سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازی لە سەرۆکى پارتی سەربەستیى كوردستان دەكات.

تشرين1/أكتوير 19, 2021
میدیا - هەولێر :
پاش نیوەڕۆى ئەمڕۆ 19 / 10 / 2021، سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازی لە سەرۆکى پارتی سەربەستیى كوردستان كردو، باسیان لە بارودۆخی سیاسی رۆژهەڵاتى كوردستان و پەیوەندی نێوان هەردوولا كرد.
پاش نیوەڕۆى ئەمڕۆ سێشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK لە بارەگای مەكتەبی سیاسی YNDK لە شاری هەولێر پێشوازیكرد لە بەڕێز (عارف باوەجانى سەرۆکى پارتی سەربەستیى كوردستان)، لەدیدارەكەدا باسیان لە بارودۆخی سیاسی رۆژهەڵاتى كوردستان و دوا پێشهاتەكانی ئەم بەشەی وڵات كردو، جەختیانكردەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی لایەنە كوردستانییەكان لەو گۆڕان و پێشهاتانەی كە لەسەر ئاستی كوردستان و ناوچەكەدا دێنەپێشەوەو یەكێتی كوردان وەك كاریگەرترین چەك بۆ رووبەڕووبوونەوەی دوژمنان باسی لێوەكراو، لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا باس لە پەیوەندی نێوان YNDK و پارتی سەربەستیى كوردستان كراو جەختكرایەوەسەر پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا لەپێناو زیاتر خزمەتكردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان.