سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازی لە سەرۆکى کۆمەڵەى رۆشنبیرى تورکمان لە کوردستان دەكات

تشرين1/أكتوير 21, 2021
میدیا - هەولێر :
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ 21 / 10 / 2021، سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازی لە سەرۆکى کۆمەڵەى رۆشنبیرى تورکمان لە کوردستان كردو، باسیان لە بارودۆخی سیاسی كوردستان و پەیوەندی نێوان هەردوولا كرد.
پاش نیوەڕۆى ئەمڕۆ پێنجشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK بە ئامادەبوونى هەڤاڵان ( د. عەبدوڵڵا عەدۆ و قەهار تاهیر سەعید ئەندامانى مەکتەبى سیاسى و شاکر هاشم ئەندامى کۆمێتەى سەرکردایەتیى YNDK) لە بارەگای مەكتەبی سیاسی YNDK لە شاری هەولێر پێشوازیكرد لە بەڕێز (جەودەت نەجار سەرۆکى کۆمەڵەى رۆشنبیرى تورکمان لە کوردستان)، لەدیدارەكەدا باسیان لە بارودۆخی سیاسی كوردستان و دوا ئەگەرو پێشهاتەكان كردو، جەختیانكردەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی لایەنە كوردستانییەكان لەو گۆڕان و پێشهاتانەی كە لەسەر ئاستی كوردستان و ناوچەكەدا دێنەپێشەوەو یەکڕێزى و یەکدەنگى لایەنەن و پێکهاتەکانى کوردستانیان وەك كاریگەرترین چەك بۆ رووبەڕووبوونەوەی پیلانى دوژمنان باسی لێوەكراو، لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا باس لە پەیوەندی نێوان YNDK و کۆمەڵەى رۆشنبیرى تورکمان لە کوردستان كراو جەختكرایەوەسەر پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا لەپێناو زیاتر خزمەتكردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان.