مه‌كته‌بی سیاسیی YNDK ساڵيادى دامه‌زراندنى حزبی شیوعی كوردستان پيرۆز ده‌كات

میدیا - هەولێر

مەكتەبی سیاسی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستانYNDK، به‌بۆنه‌ی (92) ساڵه‌ی دامه‌زراندنی حزبی شیوعی كوردستان په‌یامی پیرۆزباییان ئاڕاسته‌ ده‌كات و هیوای سه‌ركه‌وتنی زیاتریان بۆ ده‌خوازێ، له‌په‌یامه‌كه‌ هاتووه‌ "له‌م قۆناغه‌ی ئه‌مرۆی كوردستان و ناوچه‌كه‌ پێیدا تێپه‌ڕ ده‌بێ یه‌كریزی و ته‌بایی سه‌رجه‌م حزب و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان ‌زامنی به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كان و پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كانمانه‌"‌.

 

ده‌قی په‌یامی پیرۆزباییه‌كه‌:

 

بۆ بەڕێز مەكتەبی سیاسیی حزبی شیوعی كوردستان

بابەت / پیرۆزبایی

سڵاوی سەرخۆبوون ‌و ئازادی ...

     بەبۆنەی(92) ساڵه‌ی دامەزراندنی حزبی شیوعی بەناوی خۆمان ‌و تەواوی ئەندام ‌و لایەنگرانی یەكێتیمانYNDK، جوانترین پیرۆزباییتان ئاڕاستە دەكەین‌ و خوازیارین ساڵیادی دامەزراندنی ئەمساڵتان هاندەر بێت بۆ زیاتر پێشڤەچوونتان .

بەڕێزان: حزبی شیوعی لە ماوەی تەمەنی خەبات و تێكۆشانیدا، به‌درێژایی مێژوو لە گۆڕەپانی سیاسی جێ‌ پەنجەیان لەخەبات دژی داگیركەران و دوژمنان هەبووە و هەموو كات خەباتیان كردووە بۆ بەدیهێنانی مافەكانی گه‌ل و چینی كرێكار و هه‌ژاران، ئه‌م بارودۆخى شه‌ڕه‌ى ناوچه‌كه‌ و جيهانى گرتۆته‌وه‌ قۆناغێكى سه‌خت و مه‌ترسيداره‌ بۆ هه‌موو لايه‌ك و، ئەوەی گرنگە یەكریزی و يه‌كهه‌ڵوێستى سەرجەم هێز و لایەنە سياسييه‌كانى كوردستانه‌‌‌ بۆ بەدیهێنانی تەواوی مافی گەلەكەمان و پاراستنی دەستكەوتەكانمان.

 لەم بۆنەیەتاندا جارێكی ديكه‌ جەخت دەكەینەوە سەر زیاتر توندوتۆڵكردنی پەیوەندی  نێوانمان و سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییه‌كان .

 

هەر سەركەوتوو بن .... لەگەڵ رێزماندا.

 

 

مەكتەبی سیاسی

یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK

31-3-2026ى زایینی