مەخمور، کارمەندانی تەندروستی گۆشەگیریی سەر ئۆجالان شەرمەزار ده‌كه‌ن

شباط/فبراير 08, 2020

بە دروشمی 'تەندروستی ڕێبەرایەتی تەندروستی ئێمەیە"، کۆمیتەی تەندروستی کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی لە مەخور، لە گردووبەوەیەکدا دژی گۆشەگیریی سەختی سەر عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان- پەکەکە، ڕاگەیەندراوێکیان خوێندەوە و ئەو گۆشەگیرییان شەرمەزار کرد.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا کە لەلایەن بێریڤان ونڤەرە'وە خوێندرایەوە باس لە گەلەکۆمەی نێودەوڵەتی سەر ئۆجالان کرا، کە لە ١٩٩٨ـەوە دەستیپێکرد و لە ١٥ی شوباتی "مانگی ٢" ١٩٩٩بە ڕفاندنی کۆتاییهات، هەروەها هاتبوو: گەلەکۆمەی نێودەوڵەتی لە کەسایەتی ڕێبەر ئاپۆدا دژی هەموو کورد کرا و بەشێوازی جیاجیا تا ڕۆژی ئەمڕۆمان بەردەوامیی هەیە، لەبەرامبەر هەموو پیلانەکاندا لە سەروی هەموویانەوە ڕێبەر ئاپۆ هەنگاوی گرنگی ناوە بۆ پوچەڵکردنەوە، بەڵام لە دوای چاوپێکەوتنی مانگی پێنج ی ساڵی ڕابردووەوە دیسانەوە ڕێگای دیداریی نەدراوەو بە سەختتر لە ڕابردوو گۆشەگیریی خراوەتەسەر، جێگای شەرمە هیچ ڕێکخراوێکی مرۆیی لە جیهاندا دژی ئەو کردەوانەی دەوڵەتی تورک هەڵوێستی نەبووە.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەوە بەوەشکراوە، ئەوان کە کارمەندی تەندروستین و کاری مرۆڤایەتیی دەکەن، تەندروستی ئۆجالان بە تەندروستی هەموو تاکێکی کورد دەزانن، هەروەها هاتووە "هەربۆیە ئێمە داوا لە تەواویی گەلی کورد و ڕێکخراوەکانی پەیوەندیدار بە مافەکانی مرۆڤ دەکەین، لەم کاتەدا زۆر لە ڕابردوو زیاتر خۆیان بەرامبەر ڕەوشی تەندروستی ڕێبەر ئاپۆ بە بەرپرسیارببینن و ئەرکی خۆیان پێکبهێنن".

بە وتنەوەی "بژی ڕێبەر ئاپۆ، بژی ئازادیی گەلان و بمرێت هەموو شێوازەکانی پیلانگڕیی، کۆتایی بە چالاکییەکە هات.

سه‌رچاوه‌: رۆژنیوز