میدیا- ههولیر
ژمارهیهك نوێنەری لایەنی سیاسیی و ڕۆشنبیر و کەسایەتیی سەردانی بارەگای نوێنەرایەتیی هەدەپەیان لە شاری هەولێر کرد و دژی هەوڵهکانی دەوڵەتی تورک بۆ داخستنی هەدەپە، هەڵوێستیان نیشاندا.
ئەمڕۆ 19-3-2021 ژمارەیەک لە ڕۆشنبیر و کەسایەتیی، نوێنەری هەریەک لە یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستانYNDKو حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان، حزبی شیوعی، حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان، بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان، پارتی پارێزگارانی کوردستان، سەردانی نوێنەرایەتیی هەدەپەیان کرد لە شاری هەولێر.
جێگهی ئاماژه پێكردنه ههڤاڵ شاكر هاشم ئهندامی سهركردایهتی یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستانYNDK له سهردانیهكه و كۆنگره رۆنامهوانیهكه بهشدار بوو تیایدا پشتگیری یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستانYNDK بۆ ههدهپه و خهبات و بهرحۆدانی باكووری كوردستان دهربڕی.
ئامانجی سەردانەکە پشتیوانییکردنی هەدەپە و نیشاندانی هەڵوێست بوو دژ بە هەوڵەکانی ئاکەپە-مەهەپە بۆ داخستنی پارتی دیموکراتی گەلان-هەدەپە.
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامهوانییدا، ئاماژە بەوە کرا، دەوڵەتی تورک هێرش دەکات سەر باشووری کوردستان، هەڕەشەی داگیرکردنبی شەنگال دەکات، لە عەفرین و سەرێکانی ژنان دەڕفێنێت و دەیانفرۆشێت، هێرش دەکاتە سەر ڕۆژئاوا، گۆشەگیریی خستوەتە سەر ڕێبەر ئۆجالان و مەترسیی لەسەر تەندروستیی هەیە، لەبەرامبەر ٦٨٧ سیاسەتمەدار داخوازی قەدەغەکردنی سیاسەت کراوە، تا ئێستا هەشت حزبی داخستوە، ١٢ هەزار سیاسەتمەدار و ئەندامی هەدەپەی زیندانیی کردوە، بەم جۆرە دەیەوێت دەستکەوتەکانی گەلی کورد لەناوببات.
لە کۆتاییدا بانگەواز لە هێزە نیشتیمانیی و نەتەوەییەکانی باشووری کوردستان کرا، پشتگیریی هەدەپە بکەن، چونکە چەندە هەدەپە بەهێززبێت، تێکۆشانی کوردانیش بەهێز دەبێت و خاوەنداریی لە هەدەپە، خاوەوندارییە لە کورد و کوردستان.
پاشان هاوتا ڕەسوڵ، ئەندامی حزبی شیوعی، ڕاگەیەندراوی هاوبەشی هەموو ئەو حزبانەی خوێندەوە، کە ئەمڕۆ سەردانی نوێنەرایەتیی هەدەپەیان کرد و تیایدا ئەو هەوڵدانانەی دەوڵەتی تورکیان شەرمەزار کرد، وە پشتیوانییان بۆ هەدەپە دەربڕی.