yndk

yndk

نووسینى : غەفوور مەخموورى*
گەلى کوردستان بەدرێژایى مێژوو لەپێناو مانەوەو وەدەستهێنانى مافەکانى لە تێکوشان و بەرخودان دابووە، سەرەڕاى هەوڵەکانى دوژمن و داگیرکەران بۆ لەناوبردنى گەلى کوردستان بە خاک و خەڵکەوە، بەڵام توانیویەتى پارێزگارى لە بوونى خۆى بکات و رووبەڕووى هێرش و پەلامارى دوژمنان و داگیرکەران ببێتەوەو دواى هەر کەوتنێک بە گڕوتینێکى نوێوە هەڵبستێتەوەو درێژە بە بەرخودانى خۆى بدات.
گه‌لی كوردستان كورد یەكێكە له‌گه‌له‌ دێرینەكانی ئەم ناوچەیە و تائێستا خاوەنی كیان و دەوڵەتی سەربەخۆ نییە، زۆربەى زۆرى نەتەوەكانی ئه‌م ناوچەیە خاوەنی دەوڵەتن، كەچی كوردستان بەپێی رێككەوتننامە نێودەوڵەتییەكان و بەرژەوەندی زلهێزان چەندین جار دابەشكرایە سەر نەتەوە سەردەستەكانی (عەرەب و فارس و تورك) و به‌ دەوڵەتەكانیانه‌وه‌ لكێندرا، كورد چەندین هەلی بۆ رەخسا لە بارترین هەل لەپەیمانی سیڤەری ساڵی 1920 بوو، كە بەپێى ئەو پەیماننامەیە دەبووا كورد لەپاش ساڵێك خۆبەڕێوەبردن ببێتە خاوەنی دەوڵەتی خۆی، كه‌چی له‌رێگه‌ی پەیماننامەی لۆزانەوە لەساڵی 1923 ئه‌و خه‌ونه‌ی گه‌لی كوردستان لەباربرا، پاشان چەندین هەلی دیكە هاتنە پێشەوە لەوانە ڕاپەڕینی ساڵی 1991 و رووخانی رژێمی بەعس لە 2003 كەچی نەمانتوانی سوود لەم دەرفەتە زێڕینانە ببینین.
مێژووی عێراق له‌سه‌ره‌تای دروستبوونیه‌وه‌ تاوه‌كو ئێستا پڕه‌ له‌ کارەسات بۆ گه‌لی كوردستان، له‌چوارچێوه‌ی ئه‌م ده‌وڵه‌ته‌ دروستكراوه‌ هیچ پێكهاته‌ و نه‌ته‌وه‌یه‌ك به‌ئاسووده‌یی ناژیت، بۆیه‌ باشترین كار له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی عێراقه‌ بۆ سێ بەش‌، هه‌روه‌ك چۆن ئه‌مریكییه‌كان له‌رێگه‌ی پرۆژه‌كه‌ی بایدن عێراقیان بۆ سێ به‌ش دابه‌شكردووه‌.
دوا رووخانى رژێمى بەعس لە بەهارى 2003 ؛ دەرفەتێکى نوێ هاتە پێشەوە کەوا گەلانى چوارچێوەى نەخشەى داتاشراوى عێراق بتوانن سەرلەنوی لەسەر بنەمایەکى سەردەمییانە عێراق بنیاتبنێنەوەو مافەکانى خۆیانى تێدا زامن بکەن، سەرکردایەتیى کوردستانیش بەو هێوایەوە رووى کردە بەغدا و بەشدار بوو لە بیناکردنەوەى عێراق، کە بە باوەڕى من کورد دەبووا سوودى لەو دەرفەتە وەربگرتایەو کارى بۆ سەربەخۆیى کوردستان بکردبووایە.
هه‌موو لایه‌ك چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ بووین، كه‌وا سیسته‌مێكی مۆدێرن و باوه‌ڕ به‌ بنه‌ماكانی دیموكراسی حوكمی عێراق بكات و، هەڵه‌كانی ڕژێمه‌كانی پێشوو به‌رامبه‌ر گه‌لانی عێراق دووباره‌ نه‌كاته‌وه‌، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق له‌ دوای ڕووخانی ڕژێمی به‌عس به‌ هه‌مان عه‌قڵییه‌تی پێشوو بیریان كرده‌وه‌ و، هه‌وڵیاندا هه‌مان سیاسه‌تی ڕژێمه‌كانی پێشوو به‌رامبه‌ر گه‌لانی عێراق پراكتیك بكه‌ن، ئه‌م شێوازه‌ی حوكم له‌ عێراقدا زیانی به‌ هه‌موو لایه‌ك گه‌یاند و، بووه‌ته‌ هۆكار بۆ چه‌ندین كێشه‌ و گرفت و له‌ داهاتووشدا ده‌بێته‌ هۆی دووباره‌بوونه‌وه‌ی كاره‌ساته‌كانی ڕابردوو، بۆیه‌ له‌سه‌ر هه‌موو لایه‌ك پێویست بوو دژی ئه‌و شێوازه‌ی حوكمی عێراق بوه‌ستنه‌وه‌ و ڕه‌تیبكه‌نه‌وه‌.
حوكمڕانانی عێراق به‌و هه‌ڵسوكه‌وتانه‌یان به‌ره‌و تاكڕه‌وی و دیكتاتۆرییه‌ت هه‌نگاویان نا و، وه‌كو ڕژێمه‌كانی پێشووی عێراق له‌ دژی كورد و خواسته‌كانی وه‌ستانه‌وه‌، سیاسه‌تی هه‌ڵه‌ و دژایه‌تیی حكومه‌تی عێراق بۆ نه‌ته‌وه‌ و پێكهاته‌كانی ناو نه‌خشه‌ی داتاشراوی عێراق، ئه‌و وڵاته‌ی ڕووبه‌ڕووی كۆمه‌ڵێ‌ كێشه‌ی سیاسی و ئه‌منی و ئابووری و ئیداری كردەوه‌.
ئه‌م ڕه‌وشه‌ی عێراق وایكرد، كه‌وا زه‌مینه‌ بسازێت بۆ دروستبوونی ده‌یان میلیشیای سه‌ربازی و ڕێكخراوی تیرۆریستی، ئه‌وانه‌ش بوونه‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه‌وا ڕه‌وشی ئاسایش و سه‌ربازی عێراق ئاڵۆز بێت و، وڵاتانی ناوچه‌كه‌ش به‌پێی ئه‌جێندای خۆیان له‌ عێراق جووڵه‌ بكه‌ن و ده‌ست بخه‌نه‌ كاروباری عێراق، ئه‌مه‌ش بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه‌وا عێراق نه‌توانێ پارێزگاری له‌ سه‌روه‌ریی خۆی بكات.
لە ساڵى 2003 تا 2017 پەیوەندى کوردستان و عێراق بە چەندین ئاڵۆزى و هەوارازو نشێودا رەتبوو، هەر زوو دەسەڵاتدارانى عێراق لەو بەڵێنانەى خۆیان کە بە کوردیان دابوو پاشگەز بوونەوەو ئەو دەستوورەى کەوا زۆربەى لایەنەکان بەشداربوون لە نوووسینى و بەشێک لە مافەکانى گەلى کوردستانى تێدا جێگیرکرابوو، لەلایەن دەسەڵاتدارانى عێراق پشتگوێ خراو کارى پێنەکرا.
کێشەو گرفتەکانى نێوان عێراق و کوردستان بەردەوام بوون؛ بۆیە بۆ دەربازکردنى رەوشێکى وا ئاڵۆز، جەنابى سەرۆک مەسعوود بارزانى رێبەرى بزاڤى رزگاریخوازى نیشتمانى کوردستان بە راوێژ لەگەڵ زۆربەى زۆرى لایەنە سیاسییەکانى کوردستان گەیشتنە ئەو باوەڕەى کەوا بڕیارى ئەنجامدانى ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی كوردستان بدەن.
دواى وەرگرتنى بڕیارى ئەنجامدانى ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیى کوردستان ؛ پرسی سەربەخۆیی كوردستان گەیشتە قۆناخێك دەبووا هەنگاوی پراكتیكی و دووربینانەی بۆ هەڵبگیرێت، پرسەكە لەوە دەرچوو كە دوو بۆچوونی جیاواز لەناو خەڵكی كوردستاندا لەسەر ئەو پرسە هەبێت، ئایا ئێمە دەمانەوێت سەربەخۆبین یان هەر بە پاشكۆیەتی عێراقی بەزۆر دروستكراو بمێنینەوە؟ نەخێر نەك هەر خۆمان بەڵكو دەتوانین بڵێن تارادەیەك رای گشتی جیهانیش لەوە دڵنیا بۆوە كە جارێكی دیكە كوردستان ناتوانێت وەك بەشێك لە عێراق بمێنێتەوە، ئەمەش لەبەر ئەوەیە کەوا كورد ماوەی 80 ساڵ حكومڕانی عەرەبی سوننەی تاقیكردەوە، سەرەنجامەكەی ئەنفال و كیمیاباران و كاولكردنی كوردستان بوو، هەروەها ئەوە ماوەی نزیكەی 15 ساڵیشە (2003 – 2017) كورد حكومڕانی عەرەبی شیعە تاقیدەكاتەوە، سەرەنجامی ئەمەشیان پێڕەوکردنى سیاسەتى پەراوێزخستن و بێبەڵێنى و برسیکردنى خەڵکى کوردستان بوو لەڕێى بڕینی بودجە و مووچەی خەڵكی كوردستان و، پەراوێزخستنى کورد بوو لە پرۆسەى سیاسى عێراق و هەروەها پێشیلكردنی ئەو دەستورە بووە كە لەساڵی 2005 بۆ بنیاتنانەوەی عێراقێكی نوێ پەسەندكرا بوو.
بڕیارى ئەنجامدانى ریفراندۆم بڕیارێکى گونجاو بوو لە کاتێکى گونجاودا، وەڵامێک بوو بۆ ئەو هەموو غەدرو زوڵمەى دەرهەق بە گەلى کوردستان و مێژووی خەبات و بەرخودانى رابردوو و ئێستاى، بۆیە هەر كەس و هێز و لایەنێك جا لە ژێر كاریگەری ئەجیندای دەرەكیدا بێت یاخود بۆ هەر مەبەستێكی دیكە دژی ریفراندۆم و سەربەخۆیی كوردستان وەستابێتەوە، ئەوا مێژوو خاڵێكی رەشی لەسەر تۆمار دەكات و نەوەكانی ئایندەش لێی خۆش نابن، ئەو فرسەتەی ساڵى 2017 بۆ كوردستان هاتە پێشەوە دەبووا هەموومان سوودی لێوەربگرین و لەدەستی نەدەین.
بڕیارى ئەنجامدانى ریفراندۆم لە کاتێدا بوو کەوا پێشمەرگەى کوردستان تیرۆریستانى داعشى تێکشکاندبوو ؛ زۆربەى زۆرى ناوچە دابڕێنراوەکانى کوردستانى ئازاد کردبوو، پێشمەرگە لە کەرکوک و مەخموورو شنگاڵ و دەڤەرەکانى دیکەى کوردستان لە سەنگەردابوو، هاوسۆزیيەكی گەورەی نێودەوڵەتیمان لەگەڵدا بوو، بەڵام كێشەی سەرەكیمان نێوماڵی كوردستان بوو كە نەمانتوانى لەسەر ئەم پرسە نیشتمانی و نەتەوەییەدا یەكڕیز و یەكدەنگ و یەك ئیرادە بین، ئەوەشیان پەیوەندى بەخۆمانەوە هەیە نەک لایەنى دیکە، ئەمە پەیوەستە بە گەلى کوردستان نەک وڵاتان و خەڵکانى دیکە.
ئەو هەلەى کەوا لە 2017 بۆ گەلى کوردستان رەخسا هەلێکى مێژوویى بوو، دەبووا سوودى لێوەربگرین و لەدەست خۆمانى نەدەین و، نەیکەینە قوربانى بەرژەوەندییە حزبییەکان، لەم پێناوەدا دەبووا هەموو لایەکمان بەرژەوەندى خۆمان لە بەرژەوەندى گشتیدا ببینینەوە و، جلى تەنگى حزبایەتى فڕێبدەین و جلى کوردایەتى بپۆشین، ئەگەر هەموو لایەکمان سوودمان لەو دەرفەتە مێژووییە وەرگربتایە و بەیەکەوە کارمان بۆ سەربەخۆیى کوردستان بکردبووایە، ئەوا شانازییەکى مێژوویى مەزنمان بۆ گەلى کوردستان تۆمار دەکرد، ئەوانەى ئەوەشیان نەکرد ئەوا مێژوو بەزەیى بەکەسدا نایەتەوە، بۆیە دەبووا بە رۆحییەتێکى نەتەوەیى و نیشتمانى کاربکەین و گەلى کوردستان بگەیەنین بە کەنارێکى ئارام، بێگومان ئەو کەنارە ئارامەش تەنها سەربەخۆیى و دامەزراندنى دەوڵەتى کوردستانە.
بە راگەیاندنى سەربەخۆیى کوردستان ؛ لەڕووى سیاسییەوە کوردستان دەبووە هۆکارى چەسپاندنى ئارامى و ئاسایش لە ناوچەکەدا، لەڕووى ئابووریشەوە دەبووە شوێنێکى گرنگ بە حوکمى ئەوەى خاوەن نەوت و کانزاو ئاوێکى زۆرەو شوێنێکى گەشتیارى گرنگەو، لەڕووى کشتوکاڵیشەوە دەوڵەمەندە، بۆیە کوردستان وەک دەوڵەتێک زوو دەیتوانى لەسەر پێى خۆى بوەستێت.
پرسى ئەنجامدانى ریفراندۆم بۆ سەرخۆبوونى کوردستان بووە بابەتى گەرمى میدیا جیهانى و ناوچەیی و ناوخۆییەکان و بووە جێى بایەخ و لێکۆڵینەوەى ناوەندە سیاسى و ئەکادیمییەکانى جیهان و وایکرد کەوا دۆستمان زێدەبن و بەچاوى هیواوە لێمان بڕوانن، لەسەر هەموومان بەتایبەت سەرکردایەتى سیاسى کوردستان بوو کەوا بە بایەخەوە لەو پشتیوانییە بڕوانین و بایەخى تەواوى پێبدەن.
دەبووا لەڕێى جوولەى دیپڵۆماسى ئەو باوەڕەمان بۆ هەموو لایەک دروستکردبووا کەوا دروستبوونی ده‌وڵه‌تی كوردستان ده‌بێته‌ی مایه‌ی چەسپاندنى ئاشتى بۆ هه‌موو لایه‌ك و، هه‌ڕه‌شه‌ نیه‌ بۆ سەر هیچ ده‌وڵه‌تێك، به‌ڵكو هۆكارێكه‌ بۆ سه‌قامگیری و پاراستنی ئاسایشی ناوچه‌كه‌، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی كوردستان هه‌موو كات دژایه‌تی تیرۆری كردووه‌ و هۆكارێك بووه‌ بۆ ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیانی سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه‌و ئایینه‌كان و، په‌یوه‌ندی باشى له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تانی ناوچەکە هه‌بووە و، به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شى ناوچه‌كەى پاراستووە‌‌، بۆیە راگەیاندنى سەربەخۆیى و دامەزراندنى دەوڵەتى کوردستان دەبێتە فاکتەرێکى سەرەکى بۆ دابینکردنى هێمنى و ئارامى بۆ ناوچەکەو جیهانیش، بێگومان ئەمەش خواستى کۆمەڵگاى نێودەوڵەتییە، بۆیە دامەزراندنى دەوڵەتى کوردستان نابێتە هەرەشە لەسەر هیچ لایەک، دەبووا ئەو باوەڕەمان لاى زۆربەى لایەنە ناوچەیى و نێودەوڵەتییەکان بچەسپاندبووا، بەڵام کارى پێویست بۆ ئەوە ئەنجام نەدرا.
ئەو کاراکتەرانەى لە لێژنەى باڵاى ریفراندۆم دانرابوون لەسەر بنەماى حزبى دانرابوون، نەک لەسەر بنەماى شارەزایى و لێهاتوویى و باوەڕبوون بەسەربەخۆیى کوردستان، هەر بۆیەشە دواى رووداوەکانى 16ى ئۆکتۆبەرى 2017 بە شێوازێکى دیکە لێدوانیانداو ئەو راستییەیان سەلماند کە بەشێکیان ئەهلى ئەو کارە نەبوون، کارێکى وا گرنگى نەتەوەیى و نیشتمانى پێویستى بە کەسانى بوێرو خۆڕاگر هەبوو.
جەنابى سەرۆک مەسعوود بارزانى لە رێى ئەنجامدانى ریفراندۆمەوە گەورەترین شانازى مێژوویى بۆ خۆى بۆ گەلى کوردستان تۆمارکرد، کەوا نەوە دواى نەوە شانازى پێوە بکات، ریفراندۆم خاڵی وەچەرخان بوو لە مێژووی گەلی كوردستان و تاكە كارێكی باش و ستراتیژى کە لە مێژووى خەباتى گەلى کوردستان ئەنجامدرا بێت ریفراندۆم بوو، كە گەلی كوردستان دەنگی بە سەربەخۆیی كوردستاندا و بۆ هەموو دنیاى سەلماند کەوا بەڵێ سەربەخۆیى دەوێت.
ریفراندۆم وەكو پرۆسە سەركەوتوو بوو خەڵک بە شێوەیەکى هێمنانەو لە پرۆسەیەکى دیموکراتیدا دەنگى بۆ سەربەخۆیى کوردستاندا، بەڵام پرۆسەکە رووبەڕووی خیانەتی ناوخۆیی و ئیقلیمی و نێودەوڵەتی بۆوە، ئەوە وایكرد ئەو كێشانە دروست بێت کە لە 16ى ئۆکتۆبەرى 2017 روویاندا، بێگومان ئەگەر خیانەتى 16ى ئۆکتۆبەرى 2017 نەبووا ئەوا ئێستا ئێمە خاوەن دەوڵەتى خۆمان بووین، بەهیچ شێوەیەک نەدەبووا لایەنێک لەگەڵ دوژمن رێكبكەوێت و خاكی کوردستانى پێشكەش بكات، دەبووا بەرگری لە خاكی کوردستان و لە ئەنجامەكانی ریفراندۆم بكردبووا، لەبەرئەوەی ریفراندۆم هەنگاوێك بوو بۆ سەربەخۆیی كوردستان كە خواستی لەمێژینەی گەلی كوردستان بووە.
پێویستە هەموو كوردێك شانازی بە ئەنجامەكانی ریفراندۆم بكات و، بە ئەنجامدانى کارێکى نەتەوەیى مەزن سەیرى بکات، خۆم وەك كەسێكی نەتەوەیی کە خەبات بۆ سەربەخۆیی كوردستان دەکەم هەمووكات شانازی بە ریفراندۆمەوە دەكەم و وەكو خاڵێكی درەوشاوەی مێژووی گەلی كوردستان سەیرى دەكەم، لەهەمان کاتدا وەكو كارەساتێكی نەتەوەیی و خیانەت بەرامبەر گەلی كوردستان سەیرى 16ی ئۆكتۆبەریش دەكەم.
* سکرتێرى گشتیى یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK
تێبینى: ئەم وتارە لە ژمارەى (1325)ى رۆژى دووشەممە، رێکەوتى 25/7/2022 ى گۆڤارى (گوڵان)دا بڵاوبۆتەوە.

میدیا – هه‌ولێر

ئه‌مرۆ شەممە رێكه‌وتی 24-9-2022 سەدان چالاکوان به‌رگریكارانی مافی مرۆڤی هه‌موو به‌شه‌كانی  کوردستان  لە بەردەم بارەگای نەتەوەیەکگرتووەکان له‌هه‌ولێر گردبوونه‌وه‌یه‌كیان ساز کرد، گردبوونه‌وه‌كه‌ بۆ پشتگیری بوو لە مافی کورد، بەتایبەت ژنانی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان و له‌م باره‌یه‌وه‌ یاداشتێکی ناڕەزایی ئاڕاستەی نەتەوەیەکگرتووەکان کرا.

یه‌كێك له‌دروشمه‌كانی گردبوونه‌وه‌كه‌ له‌ژێر ناونیشانی( ژن، ژیان، ئازادی ئیتر به‌سه‌ بێدادی) بوو تیایدا سه‌رۆكۆنه‌ی كوشتنی ژینا ئه‌مینی بوو، داوای پشتیوانی كۆ‌مه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییان كرد، بۆ ئیدانه‌كردنی ئه‌و كرده‌وه‌ دژ به‌مرۆڤ و دژ به‌كوردانه‌ی رژێمی ئێران. هه‌روه‌ها شانۆگه‌رییه‌ك له‌م باره‌یه‌وه‌ له‌ نێو پاركی به‌رده‌م نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان به‌ڕێوه‌چوو و به‌یاننامه‌یه‌كیش‌‌ بۆ ئیدانه‌كردنی شه‌هیدكردنی ژینا ئه‌مینی و ژنانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌گشتی خوێندرایه‌وه‌ و پێشكه‌ش به‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كرا.

بۆ ئیدانه‌كردنی ئه‌و ره‌فتاره‌ دڕندانه‌ی ئێران ده‌رهه‌قه‌ به‌نه‌ته‌وه‌كه‌مان و پاڵپشتی ژنانی رۆژهه‌ڵات و به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كان، مه‌كته‌بی سیاسیYNDK له‌م گردبوونه‌وه‌ مه‌ده‌نی و ئاشتییانه‌ به‌شداری كرد.

ميديا - أربيل:
وجه اتحادنا الاتحاد القومي الديمقراطي الكوردستاني YNDK برقية تهنئة إلى حزب الاتحاد الديمقراطي PYD بمناسبة الذكرى الـ19 لتأسيسه.
وأشار YNDK في برقيته إلى التحديات الجسام في هذه المرحلة التاريخية الحساسة من نضال شعبنا الكوردستاني، ونوه إلى ضرورة التغلب على الصعوبات وإيصال الشعب إلى الحرية. وهذا نصها :
الاخوة والاخوات في الرئاسة المشتركة واللجنة القيادیة لحزب الاتحاد الديمقراطي PYD المحترمون
تحیة نضالية ...
بمناسبة ذكرى مرور التاسعة عشر عاما على تأسيس حزب الاتحاد الديمقراطي PYD نبعث اليكم احر التهاني والتبريكات، ونتمنى لكم المزيد من التطور والنجاح والتوفيق بمسيرتكم النضالية وكلنا ثقة سيكون لكم دورا بارزا وفعالاَ في هذه المرحلة التاريخية الحساسة من نضال شعبنا الكوردستاني عموما وخاصة في مشروع وحدة الصف الكوردي في عموم كوردستان، نحن واثقون من أننا سنكون قادرين على النضال معاً، للحفاظ على مكتسباتنا في غرب وجنوب كوردستان، والتغلب على الصعوبات وإيصال شعبنا إلى الحرية والأمان.
مرة أخرى نحن في الاتحاد القومي الديمقراطي الكوردستاني YNDK ، نبارك الذكرى الـ19 لتأسيس حزب الاتحاد الديمقراطي PYD ، ونتمنى النجاح لعملكم ونضالكم.
مع فائق الاحترام والتقدير.
المكتب السياسي
للاتحاد القومي الديمقراطي الكوردستاني YNDK
22 / 9 / 2022 أربيل - كوردستان
میدیا - هەولێر:
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 21 / 9 / 2022، سكرتێری گشتیی YNDK سەردانی بارەگای یەکێتى زانایانى ئاینى ئیسلامى کوردستان-یان لە شارى هەولێر كردو، پەنجاو دووەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکیتییەکەى پیرۆزکرد و، وێڕای پیرۆزبایی هیوای سەركەوتن و پێشڤەچوونی زیاتری خواستن.
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK بەیاوەری هەڤاڵان (قەهار تاهیر سەعید ئەندامى مەکتەبى سیاسى و شاکر هاشم ئەندامی کۆمیتەى سەرکردایەتى و بەرپرسى هەرێمى هەولێرو فاخیر نانەکەلى کارگێڕى مەکتەبى ناوەندى پەیوەندییەکانى YNDK)، سەردانی بارەگای مەكتەبی تەنفیزى یەکێتى زانایانى ئاینى ئیسلامى کوردستان-یان لە شاری هەولێر كردو، بەگەرمی لەلایەن بەڕێزان (مامۆستا د. عەبدوڵڵا مەلا سەعید مەلا وەیسى سەرۆکى یەکێتى زانایانى ئاینى ئیسلامى کوردستان و جێگرى سەرۆک و ئەندامانی مەكتەبی تەنفیزى) و پیاوانى ئاینى پێشوازی كران، لە سەردانەكەدا سكرتێری گشتیی YNDK بەبۆنەی پەنجاو دووەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتى زانایانى ئاینى ئیسلامى کوردستان پیرۆزبایی خۆی و سەركردایەتیی YNDK ی پێڕاگەیاندن و هیوای سەركەوتن و پێشڤەچوونی زیاتری بۆ خواستن، هەروەها باسى رۆڵ و پێگەى یەکێتى زانایانى ئاینى ئیسلامى کوردستان و پیاوانى ئاینى لە کۆمەڵگەى کوردستان کرد و داواى کرد کەوا وەکو زانایان و پیاوانى ئاینى زیاتر رۆڵ ببینن لە قوڵکردنەوەى هەستى نەتەوەیى و نیشتمانى و، وەستانەوە لەبەرامبەر هزرى توندڕۆیى و تەکفیرى، لەبەرامبەردا سەرۆکى یەکێتى زانایانى ئاینى ئیسلامى کوردستان بەناوی خۆی و یەکێتى زانایانى ئاینى ئیسلامى کوردستان سوپاسی ئەو سەردانە و هەڵوێستەكانی سكرتێری گشتی و سەركردایەتیی YNDK ی سەبارەت بە پرسە نەتەوەیى و نیشتمانییەکان كرد.
شایانى باسە هەردوو لا جەختیانكردەوە سەر پتەوكردن و پێشخستنی پەیوەندییەكانی نێوان YNDK و یەکێتى زانایانى ئاینى ئیسلامى کوردستان لەپێناو زیاتر خزمەتكردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان.

میدیا - هه‌ولێر
كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان (KNK)‌ كۆبوونەوەی خۆی به‌ئاماده‌بوونی هاوسه‌رۆك و  ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی لە هەولێر ساز ده‌كات.
رۆژی شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 17/9/2022 زەینەب موراد هاوسەرۆکى كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان (KNK)‌  كه ‌له‌ ئه‌وروپا هاتبۆوه‌‌‌ باشووری كوردستان و به ‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان (KNK)‌ ‌ له‌ شاری هه‌ولێری باشووری كوردستان كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان له‌سه‌ر ره‌وشی سیاسی كوردستان و ناوچه‌كه‌ و جیهان و سازدانی كۆنگره‌ی KNK ئه‌نجامدا، له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا‌ شاخه‌وان خالید كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK به‌شدار بوو.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ گفتوگۆی له‌سه‌ر ره‌وشی كوردستان و ناوچه‌كه‌ و جیهان كرا، هه‌روه‌ها باس له‌ رۆلی KNK كرا بۆ ئاشته‌وایی و رێكسختنه‌وه‌ی نێوماڵی كوردستان و به‌یه‌كریزی و ته‌بایی پاراستنی ده‌سته‌كه‌وكانی گه‌لی كوردستان كرا، هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێك سه‌رنج و پێشنیار خرانه‌ روو بۆ سازدانی كۆنگره‌ی KNK.

میدیا - هەولێر:
 پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ ١٥ / ٩ / ٢٠٢٢، سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازی لە نوێنەرى سەرۆکى حکومەتى کوردستان بۆ کاروبارى عەرەبى كردو، لەدیدارەكەدا باسیان لە رەوشی سیاسیى كوردستان و چۆنیەتى بەهێزکردنى پەیوەندییەکانى نێوان ناوەندە عەرەبییەکان و کوردستان كرد.
 پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ پێنجشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK لە بارەگای مەكتەبی سیاسیی YNDK لە شاری هەولێر، بەئامادەبوونى هەڤاڵ (قەهار تاهیر سەعید ئەندامى مەکتەبى سیاسیى YNDK) پێشوازیانكرد لە بەڕێز (حەمدى سنجارى) نوێنەرى سەرۆکى حکومەتى کوردستان بۆ کاروبارى عەرەبى، لە دیدارەکەدا باسیان لە رەوشی رۆشنبیرى كوردستان چۆنیەتى بەهێزکردنى پەیوەندییەکانى نێوان ناوەندە عەرەبییەکان و کوردستان كرد، هەردوو لا بۆچوونیان وابوو کەوا پێویستە پەیوەندییە عەرەبى و کوردستانییەکان لەسەر هەموو ئاستەکاندا پێشبخرێن.
 لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا, جەختكرایەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان.

میدیا- هه‌ولێر
مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموکراتی کوردستانYNDK سه‌ردانی حزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران له‌ هه‌ولێر ده‌كات، له‌دانشتنێكی برایانه‌دا وێرای پیرۆزبایی یه‌كگرتنه‌وه‌ی حزبی دێموكرات، گفتوگۆ له‌باره‌ی ره‌وشی سیاسی كوردستان و ناوچه‌كه‌ كرا.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌‌ رێكه‌وتی 12/9/2022 شاندێكی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتینه‌ته‌وه‌یی دیموکراتی کوردستانYNDK كه‌پێكهاتبوو له‌ هه‌ڤاڵان (د.شاخه‌وان خالید كارگێری مه‌كته‌بی سیاسی و شاكر هاشم ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و جه‌لال سمایل كارگێڕی مه‌كته‌بی ناوه‌ندی په‌یوه‌ندییه‌كان و محه‌مه‌د تاهیر ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ناوه‌ندی په‌یوه‌ندییه‌كان) سه‌ردانی حزبی دێموكراتی كوردستانی ئێرانیان كرد و له‌لایه‌ن ‌به‌ڕێزان ( محه‌مه‌د نه‌زیف و عومه‌ر باڵه‌كی و محه‌مه‌د سالح و ئامانج زێبای و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی پێوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر) پێشوازیكران، له‌دانیشتنێكدا جارێكی دیكه‌ شاندی YNDKپیرۆزبایی یه‌كگرتنه‌وه‌ی حزبی دێموكراتی لێكردن و هیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆ خواستن، له‌به‌رامبه‌ردا سوپاسی خه‌مخۆری و هه‌ڵوێستی YNDK یان كرد كه‌هه‌موو كات هانده‌ر بوونه‌ بۆ ئه‌م یه‌كگرتنه‌وه‌یه‌، هه‌روه‌ها باس له‌ هه‌ڵوێستی كوردانه‌ی جه‌ماوه‌ری رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كراو جه‌ختكرایه‌وه‌ سه‌ر یه‌كگرتوویی هاوهه‌ڵوێستی حیزبه‌كان، به‌مه‌به‌ستی داڕشتنی ستراتێژێكی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی بۆ ئازادی و رزگاری رۆژهه‌ڵاتی كوردستان.
له‌ ته‌وه‌ری کۆتاییدا باس له توندوتۆلكردنی په‌یوه‌ندی هه‌ردوولاو سه‌رجه‌م حزب و لایه‌نه‌كانی هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان له ‌پێناو به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی گه‌لی كوردستان كرا.
میدیا - هەولێر :
ئێوارەى ئەمڕۆ ١٢ / ٩ / ٢٠٢٢، سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازی لە شاندى لیژنەى کارى هاوبەشى چەپى کوردستان كردو، لەدیدارەكەدا باسیان لە رەوشی سیاسى كوردستان و یەکڕیزى و یەکدەنگى لایەنە سیاسییەکانى کوردستان كرد.
ئێوارەى ئەمڕۆ دووشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK لە بارەگای مەكتەبی سیاسیی YNDK لە شاری هەولێر، بەئامادەبوونى هەڤاڵان (د. شاخەوان خالید کارگێڕى مەکتەبى سیاسى و قه‌هار تاهير سه‌عيد ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و شاکر هاشم ئەندامى کۆمیتەى سەرکردایەتى و فاخیر نانەکەلى كارگێڕى مەکتەبى ناوەندى پەیوەندییەکان و جەلال سمایل ئەندامى مەکتەبى ناوەندى پەیوەندییەکانى YNDK)، پێشوازیكرد لە شاندى لیژنەى کارى هاوبەشى چەپى کوردستان کە پێکهاتبوو لە بەڕێزان (بەڵین عەبدوڵڵا سکرتێرى حزبى زەحمەتکێشانى کوردستان و سەرۆکى شاند و شاخەوان عەبدوڵڵا ئەندامى مەکتەبى سیاسیى حزبى زەحمەتکێشانى کوردستان و مام خدر روسى سکرتێرى بزووتنەوەى دیموکراتى گەلى کوردستان و هاوڕێ قەهار ئەندامى مەکتەبى سیاسیى بزووتنەوەى دیموکراتى گەلى کوردستان و هەندرێن ئەحمەد ئەندامى مەکتەبى سیاسیى و بەرپرسى مەکتەبى ناوەندى پەیوەندییەکانى حزبى شیوعى کوردستان و هاوتا رەسووڵ ئەندامى مەکتەبى ناوەندى پەیوەندییەکانى حزبى شیوعى کوردستان)، لەدیدارەكەدا باس لە رەوشی سیاسی كوردستان و دواپێشڤەچوون و پێشهات و گۆڕانكارییەكانی کوردستان و عێراق و ناوچەكە كراو, جەختكرایەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی گەلی كوردستان بە تەواوی هێزو لایەنە سیاسى و پێكهاتەكانییەوە بۆ پێشوازیكردن لەو ئەگەرو پێشهات و گۆڕانكارییانەی كە كە لەسەر ئاستی ناوچەكەدا دێنە پێشەوەو یەكێتی و یەكدەنگی و هاوهەڵوێستی لەو گۆڕانكارییانەدا بە فاكتەری سەرەكی پاراستن و چەسپاندنی دەسكەوتەكانى گەلى کوردستان و وەدەستهێنانی زیاتری مافەكانی وەسفكرا, هەر لە دیدارەكەدا سكرتێری گشتی YNDK بە شاندى میوانى راگەیاند کەوا ناوەندى سیاسى کوردستان پەرش و بڵاوەو پێویستى بە رێکخستنەوە هەیە، بۆ ئەم مەبەستەش YNDK پێشنیارى پێکهێنانى ئەنجوومەنێکى سیاسى و ناوەندێکى بڕیاڕى کوردستانى دەکات کەوا تەواوى هێزو لایەنە سیاسییەکان بگرێتەخۆ، پێکهێنانى ئەم ئەنجوومەنەشى وەک فاکتەرێکى سەرەکى بۆ رێکخستنەوەى ناوەندى سیاسى و ناوماڵى کوردستان وەسفکرد.
شایانى باسە هەر لە دیدارەکەدا هەردوو لا هاوڕابوون بۆ یەکخستنى هەڵوێست و رێکخستنەوەى ناوماڵى کوردستان پێویستە لایەنە سیاسییەکانى کوردستان پڕۆژەیەکى نیشتمانى هاوبەشیان هەبێت.
لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا, جەختكرایەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان.
میدیا - هەولێر :
پاشنیوەڕۆى ئەمڕۆ ١٢ / ٩ / ٢٠٢٢، سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازی لە شاندى بزووتنەوەى گۆڕان كردو، لەدیدارەكەدا باسیان لە رەوشی سیاسى كوردستان و یەکڕیزى و یەکدەنگى لایەنە سیاسییەکانى کوردستان كرد.
پاشنیوەڕۆى ئەمڕۆ دووشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK لە بارەگای مەكتەبی سیاسیی YNDK لە شاری هەولێر، بەئامادەبوونى هەڤاڵان (د. شاخەوان خالید کارگێڕى مەکتەبى سیاسى و قه‌هار تاهير سه‌عيد ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و شاکر هاشم ئەندامى کۆمیتەى سەرکردایەتى و فاخیر نانەکەلى كارگێڕى مەکتەبى ناوەندى پەیوەندییەکانى YNDK)، پێشوازیكرد لە شاندى بزووتنەوەى گۆڕان کە پێکهاتبوو لە بەڕێزان (بەختیار عومەر ئەولێ رێکخەرى ژوورى پەیوەندییە سیاسییەکان و سوعاد عەبدولڕەزاق ئەندامى جڤاتى نیشتمانى و جەلال حەمەغەریب و نەجمەددین سەعید و شوان ئیبراهیم و ئەندامانى ژوورى پەیوەندییە سیاسییەکان)، لەدیدارەكەدا باس لە رەوشی سیاسی كوردستان و دواپێشڤەچوون و پێشهات و گۆڕانكارییەكانی کوردستان و عێراق و ناوچەكە كراو, جەختكرایەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی گەلی كوردستان بە تەواوی هێزو لایەنە سیاسى و پێكهاتەكانییەوە بۆ پێشوازیكردن لەو ئەگەرو پێشهات و گۆڕانكارییانەی كە كە لەسەر ئاستی ناوچەكەدا دێنە پێشەوەو یەكێتی و یەكدەنگی و هاوهەڵوێستی لەو گۆڕانكارییانەدا بە فاكتەری سەرەكی پاراستن و چەسپاندنی دەسكەوتەكانى گەلى کوردستان و وەدەستهێنانی زیاتری مافەكانی وەسفكرا, هەر لە دیدارەكەدا سكرتێری گشتی YNDK بە شاندى میوانى راگەیاند کەوا ناوەندى سیاسى کوردستان پەرش و بڵاوەو پێویستى بە رێکخستنەوە هەیە، بۆ ئەم مەبەستەش YNDK پێشنیارى پێکهێنانى ئەنجوومەنێکى سیاسى و ناوەندێکى بڕیاڕى کوردستانى دەکات کەوا تەواوى هێزو لایەنە سیاسییەکان بگرێتەخۆ، پێکهێنانى ئەم ئەنجوومەنەشى وەک فاکتەرێکى سەرەکى بۆ رێکخستنەوەى ناوەندى سیاسى و ناوماڵى کوردستان وەسفکرد.
شایانى باسە هەر لە دیدارەکەدا شاندى بزووتنەوە گۆڕان پرۆژەى بزووتنەوەى گۆڕان-یان بۆ یەکخستنى هەڵوێست و رێکخستنەوەى ناو ماڵى کوردستان پێشکەش بە سەرکردایەتیى YNDK کرد، بۆ ئەوەى لە داهاتووى نزیکدا YNDK روانینى خۆى سەبارەت بە پڕۆژەکە بخاتەڕوو.
لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا, جەختكرایەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان.
میدیا - هەولێر:
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ ١٢ / ٩ / ٢٠٢٢، سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازی لە نووسەرو رۆماننوسى کورد مامۆستا (عەزیزى مەلاى رەش) كردو، لەدیدارەكەدا باسیان لە رەوشی رۆشنبیرى كوردستان و رۆڵى نووسەرو رۆشنبیران لە پرۆسەى سیاسیى کوردستان كرد.
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ دووشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK لە بارەگای مەكتەبی سیاسیی YNDK لە شاری هەولێر، پێشوازیكرد لە نووسشەرو رۆماننوسى کورد بەڕێز (عەزیزى مەلاى رەش)، لە دیدارەکەدا باسیان لە رەوشی رۆشنبیرى كوردستان و رۆڵى نووسەرو رۆشنبیران لە پرۆسەى سیاسیى کوردستان كرد، هەر لەدیدارەکەدا بەڕێز عەزیزى مەلاى رەش باسى لە دوا پڕۆژەکانى نووسینى خۆى کرد لە بوارى رۆمان و فەرهەنگى شێوەزارى هەولێر.
سکرتێرى گشتیى YNDK لەلایەن خۆیەوە ئاماژەى بە رۆڵى بەڕیزیان لە بزاڤى رۆشنبیرى کوردستان کرد و دەستخۆشى لە بەڕێزیان کردو هیواى تەندروستییەکى باش و تەمەن درێژى و بەردەوامى بۆ خواست.