ئهمشهو چهند مووشهكێك ئاراستهی شاری ههولێر كران، لەم بارهیهوه وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوكردهوه رایگهیاند: بەداواچون و لێکۆڵینەوەی ورد لە لایەن دامودەزگا ئەمنییەکانەوە دەستی پێکردووە .
کاتژمێر 9:30 ئەمشەو دووشەممە 2021/2/15 چەند مووشەکێک ئاراستەی شاری هەولێر و دەوربەری كران و بەر چەند شوێنێک کەوتن. لە ئەنجامدا بە پێی زانیارییە سەرەتاییەکان، چەند کەسێک برینداربوون. بەداواچون و لێکۆڵینەوەی ورد لە لایەن دامودەزگا ئەمنییەکانەوە دەستی پێکردووە .
داوا لە هاووڵاتییانی خۆشەویستی شاری هەولێر دەکەین لەو شوێنانە دووربکەنەوە و لە ماڵەکانیان بمێننەوە تا دواتر زانیاری زیاتر بڵاودەکەینەوە .
وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان
بەهۆی کۆچی دوایی د. رۆژ نوری شاوەیس، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، سهرۆك مهسعود بارزانی ، پهیامێكی هاوخهمی بڵاو كردهوه.
دهقی پهیامهكه:
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بەداخێكی زۆرەوە سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە 15ـی شوباتی 2021 پێشمەرگەی ماندوونەناس و تێكۆشەر و خەباتگێڕی نیشتیمانپەروەری گەلەكەمان و ئەندامی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان، دكتۆر ڕۆژ نووری شاوەیس بەهۆی نەخۆشییەوە لە شاری هەولێر كۆچی دوایی كرد. دكتۆر ڕۆژ نووری شاوەیس ئەو شۆڕشگێڕ و پێشمەرگە مەزنە بوو كە لە قۆناغە جیاجیاكانی خەباتی گەلەكەمان و پارتی دیموكراتی كوردستان، چ لە سەردەمی شاخ و چ لە قۆناغی سەروەریی یاسا و بەڕێوەبردن و ئاوەدانكردنەوەی كوردستان و قۆناغی دەستوور و بنیاتنانی عێراقی تازە و كاری سیاسی و دیپلۆماسی و شەڕی تیرۆردا بەرگریكاری سەرسەختی بەها و ئامانجەكانی گەلی كوردستان بووە و، هەمیشە ئەرك و كارەكانی دڵسۆزانە و پێشمەرگانە و بە باشترین شێوە ئەنجام داوە.
دكتۆر ڕۆژ تەمەنی خۆی لەپێناو دۆزی ڕەوای گەلی كوردستان و بەدیهاتنی ئامانجە باڵاكانی گەلی كوردستان و بەرگریكردن لە خاك و گەل تەرخان كرد و، لەو ڕێگەیەدا پێشمەرگەیەكی بوێر و بە وەفای ڕێبازی بارزانی و كوردایەتی بوو. كۆچی دوایی دكتۆر ڕۆژ بۆ هەموومان كۆستێكی گەورەیە و لەدەست دانی بۆ خەڵكی كوردستان و پارتی خەسارەتێكی گەورەیە. كوردستان سەركردە و كەڵەپیاو و شۆڕشگێڕێكی مەزنی لەدەست دا. منیش برا و هاوڕێی تەمەن و دۆستی نزیك و هاوسەنگەرێكی خۆشەویستم لەدەست دا.
سەرەخۆشی لە خۆمان و خانەوادەی نیشتیمانپەروەری دكتۆر ڕۆژ و سەركردایەتیی و كادیر و ئەندام لایەنگرانی پارتی و هەڤاڵ و هاوڕێ و هاوسەنگەرانی خوالێخۆشبوو دكتۆر ڕۆژ و شاری هەڵمەت و قوربانی و، هەموو خەڵكی كوردستان و ئازادیخوازانی عێراق و جیهان دەكەم.
لە خودای مەزن داواكارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو دكتۆر ڕۆژ بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.
انا للە و انا الیه راجعون
مەسعود بارزانی
15ـی شوباتی 2021
میدیا- ههولێر
لهڕێوڕهسمێكدا له كتێبخانهی ئاشتی بهڕێز غهفوور مهخمووری نوێترین پهرتووكی خۆی دهناسێنی و بهدیاری پێشكهشتان دهكات.
رۆژ: پێنج شهممه
ریكهوت: 18-2-2021
كات: 30ونیوی دوای نیوهڕۆ
شوێن: ههولێر – كتێبخانهی ئاشتی داوت تاون نهۆمی دووهم سهرهوهی ساردهمهنی جیلاتۆ
تێبینی: رێورهسمهكه بههۆی كۆرۆنا ڤایرۆس بهپێی رێنماییه تهندروستییهكان بهڕێوهدچێ
میدیا _ هەولێر:
شاندێكی پارتى دیموکراتى گەلانHDP سهردانی YNDK دەكات، لەدیدارەكەدا باس لە رەوشی سیاسی كوردستان ناوچهكه و پتەوكردنی پەیوەندی نێوان هەردوولا كرد.
ئهمڕۆ یهكشهممه رێكهوتی 14-2-2021 شاندێكی نوێنهرایهتی ههولێری پارتى دیموکراتى گەلانHDP كه پێكهاتبوو له(ههڤاڵ ناهیده ئهرمش و حكمت هاتب و مزگین ئاری)، سهردانی مهكتهبی سیاسی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK یان كرد، پێشوازیكران لهلایهن ههڤاڵان ( د. شاخەوان خالید کارگێڕى مهكتهبی سیاسی و شاكر هاشم ئهندامی سهركردایهتی و بهرپرسی ههرێمی ههولێر و جهلال سمایل كارگێری مهكتهبی ناوهندی پهیوهندییهكان ) لهشاری ههولێر.
له دیدارەکەدا باس لە رەوشی سیاسی كوردستان و دوا پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە و زیاتر لێك نزیكبوونەوەی لایەنە سیاسییەكانی كوردستان كراو، جەختكرایەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی كوردان لەو گۆڕانكارییانەی كە دێنە پێشەوەو یەكێتی و یەكدەنگی كوردان لەو گۆڕانكارییانەدا بە فاكتەری سهركهوتن و وەدەستهێنانی مافەكانی گەلی كوردستان وەسفكرا، ههروهها ئیدانهی ئهو رهشبگیرییهی توركیا بۆ ئهندامانی ههدهپه كرا و جهختكرایهوه كه پێویسته توركیا بهڕێز عهبدوڵڵا ئۆجهلان و ههموو گیراوه سیاسییهكانی باكووری كوردستان ئازاد بكات و لهشكركێشی و تۆپبارانی توركیا بۆ باشووری كوردستان و ههموو بهشهكانی كوردستان ئیدانه كرا.
لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا باس لە پتەوكردن و پێشڤەبردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا لەپێناو زیاتر خزمەتكردنی دۆزی رەوای گەلهكهمان و سهربهخۆیی كوردستان كرا.
بەڕێز کاک نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان
سڵاوێكی گەرم ....
بەخەم و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی کەسایەتى و تێکۆشەرى ناسراوى کوردستان و دەڤەرى سلێمانى بەڕێز (سەردار ئاغای حەمەی ئاوڕەحمان ئاغای سلێمانی) خاڵى بەڕێزتانمان پێگەیشت، بەناوی خۆمان و ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و كۆمیتەی سەركردایەتی و تەواوی ئەندامانی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK پرسەو سەرەخۆشی گەرمی خۆمان ئاراستەی بەڕێزتان و بنەماڵە بەڕێزەكەتان و تەواوى خزمان و کەس و کارى خوالێخۆشبوو دەكەین و خۆمان بە هاوخەمتان دەزانین و، ئومێد دەكەین ئەوە دواناخۆشیتان بێت و لە یەزدانی مەزن دەپاڕێینەوە دڵنەوایی و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت و خوالێخۆشبوویش بخاتە بەر رەحمەت و دلۆڤانی خۆی.
براتان
غەفوور مەخمووری
سكرتێری گشتیی
یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK
٨ / ٢ / ٢٠٢١
میدیا - هەولێر :
غەفوور مەخموورى سکرتێرى گشتیى یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK پەیامێکى پیرۆزبایى ئاراستەى بەڕێزان مامۆستا سەلاحەددین محەممەد بەهائەددین ئەمیندارى گشتیی یەکگرتووى ئیسلامى کوردستان و ئەندامانى ئەنجوومەنى جێبەجێکردن و سەرکردایەتیى یەکگرتووى ئیسلامى کوردستان کرد و، بەبۆنەى 27 بیست و حەوتەمین ساڵیادى دامەزراندنى یەکگرتووى ئیسلامى کوردستان، پیرۆزبایى لێکردن و هیواى سەرکەوتن و پێشڤەچوونى بۆ خواستن، ئەمەش دەقى پەیامەکەیە :
بەناوى خواى مەزن و دلۆڤان
برای بەڕێزمان مامۆستا سەلاحەددین محەممەد بەهائەددین ئەمیندارى گشتیی یەکگرتووى ئیسلامى کوردستان
خوشک و برایانى بەڕێز ئەندامانى ئەنجوومەنى جێبەجێکردن و سەرکردایەتیى یەکگرتووى ئیسلامى کوردستان
سڵاوێكی برایانەی گەرم ....
بەناوی خۆمان و مەكتەبی سیاسی و كۆمیتەی سەركردایەتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK ، بەبۆنەی (27) بیست و حەوتەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکگرتووە تێكۆشەرەكەتان (یەکگرتووى ئیسلامى کوردستان)، جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی جەنابتان و بەڕێزان لە سەركردایەتی یەکگرتووى ئیسلامى کوردستان دەكەین و هیوای سەركەوتن و پێشڤەچوونى زیاترتان بۆ دەخوازین.
بێگومان لەكاتێكدا كە یادی دامەزراندنی (یەکگرتووى ئیسلامى کوردستان) دەكەنەوە كوردستان و عێراق و ناوچەكە لە رەوشێكی زۆر ناسك و هەستیاردان, ناوەندى سیاسیى کوردستانیش لێکترازاوە، ئەم رەوشە لە هەموو لایەکمان دەخوازێت کەوا یەکدەنگ و یەکڕیزو هاوهەڵوێست بین، بۆیە پێویستە لەم پێناوەدا ئێمەى حزب و لایەنە سیاسییەکانى کوردستان زیاتر هاوکارو پشتیوانى یەکدی بین و، بە رۆڵى نەتەوەیى و نیشتمانى خۆمان رابین و، کاربکەین بۆ رێکخستنەوەى ناوەندى سیاسیى کوردستان، بێگومان بۆ ئەم مەبەستەش یەکگرتووى ئیسلامى کوردستان دەتوانێ رۆڵى کاریگەرانەى خۆى ببینێت، وەک چۆن لە رابردوودا بۆ چاکەخوازى و چاکسازى لە بوارى کۆمەڵایەتى و سیاسيدا کاری کردووە، ئومێد دەکەین لە ئێستا و داهاتووشدا هەمان رۆڵ بگێڕێت.
هەر لەم بۆنەیەدا جەختدەكەینەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی هاوخەباتی و برایانەی نێوانمان لە پێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزى رەوای گەلی كوردستان و هێنانەدی مافە رەواکانی.
لەگەڵ رێزى دووبارەماندا ... هەر بژین و تەندروست و شاد و سەرکەوتووبن.
براتان
غەفوور مەخمووری
سكرتێری گشتیی
یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK
6 / 2 / 2021