پاشنیوەڕۆى ڕۆژى ٧ / ٢ / ٢٠٢٦ ، سکرتێرى گشتیى YNDK لە شارى دهۆک ئامادەى رێوڕەسمى پرسەى خوالێخۆشبوو خاتوو (زەكیە ئەمین عەبدولڕەحمان)ـی دایکى بەڕێز دکتۆر نورى عوسمان شنگالى بوون، پرسەو سەرەخۆشى خۆیان و سەرکردایەتیى YNDKیان بە بنەماڵەى خوالێخۆشبوو راگەیاند.
پاشنیوەڕۆى ڕۆژى شەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK بەیاوەری هەڤاڵان (قەهار مەخموورى ئەندامی مەكتەبی سیاسی و فاخیر نانەکەلى ئەندامى کۆمیتەى سەرکردایەتى و بەرپرسى هەرێمى هەولێرى YNDK و کەسایەتى ناسراو یوسف عومەر)، لە شارى دهۆک ئامادەى رێوڕەسمى پرسەى کەسایەتیى چاکەخواز خواڵێخۆشبوو خاتوو (زەكیە ئەمین عەبدولڕەحمان)ـی دایكی بەڕێز دکتۆر نورى عوسمان شنگالى ئەندامى کۆمیتەى ناوەندى یەکى پارتى دیموکراتى کوردستان و بەڕێوەبەرى نووسینگەى سەرۆکى هەرێمى کوردستان بوون و، بەگەرمى لەلایەن بەڕێزیان و بەڕێزان بنەماڵەو خزمانى خوالێخۆشبوو پێشوازیکران، سکرتێرى گشتیی YNDK پرسەو سەرەخۆشى و هاوخەمى خۆیان و سەرکردایەتیى YNDK یان بە بەڕێز دکتۆر نورى عوسمان شنگالى و بنەماڵەى خوالێخۆشبوو راگەیاند و هیوایان خواست ئەوە دواناخۆشى بنەماڵە بەڕێزەکەیان بێت.
بەڕێز دکتۆر نورى عوسمان سنجارى بەناوى خۆى و بنەماڵەکەیان خۆشحاڵى خۆیانى بۆ ئەو بەشدارى و بەسەرکردنەوە و هاوخەمییەى سکرتێرى گشتیى YNDKو شاندى YNDK دەربڕى و سوپاسی کردن.