میدیا- عهنكاوه
رێكخراوی گهنجانی بوێر بهپاڵپشتی رێكخراوی NEDی ئهمریكی میتینگێكیان لهسهر سیستەمی سیاسی ههرێمی كوردستان و پرسی دەستور و مافی پێکهاته و نهتهوهكان به بهشداری نوێنەری ژمارهیهك پارتی سیاسی و پەرلەمانتار و وهزیر و مامۆستایانی زانکۆ و پسپۆرانی بواری دهستوور سازكرد.
رۆژی سێشهممه رێكهوتی 27-7-2021 رێكخراوی گهنجانی بوێر بهپاڵپشتی رێكخراوی NEDی ئهمریكی میتینگێكیان لهسهر سیستەمی سیاسی ههرێمی كوردستان و پرسی دەستور و مافی پێکهاته و نهتهوهكان به بهشداری نوێنەری ژمارهیهك پارتی سیاسی و پەرلەمانتار و وهزیر و مامۆستایانی زانکۆ و پسپۆرانی بواری دهستوور له هۆڵی رۆیال عهنكاوه له شاری ههولێر سازكرد.
لهوتهیهكیدا شاخهوان خالید كارگێری مهكتهبی سیاسی یهكێتی نهتهوهیی دیموكراتی كوردستانYNDK كه بهشداری میتینگهكه بوو وتی: دهستوور لهههموو كاتێك زیاتر بۆ ههرێمی كوردستان گرنگه، بۆیه پێویسته پارت و لایهنهكان رای جیاواز و ناكۆكییهكانیان بخهنه لاو كار بۆ تهواو كردنی دهستوور بكرێ، ئهم دهستوورهش مولكی پێكهاتهیهك و ئایینێك و پارتێك نیه، بۆیه پێویسته ئهوم دهستووره رهنگدانهوهی ههموو پێكهاتهكان و ئایینهكان و توێژهكانی كۆمهڵگهی كوردستان بێت، لهبهر ئهوه گرنگه ههموو لایهك له سهر لهنوێ نووسیینهوهی بهشدار بن و راو سهرنجی ههمووان تیایدا بهههند وهربگیرێت.
لهدیدارهكه سیستمهكانی حوكمرانی لهدونیا و گونجاوترینیان بۆ ههرێمی كوردستان لهلایهن نوێنهران و پسپۆڕانهوه خرانهڕوو لهلایهن ئامادهبوانیشهوه گفتوگۆی چڕیان لهبارهوه كراو ناوهڕۆكی بابهتهكان دهوڵهمهندتركران بۆ دستهبهركردنی مافی ههموو پێكهاتهكان لهدهستووری ههرێمی كوردستان.
میدیا - هەولێر :
غەفوور مەخموورى سکرتێرى گشتیى یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK پەیامێکى پیرۆزبایى ئاراستەى بەڕێزان عومەرى سەید عەلى رێکخەرى گشتیی بزووتنەوەى گۆڕان و ئەندامانى جڤاتى گشتیى بزووتنەوەى گۆڕان کرد و، بەبۆنەى 12 دوانزەهەمین ساڵیادى دامەزراندنى بزووتنەوەى گۆڕان، پیرۆزبایى لێکردن و هیواى سەرکەوتن و پێشڤەچوونى بۆ خواستن، ئەمەش دەقى پەیامەکەیە:
برای بەڕێزمان کاک عومەرى سەید عەلى رێکخەرى گشتیی بزووتنەوەى گۆڕان
خوشک و برایانى بەڕێز لە جڤاتى گشتیى بزووتنەوەى گۆڕان
سڵاوێكی برایانەی گەرم ....
بەناوی خۆمان و مەكتەبی سیاسی و كۆمیتەی سەركردایەتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK ، بەبۆنەی (12) دوانزەهەمین ساڵیادی راگەیاندنى بزووتنەوە تێكۆشەرەكەتان (بزووتنەوەى گۆڕان)، جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی جەنابتان و بەڕێزان لە جڤاتى گشتیى و تەواوى هەڵسوڕاوانى بزووتنەوەى گۆڕان دەكەین و هیوای سەركەوتن و پێشڤەچوونى زیاترتان بۆ دەخوازین.
بێگومان لەكاتێكدا كە یادی راگەیاندنى (بزووتنەوەى گۆڕان) دەكەنەوە كوردستان و عێراق و ناوچەكە لە رەوشێكی زۆر ناسك و هەستیاردان, ناوەندى سیاسیى کوردستانیش لێکترازاوە، ئەم رەوشە لە هەموو لایەکمان دەخوازێت کەوا یەکدەنگ و یەکڕیزو هاوهەڵوێست بین، بۆیە پێویستە لەم پێناوەدا ئێمەى حزب و لایەنە سیاسییەکانى کوردستان زیاتر هاوکارو پشتیوانى یەکدی بین و، بە رۆڵى نەتەوەیى و نیشتمانى خۆمان رابین و، کاربکەین بۆ رێکخستنەوەى ناوەندى سیاسیى کوردستان، بێگومان بۆ ئەم مەبەستەش (بزووتنەوەى گۆڕان) دەتوانێ رۆڵى کاریگەرانەى خۆى ببینێت، وەک چۆن لە رابردوودا بۆ گۆڕانگارى و چاکسازى لە بوارى کۆمەڵایەتى و سیاسى و ئابووریدا کاری کردووە، ئومێد دەکەین لە ئێستا و داهاتووشدا هەمان رۆڵ بگێڕێت.
هەر لەم بۆنەیەدا جەختدەكەینەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی هاوخەباتی و برایانەی نێوانمان لە پێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزى رەوای گەلی كوردستان و هێنانەدی مافە رەواکانی.
لەگەڵ رێزى دووبارەماندا ... هەر بژین و تەندروست و شاد و سەرکەوتووبن.
براتان
غەفوور مەخمووری
سكرتێری گشتیی
یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK
25 / 7 / 2021
میدیا - هەولێر :
ئێوارەى ئەمڕۆ ٢٥ / ٧ / ٢٠٢١، سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازی لە پەیامنێرانى هەردوو ئاژانسى هەواڵى حەیاتى نێودەوڵەتى و ئاژانسى هەواڵى الشرق كردو، لەهەڤپەیڤینێکدا باسی لە رەوشی سیاسی كوردستان و دواپێشهات و گۆڕانكارييهكانى ناوچەكە كرد.
ئێوارەى ئەمڕۆ یەکشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK لە بارەگای مەكتەبی سیاسی YNDK لە شاری هەولێر، پێشوازیكرد لە بەڕێزان (ئەیاد محەممەد ئەمین و یوسف ئەلرکابى پەیامنێرانى هەردوو ئاژانسى هەواڵى حەیاتى نێودەوڵەتى و ئاژانسى هەواڵى الشرق)، لەهەڤپەیڤینێکدا سەبارەت بە رەوشى سیاسى کوردستان و دواپێشڤەچوون و پێشهات و گۆڕانكارییەكانی عێراق و ناوچەكە روانینى خۆى خستەڕوو و وەڵامى پرسیارەکانى هەردوو ئاژانسى دایەوە، سەبارەت بە رۆڵ و پێگەى باشوورى کوردستان لە هاوکێشە سیاسییەکاندا، مەخموورى وتى : (هەموو لایەک باش ئەوە دەزانن کەوا باشوورى کوردستان خاوەن پێگەو رۆڵى سیاسى خۆیەتى و سەرەڕاى ئەو گرفت و ئاستەنگانەى بۆى دروستکراو دروستدەکرێت بەرەو پێشەوە هەنگاو دەنێت، دەتوانین بڵێین کوردستان قۆناخە سەختەکانى دەربازکردووەو بەرەو دواڕۆژێکى گەش هەنگاو دەنێت، وڵاتانى جیهانیش ئێستا خوێندنەوەى نوێیان بۆ پێگەو رۆڵ و کاریگەرى کوردستان لە ناوچەکەدا هەیە و مامەڵەیەکى تایبەتى لەگەڵدا دەکەن، زۆربەى ئەو شاندانەى دێنە وڵاتانى ناوچەکەو بەغدا سەردانى کوردستانیش دەکەن، لەبەرئەوەى دەزانن کوردستان رۆڵى کاریگەرى خۆى دەبێت لەو گۆڕانکارى و پێشهاتانەى کەوا لە ناوچەکەدا روودەدەن.).
هەروەها سەبارەت بە پرسى سەربەخۆیى کوردستان, مەخموورى وتى : (گەلى کوردستان وەک گەلانى دیکەى جیهان مافى رەواى خۆیەتى کەوا لەسەر خاکى خۆیدا دەوڵەتى خۆى دابمەزرێنێت، ئەوەى بۆ میللەتان رەوایە بۆ کوردیش رەوایە.).
مەخموورى لە وەڵامى پرسیارەکانى هەردوو ئاژانسدا رەخنەى لە دەسەڵاتدارانى عێراق گرت و وتى : (دەسەڵاتدارانى ئێستاى عێراق دەیانەوێ هەمان سیاسەتى هەلەى حکومەتەکانى پێشووى عێراق دووبارە بکەنەوە، بە هەڵسوکەوتەکانیان لەگەڵ کوردستان ئەو راستییەیان سەلماند کەوا روانینى دەسەڵاتى ئێستاى عێراق هەمان روانینى دەسەڵاتەکانى پێشووە، ئەمەش ئەو راستییە دەسەلمێنێت کەوا عەقلیەتى دەسەڵاتدارى عێراقى چەقبەستووەو ناگۆڕێت، روانینى هەر یەک لە جەعفەرى و مالیکى و عەبادى و زۆر کەسایەتى دیکەى عێراق و سەددام حوسین بۆ چارەسەرى پرسى کورد هەمان روانینە ! هەردوو لۆژیکى سەربازى دەخەنە پێش لۆژیکى دیالۆگ و لەیەکتر گەیشتن، ئەم روانين و هێرش و پەلامارانە پەیامێکن بۆ هەموو لایەک کەوا تائێستاش گەلى کوردستان هەڕەشەى لەسەرە و پێویستى بە پاراستن هەیە.).
سەبارەت بە میلیشیاکانى حەشدى شەعبى و کارە ناڕەواو نایاساییەکانیان و هێرشکردنە سەر هەولێرو فڕۆکەخانەى هەولێر، مەخموورى وتى : (هێزەکانى حەشدى شەعبى میلیشیا و هێزى دەرچوو لە یاسان، حکومەتى عێراق دەسەڵاتى بەسەریاندا نیە، لە عێراق چەندین کارو هێرشى ناڕەوا ئەنجامدەدەن، ماوەیە رقى بۆگەنیان دەڕێژنە هەولێر و فڕۆکەخانەى هەولێرو چەند شوێنێکى دیکەى کوردستان بە ئامانج دەگرن، ئەوانە هەموو کارى تیرۆریستین، حکومەتى عێراقیش جگە لە لێدوان و قسە ناتوانێ لە بەرامبەریاندا هیچ بکات، هەموو لایەکیش بینیمان کەوا کەسێکیان گیرا چۆن بە هێز چوون لە ناوچەى سەوزى بەغدا دەریانهێناو ئازادیانکرد، لە راستیدا ئێستا ئەوان دەسەڵاتدارى عێراق و حکومەتى عێراق لە ئاستیاندا زۆر بێدەسەڵاتە.). هەر لە درێژەى هەڤپەیڤینەکەدا مەخموورى حکومەتى عێراقى بە لاواز وەسفکردو، وتى : (حکومەتى عێراق حکومەتێکى لاوازەو ناتوانێ سەروەرى خۆى بپارێزێ و دەسەڵاتى بەسەر خاک و ئاوو ئاسمانى وڵاتەکەیدا نییە، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەى ئەوانەى حوکمى عێراق دەکەن زۆربەیان کەسانى نیشتمانى نین بەڵکو کەسانى هەڵپەرست و گرێدراوى وڵاتانى ناوچەکەو بازرگانى سیاسین، بەرامبەر هەموو کەس بێدەسەڵات و دەست لەسەر سینگن، تەنها بۆ دژایەتى گەلى کوردستان هاوڕاو هاوهەڵوێستن.).
شایانى باسە مەخموورى سەبارەت بە چەندین و پرس و بابەتى دیکەى پەیوەست بە رەوشى کوردستان و عێراق و ناوچەکە روانینى خۆى خستەڕوو لە رۆژانى داهاتوودا تەواوى هەڤپەیڤینەکە لەلایەن هەردوو ئاژانسەوە بڵاودەکرێتەوە.
میدیا - هەولێر :
پاشنیوەڕۆى ئەمڕۆ ٢٥ / ٧ / ٢٠٢١، سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازی لە سەرۆکى پارتى گەشەپێدانى تورکمان كردو، لەدیدارەكەدا باسیان لە رەوشی سیاسی كوردستان و دواپێشهات و گۆڕانكارييهكانى ناوچەكە كرد.
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ یەکشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK لە بارەگای مەكتەبی سیاسی YNDK لە شاری هەولێر بە ئامادەبوونى هەڤاڵان (د. شاخەوان خالید کارگێڕى مەکتەبى سیاسى و قەهار تاهیر سەعید ئەندامى مەکتەبى سیاسیى YNDK)، پێشوازیكرد لە شاندێکى پارتى گەشەپێدانى تورکمان کە پێکهاتبوو لە بەڕێزان (محەممەد سەعدەددین ئیلخانی سەرۆکى پارت و سەرۆکى فراکسیۆنى تورکمان لە پەرلەمانى کوردستان و کاوە محەممەد جێگرى سەرۆکى و ئیبراهیم عیزەت ئەحمەد ئەندامى مەکتەبى سیاسیى پارت)، لەدیدارێکى برایانەدا باسیان لە رەوشى سیاسى کوردستان و دواپێشڤەچوون و پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكەو کرد و، جەختیانكردەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی گەلى كوردستان بە تەواوى پێکهاتە نەتەوەیى و ئایینییەکان و لایەنە سیاسییەکان لەو گۆڕانكارییانەی كە دێنە پێشەوەو یەكێتی و یەكدەنگی گەلى كوردستان لەو گۆڕانكارییانەدا بەفاكتەری سەرەكی سهركهوتنى گەلی كوردستان وەسفكرا، لەم پێناوەشدا پێکهێنانى ئەنجوومەنێکى سیاسیى کە تەواوى لایەنە سیاسییەکانى کوردستان بگرێتەخۆ وەک پێویستییەکى ئەم قۆناخەى خەباتى گەلى کوردستان باسى لێوەکرا.
لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا، جەختكرایەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان.
میدیا - هەولێر :
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ ٢٥ / ٧ / ٢٠٢١، سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازی لە سکرتێرى گشتیى حزبى دیموکراتى بێت نەهرێن كردو، لەدیدارەكەدا باسیان لە رەوشی سیاسی كوردستان و دواپێشهات و گۆڕانكارييهكانى ناوچەكە كرد.
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ یەکشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK لە بارەگای مەكتەبی سیاسیی YNDK لە شاری هەولێر بە ئامادەبوونى هەڤاڵ (قەهار تاهیر سەعید ئەندامى مەکتەبى سیاسیى YNDK)، پێشوازیكرد لە بەڕێز (رۆمیۆ هەکارى سکرتێرى گشتیى حزبى دیموکراتى بێت نەهرێن و سەرۆکى فراکسیۆنى یەکێتى نەتەوەیى لە پەرلەمانى کوردستان)، لەدیدارێکى برایانەدا باسیان لە رەوشى سیاسى کوردستان و دواپێشڤەچوون و پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكەو کرد و، جەختیانكردەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی گەلى كوردستان بە تەواوى پێکهاتە نەتەوەیى و ئایینییەکان و لایەنە سیاسییەکان لەو گۆڕانكارییانەی كە دێنە پێشەوەو یەكێتی و یەكدەنگی گەلى كوردستان لەو گۆڕانكارییانەدا بەفاكتەری سەرەكی سهركهوتنى گەلی كوردستان وەسفكرا.
لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا، جەختكرایەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان.