سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر ئه‌ردۆغان

ئیمانوێل ماكڕۆن،سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند: ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سیاسه‌تی پاوانخوازی به‌تێكه‌ڵكردنی قه‌ومییه‌ت و ئیسلامی په‌یڕه‌و ده‌كات و ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌وروپا یه‌ك ناگرێته‌وه‌ و ده‌بێته‌ هۆكارێك بۆ تێكدانی ئارامی ئه‌وروپا.

ماكرۆن له‌ دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ گۆڤاری باری ماتش كه‌ ئه‌مڕۆ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ گوتی: پێویسته‌ له‌سه‌ر ئه‌وروپا  رووبه‌روو رێگری له‌م كارنه‌دا بكه‌ن ئه‌گه‌ر خۆیان به‌ به‌رپرسیار ده‌زانن.

هه‌روه‌ها گوتی: من له‌گه‌ڵ گرژبوونی دۆخه‌كه‌دا نیم و باوه‌ڕیشم به‌ دیبلوماسییه‌تی لاواز نییه‌ و ئاماژه‌- شمان بۆ هه‌ماهه‌نگی ئه‌وروپا ناردووه‌.

شایانی باسه‌ له‌م مانگانه‌ی دواییدا په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیاو ئه‌وروپا گرژی تێكه‌وتووه‌و ئه‌نقه‌ره‌ به‌شێوه‌یه‌ك له‌ رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست مامه‌ڵه‌ی كردووه‌ كه‌ زۆربه‌ی وڵاتانی تووڕه‌ كردووه‌.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار كوردستان تیفی