میدیا- هه‌ولێر :
پارتیا یه‌كیتیا ده‌مۆكراتیك PYD ؛ به‌بۆنه‌ی یۆبیلی زیوین (25)ه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK په‌یامێك ئاراسته‌ی سەرکردایەتى و ئەندام و لایەنگرانى YNDK ده‌كات، تیایدا وێڕاى پیرۆزبایی، هیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆ ده‌خوازێت، ئەمەش ده‌قی په‌یامی پیرۆزباییه‌كه‌یە:
بۆ بەڕێزان سه‌ركردایه‌تی, ئەندام, تەواوى دۆست و ئالیگرێن یه‌كێتی نه‌ته‌وەیی دیموكراتی كوردستان
ئێمە وه‌كو پارتیا یه‌كیتیا ده‌مۆكراتیك PYD ؛ (25)ەمین ساڵڤه‌گه‌رى دامه‌زراندنى یه‌كێتی نه‌ته‌وەیی دیموكراتی كوردستان پیرۆز دەكەین.
بێگومان لە قۆناخێکى وه‌ها گرینگدا كەوا كوردستان و رۆژهەڵاتى ناڤینى تێدا ده‌رباز دەبێت, ئێمە پێویستیمان بە یه‌كڕیزی و یه‌كیتی ناو ماڵى كوردان هه‌یه, بەتایبه‌تى پێویستیمان بە بەستنى كۆنگره‌یەکى نه‌ته‌وەیی كوردستانی هه‌یه كەوا تێیدا ستراتیژیەتێکى كوردستانی هاوبه‌ش بێتە ده‌ستنیشان كردن، ئێمە لەم باوەڕەداین کەوا لەم پێناوەدا هه‌ڤاڵانى یه‌كیتی نه‌ته‌وەیی دیموكراتی كوردستان لە كار و خه‌باتى خۆیاندا به‌رده‌وام دەبن و بۆ پێشەوە دەچن.
ئێمە لە رۆژاڤایێ كوردستانێ دا بە قۆناخێکى پڕ هه‌ستیاردا ده‌رباز دەبین, لەلایەکەوە وەک دەزانن ئەزموونى رێڤه‌به‌ری خۆسه‌ر دامەزراوە و بەردەوامە لە کار‌و بەرخودانى خۆى و رێکخراوى تیرۆریستى بەناو (داعش)ى تێکشکاند و کۆمەڵگاى كوردی پاراست, بەڵام لە به‌رامبه‌ردا ئەمەدا هێرشى داگیرکارى دەوڵەتى تورک بۆ سەر خاکى رۆژاڤایێ كوردستانێ هاتیه سه‌پاندن و بەردەوامیشە لە هەڕەشەکردن, هه‌روه‌ها نه‌خۆ‌شی كۆرۆنا ئەویش مه‌ترسییه‌كى مه‌زنى لەسه‌ر جیهان دروست کردووە.
لە قۆناخێكى وادا ئێمە لەو باوەڕەداین كەوا پێویستە هەموو لایەکمان پێکەوە كاربکەین و بە تێكۆشانێکى هاوبه‌ش هاوکاربین بۆئەوەى ده‌ستكه‌وتەکانمان بپارێزین و زه‌حمه‌تییەکان ده‌رباز بكەین و گه‌لى خۆمان بە ئازادى بگەیەنین.
جارێکى دیکە ئێمە وه‌كو PYD ، (25)ەمین ساڵڤه‌گه‌رى دامه‌زراندنى یه‌كێتییەکەتان پیرۆز دەكەین و هیواى سه‌ركه‌وتن بۆ خه‌بات و تێكۆشانتان دەخوازین.
لەگەڵ رێز و سلاوى دووبارەماندا.
پارتیا یه‌كیتیا ده‌مۆكراتیك (PYD)
21 ئادار 2020 قامشلۆ