مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی حكومهتی کوردستان لە تویتەری خۆی داوای لە هاونیشتمانییانی کوردستان کرد کە "ئارام بن."
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد کە هێزه ئەمنییەکان لێکۆڵینەوەیەکی وردیان دهست پێكردووه.
مەسرور بارزانی گوتیشی: "لهگهڵ مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراقدا له پهیوهندیدام بۆ هاوئاهەنگیی پێویست بۆ دۆزینهوهی ئهنجامدهرانی ئهم كردهوه تیرۆریستییه."
شەوی دووشەممە 2021/02/15 کاژێر 09:30 چەند مووشەکێک لە چەند شوێنێکی جیاوازی هەولێر کەوتنەخوارەوە. یەکێک لە مووشەکەکانیش لە شەقامی 40 مەتری کەوتووەتەخوارەوە.