ميديا- اربيل
زار اليوم الخميس 12 تشرين الثاني 2020، وفد من قيادة الاتحاد القومي الديمقراطي الكوردستاني YNDK ، قنصلية الفلسطينية في كوردستان.
ضم الوفد ( شاخوان خالد عضو العامل للمكتب السياسي لـ YNDK و جلال سمايل عضو العامل في المكتب العلاقات المركزية ، وكان في استقبالهم سعادة السفير نظمي حزوري القنصل العام لدولة فلسطين في اقليم و عدد من اعضاء القنصلية في اقليم كوردستان.
حيث قدم السيد شاخوان خالد بأسم السكرتير العام و المكتب السياسي واللجنة القيادية للاتحاد القومي الديمقراطي الكوردستاني YNDK تعازيه بمناسبة وفاة الدكتور صائب عريقات عضو اللجنة المركزية لحركة فتح وأمين سر اللجنة التنفيذية لمنظمة التحرير الفلسطينية. وجه تعازيه الى فخامة الرئيس ابو مازن وسيادتهم وابناء شعب الفلسطيني والأخوة في حركة فتح و لعائلة الفقيد و قد تقدم الوفد بالتضرع الى الله بان يرحم الفقيد و يسكنه فسيح جناته ، ويلهم ذويه الصبر والسلوان ، و من دوره شكر القنصلية الفلسطين في اقليم كوردستان الوفد على حضورهم و مشاركتهم في العزاء .
میدیا - هەولێر :
غەفوور مەخموورى سکرتێرى گشتیى YNDK ، سەبارەت بە دانیشتنى بەرەبەیانى ئەمڕۆى پەرلەمانى عێراق لە پەیامێکیدا، داواى کشانەوەى کورد لە بەغدا دەکات و چەند خاڵێکیشى وەک چارەسەرى خستۆتەڕوو.
غەفوور مەخموورى سکرتێرى گشتیى یەکێتى نەتەوەیى دیموراتى کوردستان YNDK ، سەبارەت بە دانیشتنى بەرەبەیانى ئەمڕۆ (١٢-١١-٢٠٢٠)ى پەرلەمانى عێراق لە پەیامێکدا بۆ راى گشتى هەڵوێستى خۆى خستۆتەڕوو و، داواى کشانەوەى کورد لە پرۆسەى سیاسیى عێراق دەکات و چەند خاڵێکیشى وەک چارەسەرى خستۆتەڕوو، لە هەمان کاتدا بانگ لە تەواوى هێزو لایەنە سیاسییەکانى کوردستان دەکات بۆ یەکڕیزى و یەکدەنگى، ئەمەش دەقى پەیامەکەیە:
بۆ ڕاى گشتى
- گەلى خۆڕ‌اگرى کوردستان ...
- هێزو لایەنە سیاسییەکانى کوردستان ...
ئەزموونى سەد ساڵەمان لەگەڵ عەرەبى عێراقدا ؛ ئەزموونێکى تاڵە، لەماوەى سەد ساڵى رابردوودا تەواوى دەسەڵاتەکانى عێراق دژى بوون و هەوڵى لەناوبردنى کوردستانیانداوە بەخاک و خەڵکەوە، دەسەڵات و شەقامى عەرەبى عێراق هاوڕاو هاوکاربوون لەو دژایەتییەدا (جگە لە چەند کەساتییەک نەبێ)، تەواوى دەسەڵاتدارانى عێراق لە بەرامبەر کورددا یەک لە یەکتر خراپتر بوون، دەسەڵاتى ئێستاش لە هەموویان خراپتر‌و زاڵمتر.
ئەم سیناریۆو شانۆگەرییەى بەرەبەیانى ئەمڕۆ ( 12 / 11 / 2020 ) لە پەرلەمانى عێراق، ئەوە دەسەلمێنێت کەوا عەرەبى عێراق بە سوننە و شیعەوە دوو رووى یەک دراون و هەردوو دژە کوردن و یەک لە یەک زاڵمترن بۆ گەلى کوردستان، لە مێژووى بەشەرییەتدا لە دەسەڵاتدارانى عێراق زاڵمتر و بێنمەکتر نەبووە، من خۆم نە لە رابردوو و نە لە ئێستا و نە لە داهاتوودا باوەڕم بە عەرەبى عێراق نەبووە و نییە، شانۆگەرى ئەم بەرەبەیانەى ئەمڕۆى پەرلەمانى عێراق ئەو بۆچوونەم دەسەلمێنن، ئەو شانۆگەرییەى پەرلەمانى عێراق پەیامێکە بۆ کوردستان کەوا عێراق ئێوەى ناوێت، ئەمەش وەک دەرکردنێک وایە، بۆیە ناکرێ بە چاو قایمى و بێڕێزییەوە لە بەغدا بمێنینەوە، مانەوەى کورد لە بەغدا بە لاواز‌و بێ نرخ سەیر دەکرێت، بۆیە پێویستە بە زووترین کات بڕیارى کشانەوە لە بەغدا بدەین.
لە رەوشێکى وادا ؛ پێویستە سەرکردایەتى سیاسیى کوردستان بڕیارى یەکلاییکەرەوەى خۆى بدات و لە بەغداى عەرەبى بکشێتەوە و بگەڕێتەوە کوردستان و ئەو هەموو تەنازولاتانەى بۆ عەرەبى شۆڤێنى عێراقى دەکەن با نیوەى ئەوە بۆ گەلى کوردستان بکەن، با بە هەموو لایەکمان هەوڵبدەین ناوەندى پەرش و بڵاوى سیاسیى کوردستان رێکبخەینەوەو (ئەنجوومەنى باڵاى سیاسیى کوردستان) پێکبهێنین و هەموو لایەنە سیاسییەکانى کوردستان لە چوارچێوەى ئەو ئەنجوومەنەدا کۆببینەوەو هیچ لایەک پەراوێز نەخرێت و، لەوێوەوە کار بۆ یەکڕیزى و یەکدەنگى بکەین و بەیەکگرتووى بڕیار لەسەر پرسە چارەنووسسازەکان بدەین، لەبەرئەوەى هێزى ئێمە لە یەکڕیزى و یەکدەنگیماندایە، هەر کاتێ یەکڕیزو یەکدەنگ بووبین بەهێزبووین ؛ هەر کاتێکیش پەرش و بڵاوبووبین بێهێز بووین وەک ئێستا، بۆیە پێویستە لەم پێناوەدا هەموو لایەکمان هاوکارو پشتیوانى یەکدى بین و جلى تەنگى حزبایەتى باڤێژین جلى کوردایەتى لەخۆ کەین، پێویستە لەسەر هەموو ئاستەکاندا بەخۆماندابچینەوەو سوود لە هەڵەکانى رابردوومان وربگرین و کاربکەین بۆ :
1- رێکختستنەوەى ناوەندى سیاسى کوردستان و پێکهێنانى (ئەنجوومەنى باڵاى سیاسى کوردستان)، کە تەواوى لایەنە سیاسییەکان بگرێتەخۆ.
2- داهاتى کوردستان رێکبخرێتەوەو، بۆ ئەم مەبەستە خەزێنەیەکى نەتەوەییمان هەبێت بەناوى (سندوقى داهاتى کوردستان) و، بەپێى ئەم داهاتە مانگانە مووچەو شایستە داراییەکانى فەرمانبەران خەرج بکرێت.
3- لێژنەیەکى باڵاى دیبلۆماسى لە هێزە سیاسییەکانى کوردستان پێکبهێنرێت بۆئەوەى پەیوەندى بە ناوەندە نێودەوڵەتییەکان بکات و زوڵمەکانى عێراق بەرامبەر گەلى کوردستان بگەیەنێتە هەموو لایەک، ئەمەش وەک پاڵپشتییەک بۆ پەرلەمان و حکومەتى کوردستان.
4- پێکهێنانى بۆردێک بەناوى (بۆردى سەربەخۆیى کوردستان)، بۆئەوەى ئەنجامى ریفراندۆم بجوولێنێت و لەسەر ئاستى نێودەوڵەتیدا کارى بۆ بکات.
5- تەواوى هێزو لایەنە سیاسییەکانى پارچەکانى دیکەى کوردستان هاوکارو پشتیوانى باشوورى کوردستان بن و رێز لە یاسا و رێنماییەکانى بگرن.
وەک بەدەرکەوت عەرەبى عێراق بە سوننە و شیعەوە هەموو لە دژى کورد یەکدەگرن و یەکدەنگن ئەى باشە ئێمەى کورد بۆ یەکنەگرین بۆ بەگژداچوونەوەى ئەو سیاسەتە شۆڤێنییەى عەرەبى عێراق ؟
با هەموو لایەکمان بۆ یەکڕیزى و یەکدەنگى و هاوهەڵوێستى کاربکەین، بۆ ئەمەش بێگومان ئەمڕۆ باشترە لە سبەى .
- سەرکەوێ ئیرادەى هەقخوازانەى گەلى کوردستان.
- نەمرى و سەربەرزى بۆ تەواوى شەهیدانى رێى سەرخۆبوون و ئازادى کوردستان.
- بێتەدى ئازادى و سەربەخۆیى کوردستان.
غەفوور مەخموورى
سکرتێرى گشتیى
یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK
12 / 11 / 2020
- گەلى خۆڕ‌اگرى کوردستان ...
- هێزو لایەنە سیاسییەکانى کوردستان ...
ئەزموونى سەد ساڵەمان لەگەڵ عەرەبى عێراقدا ؛ ئەزموونێکى تاڵە، لەماوەى سەد ساڵى رابردوودا تەواوى دەسەڵاتەکانى عێراق دژى بوون و هەوڵى لەناوبردنى کوردستانیانداوە بەخاک و خەڵکەوە، دەسەڵات و شەقامى عەرەبى عێراق هاوڕاو هاوکاربوون لەو دژایەتییەدا (جگە لە چەند کەساتییەک نەبێ)، تەواوى دەسەڵاتدارانى عێراق لە بەرامبەر کورددا یەک لە یەکتر خراپتر بوون، دەسەڵاتى ئێستاش لە هەموویان خراپتر‌و زاڵمتر.
ئەم سیناریۆو شانۆگەرییەى بەرەبەیانى ئەمڕۆ ( 12 / 11 / 2020 ) لە پەرلەمانى عێراق، ئەوە دەسەلمێنێت کەوا عەرەبى عێراق بە سوننە و شیعەوە دوو رووى یەک دراون و هەردوو دژە کوردن و یەک لە یەک زاڵمترن بۆ گەلى کوردستان، لە مێژووى بەشەرییەتدا لە دەسەڵاتدارانى عێراق زاڵمتر و بێنمەکتر نەبووە، من خۆم نە لە رابردوو و نە لە ئێستا و نە لە داهاتوودا باوەڕم بە عەرەبى عێراق نەبووە و نییە، شانۆگەرى ئەم بەرەبەیانەى ئەمڕۆى پەرلەمانى عێراق ئەو بۆچوونەم دەسەلمێنن، ئەو شانۆگەرییەى پەرلەمانى عێراق پەیامێکە بۆ کوردستان کەوا عێراق ئێوەى ناوێت، ئەمەش وەک دەرکردنێک وایە، بۆیە ناکرێ بە چاو قایمى و بێڕێزییەوە لە بەغدا بمێنینەوە، مانەوەى کورد لە بەغدا بە لاواز‌و بێ نرخ سەیر دەکرێت، بۆیە پێویستە بە زووترین کات بڕیارى کشانەوە لە بەغدا بدەین.
لە رەوشێکى وادا ؛ پێویستە سەرکردایەتى سیاسیى کوردستان بڕیارى یەکلاییکەرەوەى خۆى بدات و لە بەغداى عەرەبى بکشێتەوە و بگەڕێتەوە کوردستان و ئەو هەموو تەنازولاتانەى بۆ عەرەبى شۆڤێنى عێراقى دەکەن با نیوەى ئەوە بۆ گەلى کوردستان بکەن، با بە هەموو لایەکمان هەوڵبدەین ناوەندى پەرش و بڵاوى سیاسیى کوردستان رێکبخەینەوەو (ئەنجوومەنى باڵاى سیاسیى کوردستان) پێکبهێنین و هەموو لایەنە سیاسییەکانى کوردستان لە چوارچێوەى ئەو ئەنجوومەنەدا کۆببینەوەو هیچ لایەک پەراوێز نەخرێت و، لەوێوەوە کار بۆ یەکڕیزى و یەکدەنگى بکەین و بەیەکگرتووى بڕیار لەسەر پرسە چارەنووسسازەکان بدەین، لەبەرئەوەى هێزى ئێمە لە یەکڕیزى و یەکدەنگیماندایە، هەر کاتێ یەکڕیزو یەکدەنگ بووبین بەهێزبووین ؛ هەر کاتێکیش پەرش و بڵاوبووبین بێهێز بووین وەک ئێستا، بۆیە پێویستە لەم پێناوەدا هەموو لایەکمان هاوکارو پشتیوانى یەکدى بین و جلى تەنگى حزبایەتى باڤێژین جلى کوردایەتى لەخۆ کەین، پێویستە لەسەر هەموو ئاستەکاندا بەخۆماندابچینەوەو سوود لە هەڵەکانى رابردوومان وربگرین و کاربکەین بۆ :
1- رێکختستنەوەى ناوەندى سیاسى کوردستان و پێکهێنانى (ئەنجوومەنى باڵاى سیاسى کوردستان)، کە تەواوى لایەنە سیاسییەکان بگرێتەخۆ.
2- داهاتى کوردستان رێکبخرێتەوەو، بۆ ئەم مەبەستە خەزێنەیەکى نەتەوەییمان هەبێت بەناوى (سندوقى داهاتى کوردستان) و، بەپێى ئەم داهاتە مانگانە مووچەو شایستە داراییەکانى فەرمانبەران خەرج بکرێت.
3- لێژنەیەکى باڵاى دیبلۆماسى لە هێزە سیاسییەکانى کوردستان پێکبهێنرێت بۆئەوەى پەیوەندى بە ناوەندە نێودەوڵەتییەکان بکات و زوڵمەکانى عێراق بەرامبەر گەلى کوردستان بگەیەنێتە هەموو لایەک، ئەمەش وەک پاڵپشتییەک بۆ پەرلەمان و حکومەتى کوردستان.
4- پێکهێنانى بۆردێک بەناوى (بۆردى سەربەخۆیى کوردستان)، بۆئەوەى ئەنجامى ریفراندۆم بجوولێنێت و لەسەر ئاستى نێودەوڵەتیدا کارى بۆ بکات.
5- تەواوى هێزو لایەنە سیاسییەکانى پارچەکانى دیکەى کوردستان هاوکارو پشتیوانى باشوورى کوردستان بن و رێز لە یاسا و رێنماییەکانى بگرن.
وەک بەدەرکەوت عەرەبى عێراق بە سوننە و شیعەوە هەموو لە دژى کورد یەکدەگرن و یەکدەنگن ئەى باشە ئێمەى کورد بۆ یەکنەگرین بۆ بەگژداچوونەوەى ئەو سیاسەتە شۆڤێنییەى عەرەبى عێراق ؟
با هەموو لایەکمان بۆ یەکڕیزى و یەکدەنگى و هاوهەڵوێستى کاربکەین، بۆ ئەمەش بێگومان ئەمڕۆ باشترە لە سبەى .
- سەرکەوێ ئیرادەى هەقخوازانەى گەلى کوردستان.
- نەمرى و سەربەرزى بۆ تەواوى شەهیدانى رێى سەرخۆبوون و ئازادى کوردستان.
- بێتەدى ئازادى و سەربەخۆیى کوردستان.
غەفوور مەخموورى
سکرتێرى گشتیى
یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK
12 / 11 / 2020
آدار برس
أدانت المحكمة الأوروبية لحقوق الإنسان تركيا لحبسها مؤقتاً عام 2016 عشرة صحفيين معارضين من صحيفة “جمهورييت” بحجة تروجيهم لمنظمات “إرهابية” حسب زعم أنقرة.
واعتبرت المحكمة، التي تتخذ من مدينة ستراسبورغ الفرنسية مقراً لها، أن “الحبس المؤقت المفروض على مقدمي الشكوى في إطار إجراءات جنائية في حقهم يشكل تدخلاً في ممارسة حقهم في حرية التعبير”.
وحبس أحد مقدمي الشكوى مؤقتاً في نوفمبر 2016 ولم يفرج عنه إلا في أبريل 2018.
وصنفت المحكمة الأوروبية لحقوق الإنسان تركيا في المرتبة الثانية على قائمتها لانتهاكات حقوق الإنسان المسجلة في 2019.
ويتعرض نظام أردوغان لانتقادات لاذعة عادة من قبل المدافعين عن حقوق الإنسان، بشأن اعتقال الصحفيين وقادة المجتمع المدني والسياسيين المعارضين.
كما شدد نظام أردوغان رقابته على الإنترنت، بما في ذلك الوصول إلى وسائل التواصل الاجتماعي، وأغلقت خلال السنوات القليلة الماضية محطات تلّفزة ووسائل إعلام معارضة.
بەڕێزان خانەوادە و كه‌سوكاری خواڵێخۆشبێت (غەزالە عەبدوڵڵا رەسووڵ سارمەمی)
سڵاو و رێز ....
بەخەم و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی خواڵێخۆشبێت (غەزالە عەبدوڵڵا رەسووڵ سارمەمی)مان پێگه‌یشت، بەناوی خۆمان و ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و كۆمیتەی سەركردایەتی و تەواوی ئەندامان و پێشمه‌رگه‌كانی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵە بەڕێزەكەتان و تەواوى خزمان دەكەین و خۆمان بەهاوبه‌شی خەمتان دەزانین، لە یەزدانی مەزن نزا ده‌كه‌ین دڵنەوایی و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت و خوالێخۆشبوویش به به‌هه‌شتی خۆی شاد بكات....انا لله وانا الیه را‌جعون.
مه‌كته‌بی سیاسی
یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK
7-11-2020
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ینى 6/11/2020 به به‌شداریى به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، ڕێوڕه‌سمى پێشوازى له ته‌رمى خوالێخۆشبوو د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم، كه‌سایه‌تى و سیاسه‌تمه‌دارى كوردستان و پارێزگارى پێشووى كه‌ركووك له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستانه‌وه له فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تیى هه‌ولێر به‌ڕێوه چوو.
له ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا وێڕاى خێزان و كه‌سوكار و دۆستانى خوالێخۆشبوو، به‌ڕێزان جێگرى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، نوێنه‌رى سه‌رۆك بارزانى، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق و ژماره‌یه‌كى به‌رچاوى وه‌زیران و نوێنه‌رانى هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كان و به‌رپرسانى حكوومى و حیزبى ئاماده بوون. دواى دانانى تاچه‌گوڵینه له‌سه‌ر ته‌رمى خوالێخشبوو، سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، وته‌یه‌كى له‌باره‌ى ژیان و خه‌بات و ڕۆڵ و پێگه‌ى د. نه‌جمه‌دین كه‌ریمه‌وه پێشكه‌ش كرد، ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تى:
كەسوكار و بنەماڵەی بەڕێزی خوالێخۆشبوو د. نەجمەدین كەریم،
ئامادەبووانی بەڕێز،
كوردستانیانی خۆشەویست،
ئەمڕۆ هەموومان لێرە بە خەمباری، بەڵام بە سەربەرزی پێشوازی لە تەرمی كەسایەتیی لێهاتوو و تێكۆشەری كوردستان د. نەجمەدین كەریم دەكەین. د. نەجمەدین كەریم بە سەربەرزی ژیا، هه‌ر یه‌كێك لە ئێمەش دەتوانێت زۆر بە سەربەرزی یادی بكاتەوە، ئەمڕۆش ئێمه هه‌موومان پێكه‌وه بە سەربەرزی پێشوازی له ته‌رمى پیرۆزى ده‌كه‌ین.
د. نەجمەدین كەریم كەسێكی ئازا و بوێر بوو. ئازایەتییەكی كەركووكیانە و گەرمیانیانە لە خوێنی‌دا هەبوو، هەر ئەو بوێرییەش وایكرد چەندین هەڵوێست بخاتە مێژووی خەبات و كار و ژیانی خۆیەوە. د. نەجمەدین كەریم بەر لە تەواوكردنی خوێندنی پزیشكی لە عێراق، ببووە ئەندامی یەكێتیی قوتابیانی كوردستان، دوای تەواوكردنی خوێندنیش بەبێ دوودڵی وەك پزیشكێك پەیوەندی بە شۆڕشی ئەیلوولەوە كرد و بووە پێشمەرگە. لە ماوەیەكی كورتیشدا توانی ببێتە جێگەی متمانەی مەلا مستەفاى بارزانیی ڕابەری شۆڕش. دوای نسكۆی شۆڕشی ئەیلوول، ئاگادار و بەشدار بوو له هەندێك لە ئامادەكارییەكان بۆ درێژەپێدان بە شۆڕش و هەڵگیرساندنه‌وه‌ی شۆڕشی گوڵان. دوای نەخۆشكەوتنه‌وه‌ی بارزانیی نەمر، د. نەجمەدین كەریم وه‌ك پزیشكێك لەگەڵى چوو بۆ ئەمه‌ریكا.
د. نەجمەدین كەریم، لە كاتی مانەوەی لە ئەمه‌ریكا خوێندنی باڵای لە بوارەكەیدا تەواو كرد و بووە یەكێك لە پزیشكە متمانەپێكراوەكان لە سەرتاسه‌رى ئەمه‌ریكا، لە بواری ئەكادیمیشدا پێگەیەكی بەرزی هەبوو. دكتۆر پێشكەوتنی خۆی لە بواری پزیشكیدا بۆ پەیداكردنی دۆست بۆ چارەسەری كێشەی كورد بەكارهێنا، هەوڵی دەدا زۆرترین پشتیوانی بۆ مافە ڕەواكانی خەڵكی كوردستان بەدەست بهێنێت. بە ڕاستی كاتی مانەوەى لە ئەمه‌ریكا، زۆر دۆستی بۆ كورد پەیدا كرد و بەردەوام كارئاسانی دەكرد بۆ شاندی پارتەكانی كوردستان بۆ ئەوەی بتوانن بەرپرسانی ئەمه‌ریكا ببینن و قسه‌یان له‌گه‌ڵ بكه‌ن. بەو شێوەیە بە درێژاییی ژیانی لە ئەمه‌ریكا، لە خەباتكردن بۆ كوردستان دانەبڕا و بەهۆی كاركردنییه‌وه بۆ كوردستان، دۆستایەتی لەگەڵ حزب و لایه‌نه‌كانى هەموو پارچەكانی تر‌ى كوردستان دروست كردبوو.
بەڕێزان..
د. نەجمەدین كەریم ساڵی 2009 گەڕایەوە كوردستان و بووە ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بە ڕاستیش یەكێك بوو لەوانەی جێگەی متمانەی خوالێخۆشبوو مام جەلال بوو، د. نەجمەدین كەریمیش بۆ خوالێخۆشبوو سەرۆك مام جەلال، ئه‌وه‌ى پێى كرا بە دڵسۆزی جێبه‌جێى ده‌كرد.
د. نەجمەدین عاشقی كەركووك بوو، وەك خۆی دەیگوت كەركووك بۆ ئەو وه‌كوو دڵ وایە، لەبەر ئەوەش كه نیسانی 2011 بووە پارێزگاری كەركووك، بە عەشقەوە و به‌وپه‌ڕى دڵسۆزییه‌وه كاری بۆ كەركووك دەكرد و بە هیچ شێوەیەكیش لە كاركردن بۆ كەركووك و كەركووكییەكان ماندوو نەدەبوو. ئەگەر تەماشای ئەو ماوەیە بكەین كە د. نەجمەدین كەریم پارێزگار بوو، دەبینین گەورەترین بووژانەوەی كەركووك لە سەردەمی ئەودا بووە. نزیكەی (600) قوتابخانە دروست كران، سێدەوامی لە قوتابخانەكانی كەركووك نەما، زیاتر لە (30) بنكەی تەندروستی دروست كران، 70%ی جاده‌ى ناو گەڕەكەكانی كەركووك قیڕتاو كران، نەخۆشخانەی ئازادی بە شێوەیەكی زۆر باش نۆژەن كرایەوە، نەخۆشخانەیەكی گەورەی هاوچەرخ بۆ حەویجە دروست كرا، ڕێگەی سلێمانی ـ كەركووك ـ بەغدا، هەروەها ڕێگەی كەركووك ـ هەولێر كرایە جووتسایدى، بەنداوی خاسەجای دروست كرد، ساڵانە نزیكەی (400) پڕۆژەى لە كەركووك جێبەجێ ده‌كرد.
د. نەجمەدین كەریم هەوڵی دەدا خزمەتی هەموو كەركووكییەكان بكات بە هەموو نەتەوە و پێكهاتەكانەوە، بەڵام لە هەمان كاتدا ئەوەشی دەزانی كە كەركووك كێشەی ناوەندیی كوردستانە لە عێراق، لەبەر ئەوەش لەگەڵ سەرۆك مەسعوود بارزانی و سەرۆك مام جەلال به‌وپه‌ڕى دڵسۆزییه‌وه هه‌وڵى ده‌دا كه ئه‌و كێشانه چاره‌سه‌ر بكرێت.
زۆرێك له‌و پرۆژانه كه به هاوكاریى ئێمه له حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ كه‌ركووك جێبه‌جێ ده‌كران، جه‌نابیان به‌وپه‌ڕى دڵسۆزییه‌وه كه ده‌هات و قسه‌ى له‌گه‌ڵ ئێمه ده‌كرد، هه‌میشه پێداگرى له‌وه ده‌كرد كه ده‌بێت هاوكارى بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى پڕۆژه‌كان له كه‌ركووك به شێوه‌یه‌كى باش جێبه‌جێ بكرێت. ئه‌و به‌وپه‌ڕى دڵسۆزییه‌وه هه‌وڵى ده‌دا كه كێشه‌كانى كه‌ركووك چاره‌سه‌ر بكات، ده‌یزانى گرفتى بنه‌ڕه‌تیى نێوان حكوومه‌تى عێراق و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان مه‌سه‌له‌ى كه‌ركووكه كه جه‌وهه‌رى بنه‌ڕه‌تیى كێشه‌كانه، به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌به‌ر پابه‌ندنه‌بوونى لایه‌نه عێراقییه‌كان به مادده‌ى 140ى ده‌ستوورى عێراق، تا ئێستاش ئه‌و كێشه‌یه به هه‌ڵواسراوى ماوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش زیانێكى زۆرى هه‌بووه و هه‌یه بۆ هه‌موو عێراق.
لێرەشه‌وه لەبەردەم تەرمی د. نەجمەدین كەریمدا، جارێكی دیكە دووپاتى ده‌كه‌ینه‌وه كه ده‌بێت كێشه‌ى كه‌ركووك و ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كان بە شێوه‌یه‌كى ئاشتیانە و بە دیالۆگ، لەسه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوورى عێراق چاره‌سه‌ر بكرێت. هەرچەند ئه‌و كێشه‌یه دوا بخرێت، ئاڵۆزتر دەبێت، بۆیەش ئێمە جارێكی تر داوا دەكەین، پێكەوە دابنیشین و ئەو كێشانه لە چوارچێوەی دەستووری عێراقدا چارەسەر بكەین.
بەڕێزان ..
د. نەجمەدین كەریم، دوای ژیانێكی پڕ لە كار و تێكۆشان، بەجێی هێشتین. ئەمڕۆ جارێكی دیكە هاوخەمیی خۆم و سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان لەگەڵ كەسوكار و خزمانی، له‌گه‌ڵ خه‌ڵكى خۆشه‌ویستى شارى كەركووك و هەموو گەلی كوردستان، دووپات دەكەمەوە. لەسەر وەسیەتی خۆی، ئەمڕۆ بە شێوەیەكی كاتی لە هەولێر دەنێژرێت. هیوادارین زوو ئەو هیوایەی د. نەجمەدین بێته دى كە داواى كردبوو ته‌رمه‌كى بۆ هه‌میشه بگه‌ڕێته‌وه بۆ شارى كه‌ركووك. هیوادارین دۆخێكى وا به زوویى بێته كایه‌وه و ئێمه بتوانین ته‌رمى د. نه‌جمه‌دین بگه‌ڕێنینه‌وه بۆ كه‌ركووك.
دیسانه‌وه سه‌ره‌خۆشى له كه‌سوكارى د. نه‌جمه‌دین ده‌كه‌م، سه‌ره‌خۆشى له سۆزان خان و منداڵه‌كانى ده‌كه‌م، هاوبه‌شى خه‌میانین و هیوادارم دوا خه‌میان بێت.
هه‌موو لایه‌كیتان به‌خێر بێن، زۆر سوپاس.
چه‌كدارێن سه‌ر ب حكومه‌تا سوریا ده‌مكی ڤه دبنپێكرنێن خوه ده ده‌رحه‌قێ ولاتیێن كوردێن عه‌فرینێ ده به‌ردوامن..هه‌ری داوی ژی سێزده ولاتیێن كورد ل هه‌رێما عه‌فرینێ ره‌ڤاندن.
رێخستنا مافێ مروڤان ل عه‌فرینێ راگهاند كو دوه چه‌كدارێن گروپا الحمزات ب ئالكاریا پولیسێن له‌شكه‌ری گرتن سه‌ر گوندێ قوده یێ بسەر ناڤچه‌یا راجو ڤە وسێزده ولاتیێن كورد ب تومه‌تێن دور ژ راستیێ ره‌ڤاندن.
ژ ده‌ما ئێریشا ئارتێشا تركیێ و گرووپێن چه‌كدار ل سه‌رعەفرینا رۆژئاڤایێ كوردستانی رۆژا هژده‌هێ ئادارا دووهه‌زار وهیژدەهان وحه‌تا وه‌كه نها ب هه‌زاران كوردێن عەفرینێ ژ ئالیێ چه‌كداران ڤه هاتنه ره‌ڤاندن و چاره‌نڤیسا به‌شه‌ك ژ ره‌ڤاندیان هینا نه دیارە.
غەفوور مەخمووری : دەسەڵاتی ئێستای عێراق ئەگەر هەمان دەسەڵاتی بەعسی فاشی هەبێت، تاوانی زۆر گەورەتر بەرامبەر گەلی كوردستان ئەنجامدەدەات
میدیا - هەولێر:
پاشنیوەڕۆى ڕۆژى ٣ / ١١ / ٢٠٢٠ لە شارى هەولێر، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی YNDK لەلایەن (کتێبخانەى ئاشتى) میوانداری كرا و, لە رێوڕەسمەکەدا (٩) کتێبى چاپکراوى خۆى ناساند‌و پێشكەشى ئامادەبووانى كرد.
پاشنیوەڕۆى ڕۆژى دووشەممە لە شارى هەولێر، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK لەلایەن (کتێبخانەى ئاشتى) میوانداری كرا‌و, بە ئامادەبوونی ژمارەیەكی زۆری كەسایەتی سياسى و ئەكادیمی و نووسەرو رۆشنبیر‌و رۆژنامەڤان رێوڕەسمێکى بۆ ناساندن و خستنەڕوو و واژۆکردنى (٩) بۆ رێکخرا, لەسەرەتاى رێورەسمەکەدا شاعیر‌و رۆژنامەنووس بەڕێز ئیسماعیل بەرزنجى بەناوى کتێبخانەى ئاشتى بەخێرهاتنی ئامادەبووانی كرد‌و, باسی لە گرنگی رۆڵى غەفوور مەخمووری لە بوارى نووسین و رۆشنبیرى کوردستان كرد, ئنجا مەخمووری وێڕای بەخێرهاتنكردنی میوانان خۆشحاڵی خۆی بۆ ئەو میوانداری و ئامادەبوونی میوانان دەربڕی و سوپاسی کتێبخانەى ئاشتى كرد بۆ رێكخستنی ئەو دیدارە لەگەڵ ئامادەبووان, دواتر کورتەیەکى سەبارەت بە ناساندن و ناوەڕۆکى کتێبەکان پێشکەشکرد و، وتى : (نووسین زادەی هەست و بیرە ؛ وەك چۆن كار زادەی بیر‌و بازووە، هەر نووسینێكیش گوزارشت لەسەردەمی خۆی دەكات و بەرهەمی هەستكردن و بیركردنەوەی نووسەرەكەیە لەسەردەمی خۆیدا، ئەو بەرهەمانەی بەردەستی ئێوەی بەڕێزیش هەوڵەكانی بەندەیە لە بواری نووسیندا هەر هەوڵێكیش زادەی سەردەمی خۆیەتی و توانای خاوەنەكەی لەو سەردەمەدا دەخاتەڕوو.)، هەروەها باسى لەوە کرد کەوا کتێبەکان بە زمانى کوردى و عەرەبین، کتێبە عەرەبییەکان زیاتر ئاراستەن بۆ ناوەندى عەرەبى بۆئەوەى زیاتر ئاشناى پرسى گەلى کوردستان بن، ئاماژەى بەوەدا کەوا چارەسەرى بنەڕەتى پرسى گەلى کوردستان تەنها سەربەخۆیى کوردستانە و، وتى: ( بێگومان ئەزموونی نزیكەی سەد ساڵ بەیەكەوە ژیانمان لەگەڵ عەرەبی عێراق ئەوەی بۆ هەموو لایەك سەلماند كەوا گەلی كوردستان چیتر ناتوانێت لە چوارچێوەی نەخشەی تاشراوی عێراقدا بمێنێتەوە، لەبەرئەوەی دەسەڵاتی عەرەبی سوننەی عێراق لەماوەی نزیكەی هەشتا ساڵی حوكمی خۆیدا ئەوەی توانی لە دژی كورد ئەنجامیدا، لەدوای رووخانی رژێمی بەعسيش لە بەهاری 2003 دا، كە عەرەبی شیعەی عێراق دەسەڵاتیان گرتە دەست، دیارە دەسەڵاتی شیعەش ئەوەی توانیان لە دژایەتی گەلی كوردستان ئەنجامیاندا و بەردەوامن، بۆیە ئەو مێژووە پێماندەڵێت کەوا چارەسەرى بنەڕەتى پرسى گەلى کوردستان تەنها سەربەخۆیى کوردستانە.).
مەخموورى لە درێژەى بابەتەکەیدا؛ رەخنەى لە دەسەڵاتدارانى ئێستاى عێراق گرت و، وتى: (دەسەڵاتی ئێستای عێراق ئەگەر هەمان دەسەڵاتی بەعسی فاشی هەبێت، تاوانی زۆر گەورەتر بەرامبەر گەلی كوردستان ئەنجامدەدەات، ئێستا كە دەسەڵاتی تەواوی نیە ئەو تاوانانە ئەنجامدەدات، ئەی باشە كە بەهێز بوو و دەسەڵاتی هەبوو دەبێ چی بكات؟! بێگومان كارەساتەكان و تاوانەكان دژ بە گەلی كوردستان دووبارە دەبنەوە، بەڵێ ئەمە رەوشی كورد بووە و رەوشی كوردە لەژێر دەسەڵاتی عەرەبی عێراق بە سوننەو شیعەوە و، ئەو زولم و دژایەتییانەش بەرامبەر گەلی كوردستان تا ئێستا بەردەوامن، ئەم زولمانە وایانكردووە كەوا گەلی كوردستان بیر لە چارەنووسی خۆی بكاتەوەو بەرەو سەربەخۆیی كوردستان هەنگاو بنێت، لەبەرئەوەی جگە لەم رێگەیە رێگەیەكی دیكە لەبەردەم گەلی كوردستان نەماوەتەوە.).
مەخموورى لە درێژەى بابەتەکەیدا جەختى کردەوە سەر یەکڕیزى و یەکدەنگى گەلى کوردستانى وەک دەرمانى هەموو دەردەکان وەسفکرد و، وتى: (تەنهاو تەنها یەکڕیزى و یەکدەنگیمان دەردەکانمان دەرمان دەکەن و لە سەرکەوتن نزیکمان دەکەنەوە، بۆیە لەسەر هەموو لایەکمان پێویستە وەک چۆن دوژمن و داگیرکەرانى کوردستان بە جیاوازى ئایدۆلۆژى و بەرژەوەندییەکانییان لەدژى ئێمە یەکیان گرتووە، پێویستە ئێمەش بۆ پاراستنى خۆمان و بەرگرتن لە هەڕەشەکان یەکبگرین و رەچاوى بەرژەوەندى باڵاى نەتەوەییمان بکەین و جلى تەنگى حزبایەتى فڕێبدەین.).
غەفوور مەخمووری سەبارەت بە خستنەڕووى ناوەڕۆکى کتێبەکان، وتی : (ئەم كتێبانە ٩ کتێبن لە بوارى جیاجیا پێكهاتوون، سیاسەت و هزر و ئەدەب و رۆشنبیرى گشتى، بەشێکیان پێشووتر وەک وتار بە زمانی كوردی لە رۆژنامەو گۆڤارە كوردییەكاندا بڵاوكراونەتەوە، بەشێکیشیان نوێن و لەو ماوەیەى کەرەنیتینەى ماڵەوە نووسراون، کتێبێکیش بریتییە لە چەند وتارێك كەوا لەو كۆبوونەوەو كۆنگرەو كۆنفرانسانەدا پێشكەشم كردوون كە لە كوردستان و وڵاتانی عەرەبی و ئەوروپی بەستراون و، هەوڵمداوە پرسی كورد و سەربەخۆیی كوردستان بخەمە بەرچاوی بەشدارانی ئەو كۆنگرەو كۆنفرانسانە، بێگومان بەشداری دەیان كۆنگرەو كۆنفرانسمان كردووە لەسەر ئاستی ناوخۆ و ناوچەكەو جیهان، بەڵام لێرەدا چەند نموونەیەكی كەممان هێناوەتەوە، ئەمانەی دەیخوێننەوە مشتێكە لە خەروارێك، یاخود دەتوانم بڵێم گۆڵمێكە لە رەوسەی نووسین و كار‌و خەباتم لەپێناو سەربەخۆیی و دامەزراندنی دەوڵەتی كوردستان، لە بەشێکى ئەم كتێبانەدا پاشكۆیەكی وێنەیی هەن، هەوڵمانداوە لەجیاتی نووسین بە وێنە باس لە كار و چالاكی و دیدارە سیاسییەكان بكەین، كەوا بێگومان لە زۆربەی ئەو دیدارانەشدا لەسەر ئاستی ناوخۆ‌و وڵاتانی عەرەبی و وڵاتانی ئەوروپی پرسی سەربەخۆیی كوردستان یەكێك بووە لە تەوەرەكانی گفتوگۆكانمان، لێرەدا وێنەكان فراوانی پەیوەندی و ئاستی پەیوەندییەكان بۆ خوێنەر دەخەنەڕوو، لە راستیدا زمانی وێنە هیچی لە زمانی نووسین كەمتر نیە ئەگەر زیاتر نەبێت، هیوادارم بەم كارانەم توانیبێتم خزمەتێكی بچوكی گەلی كوردستان و پرسی سەربەخۆیی كوردستان بكەم و، خوێنەری کورد و عەرەبیش زیاتر ئاشنای پرسی گەلى كوردستان بكەم.).
مەخموورى باسى لە گرنگى خوێندنەوەو خۆرۆشنبیرکردن کرد و، وتى : (خوێندنەوەى سەرچاوەى بەسوود و جۆراوجۆر هۆکارە بۆ زیاتر دەوڵەمەندبوونى خوێنەر بە زانست و زانیارى نوێ لە بوارە جیاجیاکانى ژیان، بەڵام بەداخەوە لە کوردستان ئەوەى پارەى هەیە کتێب ناکڕێ و ناخوێنێتەوە، زۆربەى ئەوانەى کە خوێنەرن و دەخوێننەوە لە رەوشێکى ئابوورى وەکو ئەمڕۆدا ؛ وەکو پێویست پارەى کڕینى کتێب و سەرچاوەیان نییە، بۆیە پێویستە نووسەران هەوڵبدەن کەوا بەشێک لە کتێبەکانیان بە دیارى ببەخشنە خوێنەران.).
شایانی باسە دوای تەواوبوونی كۆڕەكە رێوڕەسمێك بۆ ئیمزاكردنی كتێبەکانى غەفوور مەخمووری سازكرا, مەخمووری كتێبەكانی پێشكەش بە ئامادەبووان كرد‌و بۆی ئیمزاكردن, ئەمەو كۆڕەكە بووە جێی خۆشحاڵی ئامادەبووان.
ئەمەش ناوى کتێبەکان:
1- مسعود بارزاني رمز الپێشمەرگایەتي والمقاومة القومية.
2- تعريب كوردستان
3- استقلال كوردستان
4- هزر و رامان
5- بەعەرەبکردنى کوردستان
6- لەپێناو کوردستان
7- یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان (یۆبیلى زیوین)
8- الاتحاد القومي الديمقراطي الكوردستاني (اليوبيل الفضي)
9- الحيران.
میدیا - هه‌ولێر / باشووری كوردستان
كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان (KNK) بیسته‌مین جفاتی گشتیی خۆی لە برۆكسێل به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی به‌شێوه‌ی ئۆنلاین ساز ده‌كات.
رۆژی شه‌ممه رێكه‌وتی 31-10-2020 به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان (KNK) و له رێگه‌ی به‌رنامه‌ی زووم به‌شێوه‌ی ئۆنلاین جفاتی گشتیی له برۆكسێل ئه‌نجامدا، له‌م جفاته شاخه‌وان خالید كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK به شێوه‌ی ئۆنلاین به‌شدار بوو.
له بیسته‌مین جفاتی گشتیی KNK گفتوگۆ له‌سه‌ر ره‌وشی كوردستانی مه‌زن و ناوچه‌كه و جیهان كرا، ئه‌ندامانی جفاتی گشتیی له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به وته‌و پێشنار و سه‌رنج و وتاره‌كانیان به‌شداربوون، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته شاخه‌وان خالید وتاری مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان ( YNDK)ی خوێنده‌وه:
ده‌قی وتاری ده‌قی وتاری مه‌كته‌بی سیاسيی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستانYNDK:
به‌رێزان له كۆمیته‌ی ئاماده‌كاری بیسته‌مین جفاتی گشتیی KNK له برۆكسێل
ئه‌ندامانی جفاتی گشتیی KNK
خوشكان ....برایان
سڵاوی سه‌رخۆبوون و ئازادیتان لێبێت....
به‌ناوی خۆمان و سكرتێرى گشتیى و مه‌كته‌بی سیاسیی و سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK به‌بۆنه‌ی به‌ستنی بیسته‌مین جفاتی گشتییKNK ، جوانترین و گەرمترین پیرۆزبایی له‌خۆمان و كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان KNK و كۆمیته‌ی ئاماده‌كار و ئه‌ندامانی جفاتی گشتیی ده‌كه‌ین و خوازیارین به‌سه‌ركه‌وتوویی دوور له هه‌موو فشار و به به‌رگێكی كوردانه‌ی راسته‌قینه گفتوكۆ له‌سه‌ر ره‌وشی كوردستانی مه‌زن و ناوچه‌كه بكه‌ین خۆشحال ده‌بووین بهاتباین و راسته‌وخۆ له‌ناو هۆڵی جفاتدا بووینایه كه‌ئێستا به‌شێوه‌ی ئۆنلاین به‌شدارین، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ناله‌باری بارودۆخی ته‌ندروستی جیهان و بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو.
به‌ستنی بیسته‌مین جفاتی گشتی KNK به به‌شداری پارت و لایه‌نه سیاسییه‌كان و كه‌سایه‌تی و رۆشنبیر و رۆناكبیران رووداوێكی گرنگ و مێژووییه و له كاتێكی زۆر هه‌ستیاردا ده‌به‌سترێ كه كوردستان و ناوچه‌كه له‌به‌رده‌م قه‌یران و گرفت و گۆڕانكاری گه‌وره‌دایه، بۆئه‌وه‌ی بتوانین به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رده‌میانه دیالۆگ و له‌یه‌كگه‌یشتن و قسه و باس له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و پرسانه بكه‌ین كه‌په‌یوه‌ندی به‌چاره‌نووسی گه‌لی كوردستان و خاكه‌كه‌یەوە هەیە.
له‌م قۆناغه‌دا گفتوگۆی نێوان لایه‌نه‌كانی هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان زۆر گرنگ و پێویسته، به‌ڵام به‌ر له‌هه‌ر شتێ پێویسته كه‌هاتینه ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه به‌رگی حیزبایه‌تی فڕێبده‌ین و به‌به‌رگێكی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی دوور له به‌رژه‌وه‌ندی حیزبایه‌تی و به‌ره‌چاوكردنی به‌رژه‌وه‌ندی باڵای گه‌لی كوردستان گفتوگۆ له‌سه‌ر پرسەکان بكه‌ین و كێماسییه‌كان چاره‌سه‌ربكه‌ین و هه‌نگاوی كرده‌یی بۆ یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بنێین.
ئه‌مڕۆ كوردستان و ناوچه‌كه به‌گشتی به‌قۆناغێكی هه‌ستیاردا تێپه‌ڕ ده‌بێت، ئه‌وه‌تا هێرش و سنوور به‌زاندنی ده‌وڵه‌تی توركیا و هێرشه‌كانی رژێمی سوریا و بوونی داعش زۆر مه‌ترسیدارن و بۆ ئه‌وه‌یه ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه له‌بارببه‌ن و لۆزانێكی دیكه به‌سه‌ر كورد بهێنن. له رۆژهه‌ڵاتی كوردستانیش بارودۆخه‌كه ئاڵۆزه و بۆ كپیكردنی ده‌نگی گوله‌ی پێشمه‌رگه، رژێمی ئێران به‌رده‌وام ناوچه سنوورییه‌كان و گوندنشینه‌كان تۆپباران ده‌كات و ره‌شبگیری له‌ناوچه‌کانى رۆژهەڵاتى كوردستان به‌رده‌وامه و رۆژانه ده‌یان لاوی كورد له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه و په‌تی سێداره‌ی ئێران شه‌هید ده‌كرێن، له باشووری كوردستانیش کۆمەڵێ تەنگژە و قەیراندایە لە سەرووى هەموویانەوە قەیرانى ئاوورى کەوا تەنگى بە هاووڵاتییان و موچەخۆران هەڵچنیوە و پێویستى بە چارەسەرێکى بەپەلە هەیە، بێگومان قەیرانى سیاسى و ناکۆکى نێوان بەشێک لە لایەنە سیاسییەکانى دەسەڵات بۆتە هۆى نیگەرانى خەڵکى کوردستان، به‌ڵام هه‌موو كات وڵاتپارێز و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان كار بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌كه‌ن و هه‌نگاو بۆ جیابوونه‌وه له ده‌وڵه‌تی داتاشراوی عێراق ده‌نێن ، بۆیه پێویسته هه‌موو هه‌موو لایه‌نه‌كان و تاكیكی كوردستان پاڵپشتی له‌و هه‌نگاوه بكه‌ن بۆ دروستبوونی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی و پێكهینانی ده‌وڵه‌تی كوردستان، ئێمە وەکو YNDK لەگەڵ ئەوەداین و كاری جدی بۆ ده‌كه‌ین و داوا لە هەموو لایەکیش دەکەین کەوا پشتگیرى ئەم هەنگاوە نەتەوەیى و نیشتمانییە بکەن.
ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر ئاستی نێوخۆیی كێشه و گرفتی زۆر له‌نێوان لایه‌نه‌كانی هه‌ر به‌شێك و له لایه‌كی دیكه له نێوان لایه‌نه‌كانی به‌شه‌كانی دیكه هه‌یه و بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی هه‌نگاو بۆ یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی و كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌سته‌م بێت هه‌ندێ جاریش باس له هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی ناوخۆ له لایه‌ن لایه‌نه كوردییه‌كان ده‌كرێ كه به‌هه‌موو شێوه‌یه و به‌هه‌موو لایه‌كمان ده‌بێ به‌ری لێبگرین و شه‌ڕ له‌نێوان لایه‌نه‌كان روونه‌دات، چونكه زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌م نه‌ته‌وه‌كه‌مان و دوژمنان و داگیركه‌ران سوودی لێوه‌رده‌گرن، له‌به‌ر ئه‌وه بارودۆخى ناوخۆیى کوردستان باش نییە و پەیوەندى نێوان پارچەکانى کوردستان و حیزبەکان لە ئاستێکى خراپدایە، و ناکۆکن و ئەوەندەى رەچاوى بەرژەوەندى حیزبى دەکەن نیو ئەوەندە رەچاوى بەرژەوەندى باڵاى نەتەوەیى و نیشتمانى ناکەن، بۆیه پێویستە رەچاوى بەرژەوەندى نەتەوەیى و نیشتمانى له پیشه‌وه‌ی هه‌نگاوه‌كان بێ و بگەڕێینەوە سەر مێزى دیالۆگ و لەیەکترگەیشتن بۆ چارەسەرکردنى کێشەو گرفتەکان و رزگاربوونمان لە قەیرانەکاندا. بۆ ئەوەى بەهەموو لایەک دەستکەوتەکانى باشوور و رۆژئاوا بپارێزین و به‌هه‌موومان پێشیان بخەین پێویستە هاوکار و پشتیوانى یەکتر بین.
سەبارەت بە رۆژهەڵاتى کوردستان لێرەوە داوا لە لایه‌نه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان دەکەین کەوا هه‌وڵی زیاتر بخه‌نه گه‌ڕ كاری لیژنه‌ی هه‌ماهه‌نگی وكاری هاوبه‌شی هه‌ندێ لایه‌نی سیاسیی زیاتر و فراوانتر بكه‌ن و بۆ كار و خه‌باتی داهاتوویان. سەبارەت بە باکوورى کوردستانیش پشتیوانى تەواو له خەباتى رەواى نەتەوەکەمان لە باكووری وڵات دەکەین، هه‌موومان پاڵپشتی په‌رله‌مانتار و سه‌رۆك شاره‌وانی و هه‌موو تاكێكی كوردین كه‌رۆژانه دووچاری گرتن و كوشتن ده‌بنه‌وه له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی داگیرکەرى توركیا و هه‌وڵه‌كانمان له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی بۆ ئازادكردنی به‌رێز عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان ده‌بێ به‌رده‌وام بێ كه‌تا ئه‌م ساته‌ش له زیندانی ده‌وڵه‌تی توركیای دا‌گیركه‌ردایه هه‌وره‌ها پێویسته توركیا هه‌موو گیراوه سیاسییه كوردییه‌كان ئازاد بكات.
بۆ دەربازکردنى ئەم رەوشە نالەبارە و رێکخستنەوەى ناوەندى سیاسى کوردستان و داڕشتنى ستراتیژێکى نەتەوەیى، پێویستە هەموو لایەکمان بەرژەوەندى نەتەوەیى و نیشتمانى لەبەرچاو بگرین و کار بۆ یەکێتى نەتەوەیى و یەکڕیزى نیشتمانى بکەین. بێگومان بارودۆخى نێودەوڵەتى و رەوشى هەستیارى کوردستان لە هەموو لایەکمان دەخوازێ کەوا له یه‌كتری نزیک بین، بۆیە پێویستە لە نزیکترین کاتدا کار بکەین بۆ بەستنی كۆنگرەیەكی نەتەوەیی سەرتاسەرى بۆ تەواوی هێزو لایەنە سیاسییەكانی هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان، ئەمەش ئەركێكی نەتەوەیی و نيشتمانى بەپەلەی ئەم قۆناخەی خەباتى بزاڤی رزگاریخوازی نیشتمانی كوردستانە، لەبەرئەوەی بەستنی ئەم كۆنگرەیە لەم كاتەدا خزمەتێكی زۆر بە دۆزی رەوای گەلی كوردستان دەگەیەنێت بۆ داڕشتنی ستراتیژییەتێكی نەتەوەیی یەكگرتوو بۆ كوردستان و, داڕشتنی كارنامەیەكی گونجاو بۆ ئەم قۆناخەی خەبات لەهەر پارچەیەكی كوردستاندا، بۆ ئەمەش پێویستە رەچاوی تایبەتمەندی پارچەكانی كوردستان بكرێت و پێویستە هەموو لایەكمان لەم پێناوەدا كاربكەین و دوای نەخەین و بیكەین بە چەترێكی نەتەوەیی و لەوێوە بە یەكدەنگی كار بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی كوردستان بكەین, لەبەرئەوەی تاكە چارەسەری پرسی كورد دامەزراندنی دەوڵەتی كوردستانە و, بێ دامەزراندنی دەوڵەت بۆ گەلی كوردستان زۆر زەحمەتە رۆژهەڵاتی ناڤین هێمنی و ئارامی بەخۆیەوە ببینێت.
ئێمە له یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK وەك هەمیشە و جارێکى دیکە پشتیوانی خۆمان بۆ خەبات و تێكۆشانی نەتەوەكەمان لەهەموو بەشەكانی كوردستان رادەگەیەنين, هەروەها لێرەوە بانگ لە تەواوى لایەنە ناکۆکەکانى کوردستان دەكەین كەوا كێشەو گرژی نێوانيان لەسەر بنەمای دیالۆگ و لەیەکترگەیشتن چارەسەربكەن، لەبەرئەوەی سەردەم سەردەمی دیالۆگ و لەیەكترگەیشتنە و زۆربەی كێشەكانی دنیایش لەسەر مێزی دیالۆگ چارەسەركراون و یەكلایی كراونەتەوە.
لەكۆتاییدا جارێكی دی هیوای سەركەوتن بۆ جفاتی گشتیی KNK دەخوازین، ئومێد دەکەین گفتوگۆکانی سه‌ركه‌وتووانه ئامانجی خۆی بپێكی له كۆكردنه‌وه‌مان له ژێر یه‌ك چه‌تری نه‌ته‌وه‌یی كوردستانى، بۆئەوەى ئێمه‌ش وه‌كو هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌م ناوچه‌یه ببینه ده‌وڵه‌ت.
- نه‌مری و سه‌ربه‌رزی بۆ شه‌هیدانی رێی سەرخۆبوون و ئازادی كوردستان.
_ مردن و روو ره‌شی بۆ دوژمنان و داگیركه‌رانی كوردستان.
- بێته دی كوردستانێكی سه‌ربه‌خۆ و ئازاد و یه‌كگرتوو دیموكرات.
مه‌كته‌بی سیاسیی
یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK
31-10-2020- هه‌ولێر – باشووری کوردستان