پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ ٢٨ / ٦ / ٢٠٢٦، سكرتێری گشتیی YNDK بەیاوەرى شاندێکى YNDK سەردانی مەکتەبى سیاسیى حزبى رزگاریى كوردستان-یان كردو، لە دیدارێکی برایانەدا باسیان لە رەوشی سیاسیی کوردستان و ناوچەکە و پتەوكردنی پەیوەندی نێوان هەردوولا کرد.
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ یەکشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK ، بهیاوهری ههڤاڵان (قەهار مەخمووری و شاکر هاشم ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و فاخیر نانەکەلى ئەندامى کۆمیتەى سەرکردایەتى و بەرپرسى هەرێمى هەولێری YNDK)، سەردانی بارەگای مەکتەبى سیاسیى حزبى رزگاریى كوردستان-یان لە شاری ههولێر كردو، بەگەرمی لەلایەن بەڕێزان (رێکار ئەحمەد سکرتێرى گشتیى حزب و ئەندامانى کۆمیتەى سەرکردایەتى و ژمارەیەک لە کادیرانى حزبى رزگاریى کوردستان)ەوە پێشوازیكران، لە دیدارێکی برایانەدا؛ باسیان لە رەوشی سیاسی كوردستان و دواپێشڤەچوون و پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكەو زیاتر لێكنزیكبوونەوەی لایەنە سیاسییەكانی كوردستان كرد و، جەختیانكردەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی گەلى كوردستان لەو گۆڕانكارییانەی كە لە ناوچەکەدا روودەدەن و دێنە پێشەوە و، یەكێتی و یەكدەنگی گەلى كوردستان لەو گۆڕانكارییانەدا بەفاكتەری سەرەكی سهركهوتنى گەلی كوردستان وەسفكرا.
لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا، جەختكرایەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان.