ئەڵمانیا بڕی 800,000 یۆرۆ دەدات بۆ بەردەوامبوونی ویندۆز ٧

كانون2/يناير 26, 2020

سه‌رچاوه‌: مالپه‌ری خەڵک-سەلمان خالید

ویندۆز ٧ یەکێکە لە وەشانەکانی سیستمی کارگێڕیی مایکرۆسۆفت ویندۆزی کۆمپانیای مایکرۆسۆفت. تایبەت بە کۆمپیوتەرەکان. بە شێوەیەکی تەواو لە ٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٩ بەردەستکرا.

لە ماوەی ڕابردوودا کۆمپانیای مایکرۆسۆفت بڕیاری دا کە پشتگیرییەکانی بووەستێنێت بۆ وەشانی ویندۆز ٧ و کە لە ئێستادا بەشێکی زۆری کۆمپیوتەرەکانی جیهان کار بەو سیستەمە دەکەن.

هەروەها بۆ لە ئەوروپاش ئەم باسە بووە جێی قسە و حکوومەتی ئەڵمانیا ئامادەیی دەربڕیوە بڕی ٨٠٠ هەزار یورۆ پێشکەشی کۆمپانیا ئەمریکییەکە بکات بۆ ئەوەی پشتگیرییەکانی بەردەوام بکات بۆ ویندۆز ٧.

بەشێکی زۆری کۆمپیوتەری دەزگای حوکمییەکانی ئەو وڵاتە هەتاوەکوو ئێستاش کار بە وەشانی ویندۆز ٧ دەکەن بۆ کۆمپیوتەرەکانیان کە وەستانی ئەم نوێکارییەش دەبێتە کێشە و مەترسی لەسەر ئاسایشی زانیارییەکانیان و ئەو کارانەی ئەنجامیان دەدەن.

ئایا تۆش هێشتا ویندۆز ٧ بەکاردێنێت؟ یاخوود وەشانی کۆمپیوتەرەکەتت نوێ کردووەتەوە؟