سه‌رۆك بارزانی: خوازیارم مسته‌فا كازمی بتوانێت په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان به‌هێز بكات

له‌ په‌یامێكدا سه‌رۆك بارزانی، له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، پیرۆزبایی له‌ مسته‌فا كازمی ده‌كات  به‌ بۆنه‌ی متمانه‌ پێبه‌خشینی له‌ لایه‌نی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه‌وه‌ و ده‌ستبه‌كاربوونی‌ وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی عێراق.

له‌ په‌یامه‌كه‌دا سه‌رۆك بارزانی ڕایده‌گه‌یه‌نێت: هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ مسته‌فا كازمی ده‌خوازم له‌ ئه‌ركه‌ نوێیه‌كه‌ی بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئارامی سه‌قامگیری بۆ وڵات.

ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت: خوازیارم بتوانێت په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان به‌هێز بكات و كێشه‌ هه‌ڵواسراوه‌كان چاره‌سه‌ر بكات.