ئەڤرۆ نیوز:
هەڤپەیمانیا نێڤدەولەتی یا شەرێ ل دژی داعشێ هژمارەکا زێدە سەرباز و بسپۆرێن سەربازی ل گەل چەکێن گران و سڤک دەربازی باژێرێ قامشلۆ یێ رۆژئاڤایێ کوردستانێ کر، لێ هەتا نها هژمارا وێ هێزێ ب دروستاهی نەهاتیە راگەهاندن.
سهرچاوه: مالپهری خەڵك-بەشی هەواڵ
سەرۆكی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، شارەزایان و پسپۆڕان لە سەرۆكایەتیی هەرێم و ئەنجومەنی وەزیران، زۆر بە وردی تاوتوێی یاسای چاكسازییان كردووە و لایەنە ئەرێنی و نەرێنییەكانی یاساكەیان بەشێوەیەكی بابەتیانە بە وردی خستووەتەڕوو.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، ئەمڕۆ یاسای چاكسازی لە مووچە، دەرماڵە، بەخشین، ئیمتیازاتەكان و خانەنشینی لە هەرێمی كوردستان ــ عیراق ژمارە 2ی ساڵی 2020ـم واژۆ كرد كە ئەنجومەنی وەزیران ئامادەی كردووە و ناردوویەتیە پەڕلەمانی كوردستان و ڕۆژی 16/1/ 2020 پەرلەمان پەسەندی كرد.
ئاشكراشیدەكات، ئەم یاسایە مایەی سەرنج و تێڕوانینی چین و توێژە جیاكانی كۆمەڵگە بووە، بۆیە لەو ڕۆژەوە بە فەرمی گەیشتووەتە سەرۆكایەتیی هەرێم، شارەزایان و پسپۆڕان لە سەرۆكایەتیی هەرێم و ئەنجومەنی وەزیران، زۆر بە وردی تاوتوێیان كرد و لایەنە ئەرێنی و نەرێنییەكانی یاساكە بە شێوەیەكی بابەتیانە بە وردی خرانەڕوو.
ڕوونیشیكردەوە، هەموو لایەك دڵنیادەكەینەوە تێگەیشتنی تەواومان بۆ ئەو سەرنج و تێبینییانە هەیە بەتایبەتی لە بواری خانەنشینیدا، جەختیش لەوە دەكەینەوە كە یاساكە هەنگاوێكی دیكەی چاكسازییە لە بواری كارگێڕی و داراییدا، بە هەماهەنگی لەگەڵ سەرجەم دامەزراوە و لایەنە پەیوەندیدارەكانی هەرێمی كوردستانیش، بەردەوام دەبین لە هەنگاوەكانی دیكەی چاكسازی لەپێناو بەرژەوەندیی گشتیی گەلی كوردستاندا.
جەختی لەوەش كردەوە، لەم ڕوانگەیەوە حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕادەسپێرین تا لە ماوەیەكی گونجاودا پڕۆژەیاسای خانەنشینیی یەكگرتوو بۆ هەرێمی كوردستان ئامادە بكات و پێشكەش بە پەڕلەمانی بكات، بەشێوەیەك بنەما و پێوەری هێنانەدی دادپەروەری تێدا بێت و مووچەخۆران دڵنیا بكاتەوە كە ئێستا و داهاتووش ماف و شایستەكانیان مسۆگەر و پارێزراو دەبن، هەروەها لە پەیڕەوی جێبەجێكردندا ڕەچاوی ئەو تێبینی و پێشنیارانە بكرێت كە دەربارەی یاساكە خراونەتە ڕوو، ئەو كەموكوڕییانەش كە لە جێبەجێكردنیدا دەردەكەون، دەكرێت بە هەمواركردنەوەی یاساكە و پەیڕەوی جێبەجێكردنی، چارەسەر بكرێن.
میدیا _ هەولێر:
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 3 - 2 - 2020، سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازی لە شاندێکى باڵاى یەکگرتووى ئیسلامى كوردستان كردو، لەدیدارەكەدا باسیان لە رەوشی سیاسی كوردستان و دواپێشهات و پەرەسەندنەكانی ناوچەكە و پەیوەندى نێوان هەردوو لا كرد.
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK لە بارەگای مەكتەبی سیاسی YNDK لە شاری هەولێر بە ئامادەبوونى هەڤاڵان (د. شاخەوان خالید کارگێڕى مەکتەبى سیاسى و قەهار تاهیر ئەندامى مەکتەبى سیاسى و شاكر هاشم ئەندامى کۆمیتەى سەرکردایەتى و فاخیر نانەكەلی كارگێڕی مەكتەبی ناوەندی پەیوەندییەكان و جەلال سمایل ئەندامى مەکتەبى ناوەندى پەیوەندییەکانى YNDK), پێشوازیانكرد له شاندێکى باڵاى یەکگرتووى ئیسلامى كوردستان كە پێكهاتبوو لە بەڕێزان (مامۆستا سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین ئەمیندارى گشتى و خەلیل ئیبراهیم و د. سەلاحەدین بابەکر کارگێڕانى ئەنجوومەنى جێبەجیکردن و د. محەممەد هاودیانى ئەندامى سەرکردایەتى و بەرپرسى پەیوەندییەکانى یەکگرتوو), لەدیدارەكەدا باس لە رەوشی سیاسی كوردستان و دوا پێشڤەچوون و پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكەو زیاتر لێكنزیكبوونەوەی لایەنە سیاسییەكانی كوردستان كراو, جەختكرایەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی كوردان لەو گۆڕانكارییانەی كە دێنە پێشەوەو یەكێتی و یەكدەنگی كوردان لەو گۆڕانكارییانەدا بەفاكتەری سەرەكی سەركەوتنی گەلی كوردستان وەسفكرا، لە تەوەرێکى دیکەى دیدارەکەدا باس لەوە کرا کەوا ناوەندى سیاسى کوردستان پەرش و بڵاوو لەیەکترازاوەو پێویستى بە رێکخستنەوەو یەکخستنەوەیە، بۆئەو مەبەستەش هەردوولا هاوڕا بوون کە پێویستە ئەنجوومەنێکى سیاسى کە هەموو لایەنە سیاسییەکان بگرێتەخۆ پێکبهێنرێت.
لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا, جەختكرایەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان.
میدیا _ هەولێر:
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ 1 / 2 / 2020، سكرتێری گشتیی YNDK بەیاوەرى شاندێکى YNDK سەردانی مەکتەبى سیاسیى بزووتنەوەى دیموکراتى گەلى كوردستانی كردو، لە دیدارەکەدا باسیان لە رەوشى سیاسى کوردستان پەیوەندى نێوان هەردوولا کرد.
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ شەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK ، بهیاوهری ههڤاڵان (د. شاخەوان خالید کارگێڕى مەکتەبى سیاسى و قەهار تاهیر ئەندامی مەكتەبی سیاسی و شاکر هاشم ئەندامى کۆمیتەى سەرکردایەتیى YNDK )، سەردانی بارەگای مەکتەبى سیاسیى بزووتنەوەى دیموکراتى گەلى كوردستان-یان لە شاری ههولێر كردو، بەگەرمی لەلایەن بەڕێزان (مام خدر روسى سكرتێرى بزووتنەوەو نەهرۆ عاڵڵایى و خەلیل مەحموود ئهندامانی مهكتهبی سیاسی بزووتنەوە)ەوە پێشوازیكران، لەدیدارێکى برایانەكەدا باس لە رەوشی سیاسی كوردستان و دواپێشڤەچوون و پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكەو زیاتر لێكنزیكبوونەوەی لایەنە سیاسییەكانی كوردستان كراو، جەختكرایەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی گەلى كوردستان لەو گۆڕانكارییانەی كە دێنە پێشەوەو یەكێتی و یەكدەنگی گەلى كوردستان لەو گۆڕانكارییانەدا بەفاكتەری سەرەكی سهركهوتنى گەلی كوردستان وەسفكرا، لە تەوەرێكی دیكەی دیدارەكەدا بۆ یەكدەنگی زیاتر و رێکخستنەوەى ناوەندى سیاسى کوردستان باس لە گرنگى پێکهێنانى ئەنجوومەنێکى سیاسى بۆ تەواوى هێزو لایەنە سیاسییەکانى کوردستانى کرا و، هەردوولا کۆک بوون لەسەر ئەوەى پێکهێنانى هەر ئەنجوومەنێک ئەگەر نوێنەرى تەواوى لایەنە سیاسییەکان نەگرێتەخۆ دەبێتە کۆبوونەوەى حیرب و لایەنە سیاسییەکان نەک ئەنجوومەنێکى سیاسى، هەروەها دەبێتە هۆکارێکیش بۆ زیاتر لەیەکترازانى ناوەندى سیاسى کوردستان.
لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا، جەختكرایەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان.
میدیا _ هەولێر:
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 1 / 2 / 2020، سكرتێری گشتیی YNDK سەردانی بارەگای PKRK ی لە هەولێر كردو، ئامادەی رێوڕەسمی بیست و پێنجەمین ساڵیادی دامەزراندنی PKRK بوو، وێڕای پیرۆزبایی هیوای سەركەوتن و پێشڤەچوونی زیاتری خواستن.
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK بەیاوەری هەڤاڵان (د. شاخەوان خالید کارگێڕى مەکتەبى سیاسى و قەهار تاهیر ئەندامی مەكتەبی سیاسی و شاکر هاشم ئەندامى کۆمیتەى سەرکردایەتى و فاخیر نانەكەلی كارگێڕی مەكتەبی ناوەندی پەیوەندییەكانى YNDK)، سەردانی بارەگای مەكتەبی سیاسی پارتی كرێكاران و رەنجدەرانی كوردستان PKRK _یان لە شاری هەولێر كردو، بەگەرمی لەلایەن بەڕێزان كاك باپیر كامەلا سكرتێری پارت و ژمارەیەك لە ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی PKRK پێشوازی كران، لە سەردانەكەدا سكرتێری گشتیی YNDK بەبۆنەی بیست و پێنجەمین ساڵیادی دامەزراندنی PKRK پیرۆزبایی خۆی و سەركردایەتی YNDK ی پێڕاگەیاندن و هیوای سەركەوتن و پێشڤەچوونی زیاتری بۆ خواستن، هەروەها جەختیكردەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی هاوخەباتی و برایانەى نێوان هەردوولا، لەبەرامبەردا سكرتێری PKRK بەناوی خۆی و سەركردایەتی پارتەكەوە سوپاسی ئەو سەردانە و هەڵوێستەكانی سكرتێری گشتی و سەركردایەتی YNDK ی كرد بەرامبەر بە هاوهەڵوێستی و كاری هاوبەشی نێوان هەردوولا بۆ خزمەتكردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان، هەروەها هەردوولا جەختیانكردەوەسەر پتەوكردن و پێشخستنی پەیوەندییەكانی نێوان YNDK و PKRK لە پێناو زیاتر خزمەتكردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان.
ئەمڕۆ ١ی شوبات، ساڵڕۆژی هێرشە تیرۆریستییەکانی ١ی شوباتی ٢٠٠٤ە کە کرایە سەر لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان و مەڵبەندی ٣ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.
لە هەردوو لق و مەڵبەنددا، دوو تیرۆریست لە نێو ئاپۆرای جەماوەری هەردوو حزب کە بۆ پیرۆزکردنی جەژنی قوربان کۆببوونەوە، خۆیان تەقاندەوە و لە ئەنجامیشدا زیاتر لە ١٠٠ کەس شەهید بوون و سەدانی دیکەش بریندار بوون.
بەم بۆنەیەوە ئەمڕۆ شەممە بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، مەراسیمی ساڵیادی شەهیدانی ١ی شوبات لە پارکی سامی عەبدولڕەحمان بەڕێوە دەچێت.
سهرچاوه: مالپهری خەندان-
سەرۆکی هەرێمی کردستان لەیادی شههیدانى یەکی شوباتی 2004 پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، بهرێز و شکۆوه یادی شههیدانى نهمرى ئەو رۆژە دەکەنەوە.
ئەمرۆ 16 ساڵ تێپەڕدەبێت بەسەر تەقینەوەكانی یەكی شوباتی ساڵی 2004ی مەڵبەندی سێی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و لقی دوی پارتی دیموكراتی كوردستان لە هەولێر، كە بە هۆیانەوە 101 كەس لە لێپرسراوانی هەردو حزبەكەو ژمارەیەكی زۆر لە هاوڵاتیان شەهید بون و سەدانی تریش برینداربون.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کردستان لە یادی شەهیدانی ئەو رۆژەدا پەیامێکی بڵاوکردەوە و لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی نوسیویەتی، "به ڕێز و شکۆوه یادی شههیدانى نهمرى 1ی شوباتی 2004 دهكهینهوه كه له بارهگاکانی پارتی و یهکێتی له ههولێر بونه قوربانیی تیرۆر".
ئاماژەی بەوەشکردوە، "ئهوان بۆ ههمیشه له ویژدانی گهلی کوردستاندا، زیندو دهمێننهوه. سڵاو بۆ خانهوادهى سهربهرزیان، درود بۆ گیانی پاکیان، یادیان به خێر".
تەقینەوەکانی یەکی شوباتی 2004 لەیەكەم رۆژی جەژنی قورباندا بو لەو كاتەی كە هاووڵاتیان بۆ جەژنە پیرۆزە رویان لە هەردو بارەگاكە دەكرد.
سهرچاوه: مالثهری خەندان-
رێژەی توشبوان با ڤایرۆسی كۆرۆنا-ی نوێ سات لەدوای سات زیاددەكات، بەوهۆیەشەوە تەواوی لایەنە پەیوەندیدرارەكان لە سەرتاسەری جیهان سەرەڕای هەوڵدانیان بۆ دۆزینەوەی چارەسەر، داوا لە خەڵك دەكەن خۆیان بپارێزن.
لە چوارچێوەی زیاتربونی رێژەی مردن بەهۆی ڤایرۆسی كۆرنۆنا و ژمارەی توشبواندا، دوێنێ پێنجشەممە رێكخراوی تەندروستی جیهانی باری لە ناكاوی لەسەرتاسەری جیهاندا راگەیاند، داواشی لە تەواوی دانیشتوانی گۆی زەوی كرد بە هەمو شێوەیەك خۆیان بپارێزن لە توشبون بەو ڤایرۆسەی تائێستا سەرو 200 كەسی كوشتوە.
ئەو ڤایرۆسە نوێیە، لە كەسێكەوە بۆ كەسێكی دیكە دەگوازرێتەوە لە رێگەكانی دەم و لوت، یاخود بەریەككەوتن لەگەل كەسی توشبودا، یان بەریككەوتن لەگەڵ ئامرازێكدا كە ڤایرۆسەكەی لەسەربێت.
باشترین و گرنگترینی هەنگاوەكان بۆ خۆپاراستن لە ڤایرۆسی كۆرۆنا-ی نوێ بریتیە لە خۆبەدورگرتن لە نزیككەوتنەوە لە هەر كەسێك بە مەودای یەك مەتر، واتە یەك مەتر زێدەتر لە كەسی بەرامبەر نزیكنەبیتەوە، هەنگاوێكی دیكەش بە بەردەوامی پاكژراگرتنی دەستەكان و بەكارهێنانی ماددەی پاكژكەرەوەیە بۆ ئەو مەبەستە.
گەیشتنی یەك پریشك لە پژمەی كەسێكی توشبو بە ڤایرۆسەكە، بۆ مەودای چوار مەتر توانای گواستنەوەی ڤایرۆسەكەی هەیە
زانایانی بواری تەندروستی لەوبارەیەوە رایانگەیاندوە "تەنها گەیشتنی یەك پریشك لە پژمەی كەسێكی توشبو بە ڤایرۆسەكە، بۆ مەودای چوار مەتر توانای گواستنەوەی ڤایرۆسەكەی هەیە"، ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ توانای هەیە بۆ ماوەی 45 خولەك لە دەرەوەی جەستەیەكی زیندو بژی، كە لەو ماوەیەدا دەتوانێت بگوازرێتەوە بۆ ناو جەستەی هەركەسێك بەریبكەویت یاخود تێپەڕبێت بەو ناوچەیەدا كە ڤایرۆسەكەی لێیە.
بەگوێرەی زانیارییە تەندروستییەكانیش، لە دۆخ و كەشوهەوایەكی گەرمدا كۆرۆنا توانای هەیە سێ كاتژمێر بمێنێتەوە، بەڵام لە كەشوهەوایەكی سارد و شێداردا سێ رۆژ توانای مانەوەی هەیە، پزیشكان داوا لە هاوڵاتیان دەكەن، دوربكەونەوە لە ئامێزگرتن، ماچكردن، هەناسەی كەسی بەرامبەر، بەریەككەوتنی دەستەكان و تێكەڵبون لەگەل رێژەیەكی زۆر لە خەڵك و شوێنی جەنجاڵدا، لە ئەگەری هەبونی جەنجاڵیش هەوڵبدرێت ئاڵوگۆڕی هەوا لەگەڵ دەرەوەدا هەبێت.
تەندروستكاران ئامۆژگاری خەڵك دەكەن، برێكی باش ئاو بخۆنەوە و خۆیان لە وشكبونەوەی گەرویان بپارێزن
لەڕوی خۆراك و ئاوەوە، تەندروستكاران ئامۆژگاری خەڵك دەكەن، برێكی باش ئاو بخۆنەوە و خۆیان لە وشكبونەوەی گەرویان بپارێزن، خۆراكی تەندروست بخۆن و خۆیان بەدوربگرن لە خۆراكی دەرەوە، كە ئەگەر هەیە لەرێی ئامرازەكانی وەك كەوچك و دەفر و ..هتد ڤایرۆسەكە بگوازرێتەوە، لەگەل ئەنجامدانی وەزرش و جوڵەی تەندروست.
هاوكات باس لەوەشدەكەن، پلەی گەرمی هۆكارێكی سەرەكیە بۆ كوشتنی ڤایرۆسەكە، بەوهۆیەوە پێویستە خۆراك پێش خواردنی بە باشی بكوڵێندرێت، رێكخراوی تەندروستی جیهانیش لە دوایین راگەیەندراویدا باس لەوەدەكات ڤایرۆسەكە لەرێگەی ئاوەوە ناگوازرێتەوە.
كەسانی تەندروست و گەنج و مێرمنداڵان كە خاوەنی سیستمێكی تەندروستی بەهێزن، توانای روبەڕوبونەوەیان هەیە لەگەڵ ڤایرۆسەكەدا
راگەیەندراوە تەندورستیە فەرمیەكانیش لە زاری پزیشكانەوە ئاماژە بەوەدەكەن، كەسانی تەندروست و گەنج و مێرمنداڵان كە خاوەنی سیستمێكی تەندروستی بەهێزن، توانای روبەڕوبونەوەیان هەیە لەگەڵ ڤایرۆسەكەدا و چاكیشدەبنەوە، بەڵام كەسانی بەتەمەن، یاخود منداڵان كە لە روی بەرگری و تەندورستی جەستییەوە لاوازن زێدەتر مەترسیان لەسەرە.
لە داهاتویەكی نزیكدا ڤاكسین بۆ رێگریكردن لە ڤایرۆسەكە بەكاردەهێنرێت و نابێتە مەترسییەكی زۆر گەورە
بەشێك لە پزیشكانیش ڤایرۆسەكە هێندە مەترسیدار نابینن و دەڵێن "لە داهاتویەكی نزیكدا ڤاكسین بۆ رێگریكردن لە ڤایرۆسەكە بەكاردەهێنرێت و نابێتە مەترسییەكی زۆر گەورە، بەڵام پێیوستە تا دۆزینەوەی ڤاكسینەكە خەڵك لە سەرتاسەی زەوی خۆی بپارێزێت".
سهرچاوه: مالپهری خەندان
ڤایرۆسی كۆرۆنا گهیشته 22 وڵات و رێژهی توشبون بهڤایرۆسهكه گهیشته نزیكهی 10 ههزار كهس و لیژنهی تهندروستی نیشتمانی چین-یش دوا زانیاری لهبارهی ئهو ڤایرۆسه ئاشكرادهكات وراشیدهگهیهنێت، "كهسانی بهتهمهن زیاتر توشی ڤایرۆسهكه دهبن".
بهگوێرهی میدیاكان، تا ئێستا 213 كهس بههۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوهگیانیان لهدهستداوهو نزیكهی 10 ههزار كهسیش توشی ئهو ڤایرۆسه بون.
ئهوهشخراوهتهڕو، ڤایرۆسی كۆرۆنا گهیشتوهته 22 وڵات و تا ئێستاش هیچ كهسێك لهدهرهوهی وڵاتی چین بههۆی ڤایرۆسهكهوه گیانی لهدهست نهداوه، سهرجهم ئهو كهسانهی گیانیان لهدهستداوه لهناو وڵاتی چین-دان.
كهسانی بهتهمهن زیاتر توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا دهبن، ئهم بهیانیهش چوار حاڵهتی دیكهی توشبون بهڤایرۆسهكه تۆماركراوه
لیژنهی تهندروستی نیشتمانی چین بهیانی ئهمڕۆ ههینی رایگهیاند، كهسانی بهتهمهن زیاتر توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا دهبن، ئهم بهیانیهش چوار حاڵهتی دیكهی توشبون بهڤایرۆسهكه تۆماركراوه.
ئهوهشیخستهڕو، "ئهو نهخۆشیه لهوهرزی هاویندا بهشێوهیهكی كهمتر بهراورد بهزستان بڵاودهبێتهوه، بۆیه چاوهڕواندهركێت كه بهرهو وهرزی گهرما بڕۆین رێژهی بڵاوبونهوهی ڤایرۆسهكه بهشێوهیهكی بهرچاو رو لهكهمبونهوه بكات".
ههر بهگوێرهی زانیاریهكان، رێژهی توشبون لهوڵاتان بهمجۆرهیه، " ئوسترالیا نۆ كهس، ئهڵمانیا چوار كهس، فڕهنسا شهش كهس، هۆنگ كۆنگ 10كهس، یابان 14 كهس، مۆناكۆ حهوت كهس، مالیزیا ههشت كهس، سهنگافوره 13 كهس، كۆریای باشور 11 كهس، تایوان نۆ كهس، تایلاند 14 كهس، ئیمارات چوار كهس، ئهمریكا شهش كهس، ڤێتنام دو كهس، كهنهدا سێ كهس، ئیتاڵیا دو كهس، یهك حاڵهتی توشبونیش لهههریهك لهوڵاتانی فلیپین و سریلانكا و كهمبۆدیاو فنلاند تۆماركراوه".
میدیا _ هەولێر:
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 30 - 1 - 2020، سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازی لە سەرۆکى بەرەى رزگارى عێراق كردو، لەدیدارەكەدا باسیان لە رەوشی سیاسی عێراق و دواپێشهات و پەرەسەندنەكانی ناوچەكە كرد.
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK لە بارەگای مەكتەبی سیاسی YNDK لە شاری هەولێر پێشوازیكرد له بەڕێز (د. عەبدولڕەزاق شەمەرى سەرۆکى بەرەى رزگارى عێراق), لەدیدارەكەدا باس لە رەوشی سیاسی عێراق و بەردەوامى خۆپیشاندانەکان و شەپۆڵى ناڕازییەکانى شەقامى عێراقى و دوا پێشڤەچوون و پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە كراو, جەختكرایەوە سەر پرەنسیپى دیالۆگ و لەیەکترگەیشتن و رێکەوتن بۆ چارەسەرکردن و یەکلاییکردنەوەى کێشەو گرفتەکان.
لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا, جەختكرایەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی دۆستانەى نێوان هەردوولا.