پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ ١٣ / ٧ / ٢٠٢٦، سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازی لە بەڕێز سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان كردو، لەدیدارەكەدا باسیان لە رەوشی سیاسى كوردستان و ناوچەکە و کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان و یەکڕیزى گەلى کوردستان كرد.
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ دووشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK لە بارەگای مەكتەبی سیاسی YNDK لە شاری هەولێر، پێشوازیكرد لە بەڕێز (سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان)، لە دیدارەکەدا باسیان لە رەوشی سیاسی كوردستان و دواپێشڤەچوون و پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە و هەنگاوەکانى کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان كرد و، جەختیانكردەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی گەلی كوردستان بە تەواوی هێزو لایەنە سیاسى و پێكهاتەكانییەوە بۆ پێشوازیكردن لەو ئەگەرو پێشهات و گۆڕانكارییانەی كە لەسەر ئاستی ناوچەكەدا روویانداوەو روودەدەن و، یەكێتی و یەكدەنگی و هاوهەڵوێستی کوردستانییانە لەو گۆڕانكارییانەدا بە فاكتەری سەرەكی پاراستن و چەسپاندنی دەسكەوتەكان و وەدەستهێنانی زیاتری مافەكانی گەلی كوردستان وەسفكرا، لەم پێناوەشدا هەردوو لا جەختیان لەوە کردەوە کەوا پێویستە لە زووترین کاتدا پەرلەمانی کوردستان کارابکرێتەوە و کابینەى دەیەمى حکومەتى کوردستان پێکبهێنرێت،
لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا؛ جەختكرایەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی نێوان هەردوولا لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان.