میدیا - هه‌ولێر
شاندێكی بزاڤی ئاشتی ناوخۆیی(بان) سه‌ردانی YNDK ده‌كات و تاووتوێی ره‌وشی سیاسی كوردستان و ناوچه‌كه و ئاشته‌وایی نێوان لایه‌نه كوردستانییه‌كان ده‌كه‌ن .
رۆژی پێنج شه‌ممه رێكه‌وتی 19/11/2020 شاندێكی بزاڤی ئاشتی ناوخۆیی(بان) كه‌پێكهاتبوو له به‌رێزان ( د.عبدالقادر مجید جێگری سه‌رۆكی بزاڤی ئاشتی ناوخۆیی و عارف ره‌مه‌زان ئه‌ندامی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی بزاڤی ئاشتی ناوخۆیی ) سه‌ردانی YNDK ده‌كه‌ن و پیشوازیكران له‌لایه‌ن هه‌ڤاڵان( شاخه‌وان خالید كارگێری مه‌كته‌بی سیاسی YNDK و قه‌هار تاهیر ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و شاكر هاشم ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و فاخیر نانه‌كه‌لی و جه‌لال سمایل كارگێڕانی مه‌كته‌بی ناوه‌ندی په‌یوه‌ندییه‌كان) له‌دانیشتنه‌كه گفتوگۆ له‌سه‌ر ره‌وشی سیاسی كوردستان و ناوچه‌كه و جیهان كرا، له‌م باره‌یه‌وه شاندی بزاڤی ناوخۆ نامه‌یه‌كی كراوه‌یان ئاڕاسته‌ی سكرتێری گشتی YNDK كرد سه‌باره‌ت به ده‌ستپێشخه‌ری بۆ ئاشته‌وایی نێوان لایه‌نه‌كان.
له‌م باره‌یه‌وه شاخه‌وان خالید سوپاسی ئه‌و نامه‌یه‌ی كرد و رایگه‌یاند: " بارودۆخی ئێستای كوردستان هه‌ستیاره داگیركه‌ران و دوژمنانی كوردستان به رێگه‌ی جیاواز دژایه‌تی گه‌لی كوردستان و مافه‌كانمان ده‌كه‌ن، بۆیه ده‌بێ هه‌موو لایه‌نه‌كان له‌هه‌موو به‌شه‌كانی كورد یه‌كریز و یه‌كده‌نگ بین و به‌ره‌نگاری ئه‌و دژایه‌تی و دوژمنایه‌تی و داگیركارییه ببینه‌وه، هه‌روه‌ها پێویسته حزب و لایه‌نه‌كانی كوردستانی كێشه‌كان به‌گفتوگۆ و دیالۆگ چاره‌سه‌ر بكه‌ن و به‌هه‌موو لایه‌كمان پارێزگاری له‌ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌لی كوردستان له باشوور و رۆژئاوای وڵات بكه‌ین و به‌رگی حیزبایه‌تی لهبهربكهینهوهو هه‌موومان پێشمه‌رگه و شه‌ڕڤانی ئه‌و وڵاته بین بۆ سه‌رخستن و ئاواكردنی كوردستان و له‌م باره‌یه‌وه له‌گه‌ڵ بزاڤی ئاشتی ناوخۆیی(بان) و سه‌رجه‌م ئه‌و لایه‌نه ئاشتیخوازانه پاڵپشت و هاوكار ده‌بین و هه‌هاهه‌نگی ده‌كه‌ین بۆ نه‌هێشتنی ئه‌گه‌ری شه‌ڕی ناوخۆیی و چاره‌سه‌ركردنی كیشه‌كان به رێگه‌ی دیالۆگ و ئاشتی و دانیشتن ".