میدیا _ هەولێر:
شاندێكی پارتى دیموکراتى گەلانHDP سه‌ردانی YNDK دەكات، لەدیدارەكەدا باس لە رەوشی سیاسی كوردستان ناوچه‌كه و پتەوكردنی پەیوەندی نێوان هەردوولا كرد.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه رێكه‌وتی 14-2-2021 شاندێكی نوێنه‌رایه‌تی هه‌ولێری پارتى دیموکراتى گەلانHDP كه پێكهاتبوو له(هه‌ڤاڵ ناهیده ئه‌رمش و حكمت هاتب و مزگین ئاری)، سه‌ردانی مه‌كته‌بی سیاسی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK یان كرد، پێشوازیكران له‌لایه‌ن هه‌ڤاڵان ( د. شاخەوان خالید کارگێڕى مه‌كته‌بی سیاسی و شاكر هاشم ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و به‌رپرسی هه‌رێمی هه‌ولێر و جه‌لال سمایل كارگێری مه‌كته‌بی ناوه‌ندی په‌یوه‌ندییه‌كان ) له‌شاری هه‌ولێر.
له دیدارەکەدا باس لە رەوشی سیاسی كوردستان و دوا پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە و زیاتر لێك نزیكبوونەوەی لایەنە سیاسییەكانی كوردستان كرا‌و، جەختكرایەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی كوردان لەو گۆڕانكارییانەی كە دێنە پێشەوەو یەكێتی و یەكدەنگی كوردان لەو گۆڕانكارییانەدا بە فاكتەری سه‌ركه‌وتن و وەدەستهێنانی مافەكانی گەلی كوردستان وەسفكرا، هه‌روه‌ها ئیدانه‌ی ئه‌و ره‌شبگیرییه‌ی توركیا بۆ ئه‌ندامانی هه‌ده‌په كرا و جه‌ختكرایه‌وه كه پێویسته توركیا به‌ڕێز عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان و هه‌موو گیراوه سیاسییه‌كانی باكووری كوردستان ئازاد بكات و له‌شكركێشی و تۆپبارانی توركیا بۆ باشووری كوردستان و هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان ئیدانه كرا.
لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا باس لە پتەوكردن و پێشڤەبردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا لەپێناو زیاتر خزمەتكردنی دۆزی رەوای گەله‌كه‌مان و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان كرا.