- جەماوەرى خۆڕاگرى کوردستان ...
- خوێندەڤانانى ئازیزى کوردستان ...
خۆپیشاندان و داواکاری خوێندەڤانانى زانكۆ و پەیمانگاكانی كوردستان بۆ گەڕاندنەوە و دابینكردنی دەرماڵە مافێکی سروشتى و رەوایە، كەوا لە ساڵى 2014 دواى قەیرانی دارایی لێیان بڕاوە.
ئێمە لە یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDKداوا لە حکومەتی هەرێمی كوردستان دەکەین بە پیر داخوازییەکانی خوێندەڤانانەوە بێت بۆ ئەوەى ئەو مافەیان بۆ زامن بکرێت و دەرماڵەیان بۆ خەرج بکرێت، هەروەها داوا لە
خوێندەڤانان دەکەین بە شێویەکى شارستانییانەو هێمنانە داخوازییەکانی خۆیان بگەیەنن، لەهەمان کاتدا هەموو شێوازێکى تووندوتیژى دژ بە خوێندەڤانان رەتدەکەینەوەو سەرکۆنەى دەکەین، پێویستە داخوازییەکانی خوێندەڤانان بەهەند وەربگیرێ و رێزیان لێبگیرێ، هاوکات پێویستە شکۆى زانکۆکان و پەیمانگاکان و ناوەندەکانی خوێندن و خوێندەڤانان و مامۆستایانى کوردستان بپارێزێت
لێرەوە داوا لە تەواوى هێزو لایەنە سیاسییەکانى کوردستان دەکەین کەوا خۆپیشاندانى خوێندەڤانان نەقۆزنەوەو سوارى شەپۆڵى نارەزایى خوێندەڤانان نەبن، هاوکات داوا لە خوێندەڤانانى ئازیز دەکەین رێ نەدەن هیچ کەسێک داوا رەواکانیان بە لاڕێ داببات، بۆ ئەوەى بگەن بە مافە رەواکانى خۆیان.
مەکتەبی سیاسیی
یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK
23/11/2021 هەولێر - کوردستان
ساڵێك بهسهر كۆچی دوایی د.فرسهت سۆفی پارێزگاری پێشووی ههولێر تێدهپهڕێت.
بڵاوبوونهوی ههواڵی كۆچی دوایی ئهو كات، تهواوی سۆشیاڵ میدیای كوردی تهنی و بووه هۆی دڵگرانی خهڵكی كوردستان بهگشتی و خهڵكی پارێزگای ههولێر بهتایبهتی .
زۆرێك له بهكارهێنهرانی سۆشیاڵ میدیا وهك سۆز و هاوخهمییهك بۆ گیان لهدهستدانی پارێزگاری ههولێر ،وێنهی كهفهری پڕوفایڵى فهیسبووكیان كرده وێنهی د.فهرسهت و له زۆرینهی پۆستهكانی سۆشیاڵ میدیا باس له دڵسۆزی و خهمخۆری ئهم پیاوهیان كرد و به كهسێكی دهستپاك و باسی خهمی له دهستدانیان دهكرد .
هاوكات ههر زوو زۆربهی بهرپرس لایهنه سیاسیهكانی ههرێم و عێراق و دهرهوه خهمخۆری و هاوخهمی خۆیان بههۆی گیان لهدهستدانی د.فرسهت سۆفی راگهیاند .
فرسهت سۆفی لە 12-9-2019 به دهنگی 27 ئەندام له كۆی 28 ئهندامی ئهنجوومهنی پارێزگای هەولێر وهك پارێزگار ههڵبژێردرا.
فرسهت سۆفی پارێزگاری ههولێر لە ساڵی 1978 لە چۆمان لەدایکبووە دکتۆرای لە یاسای نێودەوڵەتی هەبوو، مامۆستای زانکۆی پۆلەتەکنیکی هەولێر بووە، ئەندامی خوولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان بووە ،ئەندامی دەستەی راوێژکاریی یاسایی لە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بووە ، ئەندامی لیژنەی نووسینەوەی دەستووری هەرێمی کوردستان بووە ، ئەندامی لیژنەی باڵای چاکسازی بووە ، سەرۆکی لیژنەی کاتیی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان بووە ،41ـەمین پارێزگاری هەولێر بوو.
پاش چەند ڕۆژێكی كەم لە توشبوونی بە كۆرۆنا بەهۆی نالەباری تەندروستییەوە لە 3ی تشرینی دووەم فرسەت سۆفی ڕەوانەی دەرەوەی وڵات كرا بۆ وەرگرتنی چارەسەر، بەڵام پاش زیاتر لە دوو هەفتە لەدەرەوەی وڵات بهرهبهیانی رۆژی چوارشهممه 18-11-2020 لهیهكێك لهنهخۆشخانهكانی توركیا بههۆی پهتای كۆرۆنا كۆچی دواییكرد .
دواى ٨٤ ساڵ لە سێدارەدانى (سەید رەزا) بە نەمرى و تورکیاش بەرووڕەشى مایەوەو شۆڕشى گەلى کوردستانیش بۆ ئازادى و سەربەخۆیى بەردەوامە
- جەماوەرى وڵاتپارێزى کوردستان ...
- کەس و کار و بنەماڵەى سەربەرزى شەهیدانى کوردستان ...
٨٤ ساڵ لەمەوبەر و لە رۆژێکى وەکو ئەمڕۆدا لە ١٥ / ١١ / ١٩٣٧ ، تورکە تۆرانییەکان لە تاوانێکى بێوێنەو هۆڤانەدا شۆڕشگێڕى مەزنى کوردستان (سەید رەزاى دێرسم)یان لە سێدارەدا، تەنیا تاوانى شەهید (سەید رەزا) ئەوە بوو کەوا لەپێناو مافە رەواکانى گەلەى خەباتى دەکردو داوایدەکرد گەلى کوردستانیش وەکو گەلانى دیکە بە ئازادى و سەرفرازى بژین، تورکیاى فاشى کەوا لەسەر بنەماى فاشییەت و رەتکردنەوەى بەرامبەر دامەزراوە لەجیاتى وەڵامدانەوەى (سەید رەزا) بە شێوەیەکى سەردەمییانە، (سەید رەزا)یان گرت و بە تەمەنى ٨٠ ساڵییەوە لە سێدارەیاندا، ئێستاش دواى ٨٤ ساڵ تێپەڕبوون بەسەر لە سێدارەدانى (سەید رەزا)؛ دەسەڵاتدارانى تورکیا بە هەمان لۆژیک مامەڵە لەگەڵ پرسى گەلى کوردستان دەکەن، کە لۆژیکى رەتکردنەوە و نەهێشتنى گەلى کوردستانە بە خاک و خەڵکەوە، بەڵام دەسەڵاتدارانى تورکیا دەبێ ئەوە بزانن کەوا دواى ٨٤ ساڵ لە سێدارەدانى ؛ نەمرى بۆ (سەید رەزا) و رووڕەشى بۆ تورکیا مایەوەو شۆڕشى گەلى کوردستانیش بۆ ئازادى و سەربەخۆیى بەردەوامە و بەردەوام دەبێت تا وەدەستهێنانى مافەکانى گەلى کوردستان.
دەبێ تورکیا ئەو راستییە باش بزانێت کەوا (رەتکردنەوەو گرتن و ئەشکەنجەدان و کوشتن و لە سێدارەدان) چارەسەرى پرسى گەلى کوردستان ناکەن و، تا تورکیا خاوەنى ئەو لۆژیکە بێت شۆڕشى گەلى کوردستان بۆ وەدەستهێنانى ئازادى و سەرخۆبوون بەردەوام دەبێت، بۆیە پێویستە تورکیا بەرنامەیەکى سەردەمییانەى بۆ چارەسەرى پرسى گەلى کوردستان هەبێت و رێگەى دیالۆگ و لەیەکترگەیشتن هەڵبژێرێت نەک رێگەى شەڕ و رەتکردنەوە، دەبێ تورکیا ئەوە بزانێت کەوا زیاتر لە ١٠٠ ساڵە شەڕى گەلى کوردستان دەکات هیچ ئەنجامێکى نەچنیوەتەوە، بۆیە پێویستە رێگە چارەى ئاشتیش تاقیبکاتەوە، لەبەرئەوەى دەبێ ئەوە بزانێت کەوا سەردەم سەردەمى دیالۆگ و لەیەکترگەیشتنە نەک شەڕ و یەکتر رەتکردنەوە.
- نەمرى و سەربەرزى بۆ شەهید (سەید رەزا) و تەواوى شەهیدانى رێى سەرخۆبوون و ئازادى کوردستان.
- مردن و رووڕەشى بۆ دوژمن و داگیرکەرانى کوردستان.
غەفوور مەخموورى
سکرتێرى گشتیى
یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK
١٥ / ١١ / ٢٠٢١