میدیا – جیهانی
بە گوێرەی ئامارە جیهانییەكان، تاكو كاتژمێر 9:30ی ئەمڕۆ سێ شەممە ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە 10 ملیۆن و 412 هەزار و 437 حاڵەت، لەو ژمارەیەش پێنج سەد و 8 هەزار و 228 حاڵەتی گیانلەدەستدانیش هەبووە.
لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ئەمریكا زۆرترین ڕێژەی تووشبوون بە پەتاكەی تێدا تۆماركراوە و گەیشتووەتە دوو ملیۆن و 681 هەزار و 811 كەس و سەد 28 هەزار و 783 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.
ڤایرۆسی كۆرۆنا نەخۆشییەكی كوشندەیە و مانگی 12ی ساڵی ڕابردوو لەشاری وۆهانی وڵاتی چین سەریهەڵداو لەئێستاشدا لە زیاتر لە 210 وڵات و ناوچەی جیهان بڵاوبووەتەوە.
ئەمەش لەكاتێكدایە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوو ڤایرۆسەكە لە هەرێمی كوردستان بەشێوەیەكی خێرا بڵاوەی كردووە