yndk

yndk

 میدیا - هەولێر :

 ئێوارەى ئەمڕۆ 21 / 08 / 2025، سکرتێرى گشتیى YNDK سەردانی پارتى ئازادى کوردستان PAK-یان كردو، لەگەڵ سەرۆک و سەرکردایەتیى پارتى ئازادى کوردستان PAK کۆبوونەوەو لەدیدارەكەدا باسیان لە رەوشی سیاسى و یەکڕیزى گەلى کوردستان و پەیوەندى نێوان هەردوو لا كرد.

 ئێوارەى ئەمڕۆ پێنجشەممە، غەفوور مەخموورى سکرتێرى گشتیى یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK بەیاوەرى هەڤاڵان (د. شاخەوان خالید کارگێڕى مەکتەبى سیاسى و قەهار مەخموورى و شاکر هاشم ئەندامانى مەکتەبى سیاسى و فاخیر نانەکەلى و زیلان سارمەمى ئەندامانى کۆمیتەى سەرکردایەتیى YNDK) سەردانی بارەگای سەرکردایەتیى  پارتى ئازادى کوردستان-یان كردو، بەگەرمی لەلایەن بەڕێزان (حوسەین یەزدانپەنا سەرۆکى PAK و خەلیل نادرى وتەبێژ و عەبدوڵڵا نەسیرى و رێباز شەریفى و ئەدیب خالیدیان ئەندامانى کۆمیتەى سەرکردایەتى و رووبار دێگوڵانى بەرپرسى تەوارەکانى ئازادى و باران داوەلەکى ئەندامى پەیوەندییەکانى PAK)ەوە پێشوازیكران، لە دیدارێکى برایانەدا، باس لە رەوشى سیاسى کوردستان و ناوچەکە کرا و، سكرتێری گشتیى YNDK لە وتەیەکى کورتدا تیشکى خستەسەر رەوشی سیاسی كوردستان و دوا پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكەو گرنگى زیاتر لێكنزیكبوونەوەی لایەنە سیاسییەكانی كوردستان و، جەختیكردەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی لایەنە سیاسییەکان لەو گۆڕانكارییانەی كە دێنە پێشەوەو یەكێتی و یەكدەنگی لایەنە سیاسییە کوردستانییەکانى لەو گۆڕانكارییانەدا بە فاكتەری سەرەكی پاراستن و چەسپاندنى مافەكانی گەلی كوردستان وەسفكرد، لەم پێناوەشدا پێشنیارى پێکهێنانى چەترێکى هاوبەشى بۆ لایەنە سیاسییەکانى رۆژهەڵاتى کوردستان کرد، کەوا هەموو لایەنەکان لەژێریدا کۆببنەوە، ئەمەشى وەک چارەسەرییەک بۆ یەکێتى و یەکڕیزى نێوان لایەنە سیاسییەکانى رۆژهەڵاتى کوردستان خستەڕوو، لە تەوەرێکى دیکەى دیدارەکەدا باس لە کارو خەباتى نەتەوەکەمان لە رۆژهەڵاتى کوردستان کرا و، سکرتێرى گشتیى YNDK هاوسۆزى و پشتیوانى خۆى و سەرکردایەتیى YNDK ى بۆ خەبات و بەرخودانى رۆژهەڵاتى کوردستان راگەیاند، هەروەها سوپاسى هەڵوێستى لایەنە سیاسییەکانى رۆژهەڵاتى کرد، کەوا بەردەوام رەچاوى رەوش و تایبەتمەندى باشوورى کوردستان دەکەن، باسى لەوە کرد کەوا پاراستنى قەوارەى باشوورى کوردستان ئەرکى نیشتمانى و نەتەوەیى و ئەخلاقى هەموو لایەنە سیاسییەکانى کوردستانە و، پێویستە هەموو لایەک سەبارەت بەم پرسە هاوهەڵوێست و یەکدەنگ بن.

 هەر لە دیدارەکەدا سەرۆکى پارتى ئازادى کوردستان بەناوى خۆى و سەرکردایەتیى پارتى ئازادى کوردستان، سوپاس و پێزانینی خۆیانى بە سكرتێری گشتی و سەركردایەتیی YNDK بەرامبەر ئەو سەردانەو هەڵوێستە نەتەوەیی و نیشتمانییەكانی YNDK سەبارەت بەپرسە نەتەوەیى و نیشتمانییەكان راگەیاند و، جەختیکردەوە سەر یەکریزى و بەیەکەو کارکردنى هێزو لایەنە سیاسییەکانى کوردستان لەپێناو زیاتر خزمەتکردنى گەلى کوردستان و، بۆ پێشوازیکردن لە ئەگەرو پێشهاتەکان و چۆنیەتى مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو رووداوانەى کەوا لەسەر ئاستى ناوچەکەدا روودەدەن و، باسى لەوە کرد ئەوەى لە توانایاندا بێت بۆ یەکڕیزى و یەکدەنگى لایەنە سیاسییەکان و پێکهێنانى چەترێکى هاوبەش بۆ رۆژهەڵاتى کوردستان کارى بۆ دەکەن و درێخى ناکەن.

 شایانى باسە هەر لەو دیدارەدا هەردوو لا جه‌ختیانكرده‌وه‌ سه‌ر پتەوکردنى پەیوەندی برایانەی نێوان پارتى ئازادى کوردستان و YNDK لەپێناو زیاتر خزمەتكردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان.

میدیا - هەولێر :

 

 پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ 21 / 08 / 2025، سکرتێرى گشتیى YNDK سەردانی سازمانى (خەبات)ى کوردستانى ئێران-یان كردو، لەگەڵ سکرتێرى گشتى و سەرکردایەتیى سازمانى خەبات-ى کوردستانى ئێران کۆبوونەوەو لەدیدارەكەدا باسیان لە رەوشی سیاسى و یەکڕیزى گەلى کوردستان و پەیوەندى نێوان هەردوو لا كرد.

 پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ پێنجشەممە، غەفوور مەخموورى سکرتێرى گشتیى یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK بەیاوەرى هەڤاڵان (قەهار مەخموورى و شاکر هاشم ئەندامانى مەکتەبى سیاسى و فاخیر نانەکەلى و زیلان سارمەمى ئەندامانى کۆمیتەى سەرکردایەتیى YNDK) سەردانی بارەگای سەرکردایەتیى  سازمانى خەبات-ى کوردستانى ئێران-یان كردو، بەگەرمی لەلایەن بەڕێزان (بابەشێخ حوسەینى سکرتێرى گشتى و جەلال خۆشکەلام کارگێڕى کۆمیتەى ناوەندى و ئەفسانە رەحیمى و بەختیار عەزیزى و شۆڕشى حاجى و ماردین زاهدى ئەندامانى کۆمیتەى ناوەندی)ەوە پێشوازیكران، لە دیدارێکى برایانەدا، باس لە رەوشى سیاسى کوردستان و ناوچەکە کرا و، سكرتێری گشتیى YNDK لە وتەیەکى کورتدا تیشکى خستەسەر رەوشی سیاسی كوردستان و دوا پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكەو گرنگى زیاتر لێكنزیكبوونەوەی لایەنە سیاسییەكانی كوردستان و، جەختیكردەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی لایەنە سیاسییەکان لەو گۆڕانكارییانەی كە دێنە پێشەوەو یەكێتی و یەكدەنگی لایەنە سیاسییە کوردستانییەکانى لەو گۆڕانكارییانەدا بە فاكتەری سەرەكی پاراستن و چەسپاندنى مافەكانی گەلی كوردستان وەسفكرد، لەم پێناوەشدا پێشنیارى پێکهێنانى چەترێکى هاوبەشى بۆ لایەنە سیاسییەکانى رۆژهەڵاتى کوردستان کرد، کەوا هەموو لایەنەکان لەژێریدا کۆببنەوە، ئەمەشى وەک چارەسەرییەک بۆ یەکێتى و یەکڕیزى نێوان لایەنە سیاسییەکانى رۆژهەڵاتى کوردستان خستەڕوو، لە تەوەرێکى دیکەى دیدارەکەدا باس لە کارو خەباتى نەتەوەکەمان لە رۆژهەڵاتى کوردستان کرا و، سکرتێرى گشتیى YNDK هاوسۆزى و پشتیوانى خۆى و سەرکردایەتیى YNDK ى بۆ خەبات و بەرخودانى رۆژهەڵاتى کوردستان راگەیاند، هەروەها سوپاسى هەڵوێستى لایەنە سیاسییەکانى رۆژهەڵاتى کرد، کەوا بەردەوام رەچاوى رەوش و تایبەتمەندى باشوورى کوردستان دەکەن، باسى لەوە کرد کەوا پاراستنى قەوارەى باشوورى کوردستان ئەرکى نیشتمانى و نەتەوەیى و ئەخلاقى هەموو لایەنە سیاسییەکانى کوردستانە و، پێویستە هەموو لایەک سەبارەت بەم پرسە هاوهەڵوێست و یەکدەنگ بن.

 هەر لە دیدارەکەدا سکرتێرى گشتیى سازمانى خەبات-ى کوردستانى ئێران بەناوى سەرکردایەتیى سازمانى خەبات-ى کوردستانى ئێران ، سوپاس و پێزانینی خۆیانى بە سكرتێری گشتی و سەركردایەتیی YNDK بەرامبەر ئەو سەردانەو هەڵوێستە نەتەوەیی و نیشتمانییەكانی YNDK سەبارەت بەپرسە نەتەوەیى و نیشتمانییەكان راگەیاند و، جەختیکردەوە سەر یەکریزى و بەیەکەو کارکردنى هێزو لایەنە سیاسییەکانى کوردستان لەپێناو زیاتر خزمەتکردنى گەلى کوردستان و، بۆ پێشوازیکردن لە ئەگەرو پێشهاتەکان و چۆنیەتى مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو رووداوانەى کەوا لەسەر ئاستى ناوچەکەدا روودەدەن.

 شایانى باسە هەر لەو دیدارەدا هەردوو لا جه‌ختیانكرده‌وه‌ سه‌ر پتەوکردنى پەیوەندی برایانەی نێوان سازمانى خەبات-ى کوردستانى ئێران و YNDK لەپێناو زیاتر خزمەتكردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان.

نووسینی: غەفوور مەخموورى*
پرسی پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان پرسێکی نیشتمانییە، ئەم بابەتە وەک پرسێکی نیشتمانی پێویستی بە خوێندنەوە و ڕوانین و بۆچوونی جیاواز هەیە، بۆ ئەوەی هەموومان لە کوردستان لە ڕوانگەی سیاسی جۆراوجۆرەوە قسەمان لەسەر ئەم پرسە هەبێت، پێویستە بە گرنگییەوە لەم بابەتە بڕوانین و کار بۆ پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەین.
لەمڕووەوە، روانینی من بۆ پێكهێنانی كابینەی دەیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان، روانینێکى نەتەوەیى و نیشتمانییە و، وەک پرسێكی نیشتمانی کە پەیوەندی بە تێكرای لایەنە سیاسییەكان و نەتەوە و ئایینە جیاوازەكانەوە هەیە، سەیرى ئەم پرسە دەکەم، بۆیە پێویستە هەموو حزبە سیاسییەكانی كوردستان وتەواوی پێکهاتە نەتەوەیى و ئایینییەکان پشتگیری ئەم پرۆسەیە بكەن بۆ ئەوەی لە ئایندەیەكی نزیكدا كابینەی دەیەم پێكبهێنرێت.
ئامانجی گرنگ لە زوو پێكهێنانی كابینەی دەیەم ئەوەیە كە ئەم كابینەیە تەواوكاری بەرنامەكانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان بێت و دەرفەتێكی دیكە بە بەڕێز کاک مسرور بارزانی بدرێت بۆ ئەوەی ئەو بەرنامانەی لە كابینەی نۆیەمدا کارى لەسەرکرد، کە بریتى بوو لە بنیاتنانەوەى ژێرخانی کوردستان و سیستماتیکردنى دەزگاو دامەزراوەکانى کوردستان و پاراستنى ئاسایشى کوردستان و بەهێزکردنى پێگەى دیپلۆماسى هەرێمى کوردستان لەسەر ئاستى وڵاتانى ناوچەکەو وڵاتانى عەرەبى و بەشێکى زۆرى وڵاتانى ئەوروپاو هاوپەیمانیى نێودەوڵەتى و چەندین کارى گرنگى دیکە لەڕووى ئابوورى و کشتوکاڵ و سوود وەرگرتن لە ئاوى سەرزەوى و دروستکردنى بەنداوو بە بازاڕکردنى بەروبوومى جوتیارانى کوردستان و زۆر کارى دیکەش، پێویستە هەموو ئەو کارانە لەكابینەی داهاتوودا تەواوبکرێن، بێگومان بەرهەمى ئەو کارانەش بۆ بەرژەوەندی خەڵكی كوردستان دەبێت، لێرەدا ئاماژە بە بەشێك لەو کارانە دەكەم كە لەكابینەی نۆیەمدا ئەنجامدراون و کاریان لەسەر کراوە:
1- بەرنامەی كابینەی نۆیەم لە دەستپێكەوە بەرنامەی دەوڵەتسازی بووە لە كوردستاندا، بۆ ئەمەش ئەولەویەتی ئەم كابینەیە هەوڵدان بووە بۆ بونیادنانەوەی ژێرخانی كۆی سێكتەرە جیاوازەكانی حكومڕانی لە هەرێمی كوردستاندا، هەر لەم كابینەیەدا بەرهەمی بونیادنانەوەی ئەو ژیرخانەمان بینی بەتایبەتی لە بوارەكانی بایەخدان بە " سیستماتیکردنى دەزگاو دامەزراوەکان، رێگاوبان و پردەكان، مامەڵەی دروست لەگەڵ سەرچاوەكانی ئاوی ژێر زەویی و دروستكردنی دەیان بەندا و پۆنت و چارەسەرکردنى بەشێکى زۆرى کێشەى ئاوو کارەبا و ... هتد".
2- لەسەر ئاستی فراوانكردنی پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ وڵاتانی دەرەوە، پێگەى دیپلۆماسى هەرێمى کوردستان بەهێزتر کردووەو لەسەر ئاستى وڵاتانى ناوچەکەو وڵاتانى عەرەبى و بەشێکى زۆرى وڵاتانى ئەوروپاو هاوپەیمانیى نێودەوڵەتى پەیوەندییەکى باشى بنیاتناوە، بەتایبەت لەگەڵ وڵاتانى کەنداو کە پێشتر پەیوەندییەکان لەو ئاستەدا نەبوون، بەڵام لە ئێستادا کابینەى نۆیەم توانى پەیوەندییەکانى لەگەڵ وڵاتانى کەنداو بەهێزتر بکات و بیانباتە ئاستێکى باش، لەهەمان کاتدا هەوڵیداوە لەگەڵ ئەو وڵاتانەی كونسوڵگەری یان نوێنەرایەتیان لە هەرێمی كوردستان نیە پەیوەندی دیپلۆماسی تازە بونیاد بنێت و، زەمینەیەكی گونجاوى دروستكردووە بۆ ئەوەی هەم ئەوان كونسوڵگەرى و نوینەرایەتی خۆیان لە هەرێمی كوردستان بكەنەوە و هەمیش هەرێمی كوردستان نوێنەرایەتیى خۆى لەو دەوڵەتانەدا بکاتەوە.
3- سەبارەت بەرەوشى ئاسایشى کوردستانیش حکومەتی هەرێمی کوردستان توانی ئاسایشی کوردستان بپارێزێت و خۆی لەو کێشەو ململانێیانەی کە لە ناوچەکەدا ڕوویاندا و روودەدەن بەدوور بگرێت و سیاسەتێکى هاوسەنگ پیادە بکات و بێلایەنى خۆى بپارێزێت.
4- خاڵی هەستیار كە لە كابینەی نۆیەمدا دەكرێت ئاماژە پێبدەین و هەڵوەستەی لەسەربكەین، ئەوەیە هەر لەدەسپێكەوە لە كۆتایی ساڵی " 2019 تا 2025" ژینگەی كاركردنی ئەم كابینەیە بەردەوام سەقامگیر نەبووە و ڕووبەڕووی كێشەگەلێكی سەخت بۆتەوە كە لێرەدا ئاماژە بە هەندێكیان دەكەین:
ا- لە كۆتایی ساڵی 2019 ، بەهۆی خۆپیشاندانەكەی تشرینەوە ، باردۆخی سیاسیی عیراق تێكچوو و هەتا گەیشتە ئەوەی د.عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی ئەوكاتی عێراق دەست لەكار بكێشێتەوە، ئەمەش بووە هۆكاری ئەوەى ئەو رێككەوتنەی هەرێمی كوردستان لەگەڵ لایەنەكانی شیعە بۆ پێكهانی ئەو حكومەتە كردبوویان ببێتە مەرەكەبی سەر كاغەز و جێبەجێ نەكرێت، ئەم باردۆخە درێژەی كێشا تا پێكهێنانی كابینەكەی محەممەد شیاع سۆدانی لە ساڵی 2022.
ب- لە سەرەتای ساڵی 2020 پەتای كۆرۆنا وەك پەتایەكی جیهانی بڵاوبۆوەو هەرێمی كوردستانیشی گرتەوە، جگە لەوەى باردۆخی كەڕەنتینە راگەیەنرا و بازاڕ پەكی كەوت، لەهەمانكاتدا نرخی نەوتیش زۆر دابەزی.
ج- دوای هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی عێراق لە كۆتایی 2021 ، جارێكی دیكە بەهۆی لێكترازانی تەیاری سەدر لەلایەك و چوارچێوەی هەماهەنگی شیعە لەلایەكی دیكە، پرۆسەی سیاسیی لە عێراقدا پەكی كەوت، لەم باردۆخەدا هەرێمی كوردستان بووە ئامانجی هێرشی گروپە چەكدارەكانی شیعە بە درۆن و رۆكێت، لەمەش زیاتر دواتر گەیشتە ئەوەی چەند جارێك سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران بە رۆكێتی بالیستی هەولێری پایتەختى كردە ئامانج.
د- دادگای فیدرالی كرایە ئامرازێك و دژی هەرێمی كوردستان بەكارهێنرا و چەندین بڕیاری نادەستووری دژی هەرێمی كوردستان دەركرد، وەك "راگرتنی هەناردەكردنی نەوتی هەرێم، هەڵوەشانەوەی پەرلەمان و كۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی كوردستان".
ه- ئالنگاریی سەرەكیش لەسەر ئاستی ناوخۆ بۆ كابینەی نۆیەم ئەوەبوو كە ئەو لایەنە سیاسیانەی هاوپەیمانیان پێكهێنابوو بۆ پێکهێنانى كابینەی نۆیەم ، وەك ئۆپۆزسیون مامەڵەیان لەگەڵ كابینەی نۆیەم دەكرد و هاوكاری سەرۆكی حكومەت نەبوون بۆ ئەوەی بتوانێت بەرنامەكانی بەسەركەتوویی جێبەجێ بكات.
و- بڕینی بودجە و شایستە داراییەکانى هەرێمی کوردستان و جێبەجێکردنی سیاسەتی برسیکردنی خەڵکی کوردستان لەلایەن حکومەتی عێراقەوە یەکێکە لەو کێشانەی کەوا گرفتى زۆر و کێشەى ئابوورى بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان و خەڵکی کوردستان دروستکردووە.
لەناو ئەو هەموو ئاستەنگ و ئالنگارییانەی کە ڕووبەڕووی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان بوونەوە، جەنابى مەسرور بارزانى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان خۆڕاگرانە درێژەى بەکارەکانیدا و رووبەڕووى ئالنگارییەکان بۆوە، لەگەڵ ئەوەی نەتوانرا كۆی بەرنامەی كابینەكە بە تەواوەتی و وەك خۆی جێبەجێ بكرێت، بەڵام توانرا مامەڵەیەكی لۆژیكیانە لەسەر ئاستی " بەڕێوەبردنی تەنگژەكان و دۆزینەوەی رێگەچارە بۆ كێشەكان" بكرێت، لەمەش زیاتر توانرا ئەو زەمینەیە بهێنرێتە ئاراوە كە هەڵبژاردنی ئەمجارەی پەرلەمانی كوردستان بەشێوەیەكی بێکێشە و سەركەتوانە بەڕێوە ببرێت.
بۆیە بە بڕواى من لەدوای هەڵبژاردنى خوڵی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان، ئێستا كاتی ئەوە هاتووە ، وەک ئەڕکێکى نەتەوەیى نیشتمانى پەلە بکەین لە پێکهێنانى کابینەى دەیەمى حکومەتى هەرێمى کوردستان، بۆ ئەمەش پێویستە هەموومان پشتگیری ئەوە بكەین كە دەرفەتێكی دیكە بدرێتە بەڕێز کاک مسرور بارزانی وەك سەرۆكی كابینەی دەیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بۆ ئەوەی بتوانێت بەرنامەی كابینەی نۆیەم درێژە پێبدات و هەرێمی كوردستان بەهێزتر بكات، كە ئەمەش شایەنی ئەوەیە هەموومان پشتیوانی بكەین.
وەك بەرێز سەرۆك مەسعود بارزانی رابەری بزاڤى رزگاریخوازی نیشتمانیى كوردستان، نەخشە رێگەی پرۆسەی سیاسیی داهاتووی كوردستانی خستۆتەڕوو ، نەخشە رێگەكە زیاتر خواستی شەقامی كوردستانی بەرجەستە كردووە كە ئەویش یەكبوون و یەكڕیزی نیشتمانییە لە چوارچێوەی " یەك هەرێم ، یەك پەرلەمان، یەك حكومەت، یەك هێزی پێشمەرگە"، بەجێبەجێكردنی ئەم نەخشە رێگەیە ئێمە دەتوانین ببینە خاوەنی حكومەتێكی یەكگرتوو، بێگومان ئەو حكومەتە یەكگرتووە دەتوانێت پێگەی هەرێمی كوردستان لەناو هاوكێشە سیاسیەكانی رۆژهەڵاتی ناوەراست و ئەو ناوچەی ئێمە تێیدا دەژین، بەهێزتر بكات، كە پێویستە ئەمەش خواستی هەموو لایەنە سیاسییەكانی كوردستان بێت و، لەم پێناوەشدا پێویستە هەموو لایەکمان پشتیوانی لەو حكومەتە یەكگرتووە بكەین.
لایەنێكی دیكە؛ كە گرنگە هەڵوەستەی لەسەر بكەین ئەوەیە كە نابێت ئێمە وەك لایەنە سیاسییەكانی كوردستان، حكومەتی هەرێمی كوردستان وەك حكومەتی ئەم حزب و ئەو حزب سەیر بكەین، بەڵكو دەبێت بەوشێوەیە سەیری بكەین كە حكومەت حكومەتی هەموو خەڵكی كوردستانە و، گرنگیشە حكومەتی هەرێمی كوردستان دەسەڵاتی بەسەر هەموو جوگرافیای كوردستاندا هەبێت و، تەنیا بەم ئاراستەیەش ئێمە دەتوانین بەرەو داهاتوویەكی گەش هەنگاو هەڵبگرین، ئەمەش وا دەکات کەوا لەسەر ئاستی ناوخۆیی و عێراق و ناوچەیی و نێودەوڵەتی دەنگمان دلێرتر بێت، دەتوانین لە چارەسەركردنی كێشەكانمان لەگەڵ عێراق زیاتر پێدابگرین و مافەكانی خۆمان بەدەستبهێنێن و مەرجەکانمان بسەپێنێن و، لەسەر ئاستی ناوچەیى و نێودەوڵەتیش حسابێكی دیكەمان بۆ دەكرێت.
كەواتە ئەم خوێندنەوەیە ئەوەمان پێدەڵێت" بەهێزی ئێمە وەك هەرێمی كوردستان لە حکومەتێکى یەکگرتوو و یەكبوون و یەكڕیزی كۆی لایەنە سیاسیەكانی كوردستاندایە، دەبێت هەوڵبدەین یەك گوتار و یەكهەڵوێست و یەكدەنگ بین، هەوڵیش بدەین ئەو كارنامەیەی لەكابینەی نۆیەمدا تەواو نەكراون لەكابینەی دەیەمدا تەواو بكرێن.
لەسەر هەموو لایەکمانە لەڕوانگەی نەتەوەیی و نیشتمانییەوە سەیری پرۆسەی پێكهێنانی كابینەی دەیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان بكەین و، پێویستە ئەو لایەنە سیاسییانەی براوەی هەڵبژاردنی ئەمجارەی پەرلەمانی كوردستانن، ڕەچاوی بەرژەوەندییە نەتەوەیی و نیشتمانییەكان بكەن و ئامادەبن و دەستەى سەرۆکایەتیى پەرلەمانی كوردستان هەڵبژێرن و پەرلەمان کارا بكەن، لەم قۆناخەدا پێویستیمان بەوەیە "بەرگی تەنگى حزبی" فڕێبدەین و هەموو پێكەوە "بەرگی كوردستانیبوون" بپۆشین.
بە لەبەرچاوگرتنی ئەو شەڕو باردۆخە ئاڵۆزەی کە ئێستا لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بوونی هەیە، شەڕى غەزە و لوبنان و ئیسرائیل و، هەروەها بەلەبەرچاوگرتنی شەڕی رووسیا و ئۆكرانیا كە کاریگەرى بۆ سەر ئەوروپا و بەشێکى زۆرى جیهانیش هەیە، بێگومان پێشهاتە سیاسییەکان ئەوەمان پێدەڵێن کە زۆر رووداوى دیکەش لە ناوچەکەدا روودەدەن، دەبێت لەوە ئاگاداربین ئەمانە هەموویان كاریگەرییان لەسەر باردۆخی ئێمە دەبێت، بۆیە پێویستمان بەوەیە لەم قۆناخەدا ئێمە ئامادەسازییەك بكەین بۆ ئەوەی بزانین چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەو باردۆخە و دەرهاویشتەو ئەگەر و پێشهاتەكانی ئەو باردۆخە ئاڵۆزە دەكەین، بۆیە لەئێستادا پێویستمان بەوەیە هەموومان هاوكارو پشتیوانی یەكدی بین و هەوڵبدەین پێگەی كوردستان بەهێزتر بكەین و، روانینمان ئەوە بێت کە سەركەوتنی كوردستان سەركەوتنی هەموو لایەكمانە، پێویستە هەر لەو روانگەیەشەوە سەیری ئەم پرسە نیشتمانییە (پرسى پێکهێنانى کابینەى دەیەمى حکومەتیى هەرێمى کوردستان) بكەین.
* سکرتێرى گشتیى یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK
تێبینى: ئەم وتارە بە زمانى عەرەبى لە رۆژنامەى (الدستور)ى ئوردەنى، ژمارە 20820 ، رۆژى چوارشەممە، رێکەوتى 13 / 8 / 2025 دا، بڵاوبۆتەوە.
ئەم وتارە، ئەمڕۆ چوارشەممە، رێکەوتى 20 / 8 / 2025 ، لە ژمارە 3469 ی رۆژنامەى (هەولێر)دا، بڵاوبۆتەوە.
میدیا - هەولێر:
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ ١٩ / ٨ / ٢٠٢٥، سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازی لە بەڕێوەبەری ئەنستیتۆی فەرهەنگی کوردستان لە تەهران كرد و، لەدیدارەكەدا باسيان لە رەوشی کلتوورى و سیاسی كوردستان و پتەوكردنی پەیوەندی نێوان هەردوولا كرد.
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ سێشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK لە بارەگای مەكتەبی سیاسيی YNDK لە شاری هەولێر، پێشوازیكرد لە بەڕێز (بەهرام وەلەدبەگی بەڕێوەبەری ئەنستیتۆی فەرهەنگی کوردستان - تەهران )، لەدیدارەكەدا باسیان لە رەوشی کلتوورى و سیاسی كوردستان و بزاڤی کلتوری رۆژهەڵاتی کوردستان كرد، جەختیانكردەوە سەر زیاتر بایەخدان بە بزاڤى کلتوورى کوردستان و پێشخستنى، هەروەها رۆڵى ئەنستیتۆی فەرهەنگی کوردستان بۆ کارکردن بۆ هۆشیارى سیاسى و نەتەوەیى و نیشتمانى و کۆمەڵایەتى بەگرنگ وەسفكرا، هەر لەدیدارەكەدا باس لە زیاتر قوڵکردنەوەى گیانى برایەتى و پێکەوەژیانى کۆمەڵگەى کوردستان کرا.
لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا باس لە پتەوكردن و پێشڤەبردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا لەپێناو زیاتر خزمەتكردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان كرا.
میدیا - هەولێر:
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ ١٨ / ٨ / ٢٠٢٥، سكرتێری گشتیی YNDK بەمەبەستى بەسەرکردنەوەو هەواڵپرسین سەردانی مامۆستاى زانکۆ و نووسەرو یاساناسى ناسراوى كوردستان، پرۆفیسۆر د. کەمال سەعدى-ى کرد و، هیواى زووچاکبوونەوەو تەندروستییەکى باشى بۆ بەڕێزیان خواست.
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ دووشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK بە یاوەرى هەڤاڵان (قەهار مەخموورى ئەندامى مەکتەبى سیاسى و فاخیر نانەکەلى ئەندامى کۆمیتەى سەرکردایەتى و بەرپرسى هەرێمى هەولێرى YNDK)، بەمەبەستى هەواڵپرسین و بەسەرکردنەوە لە شارى هەولێر سەردانی مامۆستاى زانکۆ و نووسەرو یاساناسى ناسراوى كوردستان (پرۆفیسۆر د. کەمال سەعدى)یان کرد و، بەگەرمی لەلایەن بەڕێزیان و خانەوادەى بەڕێزیانەوە پێشوازی كران، لەسەردانەكەدا سكرتێری گشتیی YNDK وێڕاى هەواڵپرسین، هیواى ساخى و سەلامەتى و زووچاکبوونەوەو تەندروستییەکى باشى بۆ بەڕێزیان خواست، لەبەرامبەردا بەڕێز (د. کەمال سەعدى) وێڕاى دەربڕینى خۆشحاڵى سوپاسی ئەو سەردان و بەسەرکردنەوەیەى سکرتێرى گشتیى YNDK ی كرد.

میدیا- هۆڵه‌ندا:

بۆ به‌رز ڕاگرتنی  (79)ه‌مين ساڵیادی دامه‌زراندنى پارتى ديموكراتى كوردستان و رۆژى له‌دايكبوونى سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى، لقى (6)ى ئه‌وروپاى پارتى له‌ هۆڵه‌ندا، رۆژی شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 16-8-2025 ئاهه‌نگێكى به‌و بۆنه‌يه‌وه‌ ساز كرد، تيايدا شفا بارزانى و دلاوه‌ر ئاژگه‌يى نوێنه‌رى حكومه‌تى هه‌رێم و نوێنه‌رانی پارت و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان و ژماره‌یه‌ک له‌ نووسه‌ران و ڕۆشنبیران و که‌سایه‌تی کورد و بیانی و نوێنه‌رانی ڕێکخراوه‌ ڕۆشنبیری و کلتوورییه‌کانی هۆڵه‌ندا و ئه‌وروپا به‌شدارييان تێدا كرد.

هه‌ڤاڵ فه‌خره‌دین زیاره‌تی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و نوێنه‌ری یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستانYNDK له ‌ئه‌وروپا به‌شداريكرد، سه‌ره‌تاى ئاهه‌نگه‌كه‌ به‌ خوله‌كێك وه‌ستان و بێده‌نگ بوون بۆ گیانی پاکی شه‌هیدانی ڕێگای سه‌ربه‌خۆیی و ئازادی کوردستان و سه‌روه‌ریان باوکی کورد بارزانی نه‌مر ده‌ستی پێکرد و چه‌ندین وتار و بروسكه‌ى پيرۆزبايى پێشكه‌ش به‌ئاماده‌بووان كران، نوێنه‌رى ( YNDK ) په‌يامى پيرۆزبايى به‌بۆنه‌ى (16)ى ئاب ساڵرۆژى دامه‌زراندنى پارتى ديموكراتى كوردستان پێشكه‌شكردن و له‌به‌رامبه‌ردا به‌رپرسى لقى شه‌شى ئه‌وروپاى پارتى، سوپاسى په‌يامى پيرۆزبايى و به‌شدارى (YNDK) يان له‌و بۆنه‌ پيرۆزه‌يان كرد.   

 میدیا - هەولێر :

 

 سەرلەبەیانى ئەمڕۆ 16 / 8 / 2025، سکرتێرى گشتیى YNDK بە یاوەرى شاندێک سەردانی بەشى پەیوەندى گشتیى پارتى دیموکراتى کوردستان-یان كردو، (79)ەمین ساڵیادی دامەزراندنییان پیرۆزكردن و هیوای پێشڤەچوون و سەركەوتنی زیاتریان بۆ خواستن.

 سەرلەبەیانى ئەمڕۆ شەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK ، بەیاوەرى هەڤاڵان (قەهار مەخموورى و شاکر هاشم ساڵح ئەندامانى مەکتەبى سیاسى و فاخیر نانەکەلى ئەندامى کۆمیتەى سەرکردایەتى و بەرپرسى هەرێمى هەولێرى YNDK)، سەردانی بارەگای بەشى پەیوەندى گشتیى پارتى دیموکراتى کوردستان-یان كردو، بەگەرمی لەلایەن بەڕێزان (د. کەمال کەرکوکى ئەندامى مەکتەبى سیاسى و بەرپرسى بەشى پەیوەندى گشتیى پارتى دیموکراتى کوردستان و جوان یونس رۆژبەیانى یاریدەرى بەشی پەیوەندی گشتیی و عەلى عەونى بەرپرسی پەیوەندی نیشتمانی و کارگێڕ و ئه‌ندامانی بەشى پەیوەندى گشتیى پارتى دیموکراتى کوردستان)ەوە پێشوازیكران، لەسەردانەكەدا سكرتێری گشتیى YNDK لە وتەیەکى کورتدا بەبۆنەی (79)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتى دیموکراتى کوردستان، پیرۆزبایی خۆی و سەركردایەتیی YNDK ی بە بەڕێزان جەنابى سەرۆک مەسعود بارزانى و جێگرانى سەرۆک و مەکتەبى سیاسى و کۆمیتەى سەركردایەتی و بەشى پەیوەندى گشتیى PDK راگەیاند و، هیوای پێشڤەچوون و گەشەكردنى زیاتر و سەركەوتنی بۆ خواستن و، رۆڵى پارتى دیموکراتى کوردستانى لە خەباتى بزاڤى رزگاریخوازى نیشتمانى کوردستان  بەرز نرخاند.

 لە وتەکەیدا مەخموورى باسى لە رەوشی سیاسی كوردستان و دوا پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكەو زیاتر لێكنزیكبوونەوەی لایەنە سیاسییەكانی كوردستان كردو، جەختیكردەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی لایەنەسیاسییەکان لەو گۆڕانكارییانەی كە دێنە پێشەوەو یەكێتی و یەكدەنگی لایەنە سیاسییە کوردستانییەکانى لەو گۆڕانكارییانەدا بە فاكتەری سەرەكی پاراستن و چەسپاندنى  مافەكانی گەلی كوردستان وەسفكرد، لەم پێناوەشدا رێکخستنەوەى ناوەندى سیاسى کوردستان و پێکهێنانى (ئەنجوومەنى سیاسیى کوردستان)ى وەک چەترێکى هاوبەش بۆ ئەوەى هەموو لایەنە سیاسییەکانى کوردستان لەژێریدا کۆببنەوە وەک چارەسەرییەک بۆ یەکێتى و یەکڕیزى گەلى کوردستان وەسفکرد، هەروەها باسى لەوە کرد کەوا پاراستنى قەوارەى باشوورى کوردستان ئەرکى نیشتمانى و نەتەوەیى و ئەخلاقى هەموو لایەنە سیاسییەکانى کوردستانە.

 هەر لە دیدارەکەدا بەرپرسى بەشى پەیوەندى گشتیى پارتى دیموکراتى کوردستان بەناوى سەرکردایەتیى پارتى دیموکراتى کوردستان، سوپاس و پێزانینی خۆیانى بە سكرتێری گشتی و سەركردایەتیی YNDK بەرامبەر ئەو سەردانەو هەڵوێستە نەتەوەیی و نیشتمانییەكانی YNDK سەبارەت بەپرسە نەتەوەیى و نیشتمانییەكان راگەیاند و، جەختیکردەوە سەر یەکڕیزى و بەیەکەوە کارکردنى هێزو لایەنە سیاسییەکانى کوردستان لەپێناو زیاتر خزمەتکردنى دۆزى رەواى گەلى کوردستان.

  شایانى باسە هەر لەو دیدارەدا هەردوو لا جه‌ختیانكرده‌وه‌ سه‌ر پتەوکردنى پەیوەندی برایانەی PDK و YNDK لەپێناو زیاتر خزمەتكردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان.

میدیا – هەولێر:

مه‌كته‌بی سیاسی یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDKبەبۆنەى (79)ه‌مین ساڵیادى دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان PDKپه‌یامی پیرۆزباییان ئاڕاسته‌ ده‌كات، له‌په‌يامه‌كه‌دا هاتووه‌ كه‌وا پارتى بەدرێژایی تەمەنی لە خەبات ‌و بەرخۆداندایە، توانیویەتی رێبەرایەتی شۆڕش و راپەڕینی نەتەوەكەمان بكات و، بەشدارییەکى کاراى بزاڤی كوردایەتی و سیاسی لە هەموو بەشەكانی كوردستان ده‌كات و فاكتەری سەرەكی و كاریگەر بووە بۆ پێكەوەژیان ‌و ئاشتی و ته‌بایی و پاراستنی یەكڕیزی جەماوەر و هێز و لایەنە ساسییەكانی كوردستان .... ده‌قی په‌یامی پیرۆزباییه‌كه‌:

بۆ بەڕێز مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان PDK
بابەت/ پەیــامی پیرۆزبــایی

سڵاوی سەرخۆبوون ‌و ئازادی...
بەبۆنەی ( 79 )ەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان PDK ، بەناوی خۆمان ‌و تەواوی ئەندام ‌و دۆست و لایەنگرانی یەكێتیمان YNDK جوانترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی ئێوەى بەڕێز و سەرجەم ئەندام و لایەنگرانى پارتى دیموکراتى کوردستان دەكەین.
بەڕێزان؛ پارتی دیموكراتی كوردستان لە گۆڕەپانی سیاسیی كوردستان وەك پێویستییەكی مێژوویی و سیاسی هاتە دامەزراندن، بەدرێژایی تەمەنی پڕ خەبات و تێكۆشانی بێوچانى لە خەبات ‌و بەرخۆداندایە، توانیویەتی رێبەرایەتی شۆڕش و راپەڕینی نەتەوەكەمان لە كوردستاندا بكات، لە هەمان كاتدا توانیویەتی بەشدارییەکى کاراى بزاڤی كوردایەتی و سیاسی لە هەموو بەشەكانی كوردستان بكات و فاكتەری سەرەكی و كاریگەر بووە بۆ پێكەوەژیان ‌و ئاشتی و ته‌بایی و پاراستنی یەكڕیزی جەماوەر و هێز و لایەنە ساسییەكانی كوردستان، لەم قۆناغە هەستیارەی ئەمڕۆش كە كوردستان و عێراق و ناوچەكە پێیدا تێپەڕ دەبێت لە هەموو كات زیاتر پێویستیمان بە یەكڕیزیی ‌و یەكگوتاری سیاسی سەرجەم هێز و لایەنەكانی كوردستانه‌‌، بۆ بەدیهێنانی تەواوی مافەكانی گەلی كوردستان، كه‌ خواستى هەموو لایەکمانە.
لەم بۆنەیەدا جارێكی دیکە جەخت دەكەینەوە سەر زیاتر توندوتۆڵكردنی پەیوەندی برایانه‌ی نێوانمان، لەپێناو زیاتر خزمەتكردنی جەماوەری كوردستان و پاراستنی دەستكەوتەكانمان كە بەری رەنجی خەبات و تێكۆشانی جەماوەر و پێشمەرگە و خوێنی شەهیدانمانە .

لەگەڵ رێزماندا.


مەكتەبی سیاسیی
یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK

16ى ئاب/2025ى زايينى
هەولێر - کوردستان

میدیا - اربيل:
في رسالة موجهة من غفور مخموري السكرتير العام للإتحاد القومي الديمقراطي الكوردستاني YNDK الى فخامة الرئيس مسعود بارزاني زعيم الحركة التحررية الوطنية الكوردستانية، بمناسبة 16 آب، الذكرى السنوية لتأسيس الحزب الديمقراطي الكوردستاني، الى جانب تقديم التهنئة وتمنياته بالعمر المديد والموفقية لسيادته، اشار الى نضال وكفاح الحزب الديمقراطي الكوردستاني والدور الفعال للرئيس بارزاني في اعادة ترتيب البيت الكوردستاني، ومن اجل ذلك فقد اقترح تشكيل (المجلس السياسي الكوردستاني) وفيما يأتي نص الرسالة:
الأخ العزيز فخامة الرئيس مسعود بارزاني زعيم الحركة التحررية الوطنية الكوردستانية المحترم
تحية اخوية حارة ...
بالأصالة عن أنفسنا والمكتب السياسي واللجنة القيادية للإتحاد القومي الديمقراطي الكوردستاني YNDK وبمناسبة ذكرى ميلادكم والذكرى التاسعة والسبعين لتأسيس الحزب الديمقراطي الكوردستاني نتقدم اليكم بأحر التهاني وللسادة في المكتب السياسي واللجنة المركزية ولكافة كوادر وأعضاء وجماهير الحزب، نتمنى لكم العمر المديد والاستمرارية والتقدم والنجاح لكم وللحزب الديمقراطي الكوردستاني.
لاشك فيه ان الحزب الديمقراطي الكوردستاني كان في طليعة حركة التحرر الوطني الكوردستاني منذ تأسيسه وحاول دائماً الحفاظ على التلاحم ووحدة الصف والكلمة بين القوى السياسية ومكونات شعب كوردستان. وكان قائد ثورة شعب كوردستان (الخالد مصطفى البارزاني) خلال ثورة أيلول الوطنية دائماً المظلة المشتركة للقوى الكوردستانية ولحماة الوطن ومناضلي كوردستان، ويحاول بأستمرار ترتيب البيت الكوردستاني.
وفي الوقت الذي نحتفل فيه بذكرى تأسيس الحزب الديمقراطي الكوردستاني، فإن كوردستان والمنطقة تعيش في وضع دقيق وحساس للغاية، والشرق الأوسط برمته يواجه عدداً من المستجدات والتحولات الكبيرة، واستعداداً لمواجهة هذا الوضع، فإننا نحتاج إلى إعادة تنظيم وتوحيد الوسط السياسي الكوردستاني ووحدة الصف والكلمة لجميع الأطراف السياسية وجميع مكونات شعب كوردستان، ولهذا الغرض، يمكنكم بأعتباركم المكملون لنهج الخالد البارزاني، أن تلعبوا دوراً فعالاً وكبيراً في جمع كافة القوى والأطراف السياسية في كوردستان وإعادة تنظيم الوسط السياسي الكوردستاني. وبإعتقادنا أن تشكيل (المجلس السياسي الكوردستاني) سيكون عاملاً قوياً لوحدة الصف والكلمة واعادة ترتيب البيت الكوردستاني، ويمكنكم أن تلعبوا دوراً فعالاً في هذا الصدد، ونحن في YNDK على استعداد لتقديم كافة أنواع المساعدة والدعم.
في الختام؛ نتمنى لكم العمر المديد والصحة الجيدة ومزيداً من التقدم والنجاح للحزب الديمقراطي الكوردستاني، ونؤكد على تعزيز وتطوير العلاقات النضالية والأخوية بيننا، من أجل المزيد من الخدمات ودعم القضية المشروعة لشعب كوردستان والوصول الى نيل حقوقنا المشروعة ... مع احترامنا ومحبتنا مرة أخرى.
عشتم في الصحة والنجاح خدمة لكورد وكوردستان
اخوكم المخلص
غفور مخموري
السكرتير العام
للإتحاد القومي الديمقراطي الكوردستاني YNDK
16/ 8/ 2025
میدیا - هەولێر:
غەفوور مەخموورى سکرتێرى گشتیى یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK ، لە پەیامێکیدا بۆ بەڕێز سەرۆک مەسعود بارزانى رێبەرى بزاڤى رزگاریخوازى نیشتمانى کوردستان، بەبۆنەى ١٦ ى ئاب ساڵڕۆژى دامەزراندى پارتى دیموکراتى کوردستان، وێڕاى پیرۆزبایى و هیواى تەمەن درێژى و سەرکەوتن خواستن بۆ جەنابیان، ئاماژە بە بە خەبات و تێکۆشانى پارتى دیموکراتى کوردستان و رۆڵى کاریگەرانەى سەرۆک بارزانى بۆ رێکخستنەوەى نێوماڵى کوردستان دەکات و، لەم پێناوەشدا پێشنیارى پێکهێنانى (ئەنجوومەنى سیاسیى کوردستان) دەکات. ئەمەش دەقى پەیامەکەیە :
برای بەڕێزمان جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی رێبەری بزاڤی رزگاریخوازی نیشتمانی كوردستان
سڵاوێکى برایانەى گەرم ...
بەناوی خۆمان و مەكتەبی سیاسی و كۆمیتەی سەركردایەتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK، بەبۆنەی رۆژی لەدایكبوونی جەنابتان و 79 حەفتاو نۆهەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان، جوانترین و گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی جەنابتان و بەڕێزان جێگرانى سەرۆک و بەڕێزان لە مەكتەبی سیاسی و ئەنجوومەنی سەركردایەتی و تەواوی كادرو ئەندامان و جەماوەری پارتى دیموکراتى کوردستان دەكەین و هیوای تەمەن درێژى و بەردەوامی و پێشڤەچوون و سەركەوتن بۆ جەنابتان و پارتى دیموکراتى کوردستان دەخوازین.
بێگومان؛ پارتى دیموکراتى کوردستان لە رۆژى دامەزراندنییەوە تا ئەمڕۆ پێشەنگایەتیى بزاڤى رزگاریخوازى نیشتمانى کوردستانى کردووەو هەمیشە هەوڵیداوە تەبایى و یەکڕیزى و یەکدەنگى نێوان هێزە سیاسییەکان و پێکهاتەکانى گەلى کوردستان بپارێزێت، رێبەرى شۆڕشى گەلى کوردستان (مستەفا بارزانى نەمر) لە شۆڕشى ئەیلوولى نیشتمانیدا هەمیشە چەترى هاوبەشى هێزە کوردستانییەکان و کەسانى وڵاتپارێزو تێکۆشەرانى کوردستان بووە و، بەردەوام هەوڵیدەدا ناوماڵى کوردستان رێک و یەک بێت.
ئێستایش لەكاتێكدا كە یادی دامەزراندنی (پارتى دیموکراتى کوردستان) دەكەینەوە كوردستان و ناوچەكە لە رەوشێكی زۆر ناسك و هەستیاردان و, هەموو رۆژهەڵاتی ناڤین لەبەردەم كۆمەڵێ‌ ئەگەرو پێشهات و گۆڕانكاری مەزندان, بۆ خۆئامادەكردن بۆ ئەم رەوشە پێویستیمان بە رێكخستنەوەو یەکخستنەوەی ناوەندی سیاسی كوردستان و یەكڕیزی و یەكدەنگی هەموو لایەنە سیاسییەكان و تەواوی پێكهاتەكانی گەلی كوردستانە, بۆ ئەم مەبەستەش جەنابتان کە درێژەپێدەرى رێبازى (بارزانى نەمر)ن وەك هەمیشە دەتوانن رۆڵێكی كاریگەر و مەزن ببینن بۆ کۆکردنەوەى تەواوى هێزو لایەنە سیاسییەکانى کوردستان و رێکخستنەوەى ناوەندى سیاسیى کوردستان، بە باوەڕى ئێمە پێکهێنانى (ئەنجوومەنى سیاسیى کوردستان) دەبێتە فاکتەرێکى بەهێز بۆ یەکڕیزى و یەکدەنگى لایەنە سیاسییەکان و رێکخستنەوەى نێوماڵى کوردستان، بۆ ئەمەش جەنابتان دەتوانن رۆڵێکى کارا بگێڕن، لەم پێناوەشدا ئێمە وەكو YNDK ئامادەی هەموو جۆرە هاوكاری و پشتوانییەكین.
لەكۆتاییدا؛ دووبارە هیوای تەمەن درێژى و تەندروستییەکى باش بۆ جەنابتان و پێشڤەچون و سەرکەوتنى زیاتر بۆ پارتى دیموکراتى کوردستان دەخوازین و، جەختدەكەینەوە سەر پتەوكردن و پێشڤەبردنی پەیوەندی هاوخەباتى و برایانەی نێوانمان لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان و گەیشتنمان بە مافە رەواكانمان ... لەگەڵ رێزو خۆشەویستى دووبارەماندا.
هەر بژین و تەندروست و سەركەوتووبن بۆ كوردو كوردستان.
براى دڵسۆزتان
غەفوور مەخموورى
سکرتێرى گشتیى
یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK
16 / 08 / 2025