میدیا - هه‌ولێر:
مه‌كته‌بى سياسيى یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK له شاری هه‌ولێر، به‌شداری سه‌مینارێك بۆ مامۆستا عه‌زيز پيرداود له شارى هه‌ولێر ده‌كات.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه رێكه‌وتى 15-2-2026، ( هه‌ڤاڵ د.شاخه‌وان خاليد كارگێڕى مه‌كته‌بى سياسيى یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان( YNDK، لەسەر بانگھێشتی كتێبخانه‌ى حه‌يده‌رى ، به‌شداری سه‌مینارێك له‌ژێر ناونیشانی ( ساڵێك له‌ته‌مه‌نم 1982) بۆ مامۆستا عه‌زيز پيرداود به به‌شداری به‌ڕێز ئومێد خۆشناو پارێزگارى هه‌ولێر و نوێنەری حزبەکان و رۆشنبیران و نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسان و کەسایەتییە کلتووری و میدیاییەکان ده‌كات، سه‌میناره‌كه ماوه‌ی دوو كاتژمێر خایاند و تیایدا گفتوگۆی چڕ‌وپڕ له‌سه‌ر بيره‌وه‌رى و رووداوه‌كانى ساڵى 1982 كرا.
كارگێڕى مه‌كته‌بى سياسيى YNDK له‌سه‌ميناره‌كه به‌شدارى گفتوگۆكانى كرد و رايگه‌ياند: ساڵى 1982 پڕ بوو له‌ياده‌ورى خۆش و ناخۆش، به‌تايبه‌ت رژێمى به‌عسى رووخا‌و به‌هه‌موو شێوازێكى دڕندانه دژايه‌تى مافه‌كانى گه‌له‌كه‌مانى ده‌كرد، به‌ڵام سه‌ره‌نجام ئيڕاده‌ى گه‌لى كوردستان سه‌ركه‌وت و له‌م باره‌يه‌وه باسى چه‌ندين بيره‌وه‌رى ئه‌و سه‌رده‌مه‌ى كرد، لە دوماھیدا سه‌میناره‌كه گفتوگۆیەکی گەرمی لێکەوتەوە و سه‌ركه‌وتووانه كۆتايى هات.
میدیا – كه‌ركووك:
هه‌رێمى كه‌ركووكى یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK له شاری كه‌ركووك، به‌شداری سه‌مینارێك له‌سه‌ر پرۆژه‌ى ئاشتى ديموكراتيك ده‌كات.
ئێواره‌ى رۆژى هه‌ينى رێكه‌وتى 13-2-2026، (هه‌ڤاڵ سه‌رمه‌د زوراو ره‌شید كارگێڕی هه‌رێم و به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كه‌ركووكی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK)، لەسەر بانگھێشتی په‌يمانگاى عليم بۆ په‌روه‌رده و فێربوون له شارى كه‌ركووك، به‌شداری سه‌مینارێك له‌ژێر ناونیشانی ( ئه‌دازياريى پلانگێڕى نێوده‌وڵه‌تى، جه‌نگى قڕكردنى سياسى دژى پرۆژه‌ى ئاشتى ديموكراتيك) بۆ دكتۆر حه‌كيم عه‌بدولكه‌ريم به به‌شداری نوێنەری حزبەکان و رۆشنبیران و نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسان و کەسایەتی و میدیاییەکانى پارێزگاى كه‌ركووك ده‌كات، سه‌میناره‌كه ماوه‌ی دوو كاتژمێرى خایاند و تیایدا گفتوگۆی چڕ‌وپڕ له‌سه‌ر پرۆژه‌ى ئاشتى ديموكراتيك له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و ئاسته‌نگه‌كانى به‌رده‌مى كرا.
لە دوماھیدا سه‌میناره‌كه گفتوگۆیەکی گەرمی لێکەوتەوە و سه‌ركه‌وتووانه كۆتايى هات.
میدیا- هه‌ولێر:
دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شەممە رێكه‌وتی 14-2-2026 شاندێكى مه‌كته‌بى سياسيى يه‌كێتى نه‌ته‌وه‌يى ديموكراتى كوردستان YNDK، كه پێكهاتبوو له هه‌ڤاڵان (شاكر هاشم ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سياسى و فاخير نانه‌كه‌لى ئه‌ندامى سه‌ركردايه‌تى و به‌رپرسى هه‌رێمى هه‌ولێرى YNDK ) لە گۆڕستانی گردەڕشە لە شاری هەولێر، بەئامادەبوونی ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و كۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی كوردستان و عێراق و ئه‌ندامان و خانەوادەی شەهیدان و پێشمەرگە دێرینەكان و زیندانیانی سیاسی و نوێنەری ژماره‌یه‌ك له حزب و لایەنی سیاسی كوردستان و رۆشنبیر و راگه‌یاندكار و كه‌سایه‌تی و هونه‌رمه‌ند و ولاتپارێزان، به‌شداری مەراسیمی 14ی شوباتی رۆژی شەهیدانی شیوعی ده‌كات.
سەرەتای مەراسیمەكە به‌خوله‌كێك وەستان بۆ گیانی پاكی شەهیدان ده‌ستی پێكرد و پاشان وتاری به‌خێرهاتن و ژماره‌یه‌ك وتاری دیكه به‌م بۆنه‌یه‌وه له‌گه‌ڵ چه‌ند برگه و چاڵاكییه‌كی هونه‌ری و شیعری و وتنی سروودی نیشتمانی و تايبه‌ت به‌شه‌هيدان پێشكه‌شكران و له‌دوای ئه‌وه له‌لایه‌ن ئاماده‌بووان و خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان وه‌ك رێز و وه‌فایه‌ك تاجەگوڵینە لەسەر گڵكۆی شەهیدان له‌گۆڕستانی گرده‌ڕه‌شه دانرا.
میدیا - هەولێر :
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ ١٤ / ٢ / ٢٠٢٦، سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازی لە شاندى هاوبەشى پارتى دیموکراتى پێشڤەڕۆى کورد لە سوریا و پارتى یەکێتى دیموکراتى کورد لە سوریا (یەکێتى) کرد و، لەدیدارێکى برایانەدا باسیان لە رەوشی سیاسى و یەکڕیزى گەلى کوردستان و پێشهاتەکانى رۆژئاواى کوردستان و پەیوەندى نێوان هەر سێ لا كرد.
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ شەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK ، لە بارەگای مەكتەبی سیاسيی YNDK لە شاری هەولێر، بە ئامادەبوونى هەڤاڵان ( د. شاخەوان خالید کارگێڕى مەکتەبى سیاسى و قەهار مەخمووری و شاکر هاشم ئەندامانى مەکتەبى سیاسى و فاخیر نانەکەلى ئەندامی کۆمیتەی سەرکردایەتی و بەرپرسی هەرێمی هەولێرى YNDK)، پێشوازیانکرد لە شاندى هاوبەشى پارتى دیموکراتى پێشڤەڕۆى کورد لە سوریا و پارتى یەکێتى دیموکراتى کورد لە سوریا (یەکێتى) کە پێکهاتبوو لە بەڕێزان (عەلى شمدین و وەیسى مستەفا ئەندامانى مەکتەبى سیاسى و ئامینە رەشۆلیک و ئەحمەد سمۆ و رەزوان شێخۆ ئەندامانى کۆمیتەى سەرکردایەتى).
لە دیدارێکى برایانەدا، باس لە رەوشى سیاسى کوردستان و پێشهاتەکانى رۆژئاواى کوردستان و ناوچەکە کرا و، شاندى میوان لە وتەیەکى کورت‌دا سەبارەت بە رۆژئاواى کوردستان روانینى خۆیان خستەڕوو، هەروەها سكرتێری گشتیى YNDK لە وتەیەکى کورت‌دا تیشکى خستەسەر رەوشی سیاسی كوردستان و دوا پێشهات و گۆڕانكارییەكانی رۆژئاواى کوردستان و ناوچەكەو گرنگى زیاتر لێكنزیكبوونەوەی لایەنە سیاسییەكانی كوردستان و، جەختیكردەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی لایەنە سیاسییەکان لەو گۆڕانكارییانەی كە دێنە پێشەوەو یەكێتی و یەكدەنگی لایەنە سیاسییە کوردستانییەکانى لەو گۆڕانكارییانەدا بە فاكتەری سەرەكی پاراستن و چەسپاندنى مافەكانی گەلی كوردستان وەسفكرد، لەم پێناوەشدا جارێکى دیکە پێشنیارى پێکهێنانى لێڤەگەڕێکى سیاسى بۆ لایەنە سیاسییەکانى رۆژئاواى کوردستان کرد، کەوا هەموو لایەنەکان لەژێریدا کۆببنەوە، ئەمەشى وەک چارەسەرییەک بۆ یەکێتى و یەکڕیزى نێوان لایەنە سیاسییەکانى رۆژئاواى کوردستان خستەڕوو، لە تەوەرێکى دیکەى دیدارەکەدا باس لە کار‌و خەباتى نەتەوەکەمان لە رۆژئاواى کوردستان کرا و، سکرتێرى گشتیى YNDK هاوسۆزى و پشتیوانى خۆى و سەرکردایەتیى YNDK ى بۆ خەبات و بەرخودانى رۆژئاواى کوردستان راگەیاند، هەر لە دیدارەکەدا شاندى میوان، سوپاس و پێزانینی خۆیانى بە سكرتێری گشتی و سەركردایەتیی YNDK راگەیاند سەبارەت بە هەڵوێستە نەتەوەیی و نیشتمانییەكانی YNDK لە پرسە نەتەوەیى و نیشتمانییەكاندا.
لەدوا تەوەرى دیدارەکەشدا هەر سێ لا جه‌ختیانكرده‌وه سه‌ر پتەوکردنى پەیوەندی برایانە و هاوخەباتی نێوان پارتى دیموکراتى پێشڤەڕۆى کورد لە سوریا و پارتى یەکێتى دیموکراتى کورد لە سوریا (یەکێتى) و YNDK لەپێناو زیاتر خزمەتكردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان.
نووسين و ئاماده‌كردنى: شاخه‌وان خاليد
لە سەردەمێکداين کە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جيهان دووچارى گۆڕانکاری جيۆپۆلیتیکی بێ وێنە هاتووە، گەلی کوردستان خۆی لە یەکێک لە قۆناغە مێژووییە هەستیارەکاندا دەبینێتەوە، لەسەر ئەو هەڕەشە و دەرفەتانەی کە ئێستا بەرامبەر بە گه‌لى کوردستان هه‌ن ،لەگەڵ ڕێکارە ستراتیژییەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەم قۆناغە.
گۆڕانکاری لە هاوپەیمانیەتییە نێودەوڵەتییەکان
لە دوای ساڵانێکی هاوکاری ستراتیژی لەگەڵ هێزە نێودەوڵەتییەکان، بەتایبەت ئەمریکا، ئێستا کورد بەرەو ڕووی گۆڕانکاریەکی بنەڕەتی دەبێتەوە لە ئەو هاوپەیمانیەتییانەدا، راستییەکی تاڵ ئەوەیە کە بەپێی ئامارەکانی سیاسەتی نێودەوڵەتی، هێزە گەورەکانى جيهان بەرژەوەندییە ستراتیژییەکانیان لە پێش بەڵێنە دیپلۆماسییەکانیان دادەنێن.
خشتەی: پێشهاتە سەرەکییەکان لە ساڵی ٢٠٢٤ تا ٢٠٢٦
ساڵ ڕووداو کاریگەری لەسەر کوردستان
٢٠٢٤ کەمبوونەوەی پشتگیری ئەمریکا لاوازبوونی هاوپەیمانیەتی ستراتیژی
٢٠٢٥ هێرشی توركیا و حكومەتی كاتی سوریا مەترسی گۆڕینی دیمۆگرافیا
٢٠٢٦ بزووتنەوەی جەماوەری هەستانەوەی هۆشیاری نیشتمانی
"گلۆپی سەوز" ئەمریکی....
ئەو سیاسەتەی کە وەک "گلۆپی سەوزى ئەمریکی" ناودەبرێت، واتای دەرکەوتوویەکی ڕاستەقینەیەتی کە دەڵێت: لە سیاسەتی نێودەوڵەتیدا، بەرژەوەندی نەوت و پارە به پێش بەڵێنی دیپلۆماسی دەکەون، بەپێی لێکۆڵینەوەکانی سەنتەری کارنێگی بۆ ئاشتی نێودەوڵەتی، لە ماوەی ٣٠ ساڵی ڕابردوودا، ٧٨٪ لە هاوپەیمانیە ستراتیژییەکانی ئەمریکا لە ناوچەی خۆرهەڵات گۆڕانیان بەسەردا هاتووە بەپێی گۆڕانی بەرژەوەندییە ئابوورییەکان سياسه‌ته‌كانيان رێكخستووه و پشتيان له‌هاوپه‌يمانه‌كانيان كردووه، به‌رامبه‌ر پاره و به‌هۆى هاوپه‌يمانيه‌كه‌وه حكومه‌تى كاتى سوريا و توركيا ميليشيا چه‌كداره تيرۆريسته‌كان هێرش بكه‌نه سه‌ر رۆژئاواى كوردستان.
يه‌كه‌م/ هەستانەوەی نیشتمانپەروەری
بەپێچەوانەی پێشبینییەکانی هەندێک، گەلی کوردستان بە هەموو پێکهاتەکانیەوە وەڵامێکی بێ وێنەی ئه‌و پشتێكردن و هه‌ڕه‌شه و هێرشه‌كانيان داوەتەوە، ئەم بەرگرییە لە چەند ڕێگایەکەوە خۆی دەرخست.
دووه‌م/بەرگری: بەشێکی بەرچاو لە گەنجانی کوردستان له‌هه‌موو به‌شه‌كان ( باكوور و باشوور، رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوا) چەکیان هەڵگرتووە بۆ بەرگری لە نیشتمانه‌كه‌يان كه كوردستانه ، بەپێی ئاماری رێکخراوەكان سه‌دان هه‌زار كه‌س له شه‌ش مانگی رابردوودا بەشداری لە توانا پاراستنییەکاندا کردووە.
سێيه‌م/ خۆپیشاندان و گردبوونه‌وه‌كان: بە سەدان هەزار کەس لە شاره جياوازه‌كانى کوردستان و ده‌ره‌وه‌ى وڵات هاتنه سەر شەقام، بەپێی ئامارى رێکخراوەکانی مەدەنی، لە ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦دا زياتر له يه‌ك مليۆن كه‌س بەشداریان له‌و خۆپيشاندانانه کردووە.
چواره‌م/ هاوکاری ئابووری و مرۆیی: خەڵکی کوردستان بە مووچە کەمەکانیان هاوكارييه‌كى بەرچاویان گەیاندە براکانیان لە رۆژئاوا، بەپێی ئه‌نستيوتى کوردی بۆ یارمەتی مرۆیی، پاشان كه‌نال و رێكخراوه مرۆييه‌كان له‌گه‌ڵ خێرخواز و ده‌وله‌مه‌نده‌كان پاره و هاوكارييه‌كى زۆريان كۆكرده‌وه و راوانه كرا.
پێنجه‌م/ نەوەی گەنج: شکاندنی ستێریۆتایپەکان
ئەو نەوەیەی کە هەندێک وەک "نەوەی ئایپاد و کافێتریا" ناویان دەبرد، ئێستا خۆیان وەک "نەوەی به‌رخۆدان و خۆبه‌ختكردن " دەناسێننەوە، راپۆرتی نوێی زانکۆی سلێمانی دەریدەخات کە ٦٢٪ لە گەنجانی تەمەن ١٨-٣٠ ساڵ ئامادەن بۆ هەر قوربانییەک لە پێناوی پاراستنی کوردستان، کە ئەمە بەراورد بە ٣٨٪ لە ساڵی ٢٠١٥دا، زیادبوونێکی بەرچاوە.
گوتاڤی "یەکە یەکە یەکە گه‌لى كورد يان كوردستان یەکە" نە تەنها هاواری خۆپیشاندەرانە، بەڵکو بریتییە لە بانگێکی کۆمەڵایەتی بۆ يه‌كێتى نه‌ته‌وه‌يى کە سنوورە حزبی و ناوچەیییەکانى به‌جێهێشت.
شه‌شه‌م: گوتارى حزبی و كێماسييه‌كان.
بۆنمونه: ناكۆكى لەسەر پۆستی سه‌رۆك كۆمارى عێراق و رێك نه‌كه‌وتن له‌سه‌ر پۆسته‌كانى ديكه.
لە کاتێکدا کە گەل بەرگری لە نیشتمان دەکات، حزبە سەرەکییەکان لەسەر پۆستێک ناکۆکن کە لە ماوەی ڕابردوودا سوودێکی ئه‌وتۆى بۆ کوردستان نەبووە، بەپێی شیکاری ئینستیوتی کوردی بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتيژى: پۆستی سەرۆکی کۆماری عێراق لە ماوەی ١٧ ساڵی ڕابردوودا تەنها سوودی بۆ کەسی سەرۆک و حزبەکەی بووە.
ئەم پۆستە نەیتوانیوە بەربەستێک بێت لە بەرامبەر هێرشەکانی بەغدا لە دژی مافە دەستووریەکانی کوردستان و نەیتوانیوە ڕۆڵێکی کاریگەر ببینێت لە پاراستنی دەستکەوتەکانی کوردستان
حه‌وته‌م: جیاوازی لە نێوان هەڵوێستی گەل و هه‌ندێ له حزبه‌كان.
كه‌لێنێكى قووڵ دروست بووە لە نێوان ئەوه‌ى کە گەل داوای دەکات و ئەوەی کە حزبەکان بەدوایدا دەگەڕێن، ئەم جیاوازییە لە چەند خاڵێکدا دەردەکەوێت:
خشتەی: جیاوازی لە نێوان خواستى گەل و خواستى حزبه ده‌سه‌لاتداره‌كان
داوای گەل هەڵوێستی حزب
جه‌ماوه‌ر: يه‌كێتى نه‌ته‌وه‌يى..... حزب: پاراستنى بەرژەوەندی حزبی
جه‌ماوه‌ر: داخوازى چارەسەری ناکۆکییە ناوخۆییەکان.... حزب: قه‌يرانى كێشه‌كان
جه‌ماوه‌ر: پاراستنی خاک و دەستکەوت.... حزب: كێبركێ لەسەر پۆست
جه‌ماوه‌ر: سياسه‌تى كۆده‌نگى و يه‌كهه‌ڵوێستى..... حزب: سیاسەتی په‌راوێز خستنى داخوازى گه‌ل
هه‌شته‌م: ڕێکارە ستراتیژییەکان: چۆنیەتی دەرچوون لە قەیرانه‌كان
بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئاريشه‌كانى ئەم قۆناغە، پێویستە حزبەکان هەنگاوەکانی خوارەوە بگرنەبەر
1- دروستکردنی ژوورێکی نیشتمانی بۆ بڕیاری ستراتیژی: پێکهێنانی ژوورێکی ستراتیژی کە تێیدا نوێنەری هەموو لایەنە سیاسییەکان، هێزە چەکدارەکان، و ڕێبەرە مەدەنییەکان بن بۆ وەرگرتنی بڕیارە گرنگەکان، ئەم ژوورە دەبێت دەسەڵاتی ته‌واوى هەبێت.
2- چارەسەرکردنی ناکۆکییە ناوخۆییەکان: دیالۆگێکی بێ مه‌رج دەستپێبکرێت لە نێوان حزبەکاندا لەسەر خاڵەکانی ناکۆكه‌كان له‌به‌رژه‌وه‌ندى گه‌ل و نيشتمان رێك بكه‌ون، ، بەتایبەت له‌سه‌ر پۆسته‌كان، ئەم دیالۆگە دەبێت لە چوارچێوەی بەرژەوەندی نیشتمانیدا بێت، نەک حزبی.
3-ئاشتبوونەوە لەگەڵ جەماوەر: ئاشتبوونەوەیەکی کۆمەڵایەتی و سیاسی پێویستە لە نێوان حزبەکان و گەلدا، لە ڕێگەی دانپێدانان بە هەڵەکانی ڕابردوو و بەڵێندان لە گۆڕانکاری لە سیاسەتەکاندا.
4- بەهێزکردنی بەرگری سەربازی: پێکهێنانی هێزێکی سەربازی یەکگرتووی کوردستانی لە هەموو بەشەکانی کوردستاندا، کە خاوەنی ستراتیژی یەکگرتووی پاراستن بێت.
5- چالاککردنی دیپلۆماسی کوردی: پتەوکردنی هێزی دیپلۆماسی کوردی لە ئاستی نێودەوڵەتی و هه‌رێمايه‌تيدا و به‌رژه‌ندى حزبى له‌و په‌يوه‌نديانه به‌دوور بخرێ.
6- پێكهێنانى ده‌زگايه‌كى راگه‌ياندنى يه‌كگرتوو هه‌موو كه‌ناڵه‌كان پابه‌ندى يه‌ك زمانى يه‌كێتى نه‌ته‌وه‌يى و نيشتمانى و كوردستانى بن.
نۆيه‌م: سوودوەرگرتن لە دەرفەتەکان
سەرەڕای هەڕەشەکان، قۆناغی ئێستا هەندێک دەرفەتی مێژوویی له‌خۆده‌گرێ:
1- هەستانەوەی هۆشیاری نیشتمانی: بەرزبوونەوەی هەستی نیشتمانپەروەری لە نێوان نەوەی گەنجدا، کە دەتوانرێت بخرێتە خزمەت کاری نیشتمانی دوورخایەن.
2-گۆڕانکاری لە نەخشەی جيۆپۆلیتیکی: گۆڕانکارییە بەردەوامەکان لە ناوچەکەدا دەرفەتی دروستکردنی هاوپەیمانیەتی نوێ و پێداچوونەوەی جێگەی کوردستان لە نەخشەی ناوچەكه پێشکەشی ده‌كه‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ى گۆڕانكارى زياتر به‌ڕێوه‌يه له‌وانه‌يه زۆربه‌ى ده‌وڵه‌ته داگيركه‌ره‌كانى كوردستان بگرێته‌وه.
ده‌يه‌م: ئەنجامگیری: لە هیوایەوە بۆ کردار
کوردستان لە سەردەمێکی مێژووییدایە کە بڕیارەکانی ئێستا چارەنووسی ئێمه و نەوەکانی داهاتوو دیاری دەکەن، جەماوەری شۆڕشگێری گەلەکەمان به‌ژن و پياوه‌وه به‌پير و گه‌نجه‌وه ته‌نانه‌ت منداڵه‌كانيشه‌وه سەلماندویانە کە ئامادەن بۆ هەر قوربانییەک لە پێناوی نیشتمان.
بەڵام ئەم هەستە و ئينتمايه بە تەنها بەس نییە، پێویستە حزبە سیاسییەکان به‌زووترين كات بە بەرپرسیارێتی تەواو وەڵامی ئەم بانگ و داخوازييه‌ى گەل بدەنەوە و پێويسته:
1- واز لە بەرژەوەندی تەسکی حزبی بهێنن و بێنە بەرەی بەرژەوەندی گشتی گه‌لى كوردستان به‌هه‌موو پێكهاته نه‌ته‌وه‌يى و ئايينه‌كانه‌وه.
2- یەکگرتوویی و یەکڕیزی بکەنە بناخەی هەموو کردارەکانیان
3-ژوورە ستراتیژییەکان پێکبهێنن بۆ بەرگری لە کوردستان و پاراستنى ده‌سته‌كه‌وته‌كانى باشوور و رۆژئاواى كوردستان.
4- ئامادە بن بۆ سوودوەرگرتن لە هەموو دەرفەت و گۆڕانکارییەکان به‌تايبه‌ت بۆ رزگارى رۆژهه‌لاتى كورستان.
5- ئاشتى باكوورى كوردستان بكرێته هه‌وێنى به‌ده‌ستهێنانى مافه‌كانى گه‌ل له‌و به‌شه‌ى وڵات‌دا.
6- چه‌سپاندنى مافه‌كانى كورد له‌ده‌ستوورى نوێى سوريا له‌رووى سياسى و ئيدارى و كه‌لتوورى و رۆشنبيرى و زمانى كوردى وه‌كو زمانى فه‌رمى له‌ده‌ستووره‌كه‌دا دانى پێدا بنرێ.
7- به‌زووترين كات په‌ر‌له‌مانى كوردستان كارا بكرێ و كابينه‌ى نوێى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پێك بهێنرێت.
8- حزبه ده‌سه‌لاتداره‌كانى هه‌موو به‌شه‌كانى كوردستان ئاشته‌وايى رابگه‌يه‌نن له‌گه‌ڵ يه‌ك ئاشت ببنه‌وه.
مەترسی هەیە له‌سه‌ر دەستکەوتەکانمان، بەڵام هەتا کوردستان خاوەنی ئەو گه‌نجانه و جەماوەرە شۆڕشگێڕە بێت، مەترسی لەسەر نییە، مەترسی ڕاستەقینە لەوەیە کە حزبەکان نەتوانن لە ئاستی ئەم جۆش و خرۆشەدا بن و كۆتايى به ناكۆكييه‌كان بهێنن.
*جيۆپۆلیتیک (Geopolitics) = سیاسەتی جوگرافی، واتە پەیوەندی نێوان جوگرافیا و سیاسەت
*ستراتیژیک (Strategic) = پلاندانانی دوورخایەن، بیرکردنەوە بە شێوەیەکی گشتی
*دیمۆگرافیا (Demographics) = دانیشتووان، پێکهاتەی خەڵک له‌سه‌ر نيشتمانه‌كه‌ى
*دیپلۆماسی (Diplomacy) = کاری وتووێژ و پەیوەندی نێوان وڵاتان
*جيۆستراتیژیک (Geostrategic) = پلانی سەربازی-سیاسی بەپێی جوگرافیا
*ستێریۆتایپەکان= بڕیار و باوەڕە گشتگیرەکان دەربارەی گرووپێکی دیاریکراو لە ناو خەڵک، کە زۆرجار لەسەر ڕەگەز، نەتەوە، ئایین، نیشتمان، تەمەن، یان هەر تایبەتمەندییەکی تر بنیات دەنرێن.
میدیا - هەولێر:
شاندێكى مه‌كته‌بى سياسيى YNDK له باغى شار له هه‌ولێر به‌شدارى ڕێوڕه‌سمى ماڵئاوايى له خوالێخۆشبوو مامۆستا (به‌هزاد موحسين) ده‌كات.
ئێواره‌ى ئەمڕۆ چوارشه‌ممه رێكه‌وتى 11/2/2026، شاندێكى مه‌كته‌بى سياسيى يه‌كێتى نه‌ته‌وه‌يى ديموكراتى كوردستان YNDK كه پێكهاتبوو له‌هه‌ڤاڵان ( د. شاخەوان خالید کارگێڕى مەکتەبى سیاسيى YNDK و فاخير نانه‌كه‌لى ئه‌ندامى سه‌ركردايه‌تى و به‌رپرسى هه‌رێمى هه‌ولێرى YNDK و ژماره‌يه‌ك له ئه‌ندامانى YNDK )، لە باغى شار له شارى هه‌ولێر، به‌شدارى ڕێوڕه‌سمى ماڵئاوايى له خوالێخۆشبوو مامۆستا (به‌هزاد موحسين) چالاكوانى ماف و ئازادييه‌كان ده‌كه‌ن، شاندى مه‌كته‌بی سیاسییYNDK جارێكى ديكه پرسە و سەرەخۆشى و هاوخەمى به بنه‌ماڵه‌ى مامۆستا به‌هزاد موحسين راگەیاند، له به‌رامبه‌ردا خانه‌واده‌ى خواڵێخۆشبوو، سوپاسی بەشدارى و هاوخەمی (YNDK )يان كرد.
له رێوڕه‌سمى ماته‌مينيه‌كه ژماره‌يه‌ك وتار به‌م بۆنه‌يه‌وه پێشكه‌شكران له‌سه‌ر ژيان و خه‌بات و تێكۆشانى (مامۆستا به‌هزاد موحسين)، له كۆتايى رێوڕه‌سمه‌كه كوڕه‌كه‌ى به‌ناوى خانه‌واده و بنه‌كاڵه‌كه‌يانه‌وه سوپاسى هاوخه‌مى و به‌شدارى هه‌موو لايه‌كيان كرد و تاجه‌گوڵينه بۆ گلكۆى دانرا.
میدیا - هه‌ولێر:
مه‌كته‌بى سياسيى یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK له شاری هه‌ولێر، به‌شداری سه‌مینارێك له‌سه‌ر زمانپارێزى له ماڵى وه‌فايى له شارى هه‌ولێر ده‌كات.
ئێواره‌ى رۆژى سێشه‌ممه رێكه‌وتى 10-2-2026، (هه‌ڤاڵ د.شاخه‌وان خاليد كارگێڕى مه‌كته‌بى سياسيى یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK)، لەسەر بانگھێشتی ماڵى وه‌فايى له په‌راوێزى رۆژى جيهانى زمانى دايكدا، به‌شداری سه‌مینارێك له‌ژێر ناونیشانی ( زمانپارێزى له كۆمه‌ڵگه‌ى فره‌زماندا) بۆ دكتۆر ئازاد عه‌زيز سلێمان به به‌شداری نوێنەری حزبەکان و رۆشنبیران و نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسان و کەسایەتییە کلتووری و میدیاییەکان ده‌كات، سه‌میناره‌كه ماوه‌ی دوو كاتژمێر خایاند و تیایدا گفتوگۆی چڕ‌وپڕ له‌سه‌ر زمانى كوردى و شێوازى پاراستن و گه‌شه‌سه‌ندن و ئاسته‌نگه‌كانى به‌رده‌مى كرا.
كارگێڕى مه‌كته‌بى سياسيى YNDK له‌سه‌ميناره‌كه به‌شدارى گفتوگۆكانى كرد و رايگه‌ياند: زمان بنه‌ما و كۆڵه‌گه‌ى سه‌ره‌كى هه‌موو نه‌ته‌وه‌يه‌كه، به‌داخه‌وه داگيركه‌ران و دوژمنانى كوردستان هه‌موو هه‌وڵێكيان خستۆته‌گه‌ڕ بۆ نه‌هێشتنى زمانى كوردى، به‌ڵام به‌هۆى خۆڕ‌اگرى نه‌ته‌وه‌كه‌مان و ده‌وڵه‌مه‌ندى زمانى كوردى ئه‌و هه‌وڵانه سه‌ريان نه‌گرت و زمانى كوردى له‌جاران زياتر گه‌شه‌ى سه‌ندووه و پێويسته هه‌موو تاكێكى كورد له‌هه‌وڵدا بێ بۆ پاراستنى تايبه‌تمه‌ندى زمانه‌كه‌مان.
لە دوماھیدا سه‌میناره‌كه گفتوگۆیەکی گەرمی لێکەوتەوە و سه‌ركه‌وتووانه كۆتايى هات.
Error: No articles to display