میدیا – هه‌ولێر:
شاندێكی مه‌كته‌بى سياسيى یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستانYNDK؛ سه‌ردانی حزبی شیوعی كوردستان له هه‌ولێر ده‌كه‌ن، وێڕاى پيرۆزبايى به‌ستنى هه‌شته‌م كۆنگره‌ى حزبى شيوعى كوردستان، گفتوگۆیان ده‌رباره‌ى رەوشی سیاسی كوردستان و ناوچه‌كه كرد .
كاتژمێر 10:30ى پێشنيوه‌ڕۆى رۆژی دووشه‌ممه رێكه‌وتی 14-7-2025 شاندێكی مه‌كته‌بى سياسيى یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستانYNDK كه پێكهاتبوو له هەڤاڵان (د. شاخەوان خالید کارگێڕى مەکتەبى سیاسیى YNDK و شاكر هاشم ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی YNDK و فاخر نانه‌كه‌لی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و به‌رپرسی هه‌رێمی هه‌ولێر و جه‌لال سمایل کارگێڕى مەکتەبى ناوەندى پەیوەندییەکانىYNDK). سه‌ردانی مه‌كته‌بی سیاسیی حزبى شيوعى كوردستان ده‌كه‌ن، له‌لایه‌ن به‌ڕێزان ( هاوڕێ ئه‌بو كاروان سكرتێرى كۆميته‌ى ناوه‌ندى حزبى شيوعى كوردستان و هاوڕێ هيوا عومه‌ر و هاوڕێ هاوتا و ژماره‌يه‌ك له ئه‌ندامانى كۆمیتەی ناوەندی و مەكتەبی پەیوەندییەكانی ناوەندی حزبی شیوعی كوردستان ) پێشوازیكران.
سه‌ره‌تا هه‌ڤاڵ (د. شاخەوان خالید کارگێڕى مەکتەبى سیاسیى YNDK) پیرۆزبایی به‌ستن و سه‌ركه‌وتنى هه‌شته‌م كۆنگره‌ى لێ‌كردن و هیوای خواست ئه‌م كۆنگره‌يان هانده‌ری زیاتر بێت بۆ گه‌شه‌كردن و هاوشان له‌گه‌ڵ حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كان خزمه‌تی زیاتر به گه‌ل و نیشتمان بكه‌ن، له به‌رامبه‌ردا ( هاوڕێ ئه‌بو كاروان سكرتێرى كۆميته‌ى ناوه‌ندى حزبى شيوعى كوردستان) سوپاسی په‌یامی پیرۆزبایی و سه‌ردانى شاندی مەکتەبى سیاسیى( YNDK )يان كرد. هه‌روه‌ها باس له‌ره‌وشی سیاسی كوردستان و ناوچه‌كه كرا‌و، جەختكرایەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی تەواوی هێز و لایەنە سیاسییه‌كان بۆ پاراستن و چەسپاندنی دەسكەوتەكان و به‌دەستهێنانی زیاتری مافەكانی گەلی كوردستان.
لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا جەختكرایەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا و ته‌واوی لایه‌نه سياسييه‌كان، لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزی رەوای گەله‌كه‌مان.
میدیا – مه‌خموور:
شاندێكی مه‌كته‌بی سیاسیی YNDK له شاری مه‌خموور به‌شداری پرسەى خوالێخۆشبوو ( سه‌بيحه ساڵح مسته‌فا) دايكى مامۆستا جميل سنجاوى ده‌كات، پرسە و سەرەخۆشى خۆیان و سەرکردایەتیى -YNDKیان له‌خۆى و كه‌سوكار و بنه‌ماڵه‌ى كرد.
پاشنیوه‌ڕۆى رۆژی چوارشەممە رێكه‌وتی 9/7/2025، شاندێكی مه‌كته‌بی سیاسیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستانYNDK، كه پێكهاتبوو له هه‌ڤاڵان (د. شاخەوان خالید کارگێڕى مەکتەبى سیاسى و شاکر هاشم ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و فاخیر نانه‌كه‌لی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و به‌رپرسى هه‌رێمى هه‌ولێر و سه‌ردار خدر و قانع خالید ئه‌ندامانی یه‌ده‌گی كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تی و به‌ختيار پاڵانى به‌رپرسى مه‌كته‌بى راگه‌ياندنى هه‌رێمى هه‌ولێرى YNDK ) له شاری مه‌خموور به‌شداری پرسەى خوالێخۆشبوو ( سه‌بيحه ساڵح مسته‌فا) دايكى به‌ڕێز مامۆستا جمیل سنجاوی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی YNDK كرد.
شاندى مه‌كته‌بی سیاسیی YNDK پرسە و سەرەخۆشى و هاوخەمى خۆیان و سەرکردایەتیى YNDK -یان بە به‌ڕێزيان و بنەماڵەى خوالێخۆشبوو راگەیاند و ئومێدیان خواست ئەوە دوا ناخۆشیان بێت، له به‌رامبه‌ردا سنجاوى سوپاسی په‌یامی هاوخه‌می و به‌شداری شاندی YNDK-یان له‌پرسه‌كه‌يان كرد.
بەڕێز مامۆستا جمیل سنجاوی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK
به‌رێزان كه‌سوكار و بنه‌ماڵه و خزمانی خوالێخۆشبوو (سه‌بيحه ساڵح مسته‌فا)
بەخەم و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی خواڵێخۆشبوو (سه‌بيحه ساڵح مسته‌فا) دايكى بەڕێزتانمان پێگەیشت، بەناوی خۆمان و ئەندامانی مەكتەبی سیاسیی و كۆمیتەی سەركردایەتی و ئەندامانی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەى بەڕێزتان و خانەوادەکەتان و تەواوى خزمانتان دەكەین و خۆمان بە هاوبەشى خەمتان دەزانین، ئومێد دەكەین ئەوە دواخەم و ناخۆشیتان بێت، لە یەزدانی مەزن نزا ده‌كه‌ین دڵنەوایی و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت و خوالێخۆشبووش بخاتە بەر رەحمەت و دلۆڤانی خۆی و به به‌هه‌شتی شاد بكات..... انا لله وانا والیه را‌جعون.
مه‌كته‌بی سیاسی
یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK
8/7/2025ى زایینی
هه‌ولێر- باشووری كوردستان
تێبينى:
سبه‌ى چوارشه‌ممه رێكه‌وتى 9/7/2025 پرسه له مزگه‌وتى (حاجى عمر رحمان) له مه‌خموور.
میدیا - هەولێر :
ئێوارەى ئەمڕۆ ڕۆژى سێشەممە، رێکەوتى 8 / 7 / 2025، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە براو هەڤاڵ (جەمیل سنجاوى ئەندامى مەکتەبى سیاسیى یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK) کرد، بەهۆى کۆچی دوایی کەسایەتیی چاکەخوازی دەڤەری مەخموور خاتوو (سەبیحە ساڵح مستەفا)ی دایکی بەڕێزیانەوە.
سكرتێری گشتیی YNDK لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەیدا، پرسە و سەرەخۆشى و هاوخەمی و خۆی و سەرکردایەتیی YNDK ی بە بەڕێزیان و بنەماڵە بەڕێزەکەیان راگەیاند و، هیوای خواست ئەوە دوا خەم و ناخۆشییان بێت و خوای مەزن خوالێخۆشبوو بخاتە بەر رەحمەت و دلۆڤانى خۆى و دڵنەوایى و ئارامییش بە بەڕێزیان و کەسوکارو بنەماڵەکەیان ببەخشێت، لەلایەن خۆیەوە هەڤاڵ (جەمیل سنجاوى) بەناوى خۆى و بنەماڵەکەیانەوە خۆشحاڵى خۆى بۆ ئەو پەیوەندى و هاوخەمییەى سکرتێرى گشتیى YNDK دەربڕى و سوپاسى کردن.
میدیا – سۆران
شاندێكی هه‌رێمی سۆرانی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستانYNDK؛ سه‌ردانی مه‌ڵبه‌ندی سۆرانی حزبی شیوعی كوردستان له ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران ده‌كه‌ن، وێراى پيرۆزبايى به‌ستنى كۆنگره و (32)ه‌مين ساڵيادى راگه‌ياندنى حزبى شيوعى كوردستان، گفتوگۆیان ده‌رباره‌ى ده‌ڤه‌رى سۆران و رەوشی سیاسی كوردستان و ناوچه‌كه كرد .
پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی دووشه‌ممه رێكه‌وتی 30-6-2025 شاندێكی هه‌رێمی سۆرانی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستانYNDK كه پێكهاتبوو له‌هه‌ڤاڵان ( پاڵه گه‌ردی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌رپه‌رشتیاری هه‌رێمی سۆرانیYNDK و مه‌عروف سمیلانی به‌رپرسی هه‌رێمی سۆران و مامۆستا عوسمان باڵابه‌رز كارگێڕی هه‌رێمی سۆران و یونس عه‌لی ئه‌ندامى مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی سۆران)، سه‌ردانی مه‌ڵبه‌ندی سۆرانی حزبی شیوعی كوردستان -یان كرد و له‌لایه‌ن به‌رێزان ( ئیبراهیم بابان سكرتێری مه‌ڵبه‌ندی سۆران و كارگێڕ و ئه‌ندامانى مه‌ڵبه‌ندی سۆران) به‌گه‌رمی پێشوازییكران.
سه‌ره‌تا سه‌رپه‌رشتیاری هه‌رێمی سۆرانیYNDK پيرۆزبايى به‌ستن و سه‌ركه‌وتنى كۆنگره و ساڵيادى راگه‌ياندنى حزبى شيوعي لێ‌كردن، له به‌رامبه‌ردا به‌رێز (ئیبراهیم بابان سكرتێری مه‌ڵبه‌ندی سۆرانی حزبی شیوعی كوردستان) سوپاسى سه‌ردانى و په‌يامى پيرۆزباييه‌كه‌ى كردن، هه‌روه‌ها له‌ديداره‌كه‌دا باس له ره‌وشى ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران كرا، بۆ هه‌ماهه‌نگی و پێكه‌وه كاركردنی هه‌موو لایه‌نه‌كان له‌پێناو خزمه‌تكردنی شاره‌كه، هه‌روه‌ها باس له‌ره‌وشی سیاسی كوردستان كرا‌و جەختكرایەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی تەواوی هێز و لایەنە سیاسییه‌كان بۆ پاراستن و چەسپاندنی دەسكەوتەكان و به‌دەستهێنانی زیاتری مافەكانی گەلی كوردستان.
لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا جەختكرایەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا و ته‌واوی لایه‌نه‌كانی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزی رەوای گەله‌كه‌مان.
Error: No articles to display