ميديا- هه‌ولێر:
ئێوارەی ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه، رێكه‌وتى 23-7-2026 هه‌ڤاڵ ( د.شاخه‌وان خاليد كارگێرى مه‌كته‌بى سياسيى YNDK ) بەشداری له ڕێوڕەسمی بڵاوکردنەوەی کتێبی (ڕەهەندەکانی هزری پەرەپێدانی گەشتوگوزار لە ستراتیژییەتی مەسرور بارزانی و ڕەوتی مێژوو و ئایندەدا) کرد، کە لە نووسینی نادر ڕوستی و لەلایەن یەکێتی نووسەرانی کورد، لقی هەولێر لە هۆڵی شەهید مەهدی خۆشناو ڕێکخرا.
لە ڕێوڕەسمەکەدا ژمارەیەک لە نووسەران، ڕۆشنبیران، بەرپرسانى حزبى و حكومى ئامادەبوون و گرنگی کتێبەکەیان وەک توێژینەوەیەکی زانستی لەسەر پەرەپێدانی بواری گەشتوگوزار و شوێنی ئەو بوارە لە ستراتیژییەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان باس کرد.
مامۆستا نادر ڕوستی، نووسەری کتێب، باسێكی کورتی دەربارەی ناوەڕۆک و ئامانجەکانی کتێبەکەی پێشکەش کرد و لەگەڵ ئامادەبووان گفتوگۆیەکی فکری و زانستی دەربارەی بابەتەکانی کتێب ئەنجامدرا.
له‌م باره‌يه‌وه كارگێرى مه‌كته‌بى سياسيى YNDK كه له‌لايه‌ن نووسه‌ره‌وه راسپاردرا بوو بۆ خوێندنه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنى په‌رتووكه كۆمه‌ڵێك سه‌رنج و تێبينى خسته روو وتى: ئەم کتێبە وەک توێژینەوەیەکی زانستیی ئەکادیمی، ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت لە تیشک خستنە سەر کەرتی گەشتوگوزار و جێگەی ئەم بوارە لە ستراتیژییەتی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا؛ بەتایبەت کە گەشەپێدانی گەشتوگوزار یەکێکە لە بنەما سەرەکییەکانی گەشەی ئابووری، هەمەجۆرکردنی سەرچاوەکانی داهات، و ناساندنی شوناس و مێژووی دەوڵەمەندی هەرێمی کوردستان بە جیهان. پيرۆزبايى له‌نووسه‌ر كرد.