ئێران ئامێرێكی پەنجە قرتاندن لە بەندیخانەی ورمێ به‌كاردێنێ

كانون1/ديسمبر 21, 2020


بۆ پەنجەی دەستی شەش کەس ئامێریک ئامادەکراوە. ئەو ڕێکخراوە سزای قرتاندنی پەنجەی بە سزاێكی بێ بەزەییانە زانی كە تەنانەت باس كردنیشی مەترسیدارو نەگونجاوە. 

پێشتر، ڕێکخراوەکانی پارێزەری مافی مرۆڤ، باسیان لەئەگەری قرتاندنی پەنجەی چوارکەس بەناوی هادی ڕۆستەمی" مەهدی شەریفیان" مەهدی شاهیوەند" و کەسراکەرەمی" کردوە و نیگەرانی خۆیان بە دەستگای بە ناو دادوەری ڕژیمی ئێران ڕاگەیاندوە،و داوایان كردوە ئەو سزایە هەلوەشێننەوە. 

لێبوردنی نێونەتەوەیی ئەگەری جێبەجێکردنی بەپەلەی ئەم سزایەی بۆ ئەو چوارکەسە و دوبرا بەناوی شەهاب تەیمووری و مێهرداد تیمووری، ڕاگەیاندوە. ئەم شەش کەسە کەمەترسی قرتاندنی پەنجەیان هەیە، بەتاوانی دزیی دادگایی کراون و لە بەندیخانەدان.