ساڵح موسلم: زۆر شتمان له‌ توركیا و ئه‌مریكا قبول نه‌كردووه‌

تشرين1/أكتوير 21, 2019

خەڵك- بەشی هەواڵ

ساڵح موسلیم بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پەیەدە دەڵێت “توركیاو ھێزەكانی ئۆپۆزیسۆنی سوریا ئەوەی لەژێر سێبەرو چەتری توركیا دەیكەن بەپشتیوانی توركیا دەیكەن ئەوان بۆخۆیان نایكەن ئەوان لەگەڵ توركیان دوێنێ توركیا بەفڕۆكە بۆردومانیكرد لە گوندی “زەرگانە”دا “شەھید” ھەیە توركیا لەسەر سنورەوە تۆپباران دەكات پشتیوانی ئەوان دەكات بەپشتیوانی ئەو چەتانە ھێرش دەكەن دوێنێ دیواری سنورەكەیان بۆشكاندون لایان بردووە بۆئەوەی بێنە ناوەوە.”

ساڵح موسلیم بە دەنگی ئەمریكای وت ” ئێمە پێشتریش دەمان زانی ئێمە ڕێگەماندا ئاگر بەست قبوڵبكەین بۆ ئەوەی دەرفەت بدات بۆ دیالۆگ بۆ دانیشتن بۆ ڕێككەوتن و گفتۆگۆ ئاگر بەستمان قبوڵكرد بەڵام دوای ئەوەی توركیا و ئەمریكا ڕێككەوتن زۆر شت ھەیە لەناو ئەو ڕێككەوتنە قبوڵنەكراون گەلی ئێمە رەتی دەكاتەوە كاتێك ئێمە ئاگر بەستمان قبوڵكرد بۆئەوەی دیالۆگ بكرێت ڕێگای دیالۆگ بەكار بێنن بەڵام ئێستە توركیا قبوڵی ناكات توركیا نەیھێشتووە ئاگربەستەكە سەربگرێت.”

سەبارەت بە هەڵوێستی حكومەتی سوریا لە ئێستادا بەتایبەت پاش ئەوەی ڕێككەوتنیان لەگەڵ سوپای سوریای ئازاد و كوردەكان كرد، ساڵح موسلیم وتی” ئێستا ھەڵوێستی خۆیان بەڕونی دەڵێن، دەڵێن توركیا بێت و خاكی ئێوە كە خاكی سوریایە داگیربكات قبوڵی ناكەین ئاشكرا دەیڵێن سوریاش دەنگی خۆی ھەڵئەبڕێت بەڵام بە پراكتیكی ئەوان شتێكیان نەكردوە بەڵام لەھەندێ شوێن لەگوندەكانی عەین عیسا سوپای سوریا شەڕیكرد سەربازی سوری كوژران ھەندێك لە “چەتە”كانیش كوژران بەڵام شتێكیان نەكرد ئەوان بەقسە دەیڵێن بەڵام بەپراتیكی ھیچیان نەكردوە، توركیاش بۆمبارانی گوندەكان دەكات و بابەتی كیمیایی ھەیە كیمیا باران دەكات منداڵ و ژن پێوە دەبێت بۆئەمەش دەبێت سنورێكی بۆ دابنێیت لەبەر ئەوە بۆ تاكتیك لەھەندێ گوند بكشێنەوە بۆئەمەش ئەوانە بابەتی سەربازین فەرماندەكانی ھێزی سوریای دیموكرات بڕیار دەدەن.”

دەربارەی ئەوەی ئایا بەڵگەیان هەیە توركیا چەكی فسفۆڕی قەدەغەكراوی بەكارهێنابێت لەهێرشەكانیدا؟ ساڵح موسلیم دەڵێت” بەڵێ ئێستا لەھەندێ شوێن بەڵگە ھەیە پزیشكەكانیش ئاماژەیان پێكردوە بەڵام لەسەرو ئەوەشەوە ئێمە ھی نێودەوڵەتیمان دەوێت بانگەواز لەوان دەكەین ئەگەر ھەڵەش نەبم ھەندێك لەو بریندارانە ئێستە براونەتە دەرەوە بۆئەوەی لەسەر ئەو بابەتە بوەستن تا بزانن چ جۆرە چەكێك بەكار ھاتووە؟ ئەوەشی كە لەبەردەست پزیشكەكانی ئێمە ھەیە تا ئێستە نەسەلمێنراوە ئەویش بەھۆی ئەو ئامێرانەی كە لەبەردەستدا ھەن وەك پێویست نین لەبەر ئەوەش ئێمە بانگەوازیمان لە پزیشكی نێودەوڵەتیكرد بۆ ئەوەی بێن پشكنین بكەن لێكۆڵینەوە بكەن .”