yndk

yndk

 میدیا _ هەولێر

 سەر لەبەیانی ئەمڕۆ ٢‌‌‌٥ / ٨ / ٢٠۲۲، سكرتێری گشتیی YNDK بەیاوەرى شاندێکى YNDK سەردانی مەکتەبى سیاسیى بزووتنەوەى دیموکراتى گەلى كوردستانی كردو،( 27 )ەمین ساڵیادی دامەزراندنی پیرۆزكردن و هیوای پێشڤەچوون و سەركەوتنی زیاتری بۆ خواستن.

 پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK ، به‌یاوه‌ری هه‌ڤاڵان (د. شاخەوان خالید کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و قەهار تاهیر ئەندامى مه‌كته‌بی سیاسی و فاخیر نانه‌كه‌لی كارگێڕی مه‌كته‌بی ناوه‌ندی په‌یوه‌ندییه‌كانی YNDK )، سەردانی بارەگای مەکتەبى سیاسیى بزووتنەوەى دیموکراتى گەلى كوردستان_یان لە شاری هه‌ولێر كردو، بەگەرمی لەلایەن بەڕێزان (مام خدر روسى سكرتێرى بزووتنەوەو ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و ژمارەیەک لە ئەندامانى سه‌ركردایه‌تی بزووتنەوە)ەوە پێشوازیكران، لەسەردانەكەدا سكرتێری گشتیى YNDK بەبۆنەی( ٢۷ )ەمین ساڵیادی دامەزراندنی بزووتنەوەى دیموکراتى گەلى كوردستانه‌وه‌ پیرۆزبایی خۆی و سەركردایەتی YNDK ی بە بەڕێزان سکرتێرو مەکتەبى سیاسى و سەركردایەتی بزووتنەوەى دیموکراتى گەلى كوردستان راگەیاندو، هیوای پێشڤەچوون و گەشەكردن و سەركەوتنی زیاتری بۆ خواستن، لەبەرامبەردا سكرتێر و مەکتەبى سیاسى و سەرکردایەتى بزووتنەوە سوپاسی ئەو سەردانە و هەڵوێستەكانی YNDK یان كرد.

دواتر جه‌ختكرایه‌وه‌ سه‌ر پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا و، چۆنیەتی پتەوكردن و پێشخستنی ئەو پەیوەندییانە لەپێناو زیاتر خزمەتكردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان باسیان لێوه‌ كرا.

مەكتەبی سیاسی YNDK پیرۆزبایی له‌ بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان دەكات
میدیا -هەولێر
مەكتەبی سیاسیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK پیرۆزبایی له‌ بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان ده‌كات.
مەكتەبی سیاسی YNDK به‌ بۆنه‌ی (27)ه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنیان پیرۆزبایی له‌مەكتەبی سیاسی بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان ده‌كات، له‌ په‌یامی پیرۆزباییه‌كه‌ وێرای پیرۆزبایی و سه‌ركه‌وتنیان له‌كاره‌كان تیایدا‌ هاتووه‌ یەكڕیزی و یەكدەنگی یەكگوتاری سیاسی تەواوی لایەنە سیاسییەكان كوردستان و سەر لە نوێ‌ رێكخستنەوەی نێوماڵی كوردستان له ‌پێناو به‌دیهێنانی ته‌واوی مافه‌كانی گه‌لی كوردستان تاكه‌ رێگه‌ی سه‌ركه‌وتنمانه‌.
ده‌قی په‌یامی پیرۆزباییه‌كه‌:
بۆ بەڕێز مه‌كته‌بی سیاسی بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان
بابەت / پیرۆزبایی
سڵاوی سەرخۆبوون‌و ئازادی ...
بەبۆنەی(27)ه‌مین ساڵیادی دامەزراندنی بزووتنه‌وه‌كه‌تان (بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان) بەناوی خۆمان‌و تەواوی ئەندام‌و لایەنگرانی یەكێتیمانYNDK، جوانترین پیرۆزبایتان ئاڕاستە دەكەین‌و خوازیارین ساڵیادی دامەزراندنی ئەمساڵتان هاندەر بێت بۆ زیاتر پێشڤەچوونتان .
بەڕێزان : بزووتنه‌وه‌كه‌تان (بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان) لەماوەی تەمەنی خەبات و تێكۆشانیدا، وەك لایەنێك لە گۆڕەپانی سیاسی باشووری كوردستان جێ‌ پەنجەی لەخەبات دژی داگیركەران و دوژمنانی كوردستان هەبووەو هەموو كات خەباتی كردووە بۆ بەدیهێنانی مافەكانی گەلی كوردستان, ئەوەی لەم قۆناغەی ئەمڕۆشمان گرنگە یەكریزی و تەبایی سەرجەم هێزو لایەنەكانی كوردستان و سەر لە نوێ‌ رێكخستنەوەی نێوماڵی كوردستانه‌ بۆ بەدیهێنانی تەواوی مافەكانی گەلەكەمان و پاراستنی دەستكەوتەكانمان.
لەم بۆنەیەتاندا جارێكی تر جەخت دەكەینەوە سەر زیاتر توندوتۆڵكردنی پەیوەندی برایانەی نێوانمان و سەرجەم هێز و لایەنەكانی هەموو كوردستان .
هەر سەركەوتوو بن .... لەگەڵ رێزماندا.
مەكتەبی سیاسی
یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK
میدیا – هه‌ولێر
مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK له‌هۆڵی پێشه‌وا له ‌شاری هه‌ولێر، به‌شداری چله‌ی ماته‌مینی تێكۆشه‌ر هاوڕێ كه‌ریم ئه‌حمه‌د سكرتێری پێشووی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حزبی شیوعی كوردستان ده‌كات.
ئێواره‌ی رۆژی 23-8-2022 د.شاخه‌وان خالید كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی YNDK به‌ ئاماده‌بوونی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و پارێزگاری هه‌ولێر و سكرتێر و نوێنه‌ری ژماره‌یه‌ك حزب و لایه‌ن و كه‌سایه‌تی و نوێنه‌رانی لایه‌نه‌ حكومیی و كه‌سوكار و خانه‌واده‌ و هاوسه‌نگه‌ر و هاوڕێیانی، به‌شداری له‌ چله‌ی ماته‌مینی هاوڕێ كه‌ریم ئه‌حمه‌د كرد.
له‌و رێوره‌سمه‌دا كه‌ به‌ چه‌ند ساتێك وه‌ستان بۆ گیانی پاكی شه‌هیدان ده‌ستی پێكرد، وتاری به‌خێرهاتن و وتاری حزبی شیوعی كوردستان و چه‌په‌كان و پارێزگار و ژماره‌یه‌ك وتار و بروسكه‌ خوێندرانه‌وه‌، پاشان فیلمێكی دیكۆمێنتكاری له‌سه‌ر ژیانی مامۆستا كه‌ریم ئه‌حمه‌د پیشكه‌ش به‌ ئاماده‌بووان كرا.
شاندی YNDK جارێكی دیكه‌ پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشیان له‌ حزبی شیوعی كوردستان و هاوڕێیان و بنه‌ماڵه‌ی خواڵێخۆشبوو كرده‌وه‌.

میدیا - هەولێر

 مه‌كته‌بی سیاسیی یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK به‌بۆنه‌ی یه‌كگرتنه‌وه‌ی هه‌ردوو حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران و حزبی دێموكراتی كوردستان په‌یامی پیرۆزباییان ئاڕاسته‌ ده‌كات، له‌ په‌یامه‌كه‌دا هاتووه‌: ئه‌م یه‌كگرتنه‌وه‌یه‌ ‌ ده‌ستپێكی قۆناغێكی نوێی خه‌بات و تێكۆشانه‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و هه‌وێنی سه‌ركه‌وتن و به‌دیهێنانی ته‌واوی مافه‌كانی گه‌لی كوردستانه‌ .

 

ده‌قی په‌یامی پیرۆزباییه‌كه‌:

بۆ بەڕێز ده‌فته‌ری سیاسی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران

بابەت / پیرۆزبایی

سڵاوی سەرخۆبوون‌و ئازادی ...

     به‌بۆنه‌ی یه‌كگرتنه‌وه‌ی هه‌ردوو حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران و حزبی دێموكراتی كوردستان به‌ناوی خۆمان‌ و تەواوی ئەندام ‌و لایەنگرانی یەكێتیمان YNDK، جوانترین پیرۆزباییتان ئاڕاستە دەكەین ‌و خوازیارین ئه‌م یه‌كگرتنه‌وه‌یه‌ ببێته‌ هه‌وێنی سه‌ركه‌وتنی بزاڤی سیاسیی نه‌ته‌وه‌ییمان له‌ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان.

بەڕێزان : حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران وه‌ك حیزبی دایك له‌ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان  هه‌میشه‌ رێبه‌رایه‌تی شۆڕش و راپه‌ڕینه‌كانی ئه‌و به‌شه‌ی وڵاتی كردووه‌ و له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی دیكه‌ خاوه‌ن سه‌ركه‌وتن و سه‌روه‌ری نه‌ته‌وه‌كه‌مانن و خودان هه‌زاران قوربانی و شه‌هیدن‌ له‌ پێناوی  به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی گه‌لی كوردستان، ئه‌م یه‌كگرتنه‌وه‌یه‌ ده‌ستپێكی قۆناغێكی نوێیه‌ و ده‌بێته‌ هۆی زیاتر خورتبوونی خه‌بات و تێكۆشانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان له‌ رۆژهه‌ڵاتی وڵات له‌پێناو رزگاری ئازادی ئه‌م به‌شه‌ی كوردستان.

 ‌ئەوەی لەم قۆناغەی ئەمڕۆشمان گرنگە یەكریزی و تەبایی سەرجەم هێزو لایەنەكانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و سەر لە نوێ‌ داڕشتنه‌وه‌ی نه‌خشه‌ی خه‌بات و تێكۆشانه‌ بۆ خۆئاماده‌كردن بۆ هه‌ر ئه‌گه‌ر و پێشهات و گۆڕانكارییه‌ك كه‌ له ‌ناوچه‌كه‌ رووده‌دات.

 له‌دووماهیدا جارێكی  تر جەخت  دەكەینەوە سەر زیاتر توندوتۆڵكردنی پەیوەندی  برایانەی نێوانمان و سەرجەم هێز و لایەنەكانی هەموو به‌شه‌كانی كوردستان .   

هەر سەركەوتوو بن .... لەگەڵ رێزماندا.

 

                                                                         

مەكتەبی سیاسی

یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK

22ی ئابی 2022ی زایینی

 

 

میدیا - هەولێر :
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ ٢١ / ٨ / ٢٠٢٢، سكرتێری گشتیی YNDK بەیاوەرى شاندێکى باڵاى YNDK سەردانى بارەگاى مەکتەبى پەیوەندییەکان -کوردستان و عێراق-ى پارتى دیموکراتى کوردستان-یان كرد و، لەدیدارەكەدا ساڵیادى دامەزراندنى پارتى دیموکراتى کوردستانیان پیرۆزکرد و باسيان لە رەوشی سیاسی كوردستان و پتەوكردنی پەیوەندی نێوان هەردوولا كرد.
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ یەکشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK بە یاوەرى هەڤاڵان (د. عەبدوڵڵا عەدۆ و قەهار تاهیر سەعید ئەندامانى مەکتەبى سیاسى شاکر هاشم ساڵح ئەندامى کۆمیتەى سەرکردایەتى و فاخیر نانەکەلى کارگێڕى مەکتەبى ناوەندى پەیوەندییەکانى YNDK)، لە شارى هەولێر بارەگاى مەکتەبى پەیوەندییەکان - کوردستان و عێراق-ى پارتى دیموکراتى کوردستان-یان كرد و بەگەرمى لەلایەن بەڕێزان (علی حسین به‌رپرسی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌كان-كوردستان و عێراق پ.د.ك و رەسووڵ رەزگەیى بەرپرسى دیسکى حزبە کوردستانییەکان و کارگێڕو ئەندامانى مەکتەبى پەیوەندییەکانى KDP) پێشوازى کران، لەدیدارەكەدا سکرتێرى گشتیى YNDK بەبۆنەى حەفتاو شەشەمین ساڵیادى دامەزراندنى پارتى دیموکراتى کوردستان بە ناوى خۆى و سەرکردایەتى YNDK پیرۆزبایى لێکردن و هیواى سەرکەوتن و پێشڤەچوونى زیاترى بۆ خواستن، هه‌ر لە دیدارەکەدا باس لە رەوشی سیاسی كوردستان و دوا پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە و زیاتر لێكنزیكبوونەوەی لایەنە سیاسییەكان و پێکهاتەکانى كوردستان كراو، جەختكرایەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی گەلى کوردستان لەو گۆڕانكارییانەی كە دێنە پێشەوەو یەكێتی و یەكدەنگی گەلى کوردستان لەو گۆڕانكارییانەدا بە فاكتەری سەرەكی وەدەستهێنانی مافەكانی گەلی كوردستان وەسفكرا.
لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا جەختکرایەوە سەر پتەوكردن و پێشڤەبردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان كرا.

میدیا - هەولێر

سكرتێری گشتیی YNDKسەردانی حزبى رزگاریی كوردستان ده‌كات و لە دیداریكدا وێڕای پیرۆزبایی (30)ه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی حزبى رزگاریی كوردستان، گفتوگۆ ده‌رباره‌ی بارودۆخی سیاسی كوردستان و عێراق و ناوچەكە  كرا.

رۆژی دووشه‌ممه رێكه‌وتی‌ 15 - 8 - 2022، هه‌ڤاڵ غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK بەیاوەری هه‌ڤاڵان (قەهار تاهیر ئەندامی مەكتەبی سیاسی و فاخیر نانەكەلی كارگێڕی مەكتەبی ناوەندی په‌یوەندییەكان)، سەردانی حزبى رزگاریی كوردستان-یان لە شاری هەولێر كردو, بەگەرمی لەلایەن بەڕێزان (رێكار ئه‌حمه‌د سکرتێرى حزبی رزگاری و ئەندامانى مەکتەبى سیاسى حزبی رزگاری) پێشوازیكران, لەدیدارەكەدا سکرتێرى گشتیى YNDK بەبۆنەى (30)ه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی حزبی رزگاریی كوردستان پیرۆزبایى لێکردن و هیواى پێشڤەچوون و سەرکەوتنى زیاتری بۆ خواستن و، له‌ به‌رامبه‌ردا سکرتێرى حزبى رزگاریی کوردستان سوپاس و پێزانینی خۆیانی بە سكرتێری گشتیی و سەركردایەتیی YNDK راگەیاند بۆ ئەم پیرۆزبایی و سەردانییه‌، ئاماژەى بە هەڵوێستەكانی YNDK کرد سەبارەت بەپرسە نەتەوەیى و نیشتمانییەكان.

لە تەوەرێکى دیکەى دیدارەکەدا باس لە رەوشی سیاسی كوردستان و عێراق و دواپێشڤەچوون و پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە كراو, جەختكرایەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی گەلی كوردستان بە تەواوی هێز و لایەنە سیاسى و پێكهاتەكانییەوە بۆ پاراستن و چەسپاندنی دەستكەوتەكان و به‌دەستهێنانی زیاتری مافەكانی گەلی كوردستان، لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا جەختكرایەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا لە پێناو زیاتر خزمەتكردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان.


میدیا - سۆران

شاندێكی هه‌رێمی سۆرانی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستانYNDK، سه‌ردانی لقی (10)ی پارتی دیموكراتی كوردستانPDK له ‌شاری سۆران ده‌كات، ویڕای پیرۆزبایی (76)ساڵه‌ی دامه‌زراندنی پارتی، گفتوگۆ لەسەر بارودۆخی ده‌ڤه‌ره‌كه‌  و كوردستان و ناوچەكە كرا.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ رێكەوتی 16/8/2022، شاندێكی هه‌رێمی سۆرانیYNDK كه‌ پێكهاتبوو له‌ هەڤاڵان ( پاله‌ گه‌ردی به‌رپرسی هه‌رێمی سۆرانی YNDK  و مه‌عروف وسو و عوسمان باڵابه‌رز و قادر سادق و مه‌هدی محه‌مه‌د رواندزی كارگێڕانی هه‌رێمی سۆرانی YNDK) سه‌ردانی باره‌گای لقی (10)ی پارتی دیموكراتی كوردستانیان له ‌شاری سۆران كرد و له‌لایه‌ن هه‌ڤاڵان( عبدالواحید رواندزی به‌رپرسی لق و كارگێران و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی لق) پێشوازیكران، شاندی YNDK پیرۆزبایی(76) ساڵه‌ی دامه‌زراندنی پارتییان ئاڕاسته‌كردن و له‌ به‌رامبه‌ردا هه‌ڤاڵ عبدالواحید رواندزی به‌رپرسی لق سوپاسی كردن و جه‌ختكرایه‌وه‌ سه‌ر په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگی نێوان لایه‌نه‌كان لقی (10) بۆ خزمه‌تكردنی ده‌ڤه‌ره‌كه‌ و دۆزی ره‌وای گه‌لی كوردستان .

 

میدیا - هەولێر:
غەفوور مەخموورى سکرتێرى گشتیى یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK ، لە پەیامێکیدا بۆ بەڕێز سەرۆک مەسعود بارزانى رێبەرى بزاڤى رزگاریخوازى نیشتمانى کوردستان، بەبۆنەى ١٦ ى ئاب ساڵڕۆژى دامەزراندى پارتى دیموکراتى کوردستان، وێڕاى پیرۆزبایى و هیواى تەمەن درێژى و سەرکەوتن خواستن بۆ جەنابیان، ئاماژە بە بە خەبات و تێکۆشانى پارتى دیموکراتى کوردستان و رۆڵى کاریگەرانەى سەرۆک بارزانى بۆ رێکخستنەوەى نێوماڵى کورد دەکات و، لەم پێناوەشدا پێشنیارى پێکهێنانى (ئەنجوومەنى باڵاى سیاسیى کوردستان) دەکات. ئەمەش دەقى پەیامەکەیە :
برای بەڕێزمان جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی رێبەری بزاڤی رزگاریخوازی نیشتمانی كوردستان
سڵاوێكی برایانەی گەرم ...
بەناوی خۆمان و مەكتەبی سیاسی و كۆمیتەی سەركردایەتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK، بەبۆنەی رۆژی لەدایكبوونی جەنابتان و 76 حەفتاو شەشەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان، جوانترین و گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی جەنابتان و بەڕێزان لە مەكتەبی سیاسی و ئەنجوومەنی سەركردایەتی و تەواوی كادرو ئەندامان و جەماوەری پارتى دیموکراتى کوردستان دەكەین و هیوای تەمەن درێژى و بەردەوامی و پێشڤەچوون و سەركەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازین.
بێگومان ؛ پارتى دیموکراتى کوردستان لە رۆژى دامەزراندنییەوە تا ئەمڕۆ پێشەنگایەتیى بزاڤى رزگاریخوازى نیشتمانى کوردستانى کردووەو هەمیشە هەوڵیداوە تەبایى و یەکڕیزى و یەکدەنگى نێوان هێزە سیاسییەکان و پێکهاتەکانى گەلى کوردستان بپارێزێت، رێبەرى شۆڕشى گەلى کوردستان (مستەفا بارزانى نەمر) لە شۆڕشى ئەیلوولى نیشتمانیدا هەمیشە چەترى هاوبەشى هێزە کوردستانییەکان و کەسانى وڵاتپارێزو تێکۆشەرانى کوردستان بوو، بەردەوام هەوڵیدەدا ناوماڵى کوردستان رێک و یەک بێت.
ئێستایش لەكاتێكدا كە یادی دامەزراندنی (پارتى دیموکراتى کوردستان) دەكەینەوە كوردستان و ناوچەكە لە رەوشێكی زۆر ناسك و هەستیاردان و, هەموو رۆژهەڵاتی ناڤین لەبەردەم كۆمەڵێ‌ ئەگەرو پێشهات و گۆڕانكاری مەزندان, بۆ خۆئامادەكردن بۆ ئەم رەوشە پێویستیمان بە رێكخستنەوەو یەکخستنەوەی ناوەندی سیاسی كوردستان و یەكڕیزی و یەكدەنگی هەموو لایەنە سیاسییەكان و تەواوی پێكهاتەكانی گەلی كوردستانە, بۆ ئەمەش جەنابتان کە درێژەپێدەرى رێبازى (بارزانى نەمر)ن وەك هەمیشە دەتوانن رۆڵێكی كاریگەر و مەزن ببینن بۆ کۆکردنەوەى تەواوى هێزو لایەنە سیاسییەکانى کوردستان و رێکخستنەوەى ناوەندى سیاسیى کوردستان، بە باوەڕى ئێمە پێکهێنانى (ئەنجوومەنى باڵاى سیاسیى کوردستان) دەبێتە فاکتەرێکى بەهێز بۆ یەکڕیزى و یەکدەنگى و رێکخستنەوەى نێوماڵى کوردستان، بۆ ئەمەش جەنابتان دەتوانن رۆڵێکى کارا بگێڕن، لەم پێناوەشدا ئێمە وەكو YNDK ئامادەی هەموو جۆرە هاوكاری و پشتوانییەكین.
لەكۆتاییدا؛ دووبارە هیوای تەمەن درێژى و تەندروستییەکى باش بۆ جەنابتان و پێشڤەچون و سەرکەوتنى زیاتر بۆ پارتى دیموکراتى کوردستان دەخوازین و، جەختدەكەینەوە سەر پتەوكردن و پێشڤەبردنی پەیوەندی هاوخەباتى و برایانەی نێوانمان لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان و گەیشتنمان بە مافە رەواكانمان ... لەگەڵ رێزو خۆشەویستى دووبارەماندا .
هەر بژین و سەركەوتووبن بۆ كوردو كوردستان.
براى دڵسۆزتان
غەفوور مەخموورى
سکرتێرى گشتیى
یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK
میدیا - هەولێر :
غەفوور مەخموورى سکرتێرى گشتیى یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK پەیامێکى پیرۆزبایى ئاراستەى بەڕێزان خالید عەزیزى سکرتێرى گشتیى حیزبى دیمۆکراتى کوردستان و ئەندامانى دەفتەرى سیاسیى حیزبى دیموکراتى کوردستان کرد و، بەبۆنەى 77 حەفتا و حەفتەمین ساڵیادى دامەزراندنى حیزبى دیمۆکراتى کوردستان، پیرۆزبایى لێکردن و هیواى پێشڤەچوون و سەرکەوتنى بۆ خواستن، ئەمەش دەقى پەیامەکەیە :
برای بەڕێزمان كاك خالید عەزیزى سکرتێرى گشتیى حیزبى دیمۆکراتى کوردستان
بەڕێزان ئەندامانی دەفتەرى سیاسیى حیزبی دێموکراتی کوردستان
سڵاوێكی برایانەى گەرم ...
بەڕێزان؛ بەناوی خۆمان و ئەندامانى مەكتەبی سیاسی و كۆمیتەی سەركردایەتی و تەواوی ئەندامانى یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK، بەبۆنەی (77) حەفتاوحەفتەمین ساڵیادى دامەزراندنى حیزبە تێكۆشەرەكەتان (حیزبی دێموکراتی کوردستان)، جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێزتان و تەواوى هەڤاڵانى حیزبی دێموکراتی کوردستان دەكەین و، هیڤیدارین ساڵیادى دامەزراندنى حیزبتان ببێتە فاكتەری پێشڤەچوون و خاڵی وەرچەرخان و سەركەوتنی زیاتر لە پێناو خزمەتكردنی دۆزی رەوای گەلەكەمان.
بەڕێزان؛ لەكاتێكدا كە یادی دامەزراندنی (حیزبی دێموکراتی کوردستان) دەكەنەوە كوردستان و رۆژهەڵاتی ناڤین بەشێوەیەكی گشتیی و بەتایبەت رۆژهەڵاتى كوردستان لە رەوشێكی زۆر ناسك و هەستیاردان و چاوەڕوانی هاتنەپێشی كۆمەڵێ‌ ئەگەرو پێشهات و گۆڕانکارى مەزن دەكرێت، لەسەر هەموو لایەكمان پێویستە رەچاوى بەرژەوەندى باڵاى نەتەوەیى و نیشتمانى بکەین و لەپێناو یەكێتی و یەكدەنگی كوردان و سوود وەرگرتن لەگۆڕانکارییەکان خەبات بكەین، بێگومان یەکبوون و یەکدەنگیمان کاریگەرترین چەکمانە بۆ رووبەڕووبوونەوەى پیلانى دوژمن و ناحەزانمان، لەم رووەوە هەوڵەکاتان بۆ یەکگرتنەوەى هەردوو حیزبى دیمۆکرات بەرز دەنرخێنین و چاومان لەوەیە کەوا بە زووترین کات هەوڵەکان بە ئەنجام بگەن و یەکگرتنەوەى یەکجارەکى رابگەیەنن، بەباوەڕی ئێمە یەکگرتنەوەى هەردوو حزبى دیموکرات و پێکهێنانى بەرەیەک بۆ هێزەکانى رۆژهەڵاتى کوردستان و بەستنی كۆنگرەیەکی نەتەوەیی سەتاسەرى دەبێتە فاكتەری سەرەكی یەكڕیزیمان، بۆیە پێویستە هەموو لایەكمان لەپێناو ئەم ئامانجەدا تێبكۆشین.
لەكۆتاییدا؛ دووبارە هیوای سەركەوتنتان بۆ دەخوازین و، سڵاو لە خەبات و بەرخودانی رۆژهەڵاتی كوردستان دەكەین و بەچاوی رێزەوە لێی دەڕوانین و، هیوای پێشڤەچوون و سەركەوتن بۆ خەباتی رۆژهەڵاتى وڵات دەخوازین و، جەختدەكەینەوە سەر پتەوكردن و پێشڤەبردنی پەیوەندی برایانەی نێوانمان لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان و گەیشتنمان بە مافە رەواكانمان ... لەگەڵ سڵاوو رێزى دووبارەماندا .
هەر بژین و سەركەوتووبن بۆ كوردو كوردستان.
براتان
غەفوور مەخموورى
سکرتێرى گشتیى
یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK
15 / 8 / 2022
سكرتێری گشتیی YNDK ساڵیادی دامەزراندنی حیزبى دیمۆکراتى کوردستانى ئێران پیرۆز دەكات
میدیا - هەولێر :
غەفوور مەخموورى سکرتێرى گشتیى یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK پەیامێکى پیرۆزبایى ئاراستەى بەڕێزان مستەفا هیجرى لێپرسراوى گشتیى حیزبى دیمۆکراتى کوردستانى ئێران و ئەندامانى دەفتەرى سیاسیى حیزبى دیموکراتى کوردستانى ئێران کرد و، بەبۆنەى 77 حەفتا و حەفتەمین ساڵیادى دامەزراندنى حیزبى دیمۆکراتى کوردستانى ئێران، پیرۆزبایى لێکردن و هیواى پێشڤەچوون و سەرکەوتنى بۆ خواستن، ئەمەش دەقى پەیامەکەیە :
برای بەڕێزمان كاك مستەفا هیجری لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
بەڕێزان ئەندامانی دەفتەرى سیاسیى حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
سڵاوێكی برایانەى گەرم ...
بەڕێزان؛ بەناوی خۆمان و ئەندامانى مەكتەبی سیاسی و كۆمیتەی سەركردایەتی و تەواوی ئەندامانى یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK، بەبۆنەی (77) حەفتاوحەفتەمین ساڵیادى دامەزراندنى حیزبە تێكۆشەرەكەتان (حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران)، جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێزتان و تەواوى هەڤاڵانى حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران دەكەین و، هیڤیدارین ساڵیادى دامەزراندنى حیزبتان ببێتە فاكتەری پێشڤەچوون و خاڵی وەرچەرخان و سەركەوتنی زیاتر لە پێناو خزمەتكردنی دۆزی رەوای گەلەكەمان.
بەڕێزان؛ لەكاتێكدا كە یادی دامەزراندنی (حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران) دەكەنەوە كوردستان و رۆژهەڵاتی ناڤین بەشێوەیەكی گشتیی و بەتایبەت رۆژهەڵاتى كوردستان لە رەوشێكی زۆر ناسك و هەستیاردان و چاوەڕوانی هاتنەپێشی كۆمەڵێ‌ ئەگەرو پێشهات و گۆڕانکارى مەزن دەكرێت، لەسەر هەموو لایەكمان پێویستە رەچاوى بەرژەوەندى باڵاى نەتەوەیى و نیشتمانى بکەین و لەپێناو یەكێتی و یەكدەنگی كوردان و سوود وەرگرتن لەگۆڕانکارییەکان خەبات بكەین، بێگومان یەکبوون و یەکدەنگیمان کاریگەرترین چەکمانە بۆ رووبەڕووبوونەوەى پیلانى دوژمن و ناحەزانمان، لەم رووەوە هەوڵەکاتان بۆ یەکگرتنەوەى هەردوو حیزبى دیمۆکرات بەرز دەنرخێنین و چاومان لەوەیە کەوا بە زووترین کات هەوڵەکان بە ئەنجام بگەن و یەکگرتنەوەى یەکجارەکى رابگەیەنن، بەباوەڕی ئێمە یەکگرتنەوەى هەردوو حزبى دیموکرات و پێکهێنانى بەرەیەک بۆ هێزەکانى رۆژهەڵاتى کوردستان و بەستنی كۆنگرەیەکی نەتەوەیی سەتاسەرى دەبێتە فاكتەری سەرەكی یەكڕیزیمان، بۆیە پێویستە هەموو لایەكمان لەپێناو ئەم ئامانجەدا تێبكۆشین.
لەكۆتاییدا؛ دووبارە هیوای سەركەوتنتان بۆ دەخوازین و، سڵاو لە خەبات و بەرخودانی رۆژهەڵاتی كوردستان دەكەین و بەچاوی رێزەوە لێی دەڕوانین و، هیوای پێشڤەچوون و سەركەوتن بۆ خەباتی رۆژهەڵاتى وڵات دەخوازین و، جەختدەكەینەوە سەر پتەوكردن و پێشڤەبردنی پەیوەندی برایانەی نێوانمان لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان و گەیشتنمان بە مافە رەواكانمان ... لەگەڵ سڵاوو رێزى دووبارەماندا .
هەر بژین و سەركەوتووبن بۆ كوردو كوردستان.
براتان
غەفوور مەخموورى
سکرتێرى گشتیى
یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK
15 / 8 / 2022