سکرتێرى گشتیى پارتى کرێکاران و رەنجدەرانى کوردستان یۆبیلی زیوینی دامه‌زراندنی YNDK پیرۆز ده‌كات

میدیا- هه‌ولێر :
بەڕێز باپیر کامەلا سکرتێرى گشتیى پارتى کرێکاران و رەنجدەرانى کوردستان؛ به‌بۆنه‌ی یۆبیلی زیوین (25)ه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK په‌یامێك ئاراسته‌ی غه‌فوور مه‌خمووری سكرتێری گشتیی YNDK و مه‌كته‌بی سیاسی و ئه‌ندامانی YNDK ده‌كات، تیایدا وێڕاى پیرۆزبایی، هیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆ ده‌خوازێت، ئەمەش ده‌قی په‌یامی پیرۆزباییه‌كه‌یە:

بۆ بەڕێز کاک غەفوور مەخموورى سکرتێرى گشتیى یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان
بەڕێزان ئەندامانى مەکتەبى سیاسیى یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان
سڵاوو رێز ...
بە بۆنەى (25) ساڵەى دامەزراندن و یادى یۆبیلى زیوینى یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان و هاتنى جەژنى نەورۆز و سەرى ساڵى کوردى بەناوى خۆمان و سەرجەم هەڤاڵانمان گەرمترین پیرۆزباییتان ئاراستە دەکەین، هیواخوازین یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان هەردەم بەرەوپێش بچێت و هەر لە گەشە دابێت.
یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان ؛ هەمیشە رۆڵى کاراى هەبووە لە خەباتى نەتەوەیى و دیموکراتى و بەشدارى سیاسى کردووە لە ئەڕکە نیشتمانى و نەتەوەییەکان، لە کاتێکدا یادى چارەگە سەدەیەک لە خەبات و تێکۆشانى پارتە تێکۆشەرەکەتان دەکەنەوە سەرجەم کۆمەڵگاى مرۆڤایەتى بە قۆناغێکى سەخت و دژواردا تێدەپەڕێت و رووبەڕووى بەڵایەکى گشتگیر دەبینەوە، لەهەمان کاتدا کۆمەڵێک کێشەى سیاسى و ئابوورى و کۆمەڵایەتى ئاڵاون لە گەلانى عێراق بە یەکڕیزى سیاسى و پشتیوانى گەل ئومێدەوارین بتوانین گەل و وڵاتمان و کۆمەڵگاى مرۆڤایەتى دەربازبێت لەم رەوشە دژوارە، گەلانى عێراق بە گشتى و گەلى کوردستان بەتایبەتى بگەنە رێگەى چارە و کۆتایى هاتنى کێشە و ناخۆشى و مەینەتییەکان و گەڕانەوەى ئۆقرەى سیاسى و ئابوورى و کۆمەڵایەتى، ئەم یادە پیرۆزە هاندەرمان بێت بۆ زیاتر پتەوکردنى پەیوەندییەکانمان و هاوخەباتى و هاوکارى و پێکەوە کارکردن.
پیرۆزبێت یادى (25) ساڵەى یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان.

براتان
باپیر کامەلا
سکرتێرى گشتیى پارتى کرێکاران و رەنجدەرانى کوردستان
19 / 3 / 2020 هەولێر