پاراستن و به‌دەستهێنانی مافەكانی گەلی كوردستان.

لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا باس لە پتەوكردن و پێشڤەبردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا لەپێناو زیاتر خزمەتكردنی دۆزی رەوای گەله‌كه‌مان كرا.

 

        نووسینى : غەفوور مەخموورى*

 وتارەکەى بەڕێز کاک مەسرور بارزانى سەرۆکى حکومەتى کوردستان لە سێیەم ساڵیادى پێکهێنانى کابینەى نۆیەمى حکومەتى کوردستاندا؛ شێوازێکى نوێ بوو لە وتاردان، زۆر راشکاوانە ئاستەنگ و ئالنگارییەکانى بەردەم کارەکانى حکومەتى خستەڕوو هەروەها چۆنیەتى کارکردن و بۆ رووبەڕووبوونەوەى ئاستەنگ و ئالنگارییەکانى خستەڕوو، لە هەمان کاتدا راشکاوانە باسى لەو کارو پڕۆژانە کرد کەوا حکومەت بۆ زیاتر خزمەتکردنى خەڵکى کوردستان لە زۆربەى زۆرى سێکتەرەکان ئەنجامى داوە، ئەوەش وەڵامێکى هێمنانە و دروست بوو بۆ هەندێ کەس و لایەن و کەناڵى راگەیاندن کەوا بەردەوام کار لەسەر ئەوەدەکەن و جەماوەر هاندەدەن کەوا حکومەتى کوردستان لە رووى خزمەتگوزارییەوە کەمتەرخەمە، ئەو وتارەى بەڕێز سەرۆکى حکومەتى کوردستان وەڵامێکى گونجاو بوو لە کاتێکى گونجاودا کەوا بەڵێ حکومەت ئەو کارانەى کردووە کەوا لە خزمەتى خەڵکى کوردستاندان.

  تەوەرى دووەمى وتارەکەى کاک مەسرور بارزانى سەرۆکى حکومەتى کوردستان، بریتى بوو لە خستەڕووى بەرنامەو کارنامەى داهاتووى حکومەت بۆ خزمەتکردنى خەڵکى کوردستان، کەوا کارنامەیەکى دەوڵەمەندە و هەوڵێکە بۆ زیاتر خزمەتکردنى خەڵکى و کوردستان و هەنگاونان بەرەو حکومدارییەکى سەردەمیانە و مۆدێرن، کە لە ئاست خواستەکانى خەڵکى کوردستاندا بێت.

  بە باوەڕى من حکومەتى کوردستان لە ماوەى سێ ساڵى رابردوویدا ؛ سەرەڕاى کارى حوکمدارى و پێشکەشکردنى خزمەتگوزارى بۆ خەڵکى کوردستان لە تەواوى بوارەکاندا، چەند کارێکى زۆر گرنگى ئەنجامداون، کە وایانکردووە پێگەى حکومەت بەهێزتر بێت، وەک:

- کارى زۆر جدى ئەنجامداوە بۆ چاکسازى و سیستماتیکردنى حکومەتى کوردستان و رێکخستنەوەو دامەزراندنەوەى دەزگاو دامەزراوەکانى حکومەتى کوردستان، ئەمەش وا دەکات کەوا گەشبین بین بەوەى لە داهاتووى نزیکدا دەبینە خاوەن حکومەتێکى سیستماتیک و تەنکنۆکرات و مۆدێرن.

- حکومەتى کوردستان زۆر لێهاتوووانە مامەڵەى لەگەڵ تەنگژەى ئابوورى کردو توانى خۆى لەسەر پێ رابگرێت و قۆناخە سەختەکان دەرباز بکات ، سەرەڕاى فشارو گەمارۆکانى عێراق و کەمى داهات و دابەزینى نرخى نەوت و بڵاوبوونەوەى نەخۆشى کۆرۆنا، توانى بە بەردەوامى موچەى فەرمانبەران دابین بکات و، سەدان پرۆژەى گرنگیش ئەنجام بدات، دەتوانین بڵێین لەمەیاندا حکومەتى کوردستان پێش زۆر حکومەتى وڵاتانى ناوچەکە کەوت و بە پیادەکردنى سیاسەتێکى دروست رووبەڕووى قەیران و تەنگژەى ئابوورى بۆوە.

- لە رووى دابینکردنى ئاسایش و ئارامى ؛ سەرەڕاى هەڕەشەو دژایەتى و کارى تێکدەرانەى هەندێ لە وڵاتانى ناوچەکەو میلشیا لە یاسا دەرچووەکانى عێراق و تیرۆریستانى داعش لە دژى خەڵکى کوردستان و ئەنجامدانى کارى تێکدەرانەو  چەندین جار موشەکبارانکردنى هەولێر لە ئەو لایەنانەى کەوا باسمانکردن ، بەڵام حکومەتى کوردستان توانى رووبەرووى ئالنگارییە ئەمنییەکان ببێتەوەو کوردستان بپارێزێت، دوا بڕیارى حکومەت لە بوارى ئەمنیدا قەدەخەکردنى هەڵگرتنى چەکە لە لایەن کەسانى نابەرپرس، ئەمەش هەنگاوێکى گرنگە بۆ ئەوەى تاوانکارى لە کوردستاندا کەمتر بێتەوەو چەک تەنها لاى حکومەت بێت و دیاردەى چەکدارى و بازرگانیکردن بە چەک بنبڕ بکرێت.

- لە رووى دیپلۆماسییەوە؛ حکومەتى کوردستان لە سێ ساڵى رابردوودا توانیوویەتى پەرە بە پەیوەندییەکانى لە گەڵ وڵاتانى جیهان و وڵاتانى عەرەبى بدات و پێشیانبخات و بەشدارى چەندان کۆنگرەو کۆنفرانسى نێودەوڵەتى کردووە، ئەو کۆنگرەو کۆنفرانسانەش وێستگەیەک بوون بۆ خورتکردنى پەیوەندییەکان و دروستکردنى پەیوەندى نوێ، ئەگەر لە رابردوودا حکومەتى کوردستان لە ناوەندى عەرەبیدا وەک پێویست ئامادەیى نەبووبێت، ئەوا لە سێ ساڵى رابردوودا توانراوە ئەوە راستبکرێتەوەو پەیوەندى کوردستان و زۆر لە وڵاتانى عەرەبى خورتتر بکرێن، سەرەڕاى ئەمانە بە لەبەر چاوگرتنى بەرژەوەندییەکانى کوردستان توانیویەتى سیاسەتێکى گونجاوو ژیرانە بەرامبەر وڵاتانى دەوروبەر پیادە بکات. 

 لە ماوەى سێ ساڵى رابردوودا ؛ حکومەتى کوردستان خزمەتێکى زۆرى پێشکەشکردووە، ئەوەش ئەوەمان پێدەڵێت کەوا چاومان لە داهاتوویەکى گەشتر بێت، وتارەکەى بەڕێز سەرۆکى حکومەتى کوردستانیش ئەو گەشبینییەى تێدایە کەوا بەڵێ داهاتوو باشترو گەشتر دەبێت. 

 *سکرتێرى گشتیى یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK