میدیا – سۆران
شاندێكی هه‌رێمی سۆرانی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستانYNDK؛ سه‌ردانی مه‌ڵبه‌ندی سۆرانی حزبی شیوعی كوردستان له ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران ده‌كه‌ن، وێراى پيرۆزبايى به‌ستنى كۆنگره و (32)ه‌مين ساڵيادى راگه‌ياندنى حزبى شيوعى كوردستان، گفتوگۆیان ده‌رباره‌ى ده‌ڤه‌رى سۆران و رەوشی سیاسی كوردستان و ناوچه‌كه كرد .
پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی دووشه‌ممه رێكه‌وتی 30-6-2025 شاندێكی هه‌رێمی سۆرانی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستانYNDK كه پێكهاتبوو له‌هه‌ڤاڵان ( پاڵه گه‌ردی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌رپه‌رشتیاری هه‌رێمی سۆرانیYNDK و مه‌عروف سمیلانی به‌رپرسی هه‌رێمی سۆران و مامۆستا عوسمان باڵابه‌رز كارگێڕی هه‌رێمی سۆران و یونس عه‌لی ئه‌ندامى مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی سۆران)، سه‌ردانی مه‌ڵبه‌ندی سۆرانی حزبی شیوعی كوردستان -یان كرد و له‌لایه‌ن به‌رێزان ( ئیبراهیم بابان سكرتێری مه‌ڵبه‌ندی سۆران و كارگێڕ و ئه‌ندامانى مه‌ڵبه‌ندی سۆران) به‌گه‌رمی پێشوازییكران.
سه‌ره‌تا سه‌رپه‌رشتیاری هه‌رێمی سۆرانیYNDK پيرۆزبايى به‌ستن و سه‌ركه‌وتنى كۆنگره و ساڵيادى راگه‌ياندنى حزبى شيوعي لێ‌كردن، له به‌رامبه‌ردا به‌رێز (ئیبراهیم بابان سكرتێری مه‌ڵبه‌ندی سۆرانی حزبی شیوعی كوردستان) سوپاسى سه‌ردانى و په‌يامى پيرۆزباييه‌كه‌ى كردن، هه‌روه‌ها له‌ديداره‌كه‌دا باس له ره‌وشى ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران كرا، بۆ هه‌ماهه‌نگی و پێكه‌وه كاركردنی هه‌موو لایه‌نه‌كان له‌پێناو خزمه‌تكردنی شاره‌كه، هه‌روه‌ها باس له‌ره‌وشی سیاسی كوردستان كرا‌و جەختكرایەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی تەواوی هێز و لایەنە سیاسییه‌كان بۆ پاراستن و چەسپاندنی دەسكەوتەكان و به‌دەستهێنانی زیاتری مافەكانی گەلی كوردستان.
لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا جەختكرایەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا و ته‌واوی لایه‌نه‌كانی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزی رەوای گەله‌كه‌مان.