میدیا – هەولێر:
شاندێكى مەكتەبی سیاسيی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستانYNDK ، له‌هۆڵى مامۆستا سه‌عد له شاری هه‌ولێر به‌شدارى رۆژى جيهانى پاڵپشتى له گه‌لى فه‌له‌ستين ده‌كات.
ئێواره‌ى رۆژى چوارشه‌ممه رێكەوتی 3-12-2025، شاندێكی مەكتەبی سیاسيی YNDK كه پێكهاتبوو له هەڤاڵان ( د.شاخەوان خالید كارگێڕی مەكتەبی سیاسی و شاكر هاشم ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سياسى و فاخر نانه‌كه‌لى ئه‌ندامى سه‌ركردايه‌تى و به‌رپرسى هه‌رێمى هه‌ولێر) به‌شدارى رۆژى جيهانى پاڵپشتى له‌گه‌لى فه‌له‌ستين ده‌كه‌ن، كه کونسوڵخانەی گشتی دەوڵەتی فەلەستین لە هه‌ولێر رێكيخستبوو به ئاماده‌بوونى دكتۆر ماهر ئه‌لكركى كونسولى گشتى فه‌له‌ستين له هه‌رێمى كوردستان و به‌شدارى چەندین بەرپرسی حکومی و حزبى و وه‌زير و په‌رله‌مانتار وكونسلخانه‌كان و ڕۆشنبیران و مامۆستایانی زانکۆ و كه‌سايه‌تى و فرانسیسکۆ ڕیڤۆڵتا-لاناو، بەرپرسی نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاوکاری عێراق (یونامی) لە هەولێر و چەند دیپلۆماتکارێکی عەرەبی و بیانی.
لە ميانه‌ى چالاکییەکەدا، چه‌ند وتارێك به‌م بۆنه‌يه‌وه پێشكه‌شكران، له‌گه‌ڵ بەڕێوەچوونى پێشانگایەکی هونەری کە تابلۆی چەند هونەرمەندێکی تێدابوو کە گيانى برایەتی فەلەستینی-کوردیيان بەرجەستە کردبوو. هەروەها فیلمی دیکۆمێنتاریی "لە دووری سفرەوە" له‌گه‌ڵ دوو كورته فيلمى ديكه نمایشکران.
میدیا – هەولێر:
مەكتەبی سیاسيی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستانYNDK ، سه‌ردانی كۆمه‌ڵه‌ی رۆشنبیری توركمان له شاری هه‌ولێر ده‌كات، له‌دانیشتنێكی برایانه‌دا وێڕای پیرۆزبایی (27)ه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵه‌ی رۆشنبیری توركمان، گفتوگۆ لەسەر بارودۆخی سیاسی كوردستان و عێراق و ناوچەكە كرا.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه رێكەوتی 3-12-2025، شاندێكی مەكتەبی سیاسيی YNDK كه پێكهاتبوو له هەڤاڵان ( د.شاخەوان خالید كارگێڕی مەكتەبی سیاسی و جه‌لال سمایل كارگێڕی مه‌كته‌بی ناوه‌ندی په‌یوه‌ندییه‌كان و ئه‌رسه‌لان كاروانى ئه‌ندامى مه‌كته‌بی ناوه‌ندی په‌یوه‌ندییه‌كان) سه‌ردانی كۆمه‌ڵه‌ی رۆشنبیری توركمان-یان له شاری هه‌ولێر كرد، له‌لایه‌ن به‌ڕێزان ( زه‌كه‌ريا نه‌جار سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵه) پێشوازیكران.
شاندی YNDKپیرۆزبایی (27)ه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵه‌ی رۆشنبیری توركمانی لێ‌كردن و له‌به‌رامبه‌ردا سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی رۆشنبیری توركمان سوپاسی په‌یامی پیرۆزبایی و سه‌ردانییه‌كه‌ی شاندی(YNDK)ی كرد، هه‌روه‌ها له‌دانیشتنه‌كه باس له رەوشی سیاسی كوردستان و عێراق و ناوچەكە كرا، جەختكرایەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی و يه‌كگوتاری سیاسی تەواوی لایەنە سیاسییەكانی كوردستان، بۆ ئەوەی بەهەموو لایەكمان بە یەكگرتوویی رووبەڕووی ئەو هەڕەشە گەورانەی سەر كوردستان ببینەوه، لەپێناو پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كان و به‌دیهینانی ته‌واوی مافه‌كانى گه‌لی كوردستان به‌هه‌موو پێكهاته‌كانیه‌وه.
لەدوا تەوەری دانیشتنه‌كه باس لە پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا و تەواوی هێز و لایەنە سیاسییەكانی كوردستان لە پێناو تێپه‌ڕاندنى ئه‌و دۆخه‌ى ئێستاى كوردستان تێيكه‌وتووه.
زيلان سارممي: العمل الصحفي في الحياة الواقعية صعب ومليء بالمتاعب
ميديا – أبو ظبي:
شاركت الشخصية الأكاديمية (زيلان سارممي)، في الأيام من 16 إلى 23 / 11 / 2025، في مدينة أبو ظبي في الإمارات العربية المتحدة، في دورة العمل الإعلامي لأكاديمية CNN (محاكاة الصحافة 2025 - CNN Academy Simulation 2025)، التي أقيمت بمشاركة 150 مئة وخمسين طالباً دولياً يمثلون 41 واحداً وأربعين بلداً.
أدار الدورة كبار الإعلاميين في الأكاديمية وقناة أخبار CNN الأمريكية، وتضمنت العديد من الأنشطة الإعلامية مثل كيفية صياغة وإعداد الأخبار والتقارير الصحفية، ومجال الإخراج والمونتاج والتصميم الصحفي، وعمل الإعلاميين والمراسلين في مناطق الحروب، وكيفية تعامل الصحفي مع الناس والنازحين في مناطق النزاع، ونقل الحقائق للمشاهدين والرأي العام، والعديد من المواضيع الأخرى.
والجدير بالذكر؛ أن زيلان سارممي كانت لها مشاركة فعالة في معظم المجالات، وقدمت مشروعاً حول الحزمة الإخبارية ، وقبلت لجنة تقييم قدرات طلاب الدورة مشروعهم في المرتبة الثانية.
وفيما يتعلق بمشاركتهم والدورة؛ تحدثت زيلان سارممي لصحيفة (ميديا) وقالت: (بهدف بنا‌ء أساس صحيح وسليم للعمل الإعلامي في منصات الإعلام الرقمي وعمل الإعلامي في إطار القوانين، شاركنا كعدد من الطلاب الدوليين، من بينهم ستة طلاب من إقليم كوردستان، وأمضينا أسبوعاً من العمل الصحفي المحاكي، حيث سرنا جميعاً على خطى حياة الصحفيين وشعرنا بكيف تكون مهنة الصحافة في الحياة الواقعية وكم هي صعبة ومليئة بالتعب).
كما قالت: (في ذلك الأسبوع الذي كنا نتلقى فيه الدروس من قبل مدربين وصحفيين أكفاء من القناة الفضائية وأكاديمية سي إن إن CNN الأمريكية ونجري التدريبات معهم، حصلنا على فائدة كبيرة، وتعلمنا من أشخاص خبرا‌ء، لكي نتمكن من استخدام تلك الدروس التي تعلمناها في العمل الإعلامي).
زیلان سارمەمى: کاری رۆژنامەنووسی لە ژیانی راستیدا سەخت و پڕ لە ماندووبوونە
میدیا – ئەبوزەبى:
کەسایەتیى ئەکادیمى (زیلان سارمەمى)، لە رۆژانى ١٦ تا ٢٣ / ١١ / ٢٠٢٥، لە شارى ئەبوزەبى لە ئیماراتى عەرەبى، بەشدارى لە خولى کارى میدیایى ئەکادیمیاى CNN (هاوشێوەکردنى رۆژنامەگەرى ٢٠٢٥ - CNN Academy Simulation 2025 ) کرد، کەوا بە بەشدارى ١٥٠ سەدو پەنجا فێرخوازى نێودەوڵەتى بە نوێنەرایەتیى ٤١ چل و یەک وڵات بەڕێوەچوو.
خولەکە لە لایەن گەورە راگەیاندنکارانى ئەکادیمیا و کەناڵى هەواڵى CNN –ى ئەمریکى بەڕێوەبراو چەندین چالاکى میدیایى لەخۆگرتبوو وەک چۆنیەتى داڕشتن و ئامادەکردنى هەواڵ و راپۆرتى رۆژنامەگەرى و بوارى دەرهێنان و مۆنتاژو دیزاینى رۆژنامەگەرى و کارکردنى راگەندنکاران و پەیامنێران لە ناوچەکانى شەڕو چۆنیەتى هەڵسوکەوتکردنى رۆژنامەنووس لەگەڵ خەڵک و ئاوارەکانى ناوچەکانى شەڕو گواستنەوەى راستییەکان بۆ بینەران و راى گشتى و، چەندین بابەتى دیکە.
شایانى باسە؛ زیلان سارمەمى بەشدارییەکى کاراى هەبوو لە زۆربەى بوارەکاندا و، پڕۆژەیەکى سەبارەت بە پاکێجى هەواڵى پێشکەش کرد‌و لێژنەى هەڵسەنگاندنى تواناى فێرخوازانى خولەکە، پڕۆژەکەیانى لە ریزبەندى دووەم قبوڵ کرد.
سەبارەت بە بەشداریان و خولەکە؛ زیلان سارمەمى بۆ رۆژنانەى (خەبات) دواو وتى: (بە مەبەستی بنیاتنانی بناغەیەکی راست و دروست بۆ کاری میدیا لە سەکۆکانی دیجیتال میدیا و کارکردنی میدیاکار لە چوارچێوەی یاساکاندا ژمارەیەک فێرخوازى نێودەوڵەتی کە لەناویاندا شەش فێرخوازى هەرێمى کوردستان بەشدار بووین هەفتەیەکی بە رواڵەت کارى رۆژنامەگەریمان بەسەربرد، کە تێیدا هەموومان بە شوێنپێی ژیانی رۆژنامەنووساندا تێپەڕین و هەستمان بەوەکرد کە کاری رۆژنامەنووسی لە ژیانی راستیدا چۆنە و چەند سەخت و پڕ لە ماندووبوونە.)، هەروەها وتى: (لەو هەفتەیەدا کە لەلایەن راهێنەران و رۆژنامەنووسانی بەتوانای کەناڵى ئاسمانى و ئەکادیمیاى سی ئێن ئێن CNN-ى ئەمریکى وانەکانمان وەردەگرت و راهێنانەکانمان لەگەڵیاندا دەکرد سوودێکى زۆرمان وەرگرت و، لە کەسانی شارەزاوە فێربووین، بۆ ئەوەى بتوانین ئەو وانانەی کە فێری بووین لە کاری میدیاییدا بەکاریان بێنین.)
Error: No articles to display