راگەیەندراوێک لە وەزیری تەندروستی هه‌رێمی كوردستان لەبارەی سەرهەڵدانی ڤایرۆسێکی نوێ

كانون1/ديسمبر 21, 2020

دكتۆر سامان به‌رزنجی وەزیری تەندروستی هه‌رێمی كوردستان ،  داوا له‌به‌رێوه‌به‌رانی گشتى ته‌ندروستى پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات ،  رێوشوێنی پێویست بگیرێتەبەر بۆ هەر ئەگەرێکی سەرڵدانی ڤایرۆسێکی نوێ کە ئێستا لە وڵاتی بەریتانیا راگەیەندراوە.
 وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان نووسراوێکی بۆ بەڕێوەبەرایەتییەکانی تەندروستیی  پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان ناردووه‌ ، لەبارەی ئامادەکاری بۆ هەر ئەگەرێکی سەرهەڵدانی ڤایرۆسێکی نوێ.
 وه‌زیری ته‌ندروستى هه‌رێمی كوردستان ، ڕایده‌گه‌ێنێت بۆ  ئاماده‌كاری و ڕێككاری گرتنه‌ به‌ری ڕێو شوێنی پێویست بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێكی سه‌ر هه‌ڵدانی ڤایرۆسی نوێ كه‌ ئێستا له‌وڵاتی به‌ریتانیا سه‌ری هه‌ڵداوه‌ ، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ پێتان ڕاده‌گه‌یه‌نن كه‌وا پێویسته‌ به‌ووردی چاودێری هه‌موو ئه‌و گه‌شتیار و كه‌سانه‌ بكه‌ن ، كه‌وا راسته‌وخۆ یان ناراسته‌وخۆ له‌وڵاتی به‌ریتانیا ده‌گه‌ڕێننه‌وه‌ هه‌رێمی كوردستان له‌رێگای فرۆكه‌خانه‌كان یان ده‌روازه‌ سنورییه‌كان .