مه‌كته‌بی سیاسیی YNDK بەشدارى پرسەى خوالێخۆشبوو (كاروان مومتاز حه‌يده‌رى) دەکات

میدیا – هه‌ولێر:

 

 مه‌كته‌بی سیاسیی YNDKبەشدارى پرسەى خوالێخۆشبوو (كاروان مومتاز حه‌يده‌رى) له‌ مزگه‌وتى نانه‌كه‌لى له‌ شارى هه‌ولێر ده‌كات.  

  ئێواره‌ى ئەمڕۆ هه‌ينى رێكه‌وتى  15 / 5 / 2026، شاندێكى مه‌كته‌بى سياسيى یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK كه ‌پێكهاتبوو له‌ هه‌ڤاڵان (د. شاخەوان خالید کارگێڕى مەکتەبى سیاسيى YNDK و شاكر هاشم ئه‌ندامى مەکتەبى سیاسيى YNDK ) ، لە مزگه‌وتى نانه‌كه‌لى له‌ شارى هه‌ولێر، به‌شداری پرسەى خوالێخۆشبوو (كاروان مومتاز حه‌يده‌رى)يان كرد، شاندى مه‌كته‌بی سیاسییYNDK، پرسە و سەرەخۆشى و په‌يامى هاوخەميان به‌ به‌ڕێز كاك مومتاز حه‌يده‌رى و خانه‌واده‌ و بنه‌ماڵه‌كه‌يان راگەیاندن و ئومێدی ئه‌وه‌يان خواست دواناخۆشيان بێت، له‌ به‌رامبه‌ردا كاك مومتاز حه‌يده‌رى نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسى ناسراوى كوردستان، سوپاسی بەشدارى و هاوخەمی ( مه‌كته‌بی سیاسیی YNDK )ى كرد.