میدیا _ هەولێر:
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ١٣ / ٢ / ٢٠٢٠، سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازی لە کۆمەڵەى رۆشنبیرى تورکمان لە كوردستان كردو، لهدیدارهكهدا باسيان لهرهوشی سیاسی کوردستان و پهیوهندی نێوان ههردوولا كرد.
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK لە بارەگای مەكتەبی سیاسيی YNDK له شاری هەولێر بە ئامادەبوونى هەڤاڵ قەهار تاهیر ئەندامى مەکتەبى سیاسیى YNDK ، پێشوازیكرد لە شاندێکى کۆمەڵەى رۆشنبیرى تورکمان لە کوردستان کە پێکهاتبوو لە بەڕێزان (جەودەت نەجار سەرۆکى کۆمەڵە و عیزەددین کارێزچى جێگرى سەرۆک و محەممەد نەجار ئەندامى کۆمەڵە)، لەدیدارەكەدا باس لە رەوشی سیاسی كوردستان و عێراق کرا و, جەختكرایەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی گەلی كوردستان بە تەواوی پێكهاتەكانییەوە بۆ پێشوازیكردن لەو ئەگەرو پێشهات و گۆڕانكارییانەی كە كە لەسەر ئاستی عێراق و ناوچەكەدا دێنە پێشەوەو یەكێتی و یەكدەنگی و هاوهەڵوێستی لایەنە کوردستانییەکان لەو گۆڕانكارییانەدا بە فاكتەری سەرەكی پاراستن و چەسپاندنی دەسكەوتەكان و وەدەستهێنانی زیاتری مافەكانی گەلی كوردستان وەسفكرا, هەر لە دیدارەكەدا سەرۆكی كۆمەڵە سوپاس و پێزانینی خۆیانی بە سكرتێری گشتی و سەركردایەتیی YNDK راگەیاند بەرامبەر هەڵوێستەكانی YNDK سەبارەت بەپرسە نیشتمانییەكان.
لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا, جەختكرایەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان.
دیدار: عەبدولقەهار هەولێری
كەمن ئەو كەسانەی زەحمەتییەكانی ژیان چۆكیان پێ دانادات و لەسەر بنەمای بڕوا بە خۆبوون بەردەوام دەبن و بە گەشبینیەوە لە ئایندە دەروانن. فەخرەدین نەجمەدین نادر،یەكێكە لەو كەسایەتیانەی كە سەرباری هەموو ئاستەنگییەكانی ژیان، بەڵام ئەو كۆڵی نەداو بەردەوام بوو، ئێستاش لە هەندەران بەو پەڕی بروا بەخۆ بوون لە خەباتی سیاسی خۆی بەردەوامە. ناوبراو بە فەخرەدین زیارەتی ناسراوە، لە دایكبووی شاری هەولێرە، لەباوكێكی خۆشناوی گورگەشینی سەر بە گووندی زیارەتی بناری سەفین و دایكێكی بەرزنجی سەیدی سەر بە گوندی گردعازەبانی دەشتی هەولێرە. لە ساڵی ١٩٦٧ هاتووتە دنیا. دەربارەی سی ڤی خۆی دەڵێ: خوێندنی سەرەتاییم لە قوتابخانەی موزەفەرییەو دواناوەندیشم لە قوتابخانەی زۆزان بەسەركەوتوویی بەریكردووە و لەساڵی ١٩٨٥ لە زانكۆی سەلاحەدین بەشی ماتماتیك وەرگیراوم دوای سالێك لە زانكۆ، لە ساڵی ١٩٨٦ بەهۆی ئەوەی بەشداریم لە خزمەتی جەیش شەعبی نەكرد لەگەل ژمارەیەك لە هاوڕێیانی ئەو كاتم دوورخراینەوە.پاشان لە ساڵی ١٩٨٨ دووبارە دەستمان بەخویندن كردەوە تا ئەوكاتەی تەخەروجمان كرد لە ساڵی ١٩٩٣ وەكو مامۆستای ماتماتیك دەست بەكار بووم.
لە راپەرینەكانی ساڵی ١٩٨٣ بەشداری بەرچاومان كرد بە شێوەیەكی خۆبەخش دوور لە ئینتیمای حزبی، لە ڕاپەرینەكەی بەهاری ساڵی ١٩٩١ئەوشەرەفەمان پێبەخشرا، كە بەشداری كارای تێدا بكەین، دواتر بەشانازیەوە دەنگمدا بە یەكەمین پەرلەمانی باشووری كوردستان دا. پاش دامەزراندم لە ساڵی ١٩٩٥ وەكو مامۆستا لە هەولێر، جارێكی تر دوورخرامەوە لە پرۆسەی خوێندن بە هۆی شەڕ ناوخۆی باشووری كوردستان، لەهەمان ساڵدا پەیوەندیم كردووە بە یەكیتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان وەكو ئەندام تاوەكو ئێستا من ئەندامی سەركردایەتی ئەو حزبەم.
ساڵی ١٩٩٨ وەكو هەر تاكێكی كوردستان ڕێم كەوتە هەندەران. بە هۆی نەبوونی ئیقامە لە هۆڵەندا بۆ ماوەی نزیكەی ١٠ ساڵ ،تەنها بەكاری شەخسی و خۆبەخشی و فێربوونی زمانی هۆڵەندی خۆمان سەرقاڵ كردبوو.
دوای وەرگرتنی ئیقامە لە كۆتایی ٢٠٠٦ دەستمانكرد بە هەنگاوە فەرمییەكانی وڵاتی هۆڵەندا و گەران بە دوای كاردا و لەهەمان كاتدا پەیوەندیم كرد بەپارتی چەپی سەوزی هۆڵەندی تاوەكو ئێستا بەردەوامم. فەخرەدین زیارەتی زیاتر دەڵێ: ئێستا لە هۆڵەندا كاری سیاسی دەكەم، وەكو نوێنەری یەكیەتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان و لەهەمان كاتدا وەكو ئەندامێكی دیاری پارتی چەپی سەوزی هۆڵەندی و لەپاڵ ئەو كارانەشم وەكو خاوەن تەكسی كاری بژیوی ژیانی خۆم دەكەم، واتە سەر بەخۆم لەكارەكانمدا،لەهەمانكاتدا كاری خۆبەخش دەكەم وەكو یارمەتیدەرێكی زمانەوانی لە ئۆفیسی پەنابەران لە شارەدێی سووست. بە شانازیەوە لە كار و باری سیاسیم لە هۆڵەندا دوو جار لە داوی یەك كاندید كراوم بۆ هەڵبژاردنەكانی ئەنجوومەنی شارەوانییەكانی شارەدێكانی هۆڵەندا لە لایەن پارتی چەپی سەوزی شارە دێیەكەم كەسووستە، و دوو جاریش دووبارە لە دوای یەك كاندیدكراوم بۆ هەڵبژاردنەكانی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی هۆڵەندا لە لایەن پارتی چەپی سەوزی پارێزگای ئووتریخت، هەتا لە هۆڵەنداش بمێنم بەردەوام دەبم لەكار و بارەكانم ئەگەر باری تەندرووستی بوارم پێبدات. لە پاڵ ئەو كارانەی كە دەیكەم لە ژیانی ڕۆژانەمدا لە هۆڵەندا،ئێستا كاری زیاترم بایەخدانە و هاندانی ئەو كوردانەیە كە ئارەزووی كاری سیاسی دەكەن لە هۆڵەندا. لەپاڵ ئەوەشدا بایەخی زۆرم داوە بە دورستكردنی لۆبی كورد لە وڵاتی هۆڵەندا بۆ پاڵپشتی كردن لە پرسە نەتەوەیی و سیاسییەكان. بۆ ئەمەش لە پەیوەندی بەردەوامداین لەگەل سیاسەتمەدارانی هۆڵەندی لە پارتی چەپی سەوزی هۆڵەندی لە پەرلەمان و حكومەتی هۆڵەندی. فەخرەدین زیارەتی دەربارەی پەیوەندی لەگەل هۆلەندیەكان دووپاتیكردەوە كەوا هۆڵەندیەكان پێم دەڵێن تۆ توانیوتە جێگەی خۆت لە ناو كۆمەڵگەی هۆڵەندی بەباشی بكەیتەوە. هەروەها دەلێ:
هەرێمی كوردستان تاكە شوینە بۆتە شانازئ بۆ هەموو كوردان و كوردستانیانی جیهان كە تیایدا پر بە دەنگیان بانگی ئازادی و دیموكراسی بە جیهان ڕابگەیینن. بۆیە پاراستن و ئاوەدانكردن و خزمەتكردنی ئەركی هەموومانە.پێویستە حكومەتی هەرێم بەبێ جیاوازی لە خزمەت رەوەندی كوردی بێت و كارێكی وا بكات كە كوردانی تاراوگە لەحزبایەتی ناو خۆی كوردستان دووربخاتەوە، چونكە داخوازی كوردانی تاراوگە بایەخ دانە بە شكومەندی تاكی كورد لە تاراوگە بەرامبەر بە نەیارەكانی،نیگەرانی كوردانی تاراوگەش بەبۆچونی من رەنگدانەوەی كاری حزبایەتی ناوەی كوردستانە لە جەرگەی تاراوگەدا. پێویستە حكومەتی هەرێمی كوردستان گوێ لە دیاسبورای كورد لە تاراوگە بگریت بەتایبەتی ئەوانەی بەڕاستی لە خەمی هەرێمی كوردستانن .
میدیا _ هەولێر:
پێشنیوەڕۆی ئهمڕۆ ١٢ - ٢ - ٢٠٢٠، سكرتێری گشتیی YNDK سەردانی كۆنسڵخانەی گشتیی دەوڵەتی فەلەستینی لە هەولێر كردو، لهدیدارێكدا لهگهڵ كۆنسڵی گشتیی فهلهستین باسیا له رهوشی سیاسی ناوچهكهو پهیوهندی نێوان ههردوولا كرد.
پێشنیوەڕۆی ئهمڕۆ دووشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK سەردانی كۆنسڵخانەی گشتیی فەلەستینى لە شاری هەولێر كردو، بەگەرمی لەلایەن بەڕێز باڵیۆز نەزمی حەزوری كۆنسڵی گشتیی فهلهستین له كوردستان پێشوازی كران، لەدیدارەكەدا باس له رهوشی سیاسی گۆڕانكاری و پێشهاتهكانی ناوچهكهو، چۆنیهتی سوود وهرگرتن لهو گۆڕانكاری و پێشهاتانه كرا، بهتایبهت ههردوو گهلی كوردستان و فهلهستین كه ساڵانێكی زۆره له خهبات و تێكۆشاندان بۆ وهدهستهێنانی مافه رهواكانیان دهكرێ سوود لهو رهوشه سیاسییه وهربگرن بۆ وهدهستهێنانی مافه نهتهوهییهكانیان، لەبەرامبەردا كۆنسڵی گشتیی فەلەستین خۆشحاڵی خۆیانی بۆ ئەو سەردانە دهربڕی و سوپاسی هەڵوێستەكانی سكرتێری گشتی و سەركردایەتی YNDK ی كرد بەرامبەر پرسی رەوای گەلی فەلەستین و هیوای خواست كهوا ههردوو گهلی فهلهستین و كوردستان به مافه رهواكانی خۆیان بگهن.
لهدوا تهوهری دیدارهكهشدا باس لە پەیوەندی مێژوویی نێوان هەردوو گەلی كوردستان و فەلەستین و چۆنیەتی پتەوكردن و پێشخستنی ئەو پەیوەندییانە لە پێناو زیاتر خزمەتكردنی دۆزی رەوای هەردوو گەل كرا.
میدیا _ هەولێر :
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ ١٢ / ٢ / ٢٠٢٠، سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازی لە سکرتێرى گشتیى حزبى دیموکراتى بێت نەهرێن كردو، لەدیدارەكەدا باسیان لە رەوشی سیاسی كوردستان و دواپێشهات و گۆڕانكارييهكانى ناوچەكە كرد.
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ چوارشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK لە بارەگای مەكتەبی سیاسی YNDK لە شاری هەولێر، پێشوازیكرد لە بەڕێز (رۆمیۆ هەکارى سکرتێرى گشتیى حزبى دیموکراتى بێت نەهرێن و سەرۆکى فراکسیۆنى یەکێتى نەتەوەیى لە پەرلەمانى کوردستان)، لەدیدارێکى برایانەدا باسیان لە رەوشى سیاسى کوردستان و دواپێشڤەچوون و پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكەو کرد و، جەختیانكردەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی گەلى كوردستان بە تەواوى پێکهاتە نەتەوەیى و ئایینییەکان و لایەنە سیاسییەکان لەو گۆڕانكارییانەی كە دێنە پێشەوەو یەكێتی و یەكدەنگی گەلى كوردستان لەو گۆڕانكارییانەدا بەفاكتەری سەرەكی سهركهوتنى گەلی كوردستان وەسفكرا.
لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا، جەختكرایەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان.
شایانى باسە هەر یەک لە هەڤاڵان (قەهار تاهیر سەعید ئەندامى مەکتەبى سیاسى و فاخیر نانەکەلى کارگێڕى مەکتەبى ناوەندى پەیوەندییەکانى YNDK ) ئامادەى دیدارەکە بوون.
میدیا _ هەولێر:
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ ١٠ / ٢ / ٢٠٢٠، سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازی لە سکرتێرى گشتى و شاندێکى باڵاى PYDKS كرد و، لەدیدارەكەدا باسيان لە رەوشی سیاسی كوردستان و پتەوكردنی پەیوەندی نێوان هەردوولا كرد.
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ دووشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK لە بارەگای مەكتەبی سیاسيی YNDK لە شاری هەولێر، بە ئامادەبوونى هەڤاڵان (د. شاحەوان خالید کارگێڕى مەکتەبى سیاسى و قەهار تاهیر ئەندامى مەکتەبى سیاسى و جەلال سمایل ئەندامى مەکتەبى ناوەندى پەیوەندییەکانى YNDK )، پێشوازیكرد لە شاندێکى باڵاى حزبى یەکێتى دیموکراتى کورد لە سوریا (یەکێتى) PYDKS کە پێکهاتبوو لە بەڕێزان (محێدین شێخ ئالى و مەحموود محەممەد ئەندامى مەکتەبى سیاسى و وەیس مستەفا و ساڵح بۆزان ئەندامانى کۆمیتەى سەرکردایەتى)، لەدیدارێکى برایانەدا باسیان لە کارو خەباتى نەتەوەکەمان لە رۆژئاواى کوردستان کرد و، سکرتێرى گشتیى YNDK هاوسۆزى و پشتیوانى خۆى و سەرکردایەتیى YNDK ى بۆ خەبات و بەرخودانى رۆژئاواى کوردستان راگەیاند، ههر لە دیدارەکەدا باس لە رەوشی سیاسی بەشەکانى دیکەى كوردستان و دوا پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە و زیاتر لێكنزیكبوونەوەی لایەنە سیاسییەكانی كوردستان كراو، جەختكرایەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی كوردان لەو گۆڕانكارییانەی كە دێنە پێشەوەو یەكێتی و یەكدەنگی كوردان لەو گۆڕانكارییانەدا بە فاكتەری سەرەكی وەدەستهێنانی مافەكانی گەلی كوردستان وەسفكرا، لەم پێناوەشدا بەستنى کۆنگرەى نەتەوەیى وەک چارەسەرییەک بۆ یەکێتى و یەکڕیزى گەلى کوردستان باسى لێوەکرا، شایانى باسە لە دیدارەكەدا شاندى حزبى یەکێتى دیموکراتى کورد لە سوریا (یەکێتى) PYDKS سوپاس و پێزانینی خۆیان بە سكرتێری گشتی و سەركردایەتیی YNDK راگەیاند بەرامبەر هەڵوێستە نەتەوەیی و نیشتمانییەكانی YNDK سەبارەت بە رۆژئاواى کوردستان و پرسە نەتەوەییەكان.
لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا باس لە پتەوكردن و پێشڤەبردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا لەپێناو زیاتر خزمەتكردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان كرا.
چوار زیندانی سیاسیی لە زیندانی ئێڤین و زیندانییەک لە زیندانی ورمێ لە ڕۆژی ١٢ی ڕێبەندانەوە مانیان لە خواردن گرتووە،
بە پێی هەواڵی هەواڵدەریی هێرانا، ٤ زیندانیی سیاسی بە ناوەکانی “بارزان محەممەدی،ڕەزا محەممەدحوسەینی، مەهدی مسکین نەواز و خالد پیرزادە” لە زیندانی ئێڤینی تاران بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بە بارودۆخی زیندان و قبوولنەکردنی داواکارییەکانیان لە لایەن بەرپرسانی زیندانەوە کە بریتین لە جیاکردنەوەی زیندانییەکان بە پێی جۆری تاوانەکانیان و هەروەها حوکمی قورسی دادگای سەرەتایی بەبێ ئەوەی مافی پێداچوونەوەیان پێدرابێ و نەبوونی مۆڵەت بۆ چوونەدەرەوەی بە مەرج، لە ڕۆژی ١٢ی ڕێبەندانی ٩٨ی هەتاوییەوە مانیان لە خواردن گرتوە.
هەروەها بە پێی هەواڵی هەواڵدەریی هەنگاو زیندانییەکی مەزهەبی لە زیندانی ورمێ بە ناوی “عەبدولسەلام موراد ڕزگە” خەڵکی شنۆ بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بە دیارنەبوونی تاوان و چارەنووسی پاش زیاتر لە یەکساڵ لە ڕۆژی ١٢ی ڕێبەندانەوە مانی لە خواردن گرتووە.
شایانی باسە کە بارزان محەممەدی لە نامەیەکدا، دەیەی فەجری بە دەیەی زەجر ناوبردووە و بە بۆنەی ساڵوەگەڕی هاتنەوەی خومەینی بۆ ئێران و دەسپێکی دەسەڵاتداری کۆماری ئیسلامیی ئێران سەرەخۆشی لە خەڵکی ئێران کردووە.
سهرچاوه: مالپهری كوردو كوردستان
بە دروشمی 'تەندروستی ڕێبەرایەتی تەندروستی ئێمەیە"، کۆمیتەی تەندروستی کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی لە مەخور، لە گردووبەوەیەکدا دژی گۆشەگیریی سەختی سەر عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان- پەکەکە، ڕاگەیەندراوێکیان خوێندەوە و ئەو گۆشەگیرییان شەرمەزار کرد.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا کە لەلایەن بێریڤان ونڤەرە'وە خوێندرایەوە باس لە گەلەکۆمەی نێودەوڵەتی سەر ئۆجالان کرا، کە لە ١٩٩٨ـەوە دەستیپێکرد و لە ١٥ی شوباتی "مانگی ٢" ١٩٩٩بە ڕفاندنی کۆتاییهات، هەروەها هاتبوو: گەلەکۆمەی نێودەوڵەتی لە کەسایەتی ڕێبەر ئاپۆدا دژی هەموو کورد کرا و بەشێوازی جیاجیا تا ڕۆژی ئەمڕۆمان بەردەوامیی هەیە، لەبەرامبەر هەموو پیلانەکاندا لە سەروی هەموویانەوە ڕێبەر ئاپۆ هەنگاوی گرنگی ناوە بۆ پوچەڵکردنەوە، بەڵام لە دوای چاوپێکەوتنی مانگی پێنج ی ساڵی ڕابردووەوە دیسانەوە ڕێگای دیداریی نەدراوەو بە سەختتر لە ڕابردوو گۆشەگیریی خراوەتەسەر، جێگای شەرمە هیچ ڕێکخراوێکی مرۆیی لە جیهاندا دژی ئەو کردەوانەی دەوڵەتی تورک هەڵوێستی نەبووە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەوە بەوەشکراوە، ئەوان کە کارمەندی تەندروستین و کاری مرۆڤایەتیی دەکەن، تەندروستی ئۆجالان بە تەندروستی هەموو تاکێکی کورد دەزانن، هەروەها هاتووە "هەربۆیە ئێمە داوا لە تەواویی گەلی کورد و ڕێکخراوەکانی پەیوەندیدار بە مافەکانی مرۆڤ دەکەین، لەم کاتەدا زۆر لە ڕابردوو زیاتر خۆیان بەرامبەر ڕەوشی تەندروستی ڕێبەر ئاپۆ بە بەرپرسیارببینن و ئەرکی خۆیان پێکبهێنن".
بە وتنەوەی "بژی ڕێبەر ئاپۆ، بژی ئازادیی گەلان و بمرێت هەموو شێوازەکانی پیلانگڕیی، کۆتایی بە چالاکییەکە هات.
سهرچاوه: رۆژنیوز
سهرچاوه: مالپهری خەندان-
ژمارەی ئەو توشبوانەی بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە گیانیانلەدەستداوە گەیشتە 724 كەس، بەوەش پسپۆرانی تەندروستی جیهان زۆر نزیکبونەوە لەوەی، کە دڵنیایی بدەن ڤایرۆسی کۆرۆنا "کوشندەتر دەبێت" لە ڤایرۆسی سارس، کە لەساڵی 2002 بۆ 2003 لە چین بڵاوبوەوە.
تا ئێستا 724 كەس بەهۆی كۆرۆناوە گیانیلەدەستداوە و 34 هەزار و 546 كەسی دیكەش هەڵگری ڤایرۆسەكەن
لە سەرتاسەری جیهان، تا ئێستا 724 كەس بەهۆی كۆرۆناوە گیانیلەدەستداوە و 34 هەزار و 546 كەسی دیكەش هەڵگری ڤایرۆسەكەن، ئەو ئامارەش تەنها حاڵەتە پشتڕاستكراوەكانن لەلایەن وڵاتانی جیهانەوە، لەكاتێكدا رێژەیەكی زۆریش گومانیان لێدەكرێت هەڵگری ڤایرۆسەكە بن و نیشانە سەرەتاییەكانیان هەیە.
تا ئێستا تەنها دو كەس لە هەریەك لە وڵاتی فیلیپین و هەرێمی هۆنگ كۆنگ بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان سپاردوە
لە دەرەوەی چین، تا ئێستا تەنها دو كەس لە هەریەك لە وڵاتی فیلیپین و هەرێمی هۆنگ كۆنگ بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان سپاردوە، کە هەردو هاوڵاتیەكە بە رەگەز چینی بون، بەڵام ئەمڕۆ لەشاری وهان دو هاوڵاتی بیانی کە بەرەگەز ئەمریکی و ژاپۆنیبون گیانیانلەدەستدا.
ژمارەی ئەو کەسانەی کە بەهۆی ڤایرۆسەکەوە تا ئێستا گیانیانلەدەستداوە زۆر نزیک بوەتەوە لەوەی ئاماری ژمارەی مردوان بە ڤایرۆسی سارس تێپەرێنێت، کە لەساڵی 2002 بۆ 2003 لە چین بڵاوبوەوە و بەهۆیەوە 774 کەس گیانیانلەدەستدا.
لە ئێستاشدا بە رێژەی كەم، حاڵەتی توشبون لە زیاتر لە 31 وڵات تۆماركراوە، ژمارەی توشبوانی ڤایرۆسەکە لەو وڵاتانە تا ئێستا گەیشتوەتە 332 کەس
لە ئێستاشدا بە رێژەی كەم، حاڵەتی توشبون لە زیاتر لە 31 وڵات تۆماركراوە، ژمارەی توشبوانی ڤایرۆسەکە لەو وڵاتانە تا ئێستا گەیشتوەتە 332 کەس.
4ی ئەم مانگە رێکخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند، تا ئێستا ڤایرۆسی کۆرۆنا نەبوە بە پەتایەکی جیهانی، جەختیشیکردەوە، بەکارهێنانی دەمامک لەسەدا 100 پارێزگاری ناكات لە توشبون بەو ڤایرۆسە، بەڵکو دەبێت رێوشوێنی پێویست لەوبارەیەوە بگیردرێتەبەر.
هێزەكانی داعش لە زنجیره چیاى حهمرین و قهرهتهپه خۆیان ڕێك دەخەنەوە
لە سووریاشەوە هێزی زیاتر دێنن
راوێژكارێكى سهربازى وهزارهتى پێشمهرگه رایگەیاند چهكدارانى تیرۆریستیى داعش له زنجیره چیاى حهمرین و قهرهتهپه خهریكى خۆڕێكخستنهوهن، هێرش و پهلاماریشیان زیاتر بووه.
بهختیار محهمهد سدیق راوێژكارى سهربازیی وهزارهتى پێشمهرگه به رایگەیاند “پاشماوهى چهكدارانى رێكخراوى تیرۆریستیى داعش له دهوروبهرى زنجیره چیاى حهمرین و قهرهتهپه خهریكى خۆڕێكخستنهوهن، به پێى زانیارییهكانیش ژمارهیان زیادى كردووه لهو ناوچهیه و زیادبوونى هێرش و پهلامارهكانیش بۆ سهر هێزهكانى پێشمهرگه و سوپاى عێراقیش، دهرخهرى ئهو راستیهن”.
راشیگهیاند “هۆكارێكى سهرهكى بههێزبوونهوهى داعش له زۆربهى ناوچهكان، بوونى بۆشایی ئهمنییه له نێوان هێزهكانى پێشمهرگه و سوپاى عێراق و نهبوونى ههماههنگیی پێویستە، بۆیه تا ئهم بۆشاییه بمێنێت، داعش لهو ناوچهیه دهمێنێ و بههێزتریش دهبێت”.
هەروەها ئاماژهى بەوە كرد” ئێستا داعش سهرقاڵى هێنانى ژمارهیهكى زۆری چهكداره له سووریاوه، ئهمهش بههۆى نهبوونى چاودێری و كۆنترۆڵى تهواوە لهلایهن سوپاى عێراقهوه، بۆیه ئهگهر ههماههنگى تهواو نهبێت له نێوان هێزهكانى پێشمهرگه و سوپاى عێراق، ژینگهیهكى باشتر بۆ تهشهنهكردنى داعش دهرهخسێت”.
سهرچاوه مالپهری پهیامنێر
ئەڤرۆ نیوز ، زنار تۆڤی:
ب مەرەما هەبوونا چەکدارێن پەکەکێ ل ڤێ دەڤەرێ، بەری دەمەکێ کێم فروکێن ئێف 16 یێن سۆپایێ تورکی گەلیێ بازێ ل سنۆرێ ناحیا کانی ماسێ یێ سەر ب قەزا ئامێدیێ ڤە بوردۆمان کر.
ئەڤ شەڤە و بەری دەمەکێ فروکێن سۆپایێ تورکی گەلیێ بازێ و چەندین جهێن دیتر یێن گوندێ بازێ ل سنۆرێ ناحیا کانی ماسێ بودۆمان کر و ئەڤە چەندین جارە فرۆکێن تورکی ڤی جهی بوردۆمان دکەن، د هەمان دەمدا ئەو بۆمبە ل نێزیکی گوندی داینە و ژ ئەنجامێ دەنگێ وان بۆمبان زیان گەهاندیە مالێن گوندیان و دەرگەهـ و پەنجەرێن وان شکاندینە.